به‌رواردێك له نێوان ڕێكه‌وتنی 11 ئازار و په‌یمانی ده‌ستوری كاتی عێراق (8 ئازار) ... كاوه ئه‌مین
سبه‌ینێ یادی 11 ئازاره، 34ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر په‌یمانی 11 ئازاری ساڵی 1970 كه له نێوان سه‌ركرادیه‌تی شۆڕشی كورد به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و ده‌وڵه‌تی عێراق كه حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌برا، مۆركرا. هه‌مانكات سێ ڕۆژ تێده‌به‌ڕێت به‌سه‌ر مۆركردنی په‌یماننامه‌ی ده‌ستوری كاتی حوكومه‌تی عێراق. دیاره به ڕێكه‌وته كه مانگی ئازار له مێژووی كورددا گه‌لێك كاره‌ساتی خه‌مناك هه‌مانكات ڕودای گرنگی له خۆ گرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕانكاریه‌كان و خاڵه‌گرنگه‌كانی ئه‌م په‌یماننامانه، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به باشووری ولآتی ئێمه‌وه هه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌م،خاڵه‌گرنگه‌كانی ئه‌م دوو په‌یمانه ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه به‌روادریان بكه‌ین با بزانین پاش 34 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی 11 ئازار،كه ده‌ریایه‌ك له خوێنی كوردی بۆ ڕژێنراوه، جیاوازییه‌كان چین و كورد له باشوور گه‌یشتۆته چ مه‌رحه‌له‌یه‌ك؟
ڕێكه‌وتن نامه‌ی 11 ئازاری 1970
ڕێكه‌وتنی 11 ئازار به گرنگترین ڕێكه‌وتنی نێوان كورد و عێراق ده‌ژمێردرێت له ڕوی ناوه‌ڕۆكه‌وه كه كورد توانیبێتی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌سه‌ری ڕێكبكه‌وێ. به پێی ئه‌و په‌یمانه ده‌بوو مافه سیاسی و كۆمه‌لآیه‌تی و كلتوری و ئابوریه‌كانی گه‌لی كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بپارێزرێت. هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌م خالآنه ڕێك كه‌وتن:
1- كورده‌كان ڕێگایان پێ بدرێت له حوكمڕانی ده‌وڵه‌تدا به‌شداری بكه‌ن.
2- جێگری سه‌رۆككۆمار كورد بێت.
3- زمانی كوردی زمانی فه‌رمی بێت له كوردستان دا.
4- ڕێگا به گه‌شه‌كردنی كلتوور و په‌روه‌رده و ئابووری كورد بدرێت.
5- كورده‌كان بۆیان هه‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر گونده كاولكراوه‌كانی خۆیان و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه.
6- ڕیفۆرمی كشتوكاڵی له كوردستاندا بكرێت.
7- گۆرانكاری له یاسای بنگه‌یی عێراقدا بكرێت و تیایدا دیاری بكرێت كه عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتووه.
8- لێبوردنێكی گشتی ده‌ربكرێت بۆ هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی كه به‌شداریان له شۆڕشدا كردووه.
ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردی دیاری بكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی له كوردان پێك بێت.1
نوێنه‌رانی پارتی و به‌عس له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه بڕیاره‌كانی 11 ئازار له ماوه‌ی چوار ساڵدا بخرێنه كار.
یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت (قانونی كاتی) عێراق (8 ئازار) و ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كورده‌وه هه‌یه:
له ماده‌ی چواره‌مدا هاتووه كه سیسته‌می حوكم له عێراقدا كوماری –ئیتیحادی (فیدراڵی)دیموكراتی ته‌عه‌دودی ده‌بێت و ده‌سه‌لآته‌كان له نێوان حوكومه‌تی فیدراڵی و حوكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا و شاره‌وانی و ئیداره ناوچه‌یه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ما و ڕاستییه‌كی جوگراف و مێژووی دابه‌ش ده‌كرێت. 2
به گوه‌ێره‌ی خاڵه‌كانی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت: عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو كه پارچه نه‌كرێت ده‌مێنێته‌وه. داهاتی ولآت به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت كه له ناوچه هه‌ژاره‌كان پشتیوانی بكرێن. ناوچه‌كانی كوردی له باكوور له‌لایه‌ن كورده‌كان خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت،به‌لآم سنووره‌كانی ئه‌و ناوچانه كاتێك دیاری ده‌كرێن كه په‌ڕله‌مانێك له به‌غدا به‌رجه‌سته ببێت.
