به‌یه‌كگه‌یشتنی كورد و ڤیكینگه‌كان
(په‌یوه‌ندی كورد و سوێدی له ماوه‌ی هه‌زار ساڵدا)
نووسینی: ڕۆهات ئاله‌كۆم
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
(به بێ پرسی نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ هیچ كه‌سێك مافی له چاپدانی ئه‌م وتاره‌ی نییه)
ئه‌و سه‌رچاوه مێژوویانه‌ی كه باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و سوێدی ده‌كه‌ن، ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كورد و سوێدیه‌كان له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كانیشدا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، په‌یوه‌ندییان هه‌بووه. ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه باس له ڤیكینگه‌كان ده‌كه‌ن،له‌سه‌ریان نه‌نووسراوه. ته‌نها له گێرانه‌وه‌یه‌كدا باسی كورده‌كان كراوه ئه‌ویش هێرشی ڤیكینگه‌كانه بۆ سه‌ر شاری Berda’a ساڵی 943، هه‌روه‌ها له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر دراو (سكه)ی ولآته ڕۆژهه‌لآتیه‌كان كراوه كه له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا له ژێر ئاخی سوێدا شاردراونه‌ته‌وه. بۆ جاری یه‌كه‌م ماریا ئانهۆڵم و ئ. یوهان لارشۆن هێڵێكی ته‌ریبیان له به‌ینی جۆری ژیانی كورد و ڤیكینگه‌كاندا كێشاوه.
به‌شێك له‌و دراوانه‌ی كه له سوێد دۆزراونه‌ته‌وه و هی سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كانن، ڕاسته‌وخۆ گرێدراوییان به كورده‌كانه‌وه هه‌یه. كاتێك ئه‌و جۆره كه‌ره‌ستانه به‌راورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌باسی ڤیكینگه‌كان ده‌كه‌ن له ڕۆژه‌هه‌لآتدا، ده‌بینین كه ڤیكینگه‌كان پێشتریش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ میرنشینی كورده‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاچه‌ی خه‌زه‌ر و دوه‌روبه‌ری ڕوباره‌كانی فورات و دیجله، هه‌بووه.
سوێد بۆ خۆی هیچ ولآتێكی كۆڵۆنی نه‌كردووه له ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌لآم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش،له لێكۆڵینه‌وه ئاركیۆلۆگی و ئێتنۆگرافی و و فیلۆلۆگیه‌كاندا ده‌بین به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر په‌یوه‌ندی له نێوان سوێد و ولآتانی ڕۆژهه‌لآتدا له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا، هه‌بووه. ئه‌م مێژووی په‌یوه‌ندییه له به‌ینی سوێد و ولآتانی ڕۆژهه‌لآتیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كان (800 -1050). له‌م ماوه‌یه‌دا ڤیكینگه‌كان سێ تا چوار جار به‌ره‌و ڕۆژهه‌لآت سه‌فه‌ریان كردووه. ئه‌وان چه‌ندین جار سه‌فه‌ریان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر كه به سێركلاند ناو ده‌برا، كردووه. گۆتلاند كه به " مرواریی ده‌ریای بالتیك" ناو ده‌برێت، جێگایه‌كی گرنگی كڕین و فرۆشتن بوو له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا و، له‌وێوه په‌یووه‌ندایان له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌لآتدا ده‌به‌ست به ناو ڕوباره‌كانی (Volga و Dnepr) ی ڕووسیادا.
له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا میقدارێكی زۆر ئاوریشم و جه‌واهیرات و داوده‌رمان (به‌هارات) و شه‌راب و شووشه و دراوی ڕۆژهه‌لآتی هێنراون بۆ سوێد. په‌یوه‌ندی نزیك له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌لآتدا به‌ستران، كه گه‌لێك خه‌ڵك و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی له خۆی ده‌گرت.
به‌شێك له لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه كه ڤیكینگه‌كان، به‌تایبه‌تی سوێدییه ڕووسیه‌كان، ئه‌و سوێدیانه‌ی كه پێیان ده‌وترا ڕووس ده‌ورێكی گرنگیان گێڕاوه له ڕووداوه مێژوویه‌كانی كه به بنیاتنه‌ر و له‌دایكبوونی ڕوسیا ده‌ژمێردرێن. به ئیحتیمالێكی زۆر ئه‌و ڤیكینگانه له‌ناو خێڵه سلاڤیكه‌كانی ڕووسیای مه‌زندا تواونه‌ته‌وه. ڕوسییه‌كان بوون به ڕووسه‌كانی ئێستا. له ماوه‌ی 250 ساڵدا مێژوونوسانی سوێدی و ڕووس له په‌یوه‌ندیی سوێدی- ڕووسیان له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا، كۆلیوه‌ته‌وه و، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه گفتوگۆیه‌ك ساز بكه‌ن له مه‌ڕ بنج وبناوانی وشه‌ی ڕووس، كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌دا به‌كارهێنراوه. وشه‌ی ڕووس له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كدا به‌مانای خه‌ڵكانی باكوورنشین له ڕۆژهه‌لآت، به‌كارهێنراوه. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه "Nesorskroniken" یه كه به زمانی ڕووسی له‌ساڵی 1100 دا نووسراوه، له‌لایه‌ن ڕه‌به‌ندێكه‌وه به‌ناوی " Noster له Kiev". ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات كه هه‌رسێ برا، (ڕوریك، سینیوس و تروڤور) له‌لایه‌ن سلاڤه‌كانه‌وه له ساڵی 862 بانگ كران،تاوه‌كو حوكومڕانیی ڕووسیا بكه‌ن.
به‌ره و سێركلاند
ڤیكینگه‌كان به‌ناو ڕووسیادا به‌ره‌و سێركلاند كه‌وتنه ڕێگا، كه ده‌كه‌وته ده‌وروبه‌ری ده‌ریای خه‌زه‌ر له سه‌ر ڕێگای ڕۆژهه‌لآت. گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی ناوی سێركلاند به درێژایی هه‌موو ساڵی 900 به‌رده‌وام بوو. ناوی سێركلاند وشه‌یه‌كی كۆنی باكووری (سكه‌نده‌ناڤیاییه) بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌ب یاخود موسڵمان بوون له ڕۆژئاوای ئاسیا. ئه‌م ناوچه‌یه له‌كاتی "خاچهه‌ڵگره‌كاندا" پێی ده‌وترا ولآتی (Saracen eras ) واته ولآتانی موسڵمانان به زمانی بێزه‌نتینی.
هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه كه ئه‌و ناوه كۆنه باكووریه واته سێركلاند له وشه‌ی (Saracen) وه هاتووه كه به ئیحتیمالێكی زۆر له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا مه‌به‌ستیان له خه‌ڵكانی ولآتانی عه‌ره‌بی بووه، به‌تایبه‌تی ولآتانی سه‌ر به خه‌لافه‌تی عه‌باسی (749-1258). به‌گوێره‌ی قسه‌ی پرۆفیسۆر(T. J Arne) ده‌توانرێت ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی لاتین Sericumهاتبێت واته ئاوریشم. كه‌واته سێركلاند مانای ولآتی ئاوریشم. ئه‌و ئه‌وه‌شی بۆ زیاد ده‌كات و ده‌ڵێت سێركلاند ئه‌و ناوچه‌یه بووه كه ئاوریشمی لێوه هێندراوه، به‌تایبه‌تی ولآتانی ناوچه‌ی كه‌ناره‌كانی خوارووی ده‌ریایی خه‌زه‌ر. (T. J Arne) پێشنیارێكی تر له دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت ساڵی 1911 كه ده‌ڵێت: سێركلاند له ناوی شاری وه‌ك په‌ناگای Serkel ، كه ده‌كه‌وێته سه‌رووی ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه له (كازێرین) و به‌هاوكاریی بێزه‌نتینیه‌كان قایم كرا بۆ به‌هێزكردنی به‌رگرییان له دژی ڤیكینگه ڕۆژهه‌لآتیه‌كان له ساڵی 800 د.ز. به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر (سێركلاند) كه‌وتبووه ڕۆژئاوای ده‌ریای خه‌زره‌وه. (T. J Arne) كه له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی جیاوازه‌وه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر وشه‌ی سێركلاند كردووه، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه په‌یوه‌ندی بازارگانی سوێد له‌گه‌ڵ ئوریه‌نت (ڕۆژهه‌لآت) ،له زۆر ده‌مێكه‌وه هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌ر و تێگه‌یشتنانه كورت بكه‌ینه‌وه، ئه‌توانین بڵێین كه ڤیكینگه‌كان به گشتی به هه‌موو ناوچه‌ی ده‌ریای خه‌زه‌ریان وتووه (سێركلاند).
ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ڤیكینگه‌كان كراون، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ڤیكینگه‌كان چه‌ند جارێك سه‌ردانی (سێركلاندیان) كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا به جۆره‌ها شێوه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌ی كردووه. ئه‌و به‌رده نه‌خشێنراوانه‌ی كه له سوێد دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ندێك له ڤیكینگه‌كان له‌و ولآتی خۆرهه‌لآته مردوون: یه‌كێك له ڕۆژهه‌لآت مردووه، ئه‌وی تریش له ڕۆژئاوا. یه‌كێك له‌و نووسینانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه هه‌ڵكۆڵراون و به چاكی باسی سه‌فه‌ری ڤیكینگه‌كان ده‌كات، ئه‌و به‌رده‌یه كه‌وا له نزیك (گریبسهۆلم) له نزیك ماریافرید، دۆزراوه‌ته. له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و به‌ردانه بۆ نموونه نووسراوه : " ئه‌و له ڕۆژهه‌لآت گیانی له ده‌ست داوه" یاخود " ئه‌و به‌ره‌و ولآتی خۆرهه‌لآت سه‌فه‌ری كرد بۆ باخچه گرانبه‌هاكه". نووسراوی سه‌ر ئه‌م به‌ردانه سه‌رچاوه‌ی گرنگن چونكه باس له په‌یوه‌ندی سوێد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ولآتانی ڕۆژهه‌لآت له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا. ئه‌م به‌ردانه كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له سێكرلاند گیانیان له ده‌ستداوه، دانراون ، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڤیكینگه‌كان له‌گه‌ڵ میلله‌ته جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌راست، له‌وانه‌ش كورده‌كان.
گۆتلاند: گه‌وره‌ترین جێگایه كه سكه‌ی كوردی لێ دۆزراوه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له زۆر كه‌ته‌لۆگ و ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌لای ده‌سته‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی سكه‌ناسی له زانكۆی ستۆكهۆلم هه‌ن، گۆتلاند گه‌وره‌ترین جێگایه كه (سكه و دراوی) كوردی لێ دۆزراوه‌ته‌وه له سوێد. له‌به‌ینی سالآنی (1815-1990) له سه‌رانسه‌ری سوێد دا،90 دانه (سكه‌ی مه‌روانی) و ژماره‌یه‌كی كه‌متر له هی میرنیشینه‌كانی تر، دۆزراونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌وانه واته 83 دانه‌یان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی (گه‌ره‌كه‌كان)ی گۆتلانددا، بلآوبوونه‌ته‌وه، 7 دانه‌ش له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی تری سوێد دۆزاراونه‌ته‌وه.
دراوی (سكه‌ی) مه‌روانی له سه‌رده‌می جۆراوجۆر و شوێنی جیاواز له گۆتلانددا دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش گه‌لێك ناوچه‌ی گۆتلاند ده‌گرێته‌وه.هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد هه‌ندێك سكه‌ی كوردی كه له ئازه‌ربایجانه‌وه هێنراون بۆ سوێد دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م سكه دۆزراوانه كۆبكه‌ینه‌وه واته به(90) دانه‌كه‌ی مه‌روانیه‌كانیشه‌وه، ژماره‌ی سكه‌كان (ئه‌وانه‌ی له گۆتلاند و ناو سوێد خۆشی دۆزراونه‌ته‌وه) ته‌خمین ده‌كرێت به 100 دانه. لێكۆلینه‌وه‌ی زه‌ویناسی (ئه‌ركیۆلۆگی) به به‌رده‌وامی له ولآتی سوێد ده‌كرێت، بۆیه زه‌حمه‌ته ژماره‌یه‌كی دروست له ژماره‌ی (سكه‌كان) بدرێت.
نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌م (سكانه) له سه‌رده‌می ده‌سته‌لآتدارێتی (ئه‌بو عه‌لی الحه‌سه‌ن ئبن مه‌روان) و (ئه‌بو مه‌نسور سه‌عید بن مه‌روان) لێ دراون له شاره‌كانی (مایفارقین و جزیره و نسێبین). ناسراوترین ناوچه‌ش مایفارقین بووه. له‌ناو ئه‌و سكه كوردیانه‌ی كه له سوێد دۆزارونه‌ته‌وه دانه‌یه‌كیان له شاری ئامیدا ( دیاربه‌كری ئێستا) دروستكراوه. له‌ناو سكه‌كاندا سكه‌ی دووله‌تكراو و سكه‌ی كونتێكراو ده‌بینرێن. ئه‌م جۆره شێوانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م سكانه وه‌كو خشڵیش به كار هاتوون.
یه‌كه‌مین سكه‌ی كوردی كه له سوێد دۆزرایه‌وه له‌ساڵی 1815 بوو، ئه‌ویش له (برۆبی) سه‌ر به ناوچه‌ی (ئۆستیرهانینگه) بوو كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سۆدیرمانلاند. ئه‌و سكه مه‌روانیانه‌ی كه له سوێد دۆزراونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
Gotland ------------------------------83
----------------------------Medelpad3
--------------------------------Skåne 1
Södermanland-------------1
Uppland ---------------------------- 1
---------------------Västergötland1
گۆتلاند په‌یوه‌ندیه‌كی زیندووی به جیهانه‌وه هه‌بوو له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا. له سوێد نزیكه‌ی هه‌شتا (80) هه‌زار سكه‌ی ڕۆژهه‌لآتی دۆزراونه‌ته‌وه له‌وانه په‌نجا (50) هه‌زاریان له گۆتلاند.
له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا، خه‌ڵكی گۆتلاند زیاتر خه‌ریكی بازرگانی كردن به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، بوون. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت وای كربێت كه ئه‌و هه‌موو سكانه له‌وێ دۆزراونه‌ته‌وه. له‌م خشته‌ی خواره‌وه‌دا نموونه‌ی ئه‌و سكه مه‌روانیانه ده‌بینین كه له كاتی جیاوازدا له گۆتلاند دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به هه‌موو جزیره‌كه‌دا بلآبوونه‌ته‌وه.
فیندئارڤه (رۆنێ، 1848 ) ------------2
ئۆستره بیرومینت (ڤیسپی، 1869) -----9
ئۆستره ریفتیس ( فولا، 1871) -----14
مانێگۆردا (لێێ،1900 ) -----------4
ستوره سۆیده‌بی (فولا، 1910 ) -----6
ئێسكۆپس (هایده، 1961) ---------2
بۆته (ئالسكۆگ، 1990) -----------2
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی كه سكه كوردیه‌كان زۆریش نه‌بوون، به‌لآم له هه‌موو سكنده‌ناڤیادا دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌و سكه كوردیانه‌ی كه له‌لایه‌ن لێكۆله‌ره جۆراوجۆره‌كانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه له نه‌رویج و دانمارك ، له‌و سكانه‌ن كه له هه‌موویان تازه‌ترن. دوو سكه‌ی مه‌روانی له نه‌رویج و یه‌ك دانه‌ش له دانمارك دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی كه بۆچی هێنده كه‌من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌میان له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌لآتدا هه‌بووه.
مێژووی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ته‌مه‌نی سكه سه‌ره‌تاییه‌كان كه دۆزراونه‌ته‌وه له سوێد له‌لایه‌ن ڕۆژهه‌لآتناس ( 1807 – 1877,C. J Tornberg) و (1843-1928, Esaias Tegnér) دیاری كراون. پرۆفیسۆر تۆرنبیری یه‌كێكه له‌و یه‌كه‌مین كه‌سانه‌ی كه وه‌ك شاره‌زایه‌ك لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سكه‌ی ڕۆژه‌هه‌لآتی و كوردی سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی مه‌روانیه‌كان كردووه، كه له ناو زه‌ویی سوێددا دۆزراونه‌ته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جار له وتارێكدا،له ساڵی 1847 دا سێ سكه‌ی كوردی زه‌مانی مه‌روانیه‌كانی ناساند. ساڵێك دوای ئه‌وه پێناسه‌ی جۆره‌ها سكه‌ی كوردی كرد و 12 وێنه‌ی سكه‌ی سه‌رده‌می مه‌روانیه‌كانی كێشا. ساڵی 1857 تۆرنبێری باسی ئه‌وه ده‌كات كه له سوێد 13 سكه‌ی سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردی مه‌روانی دۆزراونه‌ته‌وه: ... له هه‌مان سه‌رده‌می پێشوودا، بنه‌ماڵه‌ی مه‌روانی كه‌به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بوون، هه‌بوونی هه‌بووه، كه ده‌كه‌وته ناوچه‌ی دیاربه‌كر، ئه‌وان ده‌سلآتیان گرته ده‌ست پاشئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان داگیر كرد له ساڵی (990 پ.ز). له‌ناو زه‌وی سوێددا 13 سكه‌ی سه‌رده‌می یه‌كه‌مین پاشایان دۆزراونه‌ته‌وه (993\994 ) و ( 1008 \1009 ).
