كلتوور
مه‌ته‌ڵی "ئاریایی" و هیندوئه‌وروپایی
ئایا هیندیه‌كان خه‌ڵكی باكووری ئه‌وروپان؟
نووسینی: Pär Jansson
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
له ناوه‌ڕاستی ئاخافتنه‌كه‌ماند له‌سه‌ر "ئارییه‌كان" و سانسكرێت كه زمانی هه‌ره‌كۆنی دنیایه، Ranender Singh Kushwaha،بێده‌نگ بوو، ڕوی خۆی وه‌رچه‌رخاندو چوو له ناو دۆلآبه پۆلآییه‌كی ناو ژووره‌كه‌ی، كێكی هێنا. ئه‌و به فیزێكه‌وه وتی: ئه‌وه بۆخۆم دروستم كردووه. ئه‌و كاره‌ی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بووبێت كه تا پشویه‌ك بدات، چونكه من به پرسیار له‌سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی هیندۆئه‌وروپیه‌كان دامگرتبووه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسی به‌شی مێژوویی، ڕێكخراوی ناسیۆنالیستی RSS))ه. ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر مێژووی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی هیندیستان بنووسێت و ئه‌و ولآته بكاته جێگای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو شارستانیه‌تیه‌كانی جیهان، به‌ڵێ، لانكه‌ی كلتووره‌كان.
پرسیارێكی سه‌ره‌كی كه RSS)) ده‌یه‌وێت به به‌ڵگه‌وه وه‌لآمی بداته‌وه ئه‌وه‌یه، كه هیچ كاتێك هیندیستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ئه‌وروپاییه‌وه داگیرنه‌كراوه، داگیركاریه‌ك كه گوایه (دراڤید)ه پێست ئه‌سمه‌ره‌كانی به‌ره‌و باشووری ئه‌و كیشوه‌ره ڕاونابێت.
زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه مه‌سه‌له داگیركردن نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌وه ڕازین كه به كۆچكردن ناوی به‌رن، ئه‌وه‌یش له ناوچه‌كانی باكووری ڕووسیای ئێستاوه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه و، كاتێكی زۆری خایاندووه. خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ڕووسیا له كتێبه مێژوویه‌كاندا به "ئاری" ناویانبراوه. به‌لآم هه‌موو بیرۆكه‌كه له‌سه‌ر بنچیه‌نی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه، داڕێژراوه. ئه‌وه نووسه‌ری ئه‌ڵمانی ماكس مولێر بوو كه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی تێكه‌ڵكردوو، ئاریایه‌كانی وه‌كو گروپێك دانا. جارێك له جاران له سالآنی 1850 دا، ده‌رگای له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌ك كرده‌وه به‌وه‌ی كه وتی: "سه‌ربازانی ئینگلیزی خۆیان به هاوخوێنی ئه‌سمه‌ره بینگاله‌كان،داده‌نا".
ئه‌گه‌رچی پاشان ئه‌و زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا، كه ئه‌وه ڕونبكاته‌وه كه مه‌به‌ستی له "ئارییه‌كان"، "خوێن و ئێسقان، مووی سه‌ر و كه‌لله" نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له خزمایه‌تی نێوان گروپی زمانه‌كان بووه، به‌لآم كه‌م كه‌س گوێی به‌وه‌دا. ئه‌وه‌ی كه "ئارییه‌كان" نه‌ژادێكی تایبه‌تین بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌گونجا. نازیزته‌كان به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یان، بۆیاخ كرد، مه‌به‌ستیان له "ئاری" خه‌ڵكانی باكووری ئه‌وروپا بوو، كه جیاوازیان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ جوله‌كه سامییه‌كاندا. به‌لآم به گوێره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان "ئاری" مانای گه‌لێك نییه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه به‌كارده‌برێت كه به زمانه هیندوئه‌وروپاییه‌كان ده‌ئاخفن.
به‌لآم به قه‌ولی Rajnender Singh Kushwaha ، وشه‌ی ئاریه‌كان، وشه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندایه له‌ناو ئه‌وانه‌ی كه به‌هیندوئه‌ورپایی ده‌دوێن. "Ârya "، مانای شارستانی، به‌خشنده و نه‌جیبزاده ده‌گه‌یه‌نێت، له زمانی سانسكریتدا (زمانێكی كۆنی هیندوئه‌وروپاییه كه له كۆندا له باكووری هیندیستان قسه‌ی پێكراوه –وه‌رگێر). له‌ناو ژنانی هیندی دا باوه، كه پیاوه‌كانیان به "adji" ناوزه‌د بكه‌ن كه له وشه‌ی "Ârya" هاتووه.
