پێویسته هه‌ر ئێستا سه‌ددام دادگایی بكرێت
نووسینی: ستافان هێمیرسۆن
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
له هه‌ڤته‌ی كریستمسدا له بویرینس ئایرینس بووم. ده‌مه‌ته‌قێمان له‌سه‌ر سه‌ددام حسێن ده‌كرد. له مه‌ڕ سزا و تاوان،گه‌ل كوژه‌كان،ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ره‌كان و باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئایا ماقوڵه كه سه‌ركه‌تووه‌كان مێژوو بنووسنه‌وه.
له‌سه‌ر دوو خاڵ هاو ڕابووین. به دڵنییاییه‌وه ده‌بێت تاوانباران دادگایی بكرێن و سزای خۆیان وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ده‌بێت به خێرایی دادگاییه‌كان ده‌ستپێبكرێن. نابێت تاوانه‌كه ده‌ستی ده‌ستی پێبكرێت. ده‌توانین دادگای نۆرینبێری وه‌كو نمونه‌یه‌كی باش بهێنینه‌وه. هێشتا شه‌ڕی جیهانی دووه‌م كۆتایی پێ نه‌هاتبوو كه به‌ریتانیا و سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا، ساڵی 1943 لیژنه‌یه‌كیان بۆ لێكۆلینه‌وه له تاوانبارانی جه‌نگ دامه‌زراند. پرنسیپه‌كانی ئه‌و تاونانه‌ی كه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان وه‌كو تاكه‌كه‌س لێی به‌رپرسیاربوون، ده‌ستنیشان كران. ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌كرا ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت،خرانه چوارچێوه‌وه وه‌كو: شه‌ڕیی كاولكاریی،تاونبارانی شه‌ڕ، ڕاونانی گروپه ئێتنیكیه‌كان، له ڕه‌گوڕیشه هه‌ڵكێشانی جوله‌كه و كاری كۆیله‌داری. پێنج مانگ دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕه‌كه كۆتاییهات، 22 تاوانبار بردرانه نۆرنبێرگ. تاوانه‌كان له ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا دیاریكرابوون. ساڵێكی نه‌برد كه دادگا بڕیاری خۆی دا، 11 كه‌سیان به مه‌رگ حوكوومدران و سیانیشیان ئازادكران. ستاندارێك دارێژرا. ده‌كرا ئه‌وه بكرایه به نمونه بۆ ئه‌و شه‌ست ساڵه‌ی دوای شه‌ڕ كه پریه‌تی له كاری وه‌حشیانه. ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به سه‌ددام حسێنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌چاوی ئه‌و جۆره كاركردنه‌ی ئه‌و كاته بكرێت. به‌لآم نه‌خێر. ته‌فه‌ره‌ده‌ره‌كان، له مێژوودا،وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون.
لینین باوكی دیكتاتۆری ئیدیۆلۆگی نوخبه بوو،له سۆڤیه‌تیش ده‌رگای بۆ تیرۆر كرده‌وه. له كاتی مردنه‌كه‌ی له ساڵی 1924 كرایه بتێك بۆ په‌رستن. هه‌تا ئیمڕۆش به چاكی هه‌ڵیانگرتووه.
له لایه‌كی تره‌وه مۆسۆلینی دیكتاتۆری فاشیستی ئیتالی،له‌لایه‌ن پارتیزانه‌كانه‌وه كوژرا له كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌دا له ساڵی 1945. لاشه‌كه‌یان به عه‌مودێكدا هه‌ڵواسی.
قه‌یسه‌ری یابان هیرۆهیتۆ،دیكتاتۆرێكی تاكڕه‌و،كه ولآته‌كه‌ی خسته سه‌ر ڕێگایی داگیركاری،لێی خۆشبوون و، مه‌حكه‌مه نه‌كرا. ئه‌مریكایه‌كان وایان به‌چاك زانی كاتێك یابان به‌ره‌و دیموكراتی ده‌ڕوات،له‌قه‌بی قه‌یسر له‌و كابرا شه‌ڕه‌نگێزه، نه‌سێنرێته‌وه.
