گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر Noam Chomsky
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
پرسیار: له به‌رگی كۆتایی كتێبه تازه‌كه‌تدا كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نووسیوته هاتووه كه " به بڕوایی گه‌لێك كه‌س تۆ به‌رجه‌سته‌ترین ڕوناكبیری جیهانیت كه له ژیاندایت".
وه‌لآم: من حه‌ز به ده‌سته‌واژه‌ی ڕوناكبیری ناكه‌م. زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه له‌دنیایی ئاكادیمیدا ده‌كرێن، كاری ئیدارین. به‌شێكی زۆر له كاری پرۆفیسۆره‌كان كاری ڕۆتینین.
پرسیار: من له‌وباوه‌ڕه‌دام كه تۆ مه‌به‌ستت له هه‌وڵه‌كانی خۆت وه‌كو پرۆفیسۆرێكی خانه‌نشین نییه له MIT و لینگڤیستێكی به‌ناوبانگی جیهانی.
وه‌لآم: من خه‌ڵكانێكم ناسیووه كه سه‌ر به چینی كرێكار یان ئه‌وانه‌ی كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن،بوون،كه هه‌ڵكه‌وتووه له زۆر له پرۆفیسۆره‌كان ڕوناكبیرتر بوون. ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌فته‌یه‌كدا په‌نجا سه‌عات له كارگه‌یه‌كدا كاربكه‌یت،له‌كوێ فریایی ئه‌وه ده‌كه‌ویت كه ڕۆژانه ده ڕۆژنامه بخوێنێته‌وه، یانیش به ئه‌رشیڤی كراوه‌ی ڕژێمدا بچیته‌وه. به‌لآم ئه‌و مرۆڤانه ده‌توانن به قوڵی له‌وه تێبگه‌ن كه جیهان چۆن ده‌گه‌رێت.
پرسیار: ڕه‌خنه‌كانی تۆ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوای 11 سێپتێمبه‌ره‌وه، ژماره‌یه‌كی نوێ لایه‌نگر بۆ زیاد كردویت. له دوای مانگرتنه دانیشتنیه‌كه‌ت و گفتۆگۆ ڕۆژانه‌یه‌كانت له سه‌رده‌می شه‌ڕیی ڤێتنامدا، هێنده‌ی ئێستا به‌ڕێزه‌وه چاوت لێنه‌كراوه. ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان كاره لینگڤیستیه‌كانت و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانتدا ده‌بینیت؟
وه‌لآم: له پراكتیكدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نابینم.
پرسیار: به‌لآم تۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا بیت كه سیاسیه‌كان، تۆیشی له‌گڵدابیت، بژێوی ژیانتان به‌و قسانه دابین ده‌كه‌ن كه ده‌یڵێن و زمان وه‌كو كۆتایی ڕاستیه‌كان ده‌بینن.
وه‌لآم: زمان چه‌كێكه كه سیاسیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن،به‌لآم زمان چه‌كێكیشه كه له زۆر گۆشه‌نیگای مرۆڤایه‌تیه‌وه به‌كارده‌برێت.
پرسیار: ڕاسته. گه‌لێك جار بیرم له‌وه كردۆته‌وه كه بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی زیاتر ده‌سته‌واژه‌ی جێگرتوو هه‌یه له‌سه‌ر مردن و به‌هره‌مه‌ندی تاكو هه‌ندێك وشه‌ی تر.
وه‌لآم: مردن و به‌هره‌مه‌ندی شتگه‌لێكن كه مرۆڤه‌كان ده‌ترسێنن، كاتێكیش مرۆڤ ده‌ترسێت، جۆره‌ها شێوه ده‌دۆزێته‌وه تا ئه‌و ترس و هه‌ڵچونانه‌ی پێ بشارێته‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی تێگه‌یشتنێكی وه‌رزێریانه‌یه.
پرسیار: هیچ كاتێك بووه گومان له بیروبۆچونه‌كانی خۆت بكه‌یت؟
وه‌لآم: هه‌میشه. سه‌یركه چی ڕوده‌دات له بواری لینگڤیستیكدا. من هه‌میشه گۆرانكاری له‌و شتانه‌دا ده‌كه‌م كه وتونم. هه‌ركه‌سێك ڕوناكبیرێكی زیندو بێت،گۆرانكاری له بیروبۆچونه‌كانیدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له زانكۆیه‌كدا هه‌ر هه‌مان شت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتونیه‌ته‌وه بڵێته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته مردووه یانیش ئه‌و كه‌سه بیری نه‌كردۆته‌وه.