له ڕوانگه‌یه‌كی كولتوریه‌وه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م سكه كوردیانه له‌ناو خاكی سوێد بایه‌خێكی گرنگیان هه‌یه. زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م سكانه كۆمه‌كێكه بۆ په‌ره‌پێدانی (سكه‌ناسی)ی كوردی له داهتوودا. ئه‌م دۆزینه‌وه ئاركۆلۆگیانه، بایه‌خێكی گرنگیان هه‌یه به‌وه‌ی كه نیشانده‌ری جۆره‌ها په‌یوه‌ندین، بۆ كۆنترۆڵكردنی كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌م زانیاریه مێژوویانه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد و سوێدی كه له سه‌رچاوه نووسراه‌كاندا هه‌ن، له‌ڕاستییه‌وه نزیكن.
چۆن ئه‌م سكه كوردیانه گه‌یشتوونه‌ته باكوور ؟
دوو ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌بوون بۆ هێنانی كالآ بۆ باكوور. یه‌كێكیان ڕێگای دنێپر و ئه‌وی تریشیان ڕێگای ڤۆڵگا بوو. ڕێگای دنێپر ئه‌و ڕێگایه بوو كه ده‌چووه‌وه سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش و بیسانس. به ئیحتیمالێكی زۆر ئه‌و سكانه‌ی كه هێنراون بۆ گۆتلاند و هی سه‌رده‌می مه‌روانیه‌كانن،ئه‌و گه‌نجانه (ئه‌وانه‌ی كه ده‌بوون به پاسه‌وانی قه‌یسه‌ر،به‌كوردیی ئێستا جاش) له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوونیان بۆكۆنسته‌نتینپۆڵ و پاشان به‌م ڕێگایه‌دا هێنراون بۆ گۆتلاند. ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به ئاره‌زووی خۆیان هاتبوون بۆ كۆنسته‌نتینپۆڵ وه‌كو پاسه‌وان(به‌كرێگیراو)ی قه‌یسه‌ر كاریان ده‌كرد. ئه‌وان چۆن ئه‌م سكانه‌یه‌ن به ده‌ست كه‌وتبوو؟ ئه‌م به‌كرێگیراوانه له كاتی شه‌ریشدا شوێن قه‌یسه‌ر ده‌كه‌وتن، له‌وانه‌ش بۆ كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری. ڕه‌نگه ئه‌وان ئه‌م سكانه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌كاتی شه‌ره‌كاندا له كوردستان به ده‌ست خستبێت. ئیحتمالێكی تر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه ئه‌وان هه‌ر له كۆسته‌نتینۆپل ئه‌و سكانه‌یان به ده‌ست خستبێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆنسته‌نتینپۆڵ شارێكی ناوداری جیهانی بازارگانی بوو. بازرگانانی ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوا له‌وێ كۆده‌بوونه‌وه و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان ده‌كرد. گه‌لێك ڕێگای بازرگانی له كۆسته‌نتینپۆل به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتنه‌وه. ئه‌م په‌یوه‌دنیانه ده‌بوونه هۆی زیاتر ده‌ستاو ده‌ستكردنی سكه‌كان.
به‌گوێره‌ی تیۆریه‌كی تر، ڕێگایه‌كی تر كه سكه‌ی مه‌روانیه‌كانی پێدا هاتبێت بۆ گۆتلاند،له ڕێگای ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه به‌ناو ڕووباری ڤۆلگادا. ئه‌م ناوچانه چه‌ندجارێكی تریش پێشتر له‌لایه‌ن ڤیكینگه‌كانه‌وه سه‌ردانیان كرابوو. ڕێگای ڤۆلگا كه ده‌چووه‌وه سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر و ڕۆژهه‌لآتی موسڵمان (ئه‌وه‌ی كه پێیان ده‌وت سێكرلاند)، ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی هاتوچۆ بوو له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا.
ئه‌ی ئه‌و سكانه‌ی ناوچه‌ی دیاربه‌كر كه ده‌كه‌وێته لای خواره‌وه، چۆن گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناره‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر له باكوور؟ ده‌بێت چی بووبێته هۆی درووستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ؟ من پێم وایه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وری گرنگی بازارگانیی شاری مایفارقین له‌گه‌ڵ جیهان. مایفارقین پایته‌ختی دیناستی مه‌روانیه‌كان بوو كه خۆیان كورد بوون. له سه‌رده‌می پڕ ده‌سه‌لآتی بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا، له گه‌لێك ناوچه‌ی جیاوازه‌وه، بازرگان ڕوویان ده‌كرده ئه‌و ده‌ڤه‌ره. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه مه‌روانیه‌كان حكومیان لێ ده‌كرد ، له ڕووی بازرگانیه‌وه گه‌لێك گرنگ بوون، چونكه زۆر كاروانی بازارگانی له‌وێ یه‌كیان ده‌گرته‌وه، هه‌مانكات كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به سه‌روه‌تی سروشتی. تۆرنبیری ئه‌م زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر شاری نسێبین له دوای خۆی بۆ به‌جێهێشتووین:
... به هه‌مان ڕێگادا به سێ ڕۆژان ده‌گه‌یشتیته نوسێبین، كه پایته‌خته ولآتی به‌نو- ڕابیس بوو، ناوچه‌یه‌ك بوو كه له هه‌موو جزیره‌دا زیاتر ژیانی تێدا ده‌كرا. ئه‌م ڕێگایانه گه‌لێگ به‌ناوده‌نگ بوون، به‌تایبه‌تی ڕێگا ئاویه‌كانی گرنگیه‌كی تریان دابوو به بازارگانی. له چیای جودی كه ده‌كه‌وێته ئه‌و نزیكانه، كریستاڵیان داده‌تاشی. ئێمه چوار دانه له‌و سكانه‌مان له به‌رده‌ستدایه، یه‌كێكیان هی ساڵی (920 )،سێ دانه‌كه‌ی تریان هی سه‌رده‌می كۆتایی سه‌ده‌ی چواره‌مه، كه له‌لایه‌ن میری مه‌روانیه‌كانه‌وه لێدراو‌ن.
مایفارقینی پایته‌خت،یه‌كێك بووه له ناوه‌نده بازرگانیه‌كانی دیناستی مه‌روانیه‌كان، كه بازرگانی قوماش و ئه‌وكه‌ره‌ستانه‌ی كه له په‌موو دروست ده‌كران باش به‌ره‌و پێش چووبوون. یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاره‌كه ناوی " بازاری قوماشی په‌موو" بوو. به گوێره‌ی قسه‌ی تۆرنبێری به‌شێك له سكه‌كان له شاری دیاربه‌كر له‌لایه‌ن مه‌روانیه‌كان و حه‌مدانیه‌كانه‌وه لێدرابوون:
... له‌لای سه‌رووی نوسێبینه‌وه، به چوار ڕۆژ ده‌توانی بگه‌یته شاری مایفارقین، كه ده‌كه‌وێته لای ڕووباری دیجله‌وه و جوانترین شوێنه له ناوچه‌ی دیاربه‌كر، گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌نده به میوه و دارخورما به‌لآم هه‌تا بڵێی ئاووهه‌وایه‌كی خراپی هه‌بوو. شه‌ش دانه له‌و سكانه له‌لایه‌ن حه‌مدانیه‌كان و مه‌روانیه‌كان دروستكراون له به‌ینی سالآنی (965 - 1009 ) له شاری مایفارقین، هه‌موو ئه‌م سكانه ناوازه‌ن (شازن) و به چاكی پارێزراون.
هه‌روه‌ك تۆرنبێری باسی كردووه هه‌مدانیه‌كان (905 – 10004) دیناستیه‌كی عه‌ره‌بی بوون كه پێش دامه‌زراندنی مه‌روانیه‌كان حوكومڕانی سووریا و پارێزگای دیاربه‌كریشیان كردووه. هه‌ندێك له‌و سكانه‌ی كه هی (دیاربه‌كر)ن له‌لایه‌ن میره‌كانه‌وه دروستكراون و له كاتی جیاوازدا هێنراون بۆ سوێد، له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه ( Ulla S. Linder-Welin) وه لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه سێهه‌مین ئه‌میری مه‌روانی (نه‌سر ئه‌لده‌وله) كه له پارێزگای دیاربه‌كر حوكومڕانیی كردووه ساڵی 1011-1061 ،كچی ئه‌میرێكی پارێزگای ئاڕان ژنی بووه، كه ده‌كه‌وێته لای ده‌ریای خه‌زه‌ر. ئه‌م دوو ناوچه كوردیه به شێوه‌یه‌ك جۆره په‌یوه‌ندیه‌كیان هه‌بوو له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا. ئه‌مه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ پێكردنی ئه‌و سكانه له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا. هه‌روه‌ك له‌سه‌ره باسمان كرد، به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ڤیكینگه‌كان بۆ ئاران له‌ساڵی (1030 -1033 و2 1041 ) كراون. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه بۆ ڤیكینگه‌كان تا ده‌ستیان له سكه‌ی مه‌روانیه‌كان گیرببێت، به‌و شێوه‌یه‌ش ته‌نها له ڕێگای كۆسته‌نتینیپۆڵ نا، به‌ڵكو له ڕێگای تریشه‌وه بۆ نموونه له ڕێگای ده‌ریای خه‌زه‌ر و ناوچه نزیكه‌كانی ده‌روبه‌ری، سكه‌كانیان به‌ده‌ست خستووه.