سلۆبۆدان میلۆسڤیچ كه یوگسلاڤیای خسته ناو گێژاوی شۆڤینیزمی ناسیۆنالیزم و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی، له دادگای لاهای شانسی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ كه ساڵ له‌دوای ساڵ پارێزگاری له خۆی بكات و ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی بدات. چارلس ته‌یلۆر كه چه‌ندین جار ولآتی لیبیریا دوچاری شه‌ڕی ناوخۆ كرد و كوشتار و تالآنی ڕویاندا، شانسی پێدراوه، ئه‌وه‌تا له نیگیریا به ئازادی ده‌ژیی.
كوده‌تاچی، كۆلۆنیل پاپادۆبلۆس، له هه‌ڤتاكاندا له‌گه‌ڵ یاوه‌ره‌كانی به زیندان حوكومدرا. ئه‌وه‌ش به‌شێك بوو له پرۆسه‌ی ڕژێمی یۆنانی. ئیسپانیه‌كان به پێچه‌وانه‌ی یۆنانیه‌كانه‌وه، كاتێك ژه‌نراڵ فرانكۆ مرد، داوای دادگایی و تۆڵه‌یان له ده‌وڵه‌ته پۆلیسیه‌كه‌ی نه‌كرد.
هیتله‌ر خۆی كووشت كاتێك زانی كۆتایی به ده‌سه‌لآتی نازیزیم هێنرا. به‌لآم ستالین به جه‌ڵده له ناو پێخه‌فه‌كه‌ی خۆیدا مرد. پۆلپۆت كه وه‌ك تاكه‌كه‌س گه‌وره‌ترین تاونباره له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، له قوژبنێكدا له كه‌مپۆجیا به‌هۆی ده‌رده پیریه‌وه له چاوه‌روانی هه‌قدا، مرد. به‌لآم جه‌لادی نازیست،ئیچیمان، نه‌یتوانی له ئه‌مریكای لاتین خۆی بشارێته‌وه،ئاسایشی ئیسرایلی فڕاندیان و هێنایه‌نه‌وه بۆ ئیسرایل، پاش مه‌حكه‌مه‌كردن، له سێداره‌یاندا.
پینۆچێتی شیلی،شانسی ئه‌وه‌ی پێدرا كه بۆخۆی بژی، به‌لآم سوكایه‌تی خۆی پێكرا كاتێك خستیانه ژێر مانه‌وه‌ی جه‌بری. ده‌سه‌لآتداری ڕۆمانیا چاوسیسكۆیان، دۆزیه‌وه و له مه‌حكه‌مه‌یه‌كی سه‌حراویدا له ناویان برد.
با شیلیه‌كان له خۆیان بپرسن كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر پینۆچێت به‌ده‌ردی چاوسیسكۆی بچوایه، ئه‌وه مانای عه‌داله‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌گه‌یاند. با ڕۆمانیه‌كانیش له‌خۆیان بپرسن، ئایا ئه‌وان ئاسوده‌تر ده‌بون ئه‌گه‌ر چاوسیسكۆی وه‌كو پینۆچێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرایه. ئاسانه كه پرسیاره‌كه ئاڕاسته‌بكه‌یت وه‌ك له‌وه‌ی بتوانیت وه‌لآم بده‌یته‌وه.
ده‌رسه‌كانی نۆرنبیرگ فه‌رامۆشكران،ئایا جیهان چۆن بتوانێت هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌یی بدات و ژیان به‌رده‌وام بێت : ده‌بێت دادگایی كردنه‌كه به خێرایی ده‌ستپێبكات و تاوانه‌كان نابێت له‌هه‌وادا بهێڵڕێنه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ددام حسێن به‌و جۆره ببینین.
سه‌رچاوه: ئه‌م وتاره كه‌مێك كورتكراوه‌ته‌وه،ئافتونبلادت 27/12/ 2003
له هه‌واڵێكی نوێ‌دا كه ڕۆژنامه‌ی كوێتی ئه‌لئه‌نبا بلآویكردۆته‌وه ده‌نووسێت: كه سه‌ددام نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی هه‌یه و ڕه‌نگه تا دوو ساڵی تر بژی. كه‌واته تا زووه ده‌بێت ئه‌م تاوانباره دادگایی بكرێت نه‌وه‌ك وه‌ك دیكتاتۆره‌كانی تر زۆر شت هه‌یه بیباته ژێر گڵه‌وه و به ئاسووده‌یی چاو لێك بنێ.