پرسیار: به‌لآم به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی لاینگرانی چه‌پ كه گۆرانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه، تۆ هیچ گۆرانێكت به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌دوای شه‌سته‌كانه‌وه. بۆ نمونه تۆ تا ئێستاش سه‌رسه‌ختانه ڕه‌خنه له ئیسرایل ده‌گریت.
وه‌لآم: دژایه‌تیه‌كه‌ی من له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئیسرایل وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌هودی (مه‌به‌ست ئاینی یه‌هودییه) بنیاتنراوه. من پێم وانییه كه ده‌وڵه‌تی یه‌هودی، مه‌سیحی یانیش ئیسلامی كۆنسێپتێكی
(چه‌مك) گونجاو بێت. من دژی بیروبۆچونێكم كه بڵێت ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای مه‌سیحییه‌ت دابنرێ.
پرسیار: باوكی تۆ پیاوێكی ڕێزلێگیراوی شاره‌زای زمانی عیبری بوو،كه‌چی هه‌ندێك جار تۆ وه‌كو كه‌سێكی كه خۆت جوله‌كه‌یت و ڕقت له جوله‌كه بێت، نیشان ده‌ده‌یت.
وه‌لآم: جێگای داخ و شه‌رمه‌زاریشه كه ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل وه‌كو ئه‌نتیسمیتیسم یان دژه جوله‌كه چاویلێده‌كرێت. ئه‌مه شتێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌شه. ئایا ئه‌گه‌ر ئیتالیه‌ك ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ئیتالیا بگرێت وه‌كو كه‌سه‌ێكی دژه ئیتالی لێیده‌ڕوانرێت؟
پرسیار: قه‌ت بووه چوبیته لای ده‌رونناسێك؟
وه‌لآم: من چاو له لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌رونی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پایه‌یه‌كی زانستی هه‌بێت ناكه‌م. كه ئێمه نه‌توانین ئه‌وه ڕونبكه‌ینه‌وه كه بۆ قالۆنچه‌یه‌ك بڕیارده‌دات به‌لای چه‌پدا بگه‌رێته‌وه، ئه‌ی چۆن بتوانین ئه‌وه ڕونبكه‌ینه‌وه كه مرۆڤێك بڕیار ده‌دات شتێك بكات؟
پرسیار: چۆن چۆنی پله‌وپایه‌ی خۆت هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
وه‌لآم: زۆر شت هه‌ن كه پاڵ به‌منه‌وه‌ده‌نێنن. ده‌شزانم هه‌ندێكیان كامانه‌ن. هه‌ندێك له‌و به‌دبه‌ختیانه‌ی كه دوچاری مرۆڤه‌كان دێن و هه‌ندێك له‌و به‌دبه‌ختیانه‌ی كه‌من له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵمگرتوون و به‌رپرسیارم لێیان. وه‌كو دڵ وه‌ستاندن وان. ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌دا ده‌ژین،پله‌به‌رزه‌كان به‌رپرسیارن.
پرسیار: كه تۆ هێنده خۆت به‌قه‌رزدار ده‌زانیت، ئه‌ی چۆن ده‌توانیت له ژیانێكی راست ئاژۆییدا بژیت و سه‌یاره‌یه‌كی وا جوانت له‌ژێردا بێ؟
وه‌لآم: ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌م ببه‌خشم ئه‌وكاته زیاتر خۆم به‌قه‌رزاربار ده‌زانم. كاتێك من سه‌ردانی جوتیاره‌كانی خواروی كۆلۆمبیا ده‌كه‌م،داوای ئه‌وه‌م لێناكه‌ن كه واز له سه‌یاره‌كه‌م بهێنم. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه هاوكاریان بكه‌م. وا بێنه به‌رچاوی خۆت كه‌من دنیام ته‌رككرد، كۆمپیوته‌ره‌كه‌م، سه‌یاره‌كه‌م و..هتد، وازلێهێنا و چوم له ته‌پۆڵكه‌یه‌كی مۆنتانا ده‌ستم كرد به وه‌رزێری كردن. ئایا ئه‌مه یارمه‌تی به كه‌سێك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ده‌ڵێم نه‌خێر.
پرسیار: ئایا هیچ كاتێك به مێشكتدا هاتووه كه بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌مریكا به‌جێبهێڵی؟
وه‌لآم: نه‌خێر. ئه‌م ولآته باشترین ولآتی دنیایه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی Aftonbladet ڕۆژی 13/11/2003