حه‌مامی خوێنینی تورك ... وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
له دوای په‌یمانی ئاشتی لۆزان، له ناكاو یۆنان یه‌ك ملیۆن هاولآتی نوێی بۆ زیاد بوو. ئه‌وانیش ئه‌و یۆنانیانه بوون كه له دوای شه‌ڕی ترۆیساكاوه، له ئاسیایی بچوك ده‌ژیان و له پڕێكدا ڕایانگوێزان بۆ ولآتێك كه به ولآتی خۆیان نه‌ده‌زانی. هه‌مانكات نیو ملیۆن "تورك" یان باشتر بڵێین ئه‌وانه‌ی كه بووبوون به موسڵمان له تاركاین و ماكه‌دۆنیاوه گوێزرانه‌وه بۆ توركیا. به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، گێژاوێكی ئێتنیكی سه‌ری هه‌ڵدابوو.
ئێمه پێمان وایه كه له سه‌رده‌مێدا ده‌ژیین، كه دوچاری پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی و ڕاگوێزانی به‌ربلآوی گه‌لان بووه‌ته‌وه. به‌لآم ئێمه كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نی و كورده زه‌رده‌شتیه‌كانمان له بیرچۆته‌وه، بانده بكوژ‌و و چه‌ته‌كانی ئه‌ناتۆلیا، هێرشی تۆڵه‌سێنه‌وه‌یی نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌كان و هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی داگیركاریه‌كانی یۆنانی و ئینگلیز له ساڵی 1919.
به‌كورتی، توركیا له سه‌رده‌می دوا ساته‌كانی سوڵتانه‌كان و ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌لآتی كۆماری ئه‌تاتورك، كرابووه حه‌مامی خوێنین و كاره‌ساتێكی په‌نابه‌ری كه وێنه‌ی كه‌مه. یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ئه‌م شته‌یی له بیرناچێته‌وه، یه‌شار كه‌ماله، كه له ڕۆمانی دورگه‌ی مێروله‌كاندا، ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر تراژدیای یۆنانی – توركی، له‌سه‌ر دورگه‌یه‌ك، ئه‌ویش كه له هه‌ر دورگه‌یه‌كی تر ناچێت، له‌وێ سروشت ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بۆن و به‌رامه‌ی خۆشتره،ئه‌م دورگه‌یه ڕوباری هه‌نگوینی تێدایه و قۆخ و زه‌یتون و توتڕك و ده‌ریاكه‌شی پڕ له ماسییه. ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه خوا دیاری مرۆڤه‌كانی كردووه.
كاتێك ماسیگره یۆنانیه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ ماكه‌دۆنیا تا خه‌ریكی شوانی بن، ڤاسیلی لاو ده‌مێنێته‌وه،سۆز ده‌دات كه ئه‌و ده‌بێت یه‌كه‌مین توركێك كه پێ ده‌نێته ناو ئه‌و دورگه‌یه‌وه، بكوژێت. ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كه‌سه‌ش مو‌سا نوردانڤیندینه كه یه‌كێكه له شه‌ڕكه‌ره سه‌رسه‌خت و پیاوكوژه‌كانی لای ڕۆژئاوا، له ولآتی میسۆپۆتامیا و ئه‌رمه‌نستان.
هه‌ریه‌ك له‌م دوو كه‌سه، هه‌ڵگری تراومای شه‌ڕ و ڕۆحێكی بریندارن، ڤاسیل له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا به‌دژی یۆنانیه‌كان به‌شداری شه‌ڕی كردبوو له دارداناله‌كان، پاشان له كۆتای شه‌ڕه‌كه‌دا ناچاركرابوو كه مه‌یتی بۆگه‌نكردوو هه‌ڵبگرێت. وه‌كو مشك و پشیله ئه‌و دوو كه‌سه، له‌و دورگه چۆڵه‌دا، پارێز له‌یه‌ك ده‌گرن.
یه‌شار كه‌مال وه‌كو سروشی ناو دورگه‌كه سه‌پكێكی به شكۆیی هه‌یه، گێرانه‌وه‌كه‌یه‌كی پێچاوپێچ كه فه‌نتازیایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر جوانی خوڵقاندووه. سه‌پكی ڕۆمانكه تێكه‌لآوێكه له گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ڕۆژهه‌لآتیانه له قاڵبكێكی ئه‌ده‌بی نوژه‌ندا. به‌هه‌ره‌مه‌ندی یه‌شار كه‌مال خراوه‌ته خزمه‌تی لێبورده‌یی: خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه پێمان ده‌ڵێت، نیشتمانێك نییه كه خوێنی بۆ برێژێنرێت، كاتێك مرۆڤه‌كان له ئاسوده‌یی و خۆشی‌دا له‌ته‌ك یه‌كتر بژین و كه‌ڵك له‌و به‌روبوومانه‌ی زه‌ویی وه‌ربگرن كه پێی به‌خشیووین.
بنیاتنانی ده‌وڵته‌ێكی فره كولتووری، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی مانای بنیاتنانی كولتووریش ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌بوونی مه‌سیحی و موسڵمان، له ته‌ك یه‌كترله سروشتێكی ئاشتیانه‌دا،یه‌كتر قبوڵكردن له سه‌ر بنه‌مای تێكه‌لآوكردنی زمانه‌كان و عادات و ته‌قالید و هه‌ڤاڵبه‌ندی و پیشه‌ی هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو یه‌ك بوون، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه توركه یان یۆنانییه.
یه‌شار كه‌مال، پێی وایه كه ناسنامه‌ی ئێتنیكی بالآخانه‌یه‌كه و، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌و دنیایه‌ی كه ناچار ده‌كرێت له سنووره‌كاندا قه‌تیس بكرێت، جا سنووری ئێتنیكی، نه‌ته‌وایه‌تی، ئاینی یانیش كولتووری بێت، دنیایه‌كی هه‌تا بڵێی سنووردار و ته‌سك بینه. دنیایه‌ك كه جوانی سروشتی تێدا سنووردا ده‌كرێت،برایه‌تی مرۆڤایه‌تی خۆی تێدا ده‌دۆرێنێت.
تێبینی: ئه‌م وتاره، بیۆرن گونارسۆن، نووسیویه‌تی و له ماڵپه‌ری st.nu،وه‌رگیراوه.