ئامانجی تیرۆرسیتان بلآوكردنه‌وه‌ی ترس و ڕقه له كوردستاندا
نووسینی: Wolfgang Hansson
وه‌ڕگێرانی له سوێدییه‌وه: كاوه ئه‌مین
نزیكترین دۆستی ئه‌مریكایه‌كان كورده‌كانن. ئه‌وان نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌خۆیان بن كه هه‌یانه. ده‌كرێت دوو هۆكاری سه‌ره‌كی له به‌رچاو بگیرێن بۆ ئه‌و كاره خۆكوژییه‌ی كه بووه هۆی له ناوبردنی نزیكه‌ی سه‌د كه‌س. به‌لآم هۆی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئاڵۆزی له ولآتی داگیراكراو له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، بخوڵقێنن.
هه‌تا ئێستا ناوچه كوردیه‌كان دووچاری ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره نه‌بوون و، كوردستانیش هه‌رێمی ئارامی ئه‌و ولآته بووه(مه‌به‌ست له عێراقه). ئه‌و به‌شه زیاترله‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه وه‌كو نمونه نیشانی به‌رپرسیارانی گه‌وره كه سه‌ردانی ئه‌و ولآته‌یان ده‌كرد ده‌درا، ئه‌ویش وه‌كو نمونه‌یه‌ك تا نیشانی بده‌ن كه ڕه‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه له‌لایه‌ن مه‌سمێدیا(ڕاگه‌یاندنی)جیهانییه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت.
دوێنێ كوتای به‌و نمونه‌یه‌ش هات.
ئه‌و دوو هێرشه خۆكوژییه به دژی باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی و یه‌كیه‌تی له هه‌ولێر، خه‌نجه‌رێك بوو له دڵی ده‌سه‌لآتی كوردی درا. له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می عێراق له ساڵی 1991، كورده‌كان به دژی سه‌ددام ڕاپه‌رین. به یارمه‌تی ئه‌و هه‌رێمی ئاسیشه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزی هه‌وای ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه ده‌پارێزرا، كورده‌كان به پێچه‌وانه‌ی شیعه‌كانه‌وه له خوارو، توانیان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی سه‌ددام بده‌نه‌وه. نه‌تیجه‌كه‌شی ئه‌وه‌ی لێ شین بوو كه تا ڕاده‌یه‌ك باش ده‌سه‌لآتێكی خۆجێی و په‌رله‌مانێكی خۆیی له هه‌ولێر سه‌قامگیر بوون. كورده‌كان ڕازی نابن له به‌رئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌ددام ڕوخێنراوه،ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ببن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌ێت ده‌سه‌لآتی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن. هه‌ردوو گروپی شیعه و سونی نایه‌نه‌وێت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا مامه‌ڵه بكرێت.
كورده‌كان ته‌نها گروپێكن كه دۆستایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بوو زوو تر ببوایه‌ته هۆی ئامانجی دیاری نه‌یاره‌كانیان. هاوشێوه‌ی له‌م جۆره تیرۆرانه له به‌شه‌كانی تری عێراق بۆ ئامانجێكی سه‌ره‌كی پێشتر كه به‌رپاكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی ئه‌مریكای بده‌ن كه ئه‌وان ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و ولآته بكه‌ن كه به ئاسانی له چه‌ند مانگێكی شه‌ڕدا به‌سه‌ریدا زاڵ بوون.
ستراتیجی نوێی جۆرج ده‌بلیوو بوش ئه‌وه‌یه كه له هاویندا ده‌سه‌لآت بده‌نه‌وه به عێراقیه‌كان،تاكو شه‌ڕی عێراق له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له نۆڤێمبه‌ردا له ئه‌مریكا ده‌وری سه‌ره‌كی نه‌بینێت. به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كان ده‌بێته هۆی دژاوركردنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لآت بۆ عێراقیه‌كان. هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌وان (تیرۆریسته‌كان) ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن كه بۆش، ولآتێكی شڵه‌ژاو له دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت، نه‌ك ئه‌و په‌نجه‌ره كراوه‌یه‌ی كه پێش شه‌ڕه‌كه به‌ڵێنیان دابوو به‌سه‌ر ولآتنانی عه‌ره‌بیدا ده‌یكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك پێشوو، هیچ لایه‌نێك به ئاشكرا تاوانه‌ك ناخه‌ته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌م پیلانه داڕێژاره‌وه، تیشكێك ده‌هاوێته سه‌ر شانی توركیا،كه مه‌ترسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌یه. كورده‌كان به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی توركیا پێك ده‌هێنن، كه ده‌توانێت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێ.
كاریگه‌ری ئه‌م هێرشه به شێوه‌یه‌كی قوڵتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ستی ڕق و كینه و گومان بخاته ناو هه‌رسێ گروپی گه‌وره‌ی ئه‌و ولآته. كاتێكیش وه‌ختی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه بێت له عێراقدا، ده‌كرێت مه‌جال بۆ شه‌ڕێكی ناوخۆیی و پارچه پارچه‌كردنی ئه‌و ولآته هه‌ر وه‌ك به‌ره‌وپێشچونی دیموكراتی بێته ئاراوه.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره تیرۆریه بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت (به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه) 040202