یه‌كێك له‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی كه ناسیۆنالیسته هیندیه‌كان ده‌یگرن و پرۆفیسۆری مێژوو،خانم Romila Thapar له زانكۆی نه‌هرۆ له نیوده‌لهی پشتگیری لێده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه "ئاری" تایتلێكی (شه‌ره‌ف) ڕێزلێنانه‌و،هیچ هێرش و داگیركاریه‌ك بۆ سه‌ر هیندیستان نه‌كراوه. ئه‌و پێیوایه كه مه‌سه‌له‌كه كۆچكردنێكی به‌كاوه‌خۆی خه‌ڵكانێك بووه له باكووره‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان زمانی هیندوئه‌وروپیان هێناوه. به‌لآم Ranender Singh نایه‌وێت بڕوا به كۆچی له‌سه‌رخۆش بۆ ناوچه‌كه بكات، به له خۆبایبوونه‌وه ده‌ڵێت هیندیه‌كانی ئێستا له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانه‌ن كه پێشتر له هیندیستان ژیاون. ئه‌م تیۆریه‌ی كه باس له داگیركردن ده‌كات، تیوریه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه (نه‌مره)، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له زۆر لاوه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. ئینگلیزه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا تا بتوانن ڕێگا بۆ ده‌سه‌لآتی كۆلۆنیان خۆشبكه‌ن،ماركسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنایی پێبخه‌نه سه‌ر سیسته‌می چینایه‌تی، گروپه دراڤیده‌كانی خواروی هیندستان، وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان خه‌ڵكی هه‌ره كۆنی هیندیستانن و، خه‌ڵكانی بێده‌سه‌لآتیش له ناو (برامه‌كان)دا واچاویان لێده‌كرد،كه داگیركه‌ران ئه‌وانیان كردبووه، كۆیله.
هیندیه‌كان له سه‌ره‌تادا بڕوایان به داگیركردن هه‌بوو له لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه كه به‌خۆیان وتووه "ئاری"، ئه‌م بیره‌ش له ئه‌وروپایه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه. سیاسه‌توان Bal Gangdhar Tailak له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی
" The Arctic Home in the Vedas" كه له‌ساڵی 1903 دا نوسیوویه‌تی، پێیوایه كه "ئاریه‌كان" له سه‌ره‌تاوه له ناوچه ئارییه‌وه هاتوون پاشان بوون به دوو به‌شه‌وه، گروپێكیان به‌ر ئه‌وروپا ڕۆیشتن و ده‌ستیانكرد به كاری به‌ربه‌رێتی، هه‌رچی به‌شه‌كه‌ی تریانه به‌ره‌و هیندستان چوون. ئه‌وان ئه‌و به‌شه‌ن كه كلتووری ئاریاییان پارست و به هه‌موو دنیادا بلآوكرده‌وه.
نووسه‌ر و سه‌ركرده‌ی دینی بینگالی Keshab Chandra Sen ،بیروباوه‌ره‌كانی تالیكی هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش بردووه،ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرێت كه به‌ریتانیه‌كان ڕه‌گی ئاریاییان تێدایه هه‌روه‌ك به‌رامیه‌كانی هیندستان،هاتنی به‌ریتانییه كۆلۆنیالیسته‌كان بۆ هیندستان وه‌ك شادبوونه‌وه‌ی دوو پسمام وابووه، به یه‌كتری.
ئه‌م تیۆرییه له سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزمدا، له‌لایه‌ن چینی سه‌ره‌وه‌ی هئندستان وه‌كو جۆره قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك لێیده‌ڕوانرا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوێكی سوك ته‌ماشای به‌ریتانیه‌كانی پێبكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ئیمڕۆ ناسیۆنالیسته هیندیه‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تیۆریه هه‌ڵده‌گێرنه‌وه و به داگیركارییه‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه كه ئه‌وه هیندیه‌كان بوون كه شارستانی و كلتووریان گه‌یانده ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه هیندستان ماڵی قه‌دیمی شارساتنیه‌تیه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له تیۆریه‌كیه‌ی خۆیاندا، كلتووری هیند گرێبده‌ن به‌و شارستانییه‌ی كه كلتووری سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی بوو،له نێوان سالآنی3000 تا 1500 ساڵ پێش زاین، كه له دۆڵه‌كانی ڕوباری هیندوس ژیانی كردووه. ناسیۆنالیسته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه بناغه‌ی ئه‌و شارستانێتیه له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌له‌وه كه كتێبه‌كانی (ڕیگڤێدا)، نوسیووه، كه ده‌كاته كتێبه دینییه‌كانی هیندویزم، بنیاتنراوه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مین جار باسی سیسته‌می چینایه‌تیان كردووه. له ڕێگای ئه‌وه‌ی كه كلتووری هیندوس ببه‌ستنه‌وه به‌سه‌رده‌می ڤێدیه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له كتێبه‌كانی ڕێگڤیدا باسی لێوه‌كراوه. ناسیۆنالیسته‌كان، كلتووری بڵندی سه‌ره‌تایی مرۆڤایه‌تی، ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی كلتووری هیندی.