خاڵه گرنگه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به كورده‌وه هه‌بێت:
1- زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بنه دوو زمانی فه‌رمی. هه‌موو كه‌مینه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه زمانی خۆیان له بواری په‌روه‌رده و فێركردن به‌كاربهێنن.
2- كوردستان ستاتوسی فیدرالی خۆی ده‌پارێزێ (دیاره مه‌به‌ست له كوردستان ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌یه كه پێش 19/3/2004 له ژێر كۆنتڕۆڵی پارتی و یه‌كیه‌تیدا بوون-كاوه).
3- هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ناچاركراون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن ، مافی گه‌رانه‌وه‌یان هه‌یه و مافی هاولآتی بوونیان پێ ده‌درێته‌وه. 3
وه‌ك ده‌بینرێت پاش 24 ساڵ به‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی 11 ئازاری ساڵی 1970 دا، هێشا ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه گرنگیه‌كی مێژووی زۆری هه‌یه و له هه‌ندێك خاڵدا بگره له‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه چاكتر مافه‌كانی كورد دابین كراوه، یانیش كورت و كورمانجی جیاوازییه‌كی وا گه‌وه‌ره نابینرێت له نێوان ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه و ئه‌وه‌ی ئێستا، ته‌نها شتێكی كه زیاد كراوه له‌وه‌ی ئێستادا مه‌سه‌له‌ی فیدرالی دانی پێدا نراوه. كێشه‌ی كه‌ركووك و خانه‌قین و مه‌خمور و شوێنه به عه‌ره‌ب كروه‌كانی تری كوردسان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئاخۆ ئه‌و كێشانه بۆ دواخراون و كێ و چی ڕێگرن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر ده‌سه‌لآتی كورد خۆی؟
شه‌ڕكردنه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك بوو له ساڵی 1974 دا چونكه ئه‌و كاتیش ڕژێمی عێراق ڕازی بوو به‌وه‌ی كه سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر له‌ژێر كۆنترۆلی كوردان دا بن. یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی ئه‌و كات ئه‌وه بوو كه گه‌ره‌نتییه‌كی نێوه‌نه‌ته‌وه‌ی نه‌بوو له نێوان كورد و حوكومه‌تی عێراقدا، بۆیه عێراق پاش به‌هێز كردنه‌وه‌ی سوپا و خۆماڵی كردنی نه‌وت له به‌ڵێنه‌كانی خۆی په‌شێمان بووه‌وه و ئه‌وه بوو له كۆتایدا شۆڕشی كورد به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كیه نێونه‌ته‌وه‌ی و هه‌رێمیه‌كانی نه‌گرت و ڕما. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ساته دوباره نه‌بێته‌وه له جیاتی شایی و هه‌ڵپه‌ركێ، پێویسته گه‌لی كورد به یه‌كگرتووی ڕووبه‌روی گۆرانكاریه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه، چونكه ده‌كرێت مێژوو دوباره ببێته‌وه.
1. Sheikmous, s.7-8, och Kung & G tandberg, s. 48.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌كرێت سه‌یری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی من بكرێت له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول و هۆكاره‌كانی تێكچونی ئه‌و شۆڕشه به ناوی (خه‌باتی كوردستان بۆ ئازادی) www.kurdistannet.us/kawe
2. كوردستانی نوێ هه‌ینی 5/3
3. www.svt.se / text tv, 8 mars
سه‌رچاوه :
Sheikmous Omar, kurdernas kamp för självstyre. Världspolitiska dagsfrågor nr 11 1991.
Kung Olof Anders & G. Tandberg, Jordens förtryckta teniska minoriteter.(Stockholm 1970)
كوردستانی نوێ هه‌ینی 5/3