هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له توركیا و باكووری كوردستان... كاوه ئه‌مین
ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، یه‌كێكه له كۆڵه‌كانی دیموكراسی،له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیدیاله‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كانی ولآتێك. یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌تیه‌ی كه توركیا له ولآتانی تری سه‌رده‌ستی كوردستان جیاده‌كاته‌وه هه‌ڵبژاردنه. له توركیا پارت و ڕێكخراوه‌كان ده‌توانن به شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. دیاره له باكووری كوردستان كه له هه‌موو شتێكی توركیا جیاوازی هه‌یه و تا ماوه‌یه‌كی نه دوور له ئێستا ڕه‌وه‌شی نائاسایی باڵی به‌سه‌ر ولآتی ئێمه‌دا كێشابوو، تا ئێستاش سیسته‌می جاشایه‌تی گونده‌كان هه‌ڵنه‌وشێنراوه‌ته‌وه و فشار له‌سه‌ر گه‌لی كورد به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی درێژه‌ی هه‌یه، هه‌ڵبژاردن له هه‌لومه‌رجێكی وادا نه‌ك بێ كه‌مومكوڕی نابێ، به‌ڵكو ناداتپه‌روه‌رانه‌ش ده‌بێت.
گه‌لی كورد له باكوور له دوای ساڵی 1990 وه چه‌ندین پارتی سیاسی یاسییان دمه‌زراندووه و بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه بتوانن ده‌سه‌لآتی سیاسی خۆیان به ده‌ست بهێنن، له‌م پێناوه‌شدا ده‌یان خه‌ڵكی ولآتپارێز گیانیان له ده‌ست داوه‌و، ده‌یان و بگره هه‌زارنیش له زیندانه‌كانی توركیا توند كراون، باشترین نمونه‌ی به‌رچاویش له‌یلا زانا و هاورێكانیه‌تی كه ئه‌وه بۆ ده ساڵ ده‌چێت له زینداندان.
هه‌موو كوردێك دڕنده‌یی سیسته‌می توركی ده‌زانێت به دژی كورد، بۆیه چاكتره باسی خۆمان بكه‌ین و بزانین تاچ ڕاده‌یه‌ك ده‌رس له هه‌ڵه‌كانی ڕابردومان وه‌رده‌گرین ؟
له ساڵی 2002 دا كاتێك ده‌هاپ – پارتی دیموكراتی گه‌ل، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كرد، نزیكه‌ی 7 ده‌رسه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌دست خست، لێ نه‌یتوانی دیواری ده ده‌رسه‌د تێپه‌رێنێ كه مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ چونه نێو په‌رله‌مان. ده‌هاپ بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجدانی گوایه ڕای گشتی توركیا، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی چه‌پگه‌ری توركیدا كه له ڕاستیدا هیچ له‌بارا نه‌بوون له ڕوی ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ریدا، به‌ره‌یه‌كی ساز كرد،به‌لآم وه‌ك بینرا زه‌ره‌ری له قازانجی زیاتر بوو،چونكه زیاتر له ملیۆن و نیوێك كورد ده‌نگیان به ئاكپ-پارتی عه‌داله‌ته ودادپه‌ره‌وه‌ری دا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه خه‌ڵكی كورد له‌به‌ر ئه‌و به‌ره‌یه ده‌نگفیان داوه به ئاكه‌په،به‌ڵكو زۆر هۆكاری تریش هه‌ن وه‌كو فریوادنی كورد به‌وه‌ی كه هه‌موومان ئیسلامین و یه‌ك ئامانجمان هه‌یه.
گه‌لی كورد له مه‌رحه‌له‌ی ڕزگاری نیشتیمانیدایه، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت هه‌موو ده‌نگه كوردیه‌كان له به‌ره‌یه‌كدا كۆ بكرێنه‌وه به تایبه‌تی له كوردستاندا، چونكه ئه‌و پارته چه‌په بچوكانه‌ی توركیا كه ناتوانن له ناو توركیا هیچ ده‌نگێك به‌ده‌ست بێنن و ده‌بن به‌ژێر ده‌ست و قاچی پارته شۆڤێنی و ئیسلامیه‌كانی توركیاوه، ئیتر بۆ ده‌بێت له كوردستاندا كه كه‌سیان نییه بكرێن به بار به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورده‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌نگی كورد توڕه‌بكه‌ن و به هیچی خۆڕایی پاڵیان پێوه بنرێت به‌ره‌و
پارتێكی" ئیسلامی" وه‌كو ئاكه‌په. گومان له‌وه‌دا نییه كه زۆرینه‌ی گه‌لی كورد موسڵمانه، نابێت ده‌نگه‌كانیان بكرێته قوربانی ئایدۆلۆژیای نه‌زۆكی چه‌پگه‌رایی له كوردستاندا، جێگای داخه كه تا ئێستاش هه‌ندێك كورد پێش ئه‌وه‌ی خۆیان به كورد بزانن خۆیان به موسڵمان ده‌زانن و به برایه‌تی درۆزنانه‌ی موسڵمانێتئ نێوان گه‌لان ده‌ستخه‌ڕۆ بوون، هه‌ره‌وه‌ك چۆن به‌شێكی تر له خه‌وی برایه‌تی ئینته‌رناسیۆنالیزمی تورك و عه‌ره‌ب و فارس و كورددان. ده‌هاپ به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت به‌ڵكو ده‌رگای خۆیان بۆ كه‌سێكی تاوانباری وه‌كو ئیسماعیل جه‌م، كراوه‌یه، كه ئه‌وكاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه توركیا بوو،له هیچ كارێكی ئه‌خلاقی و نائه‌خلاقی نه‌پرینگایه‌وه بۆ به تیرۆریستكردنی بزوته‌نه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له باكووری كوردستان،ته‌نانه‌ت وه‌كو عه‌شیره‌تێكی چیایی له كوردی باشووریشی ده‌ڕوانی. هه‌روه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا له 2002 دا له‌لایه‌ن گه‌لی تورك خۆیانه‌وه تڕ‌ۆ كران و ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌رسه‌دی ده‌نگه‌كانیشیان نه‌هێنا.
هه‌ڵبژاردنی 28 ئازاری 2004،هه‌لێكی گرنگه و ده‌كرێت بكرێته ڕیفراندۆمێك له باكووری كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر كورد هه‌موو به‌له‌دیه‌كانی كوردستان بخاته ژێر ده‌سه‌لآتی خۆی وه‌كو ئه‌وه وایه كه كورد ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆی دابێت. به‌لآم به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌هاپ به هه‌مان شه‌مه‌نده‌فه‌ری ساڵی 2002 وه بمه‌شێت،مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه نه‌ك هه‌موو شاره‌وانیه‌كانی كوردستان به‌ڵكو ئه‌و شاره‌وانیانه‌شی كه ئێستا له ده‌ستیاندایه، كه‌م ببنه‌وه و ڕیسكه‌ی كورد وه‌ك هه‌میشه ببێته‌وه به خوری و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له‌سفریه‌شه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا شتێكی كه‌م نابێت له سفره‌وه.
له‌دڵه‌وه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم من هه‌ڵه بم و، ئه‌و كاته له 30 ئازاردا داوای لێبووردن له ده‌هاپ ده‌كه‌م. شتێكی ڕوون و ئاشكراشه ئه‌و كوردانه‌ی كه ده‌نگ ده‌ده‌ن به ده‌هاپ له به‌رخاتری كورد بوونیانه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌پ و چه‌پخوازن.
25-01-2004