ڕه‌نگه بارزانی دوا سه‌رۆكی میللی بێت
گفتوگۆی نووسه‌ری سوێدی تۆرد ڤالسترۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی مه‌زن
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
پێشمه‌رگه‌یك هاته ژوره‌وه و به كوردی شتێكی به مه‌سعود بارزانی وت، پاشان مه‌سعود ڕوی كرده من وتی: ئێستا باوكم ده‌یه‌وێت بتبینێ.
لاندرۆڤه‌رێك له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌كردین. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له پشتی سوكانه‌كه‌وه دانیشتبوو و تفه‌نگه‌كه‌ی له ته‌نیشت خۆیه‌وه دانابوو. ته‌نها گلۆپی وه‌ستانی پێ كردبوو و به تاریكی ده‌ستی به لێ خورین كرد. ڕێگایی هامیلتۆنمان گرته‌به‌ر، پێش ئه‌وه‌ی لابده‌ینه سه‌ر ڕێگایه‌كی شاخاوی،فریایی ئه‌وه كه‌وتم له‌لای خۆم تێبینی ئه‌وه بنووسم كه حاجی ئۆمه‌رانمان به جێ هێشت. ئیتر دوای ئه‌وه من نه‌مزانی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆین. به‌لآم به‌جامی ماشێنه‌كه‌وه ته‌رمۆمیترێكی به‌رزی پێوان هه‌ڵواسرابوو، ده‌م بینی كه‌چۆن به هێواشی ده‌چووه سه‌ره‌وه و به‌روه 1900 مه‌تری ده‌كشا، دوای ئه‌وه‌ی كه له به‌رده‌می خانوویه‌كدا ڕاوه‌ستاین كه من ته‌نها تارماییه‌كه‌یم ده‌دیت. هیچ شتێكم له ده‌وروبه‌ره‌كه نه‌ده‌بینی، به‌لآم ئیحساسی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه واین له‌سه‌ر پشتی شاخێك كه به لوتكه‌ی به‌رز ده‌وره درابوو.تیشكێكی سپی به‌هێز له ده‌رگایه‌كی كراوه‌ی دالآنێكه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه.
سیامه‌ند (وه‌رگێری نووسه‌ره سویدیه‌كه بووه) له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كدا چه‌ند وشه‌یه‌كیان ئاڵوگۆڕ كرد و پاشان چووینه ژوره‌وه. مسته‌فا بارزانی به ته‌نها له ژوره‌كه‌دا چاوه‌رێی ده‌كردین. یه‌ك دوو دانه لۆكسی ده‌نگ ده‌رهاوه‌ر، ژوره‌كه‌یان ڕوناك كردبووه‌وه. چه‌ند قه‌نه‌فه‌یه‌كی جوان كه مێزێكی نزمیان له به‌رده‌مدا دانرابوو له ژوره‌كه‌دا دانرابوون. بارزانی فه‌رموی لێكردین كه دانیشین و خۆشی له‌به‌رنبه‌رماندا دانیشت. ده‌ست به‌جێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك چای بۆ هێناین.
به جوانی له‌و پیره ئازادیخوازه ورد بوومه‌وه و نیگام له‌گه‌ڵ نیگا مێرانه به‌لآم بێ گه‌رده‌كه‌ی كه‌وت له ژێر برۆ ڕه‌شه ئه‌ستوره‌كانیه‌وه. جامانه‌كی به شلی پێچابووه‌وه، تاڵه مویه‌كی ڕه‌ش هاتبووه ده‌ره‌وه. زۆر سه‌نگیانه دانیشت بوو و ده‌ستی له‌سه‌ر سكی دانابوو. بارزانی ته‌مه‌نی 74 ساڵ بوو، به‌لآم هێشتا به‌خۆه بوو. خه‌نجه‌رێكی كردبوو به به‌ر پشتێنه‌كه‌یدا و ته‌سبیحێكی به ده‌سته‌وه بوو.
