تیرۆره‌كه‌ی هه‌ولێر برینێكه له جه‌سته‌ی هه‌مووماندا ... كاوه ئه‌مین
هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر باژێری هه‌ولێر، پایته‌ختی باشووری كوردستان،له كاتێكدا بوو كه گه‌لی كورد له باشوور خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره تا به‌ڕێگایه‌كی سه‌رده‌میانه و ئاشتیانه به دنیا بڵێن كه چیتر نایانه‌وێت له عێراقێكدا كه له‌سه‌ر ئێسك و پلوسكی كورد بنیاتنراوه،بژین. بۆ ئه‌وه‌ی به دنیای بسه‌لمێنن كه ڕازی نابن جارێكی تر هه‌ڵه مێژوویه‌كه‌ی لۆزان دوباره بكرێته‌وه كه تیایدا كوردستانیان له‌خاچ دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له كورد بپرسێت چ جۆره سیسته‌مێكی به‌رێوه‌به‌ریان ده‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م كاره تیرۆریستیه له كاتێكدایه، كه پارتی و یه‌كیه‌تی له هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی باشووری كوردستاندان، كه به جارێك توركیا و سوریا و ئێرانی شێت و هار كردووه. هه‌ربۆیه دانوساندنه دیبلۆماسیه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆتای به سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا هێنا، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له كورد كرد تا ده‌ست له مه‌سه‌له‌ی فیدرالی هه‌ڵگرن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی كه ده‌یانویست به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌مریكا ڕازی بكه‌ن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی به دژی هێزه‌كانی گۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌م كاره به چه‌ند ڕۆژێك دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕێزدار نێچیروان بارزانی سه‌رۆكی حوكومه‌تی كوردستان (هه‌ولێر) له هێزه‌كانی توركیا،كه ئه‌گه‌ر باشوور چۆڵ نه‌كه‌ن به هێز كوردستان به‌ده‌ریان ده‌كه‌ن و بنكه‌كانیان داده‌خه‌ن (ڕۆژنامه‌ی باسه‌ڕه ژماره 159).
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان به شیعه و سونییانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركومانی و پاشماوه‌كانی به‌عس كه‌وتونه‌ته به‌ره‌یه‌كه‌وه به دژی كورد و داخوزیه‌كانی پارتی و یه‌كیه‌تی و هێزه‌كانی تر بۆ سه‌پاندنی فیدرالی جوگرافی له عێراقدا. وه‌ك ده‌بینین گه‌لی كورد له گه‌لێك لاوه به دوژمن گه‌مارۆ دراوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی نه‌ك فیدراڵی و ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڵكو مافه سه‌ره‌تایه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. ئه‌مانه و ده‌یان شتی تریش كه زیاتر له ده ساڵه هه‌زار باره كراونه‌ته‌وه،به‌لآم به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست گوێیان بۆ شل نه‌كرا و به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بگرتایه، مۆری دژی حوكومه‌تی هه‌رێمیان لێ ده‌نا.
ئێستاش كه به به‌ڵگه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونبووه‌وه، كه له چاوی دوژمنانی كورده‌وه، كوردی باش وخراپ نییه. كاتی ئه‌وه هاتووه و به‌ڵكو ده‌مێكه به‌سه‌ریش چووه كه كورد ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ڕابگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها چیتر به برایه‌تی درۆزنانه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و عێراقچێتی خه‌ڵك ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌كرێت.
به‌شێكی گه‌وره‌ی كورد زیاتر له هه‌زار ساڵه به خۆشی یان به ناخۆشی بووبێت ئاینی ئیسلامی په‌ژارندووه و جۆره هارمۆنیه‌ك له نێوان تاكه‌كه‌كانی كورددا هه‌بووه، بۆیه نابێت ڕێگا بدرێت هه‌ندێك گورپی تیرۆریستی ئیسلامی ئه‌و هارمۆنییه تێك بده‌ن. ده‌بێت ئاین وه‌كو شتێكی شه‌خسی چاوی لێ بكرێت و تێكه‌لآوی سیاسه‌ت نه‌كرێت و جارێكی تر چاو بخشێنرێته‌وه به مۆڵه‌تی كاركردنی سیاسی به گروبه ئیسلامیه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئاینی و ڕۆحی خه‌ڵكی كورد بڕوشێنرێت كه مافێكی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه چ جۆره دین و خوایه‌ك ده‌په‌رستێت. ئه‌م كاره تیرۆریستیه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد داناوه، ده‌بێت بكرێته به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردستانی كه تیایدا هه‌موو كه‌س هه‌ست به هاولآتێتی بكات و هه‌موو كه‌سێك كه له كوردستاندا ده‌ژی خۆی به سه‌ربازێكی دڵسۆزی ئه‌و خاكه بزانێت، ته‌نها هه‌ستێكی واو، بڕوایه‌كی وا ده‌توانێت ڕێگا له تیرۆریستان بگرێت و پاشه‌كشه‌یان پێ بكات.
سه‌ری گه‌لی كورد ساخ بێت، ئه‌م خه‌مه خه‌می هه‌موانه و ته‌نها هی پارتێك و لایه‌نێك نییه،ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر هه‌موو كورده هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌موو كورد خۆی به خاوه‌نی قوربانیه‌كان بزانێت.