هه‌ندێك په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕووسیاوه گرێدراون، به‌و شێوه‌یه ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراون. كازار و بولگاریه‌كان ده‌ورێكی گه‌وره‌یان گێراوه بۆ بازارگانه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ولآتی خۆیانیان له قه‌راخ ڕوباره‌كانی (دۆن و ڤۆڵگا) وه دروست كردبوو. پاشان ڤیكینگه ڕۆژهه‌لآتیه‌كان به‌ناو ده‌ریای بالتیكدا ئه‌و سكانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه بۆ سوێد و باقی سكنده‌ناڤیا. كازاره‌كان له‌شاره‌كانی وه‌كو (سه‌ركه‌ل و ئیتل) گه‌لێك په‌یوه‌ندی بازرگانیان گرێدابوو. كازاره‌كان كه دینی جۆراوجۆرایان ده‌په‌رست (ئیسلام، مه‌سیحی و جووله‌كه) كۆنترۆلی ئه‌و ڕێگا گرنگانه‌یان ده‌كرد كه ده‌چوون بۆ سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر. كازاره‌كان كۆنترۆلیان به‌سه‌ر ڕێگا بازرگانیه‌كاندا هه‌بوو، هه ربۆیه له سه‌دا ده‌ی كه‌لوپه‌لی ڤیكینگه‌كانیان وه‌كو گومرگ بۆ خۆیان ده‌برد، كاتێك به ولآته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕ ده‌بوون. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوهێنانی(Kaspiska havet ) واته ده‌ریای خه‌زه‌ر، كورده‌كان ئێستاش پێی ده‌ڵێن
( به‌حری خه‌زه‌ر). نووسه‌رێكی عه‌ره‌ب (Ibn Al-Athir) ده‌ڵێت كه نزیكه‌ی 10000 كورد له‌لایه‌ن سوپای كازاریه‌وه كوژراون.
به ئیحتمالێكی زۆرله سه‌رده‌می گه‌شه‌كردنی مه‌روانیه‌كاندا بازرگانه موسڵمانه‌كان، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و سكانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه بۆ بازاڕه‌كانی كازارین و مه‌مله‌كه‌تی ڤۆلگای بولگاریه‌كان له ڕوسیا. بولگاریه‌كانی ڤۆلگای كه پێشیان ده‌وتن (ڕه‌شه بولگاره)كان له قه‌راخ ڕووباری ڤۆلگای باره‌گایان لێ خستبوو. خه‌ڵكی ولآتی باكوور هه‌م له‌گه‌ڵ ڕه‌شه بولگاره‌كان و هه‌میش له‌گه‌ڵ كازاره‌كان، له سه‌رده‌می ڤیكینه‌كاندا به یه‌كتری ئاشنا بوون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ترسی و سه‌ختیه‌ك كه تووشیان ده‌هات، ڤیكینگه‌كان له‌لای مۆڵگه‌ی بولگاریه‌كانی-ڤۆلگای یاخود كازاره‌كان نه‌ده‌مانه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و خواروی ناوچه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر درێژه‌یان به گه‌شته‌كه‌یان ده‌دا:
به‌شێكی گه‌وره له بازرگانیی نێوان ولآتانی ئیسلامی و ئه‌وروپای باكوور ڕاسته‌وخۆ نه‌بوو. به‌ڵكو له‌ناوچه‌كانی ڕوسیادا ئالوگۆر ده‌كرا و گه‌لێك جاریش له ڕێگای ده‌ستی دووه‌مه‌وه ده‌كرا. به‌لآم له ڕاستیدا هه‌مانكات مرۆڤ له ڕێگای نووسراوی سه‌ربه‌رده‌كان و سه‌رچاوه فارسی و عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڤیكینگه‌كان چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئیسلام ئاینی سه‌ره‌كی بووه تیایاندا و پاشان گه‌راونه‌ته‌وه بۆ باكوور.
ئه‌و هه‌موو سكانه‌ی كه له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا هێنراون بۆ سوێد، نه‌تیجه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان باكوور و سێركلاند بووه. ئه‌و زانیاریه ئه‌ركۆلۆگیانه‌ی سه‌ره‌وه گه‌واهی ده‌ده‌ن بۆ سه‌رچاوه نووسراوه‌كان. كات و شوێنیش به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری یه‌كده‌گرنه‌وه. له ده‌وروبه‌ری ساڵی (1000 ) دا، كۆتایی به هێنانی سكه‌ی كوردی و عه‌ره‌بیه‌كان بۆ گۆتلاند و باقی باكوور، هێنراوه. گۆرانكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان بوونه‌ته هۆی پچرانی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ولآتانی ڕۆژهه‌لآتدا. داگیركاریه‌كانی تورك له ناوچه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تازه بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ڤیكینگه‌كان له قه‌فقاسیا و ناوچه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر.
یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی كورد و سوێدی له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا
به ئیحتیمالێكی زۆر،یه‌كه‌مین به‌یه‌ك گه‌یشتنی كورد و ڤیكینگه‌كان له هێرشی ڤیكینگه‌كان له ساڵی 943 بۆ سه‌ر شاری (به‌رده‌عه) و داگیركردنی،كه ده‌كه‌وته ئازرباجانی ئێستاوه له‌لای خوارووی ڕۆژئاوای شاری باكۆ وه،ڕویدابێت. ڤیكینگه‌كان به دوای ڕووباری ڤۆلگا ده‌كه‌وتن كه هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆژهه‌لآت و باكوور بوو. شاری به‌رده‌عه ناوچه‌یه‌كی گرنگ و شارێكی بازرگانی بوو له پارێزگای ئاران له ده‌كه‌وته نێوان هه‌ردوو ڕوباری (كورا وئاراكیس) له ئازه‌ربایجان. ئه‌م ناوچانه هه‌ره‌وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێكرا پێی ده‌وترا سێركلاند له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا. شاری (Berda’a ) به‌رده‌عه ده‌كه‌وته نزیك ڕوباری (تێرتێر)وه كه ڕوبارێكی لاوه‌كی (كورا) بوو. له زه‌مانی زوودا به ڕووباری تێتتێریان ده‌وت (ئاوی-كورد ئه‌لیم – Ava Kurd-Elem ). به گوێره‌ی قسه‌ی مێژوو نووسی عه‌ره‌ب (موقه‌ده‌سی) به یه‌كێك له‌ده‌رگاكانی شاری (Berda’a ) یان ده‌وت (ده‌رگای كوردان – Bab al-akrad). له‌م ناوچانه‌دا كوردیش ده‌ژیان. شاری (Berda’a ) دارای سه‌روه‌ت وسامانێكی سروشتی زۆر بوو كه ڤیكینگه‌كانی بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشا. C. J Tornberg ده‌گێرێته‌وه:
... هه‌روه‌ك وتمان (Berda’a) شارێكی به‌ناوبانگ بوو. ده‌كه‌وته ناوچه‌یه‌كی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته‌وه و، ناوچه‌یه‌كی پان و به‌رینی له خۆی ده‌گرت. له ته‌نیشتیه‌وه كانی زیو و ئاڵتونی لێ بووه.
بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی كورد به ناوی شه‌دادیه‌كان له ئاران هه‌بوو. پایته‌خته‌كه‌یان (گه‌نجه) بوو كه ده‌كه‌وته سه‌ر ڕێگای نێوان (Berda’a) و (Tbilisi) وه. مێژووی ئه‌م شاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 859 . بناغه‌دانه‌ری ئه‌م دیناستیه موحه‌مه‌د شه‌دادی كوری كارتو بوو، سه‌ر به خێڵی ڕه‌وادی. سه‌لاحه‌دینی گه‌وره‌ی كورد كه ئورشه‌لیمی (قودسی) داگیر كرد له ساڵی 1187 له‌كاتی هێرشی خاچپه‌رسته‌كاندا، باب و باپیرانی سه‌ر به هه‌مان خێڵ بوون. به گوێره‌ی قسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناس مینۆرسكی، باپیره‌گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین له گوندێكی نزیكی شاری دڤین له دایك بووه، كه ده‌رگایه‌كی سه‌ره‌كی شاری ئاران بووه. دڤین وگه‌نجیا دوو شاری مێژووی سه‌رده‌می شه‌داده‌كان بوون. شه‌داده‌كان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دیناستیه‌كانی كورد بوون له ئاران ، له به‌ینی سالآنی 952-1174 دا حوكومڕانیان كردووه.