به‌لآم وه‌نه‌بێ ئه‌م تیۆرییه دژایه‌تی نه‌كرێت. زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه كه كلتووری ڤێدا، شوانكاری بووه، كلتووری شوانی و ڕه‌شماڵنشیین (خێڵه‌وژوور و خێڵه‌و خوار). دۆڵه‌كانی هیندوس،كلتووری شاریان هه‌بووه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تیۆری ناسیۆنالیسته‌كاندا یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌سپ، له كلتووری ڤێره‌كاندا، سیمبوڵێكی گرنگ بووه،به‌شێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان له سه‌ر ئه‌وه بووه كه به‌دوای ئێسقانی ئه‌سپدا بگه‌ڕێن له دۆڵه‌كانی هیندوسدا. به دواگه‌ڕانی ئه‌ركیولۆگی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئێسقانی ئه‌سپ، هه‌م له‌ڕووی مێژووی و هه‌م له ڕووی سیاسیه‌وه گرنگی هه‌بووه بۆ ئه‌و هیندیانه‌ی كه پێیان وایه كلتووری دۆڵی هیندوس هه‌مان كلتووری ڤێده‌كانه،به‌لآم هیچ ئێسقانێك نه‌دۆزاروه‌ته‌وه.
ئه‌ركیۆلۆگه‌كانیش ده‌كه‌ونه حاڵه‌تێكی ئیحساساتییه‌وه، كاتێك مه‌سه‌له‌ی داگیركاری به سیاسه‌ته‌وه ببه‌سترێته‌وه یان نا. كاتێك كۆنفرانسی World archaelogical Congress له نیوده‌لهی به‌سترا ساڵی 1994، كۆتاییه‌كی به ئاژاوه هات، دوای ئه‌وه‌ی مێژوونووسانی "چه‌پ" و "ڕاست"، بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات كردیانه هه‌لآ،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن میكرۆفۆن بگرن و مه‌جالی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێ ، تا تانه و ته‌شه‌ر له یه‌كتر بده‌ن. پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ڕیشه‌ی كلتووری هیندۆس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كوێ، وا سیاسه‌تاوی كراوه كه ئه‌و دوو گروپه نه‌توانن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌وان یه‌كتری به ماركسی، نه‌زان و فاشیست و هتد،تاونبارده‌كه‌ن.
با بگه‌رێینه‌وه بۆ لای Rajnender Singh و كێكه‌كانی. تیۆریه‌كه‌ی ئه‌و له‌مه‌ڕ هیندستان وه‌كو ماڵی قه‌دیمی هیندۆئه‌وروپایی، هه‌ندێك گرفتی مه‌نتیقی بۆ من ده‌هێنێته پێش. چونكه ئه‌و ده‌ڵێت كه ئاری تایتلێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه و هیچ كاتێك داگیركاری له هیندستان ڕوینه‌داوه. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ی چۆن دانیشتوانی هیندستان و ئه‌وروپایی، به زمانێكی كه خزمایه‌تی نزیكیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه: ئه‌ویش هیندوئه‌ورپاییه.
Ranjender Singh ده‌ڵێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه قاره‌كان له جولآندان.
پێم وت ببوره؟ و یه‌كێك له كێكه‌كانیم ئاودیوو كرد.
ئه‌وان (قاره‌كان) له‌یه‌ك جودابوونه‌ته‌وه. پاشان به له‌پی ده‌ستی نیشانی دام،كه چۆن گۆی زه‌وی دابه‌ش بووه و، ئه‌وروپا و ئاسیا پێكهاتووه. واته ئه‌وه خه‌ڵك نه‌بوون كه كۆچیان كردووه، به‌ڵكو دیارده‌ی جوگرافی وایانكردووه كه ئه‌مڕۆ به زمانێكی له‌یه‌ك نزیك له ئه‌وروپا و هیندستان قسه ده‌كرێت. ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ ئه‌وه بێت كه Rajnender Singh نه‌یه‌وێت نیشانه‌ی پرسیار بخاته سه‌ر تیۆریه‌كه‌ی Gangaadrar Tilakله مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه باكوور نیشتیمانی كۆنی ئارییه‌كان بووه، هه‌ربۆیه‌ش ده‌یه‌وێت بیره كۆنه‌كان له‌گه‌ڵ دیارده مۆدێرنه زه‌ویناسیه‌كان، گرێبداته‌وه. ئه‌مه هه‌مان لێكدانه‌وه ی سه‌رۆكی كۆنی RSS))، (گوالكه‌ر)ه، كه ده‌ڵێت" له زه‌مانێكی كۆندا، قوتبی باكووری به‌شێك بووه له‌و جێگایه‌ی كه ئیمڕۆ پێیده‌وترێت به‌هار و ئۆریسا(دوو جێگان له هیندیستانی ئێستا)". گوالكه‌ر ئه‌وه‌ی قبوڵه كه هیندوئه‌ورپیه‌كان له ناوچه‌یه‌كی باكووریه‌وه هاتبێتن، به‌لآم به‌هۆی جێگاگۆڕكێ(گۆڕانێكی) جیۆلۆگییه‌وه ئه‌و ناوچانه بوون به هیندستان. هه‌ر ئه‌مه‌ش نا، Rajnender Singh ده‌ڵێت كه تائێستاش نیشانه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی كلتوورێكی له ئه‌وروپا هه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێیت كه له‌گه‌ڵ كیشوه‌ره‌كاندا كشابێت. ئه‌و پێی وایه كه ورده‌كاری و هه‌ڵسوكه‌وتی وا ماوونه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت،به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو نه‌چوون. لاوازبوونی كلیسا له ئه‌وروپا و گه‌شه‌كردنی "خوانه‌ناسی" به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وروپیه‌كان به دیقه‌ت و به‌قوڵی، به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن به‌دوای ڕه‌گوڕیشه‌ی كلتووری خۆیان، هیندویزمدا، ده‌گه‌ڕێن.
ناسیۆنالیسته هیندیه‌كان پێ له‌سه‌رئه‌وه داده‌گرن كه ئه‌وان به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه هیندویزم كاریگه‌ری خۆی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا،داناوه.
Rajnender Singh له دۆلآبه‌كه‌یدا كتێبێكی ده‌رهێنا، كه له‌لایه‌ن گه‌شتكه‌رێكه‌وه به ناوی (شه‌ماڵ لال) وه نووسراوه، كه له سالآنی 1800 دا بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه له ناو هیندیه‌سوره‌كانی لاتین ئه‌مریكادا، نیشانه‌ی كلتووری هیندویزمی دۆزیوه‌ته‌وه. له كتێبێكی تردا كه پیشانی دام و له‌لایه‌ن لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی ناشاره‌زاوه , P N Oak نووسراوه ده‌ڵێت: خوا، خوایه‌كی هیندیه‌و، پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌دیش وه‌كو هیندی له‌دایك بووه، به‌لآم كاتێك ئه‌و خۆی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ناساند، ده‌ستبه‌رداری كلتووری هیندی بوو. ئه‌و له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت كه ده‌ها هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، هیندیه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وروپا كردووه و كاتێك ئه‌وان به‌ریتانیایان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر شێوه‌كه‌ی كه له ده‌ستێك چووه ناویان ناوه، كه به‌زمانی سانسكریت پێی ده‌ڵێن ئانگولی، واته ئه‌نگولستهان.
Rajnender Singh و ڕێكخراوه‌كه‌ی RSS ده‌یانه‌وێت كۆنترۆلی مێژوو بكه‌ن. هه‌روه‌ك كۆلۆنیالیسته به‌ریتانیه‌كانش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لآتی به‌سه‌ر مێژوودا بشكێت، ئاسانتر ده‌توانرێت، ده‌ست به‌سه‌ر ولآتێك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا بگیرێت. شتێكی ئاسییه كه هیندیه‌كان له‌وه قه‌ڵسن كه ڕابردویان له‌لایه‌ن كۆلۆنیالستێكی كۆنه‌وه،نه‌خشه‌كێشراوه. به‌لآم ئه‌مه هه‌ڵه‌كان ڕاستناكاته‌وه كاتێك ئه‌فسانه‌یه‌ك جێگای ئه‌فسانه‌یه‌كی تر بگرێته‌وه،وه‌كو ڕاسیزم و ئێلیتیزمی ئه‌وروپایی به شۆفینیزمی هیندی جێگیان پڕبكرێته‌وه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته‌كه‌ناوه به‌ره‌وپێش ده‌برێت، وایكردووه كه مێژوونووسانی ڕۆژئاوایی، تیۆریه‌كانی ئه‌وان به هێند وه‌رنه‌گرن، كه ده‌ڵێن هیندیستان لانكه‌ی شارستانیه‌تیه‌كان بووه.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌م هه‌ن، ئه‌و هه‌موو ڕق و كینه‌و، شۆڤینیزم و توندڕه‌ویه، له پاش وشه‌كانه‌وه‌ن.
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ك بێت.
تێبینی: ناوی وتاره‌كه "ئایا هیندیه‌كان خه‌ڵكی باكووری ئه‌وروپان؟"ه. من خۆم ئه‌وه‌ی ترم بۆ زیادكردووه.
سه‌رچاوه: داگینزنیهێته‌ر، 4 سێبتێمبه‌ر 2003