من دیاریه‌كم له‌گه‌ڵ خۆم بۆ هێنا بوو، ئه‌ویش چه‌ند زه‌رفێك بوو كه (پیوازی-سه‌لكی گوڵ)م تێكردبووه. پێیان وتبووم كه ئه‌و ژانراڵه به‌ته‌مه‌نه حه‌زی له‌گوڵه،چه‌ند دانه (سه‌لكی گولی) بۆ به‌ره.
زه‌رفه‌كانم دایه ده‌ستی و به (سیامه‌ندم) وت، بۆی ڕونبكه‌ره‌وه. به ئیشتیاوه گوێی بۆ شل كردبووم و زه‌رفه‌كانی كرده‌وه و سه‌یری ناو زه‌رفه‌كه‌ی كرد. پێ ده‌چوو كه ئه‌وه بۆ یه‌كه‌من جاربێت بیستبێتی كه گوڵ به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌ڕوێندرێت. پێم وت: وه‌رزی چاندنی ڕووه‌ك له كوردستان و سوێد ته‌قریبه‌ن وه‌كو یه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌لكانه له پایزدا بخه‌یته ژێر گڵه‌وه ئه‌وا ده‌بێت گوڵه‌كان له‌به‌هاردا سه‌ر ده‌ربهێنن. كه‌مێك سه‌رنجی سه‌لكی گوڵه‌كانی دا‌و و به‌دیقه‌ت لێیان ورد ده‌بووه‌وه.
به‌كورتی باسی سه‌فه‌ركه‌ی خۆمم بۆ كوردستان بۆ كرد و پێم وت كه سه‌ردانی بادینانم كردووه و چومه‌ته به‌ره‌ی شه‌ریشه‌وه. پێم وت ئه‌وه‌ی كه‌من دیوومه هه‌م كاریگه‌ریان له‌سه‌ر داناوم و هه‌میش توشی هه‌ڵچونیان كردووم، هیوادرام كه هه‌رچی زووتره شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت. پاشان لێم پرسی كه ئاخۆ هیوایه‌ك ماوه بۆ گفتووگۆ و دانوساندن؟
له‌وه‌لآمدا وتی: نه‌خێر. ئێمه جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌دا گفتوگۆ ناكه‌ین. ئه‌م ڕژێمه تاوان باره و له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵكئ عێراقه‌وه نه‌فره‌تی لێ ده‌كرێت. ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن. ڕژێمی عێراق ڕژێمێكی نامرۆڤانه و درۆزن و تاوانباره.
شێوه‌ی ده‌م و چاوی كه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌یری گوڵه‌كانی ده‌كرد ئارامی پێوه دیاربوو، له پڕێكدا گۆرا و ئێستا ته‌نها جدیه‌تی بڕیاردانی پێ وه دیاربوو.
له‌سه‌رگه‌لی كورد پرسیارم لێ كرد و لێم پرسی، كه ئاخۆ ده‌توانێت شتێك له‌سه‌ر گه‌لی كورد بڵێت، ئه‌وه چ هێزێكی تایبه‌تیه كه ئه‌وان هه‌یانه؟ یه‌كه‌م جار له پرسیاره‌كه‌م تێ نه‌گه‌یشت، كاتێك داوام له سیامه‌ند كرد كه باشتر بۆی ڕونكاته‌وه،ئاوا وه‌لآمی دامه‌وه:
من پێم وانیه كه جیاوازیه‌ك هه‌بێت له به‌ینی گه‌لی كورد و گه‌لانی تردا. ئێمه هه‌موومان له یه‌ك نه‌ژادین و ته‌نها یه‌ك نه‌ژادیی مرۆیی هه‌یه. به‌لآم هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی جیاواز هه‌یه و ڕه‌وشه‌كانیش جیاوازن. ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستایان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئێمه دوژمنێكی بئ به‌زییمان هه‌یه. ئێمه گۆشه‌گیر كراوین و ئه‌توانم بڵێم كه هیچ دۆستێكمان نییه، ئێمه ناچارین ڕوبه‌روی دو‌ژمنێك ببینه‌وه كه هیچ ئیحساسێكی مرۆڤانه‌ی تێدا نییه. دو‌ژمنێك كه هیچ به‌زه‌یی و ڕه‌حمێكی نییه.
ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه كوردی ناچار كردووه، هێزی خۆی نیشان بدات. من ده‌زانم كه زۆر گه‌لی تریش هه‌ن كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كورد دا به‌راورد بكرێن. هه‌ر له مێژه‌وه مرۆڤه‌كان به دژیی هێرشكاران و چه‌وسێنه‌ران خه‌باتیان كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا كه ئێمه ده‌یكه‌ین. ئێمه له‌ناو ولآتی خۆماندا،
به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه ته‌نها داواكاریمان ئه‌وه‌یه كه بژین. به‌لآم ڕه‌نگه دنیا وای لێ هاتبێت كه ئه‌وه ته‌نها كورد بێت خه‌بات بۆ ئازادی و عه‌داله‌ت بكات.
له سه‌ر سوێد پرسیارم لێ كرد، ئایا تۆ له‌باره‌ی سوێده‌وه چی ده‌زانیت؟
- من هه‌ستێكی تایبه‌تیم بۆ سوێد هه‌یه. ده‌زانم كه سوێد هه‌نگاوی باشی هه‌ڵهێناوه و پێشكه‌وتووه. من سوێدیه‌كان وه‌كو برای خۆم ده‌بینم. من ده‌مه‌وێت كه تۆ سوپاسی ئێمه بگه‌یه‌نیت به ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی سوێد بۆ هاوكاریه‌كانیان.
به‌لآم ئێوه له‌لایه‌ن سوێده‌وه هیچ یارمه‌تیه‌كتان نه‌دراوه؟
به‌و پرسیاره‌م كه‌مێك سه‌ر و دڵیم گرت، له‌ڕاستیدا نه‌یده‌زانی كه چۆن وه‌لآمم بداته‌وه،پاشان وتی: ئێمه به‌رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و هاوده‌ردییه‌ی سوێد ده‌كه‌ین كه پیشانی داوه. هیوادرام ئێستا كه تۆ بۆ خۆت به چاوی خۆت ڕاستیه‌كانت بینیوه، بۆ سوێده‌یه‌كانی باس بكه‌یت و داوایان لێ بكه‌یت كه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن. وه‌كو گه‌لێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ئه‌ركی سه‌رشانی سوێده كه هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بووه‌ستێنرێت.
من ده‌موسیت چه‌ند ڕۆژێكی تریش له‌گه‌ڵ بارزانی بمێنمه‌وه،به‌لآم ده‌مزانی داوایه‌كی وا نا به‌جێیه. ئێستا كات دره‌نگی كردووه. ئه‌وه‌ی كه من تێگه‌یشتبێتم، شۆرشگێرانی كورد به شه‌و، به‌رنامه ڕێژیی و سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن. بێ ده‌نگی وخامۆشی باڵی به سه‌ر نزیكه‌ی هه‌موو به‌ره‌كاندا كێشاوه، هه‌موو گونده‌كان ئاگره‌كانیان كوژاندۆته‌وه و خه‌وتون، به‌لآم ئه‌و ژه‌نراڵه پیره هێشتا به خه‌به‌ره.
به بارزانیم وت: ده‌مه‌وێت له سه‌ر ژیانی خۆت بۆم بدوێیت. به‌لآم ئێستا كاتی ئه‌وه نییه و كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت. ڕه‌نگه من بتوانم جارێكی تر به دیدارت بگه‌مه‌وه، دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ؟
- به دڵنیاییه‌وه. تۆ به‌خێر بێیته‌وه بۆ كوردستان هه‌ر كاتێك بته‌وێت.
بیرم كرده‌وه، كێن ئه‌و گه‌ورانه‌ی دنیا كه به‌راوردیان بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه دا؟ شایی ئێران كێیه...كه‌یسنجه‌ر، پاڵمه، ویلسن؟ ئه‌مانه به‌روارد بكه‌یت له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی. ڕه‌نگه ئه‌م پیاوه دوا سه‌رۆكی گه‌لانپه‌ری بێت،دوا سه‌رۆك و تاقانه بێت.
سه‌رچاوه: تۆرد ڤالسترۆم، چیاكان ته‌نها هاورێمانن، 1975.