ڤیكینگه‌كان كه پێشیان ده‌وترا ڕووس (ناوی ڕوس نابێت له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كانی ئێستا تێكه‌لآو بكرێت) به چه‌ند هه‌زار كه‌سێكه‌وه چوونه ناو شاری (Berda’a ) وه ساڵی 943، شاره‌كه‌یان تالآن كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شیان به دیل گرت. ئه‌م داگیركردنه چه‌ند مانگێكی خایاند. (C. E. Bosworth) ئه‌و ڕووسانه به "ڕووسی سكنده‌ناڤیایی Scandinavian Rus) ناوزه‌د ده‌كات. مێژوو نووسی عه‌ره‌ب (Ibn Niskawaih) ده‌ڵێت كه له‌كاتی گرتنی شاره‌كه له‌لایه‌ن ڤیكینگه‌كانه‌وه، فه‌رمانداری شاری (Berda’a) هه‌ندێك كوردیشی له‌گه‌ڵ بوو. مه‌رزوبان ئیبن موحه‌مه‌د نوێنه‌ر و فه‌رمانداری شاره‌كه خه‌ڵكی به دژی ڤیكینگه‌كان كۆده‌كرده‌وه و سوپایه‌كی چه‌ند هه‌زار كه‌سی پێكه‌وه نا. به‌لآم ئه‌وان نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌ر ڤیكینگه‌كاندا ڕابگرن و شكان. ڤیكینگه‌كان دوچاری نه‌خۆشیه‌كی ساری بوون و ژماره‌یان تا ده‌هات له‌كه‌م بوونه‌وه‌دا بوو. له كۆتاییدا ئه‌وانه‌ی كه به ساخی ده‌رچوون به‌ره‌و ڕوباری (كورا) به ڕێ كه‌وتن، له‌وێ به‌له‌م چاوه‌رێی ده‌كردن. شاری (Berda’a)یان به‌جێ هێشت. له‌گه‌ڵ خۆیان چه‌ندین زیو و سكه‌ی ئاڵتون و شتی گرانبه‌هایان برد. چه‌ندین ژنیان ڕفاند وله‌گه‌ڵ خۆیان بردنیان و كردنیان به عه‌بد و له بازاری كۆیله‌فرۆشه‌كانی باكووردا فرۆشران. لێكۆله‌ره‌وه‌ی سوێدی (T. J Arne) ئه‌م چه‌ند دێره ده‌رباره‌ی شاری (Berda’a) و ده‌وروبه‌ری ده‌نووسێت:
مه‌رزوبان ناچار بوو كه له‌گه‌ڵ به‌شێكی گه‌وره له پیاوه‌كانی شار به‌جێ بهێڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت سه‌ركوتی ڕاپه‌رینێك بكات له ئازه‌ربایجان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی خۆی به‌تایبه‌تی 500 دیلیمیتر، 1500 سوارچاكی كورد و 2000 یش به خواستی خۆیان.
ئایا چی به‌سه‌ر ئه‌و 1500 كورده‌دا هات كه به‌شداریان له شه‌ری به‌رگریكردنی شاری (Berda’a )دا كرد ساڵی 943 ؟ هیچ زانیاریه‌كی دروست ده‌رباره‌ی چاره‌نووسیان له به‌ر ده‌ستدانیه. (Ibn Niskawaih) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت كه هه‌موو دانیشتوانی شاره‌كه جگه له‌وانه‌ی ئه‌سپیان هه‌بوو، تێك‌شكێنران. ئه‌مه به‌و مانه‌یه دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان سواره بوون، بۆیه به‌ئیحتمالێكی زۆر ئه‌وان زۆر زه‌ره‌ریان نه‌دیبێت. مێژوونوس و ئاركیۆلۆگی سوێدی (T. J Arne) ئه‌و شه‌ره به هێرشێكی ڤیكینگه‌كان ناو ده‌بات.
دۆزینه‌وه ئه‌ركۆلۆگیه‌كان پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌مین به‌یه‌كگه‌یشتنی كورد و ڤیكینگه‌كان له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا، 1000 ساڵ پێش ئێستا، ڕویداوه. له ساڵی 1929 دا له ناوچه‌ی (گوستاف فرۆیل) له گۆتلاند، سكه‌یه‌كی كوردی دۆزراوه‌ته‌وه كه له شاری (Berda’a ) له سه‌رده‌می حوكومڕانی شازه‌ده (دایسن ئیبن ئیبراهیمی كوردی)،لێدراوه. ئه‌و سكه كوردیه ساڵی 936/937 لێدراوه، چه‌ند ساڵێك پێش داگیركردنی شاره‌كه. ئه‌م سكه‌یه ئێستا له‌گه‌ڵ سكه ڕۆژهه‌لآتیه‌كاندا پارێزراوه له (Kungliga Myntkabinettet ) له ستۆكهۆڵم. سكه‌یه‌كی تر كه هه‌ر به ناوی (دایسام) وه لێدراوه له شاری (Berda’a) ساڵی 936/937 له ڕوسیا گیرساوه‌ته‌وه.
باشه دایسام كوری ئیبن ئیبراهیمی كوردی كێیه؟ بنه‌ماڵه‌ی دایسام خه‌ڵكی مووسڵن. كاتێك كه ناكۆكی نێوان گروپه موسڵمانه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات له شاری موسڵ، باوكی دایسام شار به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌چێت بۆ ئازه‌ربایجان ساڵی 896/897 ، له‌وێ كچی میری كورده‌كان ماره ده‌كات و پاشان دایسام دێته دنیاوه. له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌یدا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێز ده‌كات و هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات كه هه‌موو ئازه‌ربایجان داگیربكات، هه‌موو پیاوه‌كانی سوپاكه‌ی كورد بوون. ئه‌و سكه‌یه‌ی كه له ساڵی 952/953 لێدراوه، ئه‌و نیشان ده‌دات كه دایسام خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز و پیاوێكی به‌ناوبانگ بووه له‌و ساڵه‌نه‌دا. ئه‌و له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیه‌وه له ساڵی 957/958 كوژراوه.
سكه‌یه‌كی تری كوردی كه له گۆتلاند دۆزراوه‌ته‌وه ساڵی 1915، له‌شاری ئه‌رده‌بیل لێدراوه، ئه‌رده‌بیل و شاری (Berda’a) كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه شازاده‌ی كورد دایسام حوكومڕانی تێدا كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه دایسام ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی كاتی به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری ئه‌رده‌بیل و(Berda’a) هه‌بووه. هه‌ردوو شاره‌كه كه‌وتبوونه لای خۆرهه‌لآتی كه‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه. ئه‌م سكانه وه‌كو سكه‌ی كوردی تۆماركراوون له‌و كه‌ته‌لۆگه سویدیانه‌ی بۆ سكه‌ی ڕۆژه‌هه‌لآتی دروستكراون كه له‌ناو خاكی سوێدیدا دۆزارونه‌ته‌وه. تێیدا ساڵی دروستكردن و شوێنی دروستكردن و به‌ناوی كێ وه درستكراون ده‌ستنیشان كراون بۆ نموونه :
952/953, Erdebil, Daysam ibn Ibrahim . : Kurdish, 341
ئه‌و سكانه ده ساڵ دوای داگیركردنی شاری (Berda’a) لێدراو‌ن واته له ساڵی 952/953. ڕه‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌و ڤیكینگانه‌وه هێنرابێت كه له هێرشه‌كانی دوایدا به‌شداریان كردبێت؟ سه‌د ساڵ دوای داگیركردنی شاره‌كه ڤیكینگه‌كان دوو هێرشی تریشیان كردووه واته ساڵی 1030-1033 و 1041، بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچایه‌یی كه پێی وتراوه سێركلاند، هه‌ندێك له ڤیكینگه‌كان له‌لای ئه‌میر ده‌ربه‌ند كاریان پێدرا ساڵی 987. ئه‌و سكه كوردیه‌ی كه له گۆتلاند له ناوچه‌ی (ئێگنس بارلینگبرو) له‌ساڵی 1915 دۆزراوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی دواتری ڤیكینگه‌كان. یه‌كێك له‌و هێرشه به‌ناوبانگانه‌ی كه ڤیكینگه‌كان كردیانه سه‌ر سێركلاند به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك عه‌شیره ( Ingvar den vittefarne ) بوو كه به موسیبه‌ت كۆتایهات بۆیان ساڵی 1041. (T. J Arne) ده‌گێرێته‌وه: نزیكه‌ی سه‌د ساڵ دوای داگیركردنی شاری (Berda’a)، جارێكی تر ڤیكینگه‌كان سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه،ئه‌م جاره‌یان وه‌كو دزیی ده‌ریایی،كه له سه‌ر 20 به‌رد زانیاری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كه‌یان نووسراوه، ئینگڤار كه كه‌سێكی به‌رجه‌سته‌ی سۆرملێنینگی بوو. به‌داخه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی پێشوو هیچ زانیاریه‌كمان له به‌رده‌ستدا نیه.
