ده‌هاپ له نێوان سه‌ركه‌وتن و شكست دا ...
كاوه ئه‌مین
نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 28/3 له توركیا و باكووری كوردستان، به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه پێدان،كۆتایی هات،هه‌مانكات زه‌نگێكی تری وه‌بیرهێنانه‌وه بوو بۆ پارتی سه‌ر به كوردانی ده‌هاپ، چونكه ئه‌وه دوهه‌مین جاره كه ده‌هاپ به‌هۆی تاكتیكی هه‌ڵه و فریودانی خۆیان و خه‌ڵكیش به بانگاشه‌ی "برایه‌تی و دیموكراتی"،ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت. ده‌هاپ كه له‌ژێر ناوی پارتی SHP)) به سه‌رۆكایه‌تی مورات كه‌ره‌یالچین كه پێشتر یه‌كێك بووه له دژه كورده‌كانی ناو توركیا،به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بووه،له ناساندنی كوردان وه‌كو تیرۆریست و دژایه‌تی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كورد دا پێشه‌نگ بووه. هه‌روه‌ك ده‌زانرێت پارته‌كه‌ی مورات، خۆیان به چه‌پ ده‌زانن و گه‌لێك جار بانگاشه‌ی چه‌پێتی خۆیان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌م شكسته‌شدا،ئه‌وه‌تا جارێكی تر ده‌یانه‌وێت "یه‌كیه‌تی هێزه دیموكراتیه‌كان" درێژه به كاره‌كانی خۆی بدات. هه‌روه‌ك بینرا "یه‌كیه‌تی دیموكراتیك" له توركیا مه‌به‌ستم (كوردستان نییه) به ته‌واوه‌تی شكستی هێناوه و ئه‌و چه‌ند باژێره گچكه‌یه‌ش كه ده‌ستیان كه‌وتووه به هۆی كورده ئاواره‌كانه‌وه بووه. ئه‌وه‌ی كه جێگای پرسیاره و ده‌بێت ده‌هاپ وه‌لآمی بداته‌وه ئه‌وه‌یه بۆ ده‌هاپ به ناوی خۆیه‌وه و وه‌كو پارتێكی كوردان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكات؟ وه‌كو بینرا به ملیۆنان كورد به شداریان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كرد،ئایا ئه‌و خه‌ڵكه بۆ ده‌نگی خۆیان نه‌دا به سه‌هه‌په كه ده‌هاپ به ناوی ئه‌وانه‌وه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كاندا كرد؟ وه‌ك ده‌بینین شاری وان و بینگول و ئاگری و سێرت كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌رینی كوردانن،ده‌نگیان نه‌دایه‌وه به سه‌رۆك به‌له‌دیه‌كانی ده‌هاپ و پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان ئه‌و ناوه‌ندانه‌یان برده‌وه.
ده‌هاپ و كۆنگره‌ی گه‌ل ده‌بێت سه‌رله‌نوێ به تاكتیكه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه ده‌نا هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌روانیان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا كه ساڵی ڕابردوو كرا،به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین ده‌هاپ ده‌نگه‌كانی له‌كه‌می هێناوه و ناگاته پێنج ده‌رسه‌د له به‌رانبه‌ر زیاتر له شه‌ش ده‌رسه‌دی هه‌ڵبژاردنی پێشوو،زۆرترین ده‌نگ له هه‌كاری به‌ده‌ستی ده‌هاپ كه‌وتووه، نزیكه‌ی 46 ده‌رسه‌دی هێناوه. واته ئه‌گه‌ر به گشتی له نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕوانین ده‌بین كه ده‌هاپ له كوردستان ده‌نگه‌كانی زۆر ڕووی له‌كه‌می بووه، بۆ نمونه له دیاربه‌كر نزیكه‌ی 150 هه‌زار ده‌نگی هێناوه كه ده‌كاته له %40،5 له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا زیاتر له % 50 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست خستبوو.
دیاره نابێت فاكته‌ره ناوخۆیه‌كانی ناو پارتی ده‌هاپ و گۆرانكاریه‌كانی ناو كۆنگره‌ی گه‌ل فه‌رامۆش بكرێت له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكیان توشی دڵه‌ڕاوكه كردبوو،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پروپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی سایكۆلۆجی تور‌كان كه به ملیۆنان دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه.
گه‌لی كورد له باكووری كوردستان پێویستی به به‌ره‌یه‌كی هێزه كوردیه‌كان هه‌یه،جا دیموكرات،ئیسلامی،سۆسیالیست،قه‌ومی یان هه‌رشتێكی تر بن. كاتێك ده‌هاپ ماڵی خۆی جیا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی چه‌پی توركی هیچ له بارا نه‌بوو دا،به‌ره پێك ده‌هێنێ،خۆی وه‌كو پارتێكی چه‌پ ده‌ناسێنێ،چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات له كوردستانێكی كه تائێستاش له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا سیسته‌می خێلآیه‌تی له بره‌ودایه و ئیسلامه‌تی وه‌كو دوژمنێكی چه‌په‌كان له‌و په‌ڕی به‌هێزیدایه،هه‌موو خه‌ڵك ده‌نگی خۆیانی بده‌نێ؟ بۆیه ده‌بێت ده‌هاپ یان به‌هه‌ر ناوێكی تره‌وه بێت،پارتێكی كوردی كه بتوانێت هه‌موو كورد به بیروبۆچونه جوداكانه‌وه له خۆ بگرێت، ده‌نا ده‌بێت ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به پار بڵێنه‌وه و محاڵه له‌م بازنه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌خولێینه‌وه ڕزگاریان ببێت،كورت و كورمانجی ده‌بێت ڕێگا چاره‌ی تر بدۆزرێته‌وه ده‌نا ده‌هاپیش وه‌كو گه‌لێك پارتی تری كوردی مارگینالیسێره ده‌بێت و په‌كی ده‌كه‌وێت.
ده‌بێت ئه‌م ئاوه له بناوانه‌وه جارێكی تر ڕوونبكرێته‌وه و نه‌یه‌ڵرێت ببێته زۆنگاو.به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ گه‌لێك پاش ئه‌و هه‌موو خۆێن و قوربانی دانه له بیست ملیۆن كه‌س ته‌نها ملوێن و چه‌ند سه‌د هه‌زارێك، ده‌نگ بدات به‌خۆی؟ بۆیه ده‌بێت بێژین ئه‌م ماسته بێ م‌و نییه!
Rêjeyi dengekan be%
AKP % 42.0
CH % 17.9
MHP % 10.3
DYP % 10.2
SHP + Dahep % 4.8
SP % 3.9
GP % 2.7
ANAP % 2.6
DSP % 2.2
BBP % 1.2
Şare Gewrekan
ANKARA
AKP % 55.0
İSTANBUL
AKP % 44.9
İZMİR
CHP % 47.2
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی