وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

06 februari 2004

ئه‌نساره‌لئیسلام و ژه‌ندرمه‌ی تورك
كاوه‌ ئه‌مین
له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا، ماڵپه‌ری Kurdishinfo.com هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كانی گرووپی تیرۆریستیی ئه‌نساره‌لئیسلام و ژه‌ندرمه‌كانی توركیا و حیزبوڵڵا‌ی توركی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پۆلیسی نهێنیی نه‌رویجی ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ئه‌نسار و مه‌لا كرێكار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا بڵاوكردۆته‌وه‌. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ گرووپی تیرۆریستیی ئه‌نسار گه‌لێك چالاكییان بۆ تێكدانی ئاسایشی باشووری كوردستان كردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستییه‌ ئابورییه‌كانیان له‌ ڕێگای توركیاوه‌ دابین ده‌كه‌ن. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ 17ی ئه‌یلولی 2001 به‌دواوه‌، له‌ نه‌رویجه‌وه‌ 18 ملیۆن كرۆنی نه‌رویجی له‌ ڕێگای توركیاوه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی ئه‌نساره‌لئیسلام.
به‌ گوێره‌ی هه‌مان ڕاپۆرت ئه‌و پارانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌وروپا كۆده‌كرێنه‌وه‌ له‌ ڕێگای توركیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌ و ئه‌لئه‌نسار. شایانی وتنه‌ كه‌ پێشتر پۆلیسی نهێنیی نه‌رویجی وشیارییان داوه‌ به‌ میتی توركی و پێیان وتون كه‌ ئه‌وان بڕوا به‌ میتی توركی ناكه‌ن. له‌ هه‌مان ڕاپۆرتدا هاتووه‌ كه‌ حیزبووڵڵا‌ و ئه‌نسـاره‌لئیسلام و ژه‌ندرمه‌ی تورك (JÎTEM) هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ئه‌ندامی (JÎTEM) له‌ نێوان ساڵانی 2000 -2001 دا سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌نساره‌لئیسلامدا كۆبوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی پۆلیسی نه‌رویجی كه‌ له‌م كاته‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ جێگای سه‌رنجه‌ چونكه‌ توركیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌ ساڵه‌ی دواییدا به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ باشووری كوردستان كردووه‌ و ناڕازیبوونی خۆی بۆ پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی پیشان داوه‌. ته‌نانه‌ت جارێك سه‌رله‌شكری سوپای تورك وتبوی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ ئه‌رجه‌نتینیش دروستبكرێت، ئێمه‌ دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌. دوای ئه‌م كاره‌ساته‌ی هه‌ولێر نابێت حكوومه‌تی كوردستان له‌ باشوور چیتر چاوپۆشی له‌ هه‌بوونی هێزی به‌ناو ئاشتیپارێزی تورك كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ باشوور دایانكوتاوه‌ بپۆشێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ له‌ باشوور وه‌ده‌رنرێن.
چونكه‌ پێ ناچێت تیرۆریستان كه‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ له‌ پشتیانه‌وه‌ن، به‌‌و تاوانه‌‌ی‌ له‌ هه‌ولێر كردیان دڵیان سوكنایی بێ، به‌ڵكو هه‌ر‌چییه‌كیان له‌ ده‌ست بێت درێغی ناكه‌ن بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی كوردستان، به‌ تایبه‌ت ده‌بێت كورد زۆر هوشیار بێت و ڕێگا نه‌دا هه‌ڵه‌كانی پێشوو دوباره‌ بكرێنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت شه‌ڕی كورد به‌ كورد به‌ كوشتدان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌:
www.kurdishinfo.com
Norweç: Ensar El Îslam bi JÎTEM ê re dixebite
Wednesday, 04.February. @ 18:57:55 GMT


ä ä ä