هه‌موو عالمه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌موو ئه‌و سكانه‌ی كه له ڕۆژهه‌لاتی ناوینه‌وه له‌لایه‌ن ڤیكینگه‌كانه‌وه هێنراون بۆ سوێد به ڕێگای ڕووسای گه‌وره‌دا هاتوون و ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هێنانیان خراونه‌ته ژێر گڵه‌وه.
ڤێرینگه‌كان له كوردستان
له سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا هاتووه كه ئه‌و ڤیكینگانه‌ی كه له بیزه‌نت (پێشیان ووتون ڤێرینگه‌ر) خزمه‌تیان كردووه، له ناو كوردستان خۆشی‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كورد دامه‌زراندووه. ئه‌و كه‌سانه ئه‌وانه بوون كه سه‌فه‌ریان ده‌كرد بۆ كۆنسته‌نتینپۆل و وه‌ك پاسه‌وان خزمه‌تیان ده‌كرد. له‌و كارانه‌ی كه ئه‌وان پێیان ده‌سپێردرا پارێزگاریی قه‌یسه‌ر بوو، گه‌لێك جاریش له شه‌ره‌كاندا به‌شداریان ده‌كرد به‌دژی موسڵمانه‌كان له كاتی شه‌رله كوردستاندا. ئه‌و سكانه‌ی كه له سه‌رده‌می مه‌روانیه‌كاندا لێدرابوون و له ژێر زه‌ویی سوێددا دۆزراونه‌ته‌وه،گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خزمه‌تی بێزه‌نتینه‌كاندا بوون، هه‌ندێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مه‌روانیه‌كاندا كه كورد بوون، په‌یداكردبوو. بنكه‌كه‌ی دیناستیه‌كه له باكووری كوردستاندا بوو.
قه‌یسه‌ری بێزه‌نتینی (Basileios II) گاردێكی پاسه‌وانی دامه‌زراند له كۆتای ساڵی 900 دا كه ته‌نها له ڤێرینگه‌كان پێكده‌هات كه خه‌ڵكی ولآته جۆراووجۆره‌كانی سكه‌نده‌ناڤیا بوو. ئه‌م گارده هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی (1200)یش هه‌ر مابوو. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م گارده واته (Basileios II) ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ شه‌ڕ و سیاسه‌ت بوو. ئیمپراتۆری بێزه‌نتیه‌كان په‌لوپۆی تا قه‌فقاسیا و ده‌روبه‌ری دیجله و فورات هاویشتبوو. ده‌سه‌لآتدارێتی (Basileios II) درێژترین ده‌سه‌لآت بوو له مێژووی بێزه‌نتینیه‌كاندا كه‌له 976 تا 1025 ی خایاند.
له‌به‌ینی ساڵی 900 تا 1000 بێزه‌نتینی و خه‌لافه‌تیش به‌سه‌ر پارێزگای بچووك بچو‌وكدا دابه‌شكرابوون. یه‌كێك له دیناستیه كورده‌كان مه‌روانیه‌كان بوون كه كه‌وتبوونه به‌ینی بێزه‌نتینی و خه‌لافه‌ته‌وه. له سنووری ڕۆژهه‌لآتی بێزه‌نتین شه‌ڕ به به‌رده‌وامی له ئارادا بوو. یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه زیانی زۆری لێ كه‌وتبوو له‌و سالآنه‌دا، پایته‌ختی مه‌روانیه‌كان، مایافارقین بوو. به یۆنانی به مایفارقینیان ده‌وت ماتیریۆپۆلیس، پێناسیه‌كه بۆ ڕابردووی ترژیدایای ئه‌و شاره. هه‌مانكات له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریای ڕۆمه‌كانیشه‌وه شاری مایافارقین وه‌ك جبه‌خانه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سنووری ڕۆژهه‌لآتی خۆیانی پێ بكه‌ن. جبه‌خانه‌یه‌كی زۆرله‌و شاره‌دا هه‌یه. له‌سه‌رده‌می بێزه‌نتینیه‌كاندا گه‌لێك كاری وه‌حشیانه‌یان له‌دژی كورده‌كان كردووه. بێزه‌نتینیه‌كان و سیاسه‌ته داگیركاریه‌كانیان ڕووه و ڕۆژه‌هه‌لآت بووه هۆی له‌ناوبردنی گه‌لێك مڕۆڤ.
پێش ئه‌وه‌ی باسی سكه كوردییه‌كان بكه‌ین كه له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا هێنراوون بۆ سوێد، چاك وایه لێره‌دا پشوویه‌ك بده‌ین و به كورتی باسی په‌یوه‌ندیه جۆراوجۆره‌كانی كورد و پێزه‌نتینیه‌كان بكه‌ین. ده‌وڵه‌تی مه‌روانیه‌كان كه له سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا دامه‌زارا (990-1096)، شاره‌كانی مایفارقین و جزیر و نسێبین و ئامه‌دی ده‌گرته‌خۆی. پایته‌خته‌كه‌یان شاری مایفارقین (مارتلۆپۆلیس،فاركین، سیلڤان). ده‌وڵه‌تی مه‌روانیه‌كان به‌ره‌و باكوور تا پارێزگاكانی بتلیس و مانزكیرت په‌لی هاویشتبوو. له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نێوان كورد و بێزه‌نتینیه‌كان له سه‌رده‌می (Basileios II) دا گه‌لێك زانیاریی به‌نرخمان له كتێبه‌كه‌ی ئیبنول-ئه‌زره‌ك ده‌ستده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌روانیه‌كان نووسیویه‌تی.
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان كرابووه ناوچه‌ی دیاریكراوی نێوان خه‌لافه‌ت و بێزه‌نتینیه‌كان. سوپای بێزه‌نتینیه‌كان گه‌لێك جار سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌روانیه‌كانی ده‌به‌زاند، ساڵی 993 شه‌رێكی به‌رجه‌سته قه‌وما. دوای شه‌رێكی قورس كورده‌كان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌میر ئه‌بوعه‌لی ئه‌لحه‌سه‌نی بن مه‌روان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و، دوای تێكشكانی بێزه‌نتینیه‌كان، هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر په‌یمانێكی ئاشتییان مۆركرد.
له‌گه‌لێك لاوه، ئیمپراتۆریای ڕۆژهه‌لآتی ڕۆم هێرشی كرایه‌سه‌ر، له‌ماوه‌ی سالآنی 1000 دا. ساڵی 999، (Basileios II) به خۆی و سوپاكه‌یه‌وه هێرشی كرده سه‌ر خه‌لیفه‌ی میسر كه خه‌ریك بوو شاری حه‌له‌بی داگیرده‌كرد. دواتر به خۆی و سوپاكه‌یه‌وه به‌ره‌و جۆرجیا كشان تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا بپارێزێ. له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا ساڵی 1000 سه‌ردانی ناوچه‌ی مه‌روانه‌یه‌كانی كرد و له‌لایه‌ن ئه‌میری كورد ئه‌بو مه‌نسور سه‌عید ئیبن مه‌روانه‌وه پێشوازیه‌كی شایسته‌ی لێ كرا‌و و گه‌لێك دیاریشی پێ به‌خشی. له‌ماوه‌ی ساڵی 1001 دا له ناوچه‌كانی ئارارات مایه‌وه ، پاش دووساڵ دوربوون له كۆسته‌نتینپۆل به خۆی و پاسه‌وانه سكه‌نده‌ناڤیكانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وێ. H.R. Ellis Davidson كه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بێزه‌نتینی و پاسه‌وانه سكه‌نده‌ناڤیه‌كان كردووه ده‌گێرێته‌وه كه ڤێرینگه‌كان (پاسه‌وانه‌كان) واته (varjager, varangin) له‌گه‌ڵ (Basileios II) دا بوون،له كاتی حه‌ره‌كه‌ت كردنیان له دیاربه‌كره‌وه به‌ره‌و جۆرجیا ساڵی1000، (All this time Vagrangians were with him). ئه‌م پاسه‌وانانه له‌هه‌موو هێرشه‌كانی (Basileios II) بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌راست به‌شدارییان كردووه. به‌ئیحتیمالێكی زۆر، ئه‌م پاسه‌وانه سكه‌نده‌ناڤیانه كه پارێزگاریان له قه‌یسه‌ر كردووه یاخود وه‌كو به‌كرێگیراو (جاش) له سوپای بێزه‌نتینیه‌كاندا خزمه‌تیان كردووه، له‌و ناوچانه‌دا به كورد گه‌یشتوون.
زۆربه‌ی زۆری سكه كوردیه‌كانی سه‌رده‌می مه‌روانیه‌كان كه‌له‌سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كاندا هێنراون بۆ گۆتلاند له‌و سالآنه‌دا له‌شاری مایفاركین لێدراو‌ن، كاتێك كه (Basileios II) سه‌ردانی كوردستانی كردووه درووست 1000 ساڵ له‌مه‌وپێش. ئه‌م ڕۆژه مێژووییه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و بێزه‌نتی و كورد و باكوور (سكه‌نده‌ناڤیا) دا. بێزه‌نتینیه‌كان گه‌لێك په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری دیپلۆماتیان له‌گه‌ڵ دیناستی مه‌روانیه‌كاندا به‌ستووه. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه كه ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌یان هه‌بووه، له شێوه‌ی دانووساندن و په‌یمانی ئاشتی و ناردنی نوێنه‌ر و نامه‌گۆریه‌نه‌وه و ناردنی دیاری، كراوون. كاتێك ئه‌میری كورد (نه‌سرودده‌وله) ده‌سه‌لآتی گرته‌ده‌ست ساڵی 1011 ، قه‌یسه‌ری بێزه‌نتی نوێنه‌ری خۆی نارد بۆ پیرۆزبایی كردن لێی. هه‌مانكات ئه‌میری كورد گه‌لێك دیاریی وه‌كو ئه‌سپ و حوشتر و دیاریی گرانبه‌های تری پێگه‌یشت كه له‌لایه‌ن قه‌یسه‌ره‌وه نێردرابوون.
كاتێك ساڵی 1021، (Basileios II) شه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ جۆرجیا دا ده‌ستپێكرد له نزیك شاری ئه‌رزرۆم (Theodosioupolis)، بازووی ده‌سه‌لآتی خۆی نیشاندا له ناوچه‌كه‌دا، دانووساندنه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بێزه‌نته‌كان به‌رده‌وام بوو له شاری ئه‌رزرۆم كه ده‌كه‌وێته كوردستانی ئێستاوه. ژماره‌یه‌كی زۆر (جۆرجی) كه به‌هۆی نائارامی وڵاتی خۆیانه‌وه ڕایانده‌كرد، په‌نایان هێنابووه به‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌روانی. به‌كورتی ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه ده‌بێت ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی (ڤیكینگه‌كانی سكه‌نده‌ناڤیا) كه له سوپای بێزه‌نتدا خزمه‌تیان ده‌كرد وه‌كو به‌كرێگیراو، به‌گه‌ڵێك شێوه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كورد دا گرتبێت، له كاتی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لآت.
دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤیكینگه‌كاندا
هه‌روه‌ها ده‌بێت كورد و ڤیكینگه‌كان ساڵی 1071 له شاری (Manzikert) یه‌كتریان بینیبێ، له‌كاتی شه‌ڕی نێوان بیزه‌نت و سه‌لجوقیه‌كاندا. یه‌كێك له تێكشكانه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی بیزه‌نتیه‌كان له ساڵی 1071 دا ڕووی دا له نزیك شاری (Manzikert) كه ده‌كه‌وێته كوردستانه‌وه. ئه‌م شاره له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه پێی ده‌وترێت مالازگرد. له‌م شه‌ڕه‌دا كه Romanos IV Diogenes خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌دژی سه‌لجوقیه‌كان، تێكشكانێكی گه‌وره بوو هه‌م بۆ خۆی و هه‌میش بۆ به‌كرێگیراوه‌كانی، ڤێرینگه‌كان. كورده‌كان كه كه‌وتبوونه به‌ینی شه‌ره‌كه‌وه ناچاربوون له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا هاوپه‌یمانی ببه‌ستن. مێژوونوسی میسری Rüvadari ده‌ڵێت به‌ته‌نیا له جه‌بهه‌ی سلجوقیه‌كاندا ده‌یان هه‌زار كورد به‌شداری شه‌ره‌كه‌یان كرد. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڤێرینگه‌كان و به‌كرێگیراوه كورده‌كان له‌م شه‌ره‌دا له‌دژی یه‌كتر جه‌نگاون له شاری مانزیكێرت ساڵی 1071، له‌م شه‌ره‌دا نزیكه‌ی هه‌موو ڤێرینگه‌كان كه شوێن قه‌یسه‌ر كه‌تبوون كوژران:
له‌م شه‌ره‌دا كه دوای چوارمانگ له تێكشكاندنه‌كه‌ی خوارووی ئیتالیا، كه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك ڤێرینگه‌ر تێدا كوژرابن، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ به‌كرێگیراوه باكووریه‌كانی ناو پێزه‌نتینیه‌كان هیچ كاتێك توانیبێتیان خۆیان بگه‌ییه‌ننه ناو سوپا كۆنه‌كه‌یان له‌دوای شه‌ره‌كه‌ی Manzikert.
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه به‌شێك له‌و به‌ردانه‌ی كه هه‌ڵكۆڵراون به‌و شه‌ڕه دژوار و تراژدییایه‌وه كه به‌سه‌ر هه‌ردوو لادا هات،گرێده‌ده‌ن، كه له شاری Manzikert ڕووی دا له‌ساڵی 1071 دا. ئه‌و به‌ردانه‌ی كه له سوێد دۆزراونه‌ته‌وه ته‌عبیر له‌وانه ده‌كه‌ن كه له‌شه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌لآتدا گیانیان له‌ده‌ست داوه، بۆ نموونه نووسراوه " ئه‌و له شه‌ڕی یۆنانیه‌كاندا مرد" یان " له یۆنان سه‌ری نایه‌وه". له‌نووسینی سه‌ر به‌رده‌كاندا،ئیمپراتۆریایی بێزه‌نتی به یۆنان ناوزه‌د كراوه. ماتس گ. لارشۆن ده‌ڵێت:
... كه ئیحتیماله‌ن ته‌نها ناوی ئه‌و سوێدیانه‌ی كه تێك‌شكان بوون، له‌سه‌ر ئه‌وبه‌ردانه هه‌ڵكۆڵرابن، كه هی ساڵی (1000)ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێن كه له یۆنان سه‌ریان تیاچووه یان مردوون، هه‌روه‌ك بۆ نموونه كوڕه‌كانی ئینگه كه‌خه‌ڵكی هانستای نزیك ستۆكهۆڵم بووه.
T. J. Arne له‌یه‌كێك له وتاره‌كانی خۆیدا باسی ئه‌وه ده‌كات، كه ئیحتیماله‌ن تورك و سوێدیه‌كانیش بۆ یه‌كه‌م جار له شاری (Manziker) به‌یه‌ك گه‌یشتبن.
دوای تێكشكانه‌كه‌ی Manziker ، ژماره‌ی پاسه‌وانه ڤێرینگه‌كان له كۆنسته‌نتینپۆڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌م بوونه‌وه‌دابوو. سه‌رده‌می ڤیكینگه‌كان كه نزیكه‌ی 300 ساڵی خایاند، له‌و سالآنه‌دا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ژمارد.
* تێبینی: فۆرمێكی درێژتری ئه‌م وتاره له كتێبی "په‌یوه‌ندی كورد و سوێدی له ماوه‌ی هه‌زار ساڵدا" به سوێدی "Svensk-kurdiska kontakter under tusen år" هه‌یه كه له ساڵی 2000 له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی APEC وه بلآوكراوه‌ته‌وه.
T.J. Arne, Rus erövring av Berda’a år 943. Ibn Miskaweichs berättelse om ett vikingatåg, Fornvännen, 1932, rûp. 213. Holger Arbman, Svear i österviking, 1955, rûp.53-54. Olov Isakson och Yves Cohat, Vikingatid, Stockholm, 1992, rûp.159.
C.J Tornberg, Om de i svensk jord funna österländska mynt, Stockholm, 1857. Bror Schnittger, Silverskatten från Stora Sojdeby, Stockholm, 1915. Ulla rûp. Linder-Welin, Arabiska mynt, Kulturhistorsikt lexikon för nordisk medeltid. Malmö, 1956.
Maria Anholm, Det dödsdomda folkets saga, Stockholm, 1906, rûp. 20.
