وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

09 januari 2004

توركیا و سوریا و ده‌وڵه‌تی كوردی ... كاوه‌ ئه‌مین
ئه‌م ڕۆژانه‌، ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵێك كۆڕانكاری نوێی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ جێگای تێڕامانن. له‌ لایه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری سوریای عه‌ره‌بی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ توركیا،كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی سوریا، سه‌رۆككۆمارێكی ئه‌و ولآته‌ سه‌ردانی توركیا بكات. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری بام له‌ ئێران و ڕێگادان به‌ هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا به‌ قوربانیه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌، شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه‌ ئێران و ئه‌مریكا زیاتر له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو ولآته‌، بكاته‌وه‌.
له‌ باشووری كوردستانیش مه‌ترسی په‌شێمانبوونه‌وه‌ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی حوكووم (كورده‌كانی لێ ده‌رچێت) له‌ فیدراڵی، ترسی خسته‌ ناو دڵی سه‌رانی پارتی و یه‌كیه‌تییه‌وه‌،چونكه‌ له‌ دواجاردا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ده‌سه‌لآتی ئه‌و دوو پارته‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هه‌ریه‌كه‌ و له‌ ولایه‌تی خۆیدا حوكومڕانی ده‌كات. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی كه‌ سه‌ركرادیه‌تی ئه‌و دوو پارته‌ گوڕ و تین بده‌ن به‌ دانیشتنه‌كانیان و په‌له‌ له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كانیان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م جاره‌، كاسه‌كه‌ به‌سه‌ری هه‌موو كورددا به‌وانیشه‌وه‌، قڵپ ده‌كرێته‌وه‌.
هه‌م سوریا و هه‌میش توركیا له‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ نیگه‌رانن و به‌ ئاشكرا ناڕازیبوونی خۆیان نیشاندا. به‌شار ئه‌سه‌د كه‌ كۆپییه‌كی باوكییه‌تی و له‌ گۆلی شۆفینیزمی عه‌ره‌ب به‌ دژی كورد فێری مه‌له‌ی سیاسه‌ت بووه‌، پێش به‌رێكه‌وتنی بۆ توركیا، به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كیانێكی كوردی كرد. توركه‌كانیش نه‌ك ته‌حه‌مولی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڵكو گۆرانییه‌كی كوردیش ناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كیه‌تی نیازیان پاك بێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر خاتری ده‌سه‌لآتی خۆیان حوكومه‌ته‌كانیان بكه‌ن به‌یه‌ك و ڕێگا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بكه‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی "یه‌كیه‌تی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كورد" بكرێته‌ به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و فیدرالییه‌ی كه‌ بانگاشه‌ی بۆ ده‌كه‌ن،ڕه‌نگه‌ له‌م گێژاوه‌ی كه‌ ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستی تێكه‌وتووه‌، كورد بتوابێت به‌ سه‌ركه‌وتووی ڕزگاری بێت.
خاڵێكی تر كه‌ زۆر گرنگه‌ بخرێته‌ ئه‌جندای كوردییه‌وه‌، ڕاپه‌رینێكی ئاشتیخوازنه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا. چاره‌نووسی باشووری كوردستان، چاره‌نووسی هه‌موو كورده‌ بۆیه‌ ده‌بێت پارچه‌كانی تری كوردستان به‌ تایبه‌ت باكوور، بۆ پشتیوانی له‌ داواكانی گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان، ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ده‌ست پێبكه‌ن.
له‌ كاتی دانیشتنه‌كانی پارتی و یه‌كه‌یتی له‌ هاویه‌نه‌ هه‌واری دوكان،خۆپیشاندانی دایك و باوك و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ هه‌موو برینه‌كانی تر به‌ سۆ تر بوو(كوردسات شه‌وی 6/1).
ئه‌و مندالآنه‌ی كه‌ داوای به‌ردانی باوك و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كیه‌تیه‌وه‌ سه‌رنگوم كراون یان زیندانی كراوان، ده‌بێت چ دڵێكیان به‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردیش خۆش بێت، به‌ ڕاست ئه‌م شه‌رمه‌زارییه‌ هه‌تا كه‌ی؟ ئه‌م ڕیسوواییه‌ بۆ، له‌ پێناوی چیدا؟




ä ä ä