E. Johan Larsson, Kurderna och deras land: I Orienten, rûp. 232 (Manuskript. Svenska Missonsförbundets arkiv).
Tore Gannholm, Gotland: Östersjöns pärla: Centrum för handel och kultur i Östersjöområdet under 2000 år, 1994.
R. Nordebstren, Vikingafärderna, Stockholm, 1926. Holmger Abraham, Svear i österviking, Stockholm, 1955. Mats G. Larsoon, Vikingar i österled, Stockholm, 1977. Catharina Ingelman-Sundberg, Boken om vikingarna, 1998
Vilhelm Thomsen, The relations between Russia and Scandinavia and the origin of the Russian state, Oxford, 1877. V. Thomsen, Ryska rikets grundläggning genom skandinaverna, Stockholm, 1882.
Helga Ljungberg, Österländskt ljus över svenskt 900-tal, Svenska Dagbladet 10/5.1979.
Helga Ljungberg, Österländskt ljus över svenskt 900-tal, Svenska Dagbladet 10/5.1979.
Nestorskrönikan, överrûp. av A. Norrback, Stockholm, 1919, rûp.171.(senaste upplagan: Nestorskrönikan, Stockholm, 1998, övers. av Gabriella Oxenstierna).
T.J. Arne, Sveriges förbindelser med östern under vikingatiden, Fornvännen, 1911.
Mats G. Larsson, Rusernas rike, rûp.89.
T.J Arne,"Austr i Karusm" och Särklandsnamnet, Förnvännen, 1947, rûp. 920-305.
Magnus Magnuson, Vikingarna i Öst och Väst, rûp. 104.
Mats G. Larsson, Ett ödesdigert vikingatåg. Ingvar den vittfarens resa 1036-1041, Stockholm, 1990, rûp. 17.
Cathrina Ingelman-Sundberg, Boken om vikingarna, 1998, rûp. 95.
R.B.F. Jansson, Svenska utlandfärder i runinskrifternas ljus, Stockholm, 1956. R.B.F. Jansson, Runinskrifter i Sverige, Stockholm, 1948.
Corpus Nummorum saeculorum IX-XI gui in Suecia reperti sunt –Catalogue of Coins from the 9th-11th centuries found in Sweden. Goltland 1-4, 1975-1982. (Katalog över mynt från tiden ca 800-1000 funna i Sverige).
Kenneth Jonsson från Numismatiska forskiningsgruppen, Stockholms Universtitet
Gotlands största silverskatt funnen vid Burge i Lummelunda, Gotländskt arkiv, 1969, rûp.48-50.
Roger Öhrman, Vägen till Gotlands historia, 1994, rûp. 58-60.
Ulla S. Linder-Welin, Arabiska mynt, Kulturhistoriskt lexikon för nordisk medeltid, Malmö, 1956, rûp.188.
Kolbjorn Skaare, Coins and Coinage in Viking-Age Norway, 1976, rûp.150.
J.Ostrup, Catalogue des Monnaies arabes et turques, Copenhague, 1938, rûp. 113. (nr 1277).
Bror Schnittger, Silverskatten från Stora Sojdeby, Stockholm, 1915, rûp. 9.
C.J Tornberg, Symbolae ad rem Numariam Muhammedanorum ex Museo Regio Holmiensi. Nova Acta Regiae Societatis Scientiarium Uppsaliensis, vol.XIII, 1947 (Marwanidici: rûp. 140-14).
C.J Tornberg, Numi Cufici. Regii Nomphylacii Holmiensis gues emnes in tera Sueciae repertos digessit et interpretatus est. Uppsaliae, 1848. rûp. 269/274
C.J Tornberg, Om de i svensk jord funna österländska mynt, Stockholm, 1857, rûp.17.
Abraham Cronholm, Wäringarna, Lund, 1832, rûp. 257.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, över. Från arabiskan till turkiska, av M.E. Bozarslan, Istanbul, 1976. rûp. 157.
Carole Hillenbrand, Marwanids, The Encyclopaedia of Islam, new edition, rûp. 626-627. H.F Amedroz, The Marwanid dynasty at Mayyafariqin in the tenth and eleventh centuries: Journal of the royal Anthropological Society, 1903. rûp.123-124.
C.J Tornberg, Om de i svensk jord funna österländska mynt, rûp.23.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, rûp.82.
Ibid. rûp.84, 157.
C.J Tornberg, Om de i svensk jord funna österländska mynt, Stockholm, 1857,rûp.23.
Ulla RÛP. Linder-Welin, Sayf ad-dawlahs Reign in Syria and Diarbekr, in the Light of the Numismatic Evidence, Antikvariska serien 9, Stockholm, 1961, rûp.17-104.
Mats G Larsson, Väringar, rûp.126.
Arthur Koestler, Den trettonde stammen, Översätning av Margretta Eklöf, Stockhom, 1992.
Arthur Koestler, Den trettonde stammen, Stockholm, rûp.151
Karin Ådahl, Orientalismen i svensk konst, Stockholm, 1990, rûp.27.
P.H. Sawyer, Kungar och vikingar, Stockholm, 1985,rûp.95.
Catharina Ingelman-Sundberg, Boken om vikingarna, 1985, rûp.156.
D.M. Dunlop, Berda’a, the Encyclopaedia of Islam, new edition, rûp. 1040-1041.
Samîlê Selim Esker, Kurder i Azerbajdzjan, historien av Laçin och...,Çira 9/1997.
V. Minorsky, Kurds, The Encyclopaedia of Islam, new edition, vol. V, Leiden, 1986, rûp.45.
C.J Tornberg, Om de i svensk jord funna österländska mynt, Stockholm, 1857, rûp. 31.
C.E. Bosworth, Shaddadids, The Encyclopedia of Islam, new edition, rûp. 169.
C.E. Bosworth, Arran, Encyclopedia Iranica, vol. II, 1986-87.
T.J. Arne, Rus erövning av Berda’a år 943. Ibn Miskaweichs berättelse om ett vikingatåg, Fornvännen, 1932, rûp.213.
Ibid. rûp.216.
Corpus Nummorum saeculrum IX-XI gue in Suecia reperti sunt-Catalogue of Coins from the 9th.11th Centuries found in Sweden.1. Gotland. 4. Fardhem-Fröjel, 1982, rûp. 205.
A.A. Bikov, Daysam Ibn Ibrahim al-Kurdis två nya mynt (på ryska), Epigrafika Vastoka XX, 1971, rûp. 74-76.
Arsak Poladyan, Kurder på VII-X-talet (på turkiska), Ankara, 1991, rûp. 57-70.
C. Edmund Bosworth, Daysam bin Ebrahim kordi, Encyclopedia Iranica, 1994, vol. VII, rûp.172.
Corpus Nummorum saeculrum IX-XI gue in Suecia reperti sunt 1. Gotland. 2. Bäl-Buttle, 1977, rûp.59, 62.
Ibid.rûp.62.
T.C. Arne, Rus erövning av Berda’a år 943. Ibn Miskaweichs berättelse om ett vikingatåg, Fornvännen, 1932, 218.
Bengt E. Hoven, Islamiska mynt: Islam. Konst och kultur, Stockholm, 1985, rûp.76. Statens historiska museum.
Abraham Cronholm, Wäringarna, Lund, 1832. Mats G. Larsson, Väringar, rûp. 82.
Ingmar Jansson, Gotland och omvärlden under vikingatiden - en översikt: Gutar och vikingar, 1983, rûp.231.
Alf Henrikson, Byzantinsk historia. År 326 till 1453, Stockholm, 1988, rûp.233.
Brita Malmer, Mynt och människor, Stockholm, 1968, rûp.39.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, övers. Från arabiskan till turkiska, av M.E. Bozarslan, Istanbul, 1976.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, rûp.77.
Mats G. Larsson, Väringar, rûp.31.
Ibid. rûp.96.
H.R. Ellis Davidson, The Viking Road to Byzantium, London, 1976, rûp.241-243.
Ibid.rûp. 241.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, rûp. 110,119.
Ibid. rûp. 119.
Mats G. Larsson, Väringar, rûp.35.
Ibnul-Ezrak, Historien om marwanidiska kurder, rûp.111.
Alfred Friendly, The Dreadful day: The battle of Manzikert,1071, London, 1981.
Muhsin Muhamed Huseyin, Kurdernas roll i Saladins arme: Det internationella symposiet om Saladin Eyyubi (på turkiska), Diyarbakir, 1997 rûp. 236
Mats G. Larsson, Väringar, rûp. 82.
Alf Åberg, Svenskarna i Turkiet, Jorden rund, nr 2, 173.
Mats G. Larsson, Väringar, 1991, rûp. 82.
T.J. Arne, De äldre förbindelserna mellan Sverige och Turkiet, Hävd och Hembygd 2, 1927.