شیعه‌كان ڕووی ڕاسته‌قیه‌نی خۆیان ده‌رخست
كاوه ئه‌مین
نزیكه‌ی له سه‌دا شه‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و ولآته‌ی ناویان ناوه عێراق، شیعه‌ن. به درێژایی مێژووی دامه‌زراندنی عێراق، شیعه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لآت دارێتی سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و ناهه‌قیه‌كیه‌كی زۆریان لێ كراوه. ڕوخانی ڕژێمی عێراق ده‌رگای بۆ سه‌رۆكه ڕۆحی و سیاسیه‌كانی شیعه‌كان ئاوالآ كرد كه بارگه‌و بنه‌یان له ئێران و ئه‌وروپاوه تێكبنێن و بگوێزنه‌وه بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدا. ئه‌وان هه‌ر زوو كه‌وتنه خۆڕێكخستن و مزگه‌وته‌كانی ئه‌و شارانه‌یان كرده باره‌گا و جێگای كاری سیاسی خۆیان. ئه‌وه بوو هه‌ر زوو مه‌دینه‌كه‌ی سه‌ددام كه وه‌كو زۆر شوێنی تری عێراق به ناوی خۆیه‌وه ناوی نابوو، كرا به شاری سه‌در. ئه‌مریكاییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت نائارامی عێراق و ئه‌و دیموكراتییه درۆزنانه‌یه‌ی كه به‌ڵێنیان داوه له ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستدا بیچێنن و گوایه عێراقیش خاكێكی به‌بیته و ده‌كرێت بكرێته په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستدا بكرێته‌وه، ڕێگایان به شیعه‌كان به تایبه‌تیش ئایه‌تولآ سیستانی دا به كه‌یفی خۆیان فتوا و بانگه‌واز بلآوبكه‌نه‌وه. نوێنه‌رانی كوردیش تا بڵێی به نه‌رمی جا به هه‌چ هۆیه‌كه‌وه بێت جڵه‌وی سیاسه‌تیان بۆ شیعه‌كان شل كرد. ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاره‌ساته خۆێناویه‌كانی عاشورا، سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاندووه، كورستان تیڤیش ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه خه‌تێكی ڕه‌شی له سوچێكی ده‌ستگاكه‌یان داوه. دیاره هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه غه‌دری لێ بكرێت شتێكی مرۆڤانه‌یه به‌لآم كورد بێ تامی كردووه له موباله‌غه كردن،كه هه‌موشی بۆ خۆ به‌كه‌مزانی ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌وه‌تا هێشتا كورد له شین و شه‌پۆڕ نه‌بۆته‌وه بۆ شیعه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف،سه‌رانی شیعه‌ی ئه‌و شارانه به دژی داخوازییه‌كانی گه‌لی باشووری كوردستان كه كه‌مترین مافه كورد له‌م ڕۆژگاره‌دا پێی ڕازی بێت، وه‌ستانه‌وه و ئیمزای خۆیان نه خسته سه‌ر كاغه‌زێك كه كه‌مترین ماف به كورد كه فیدرالییه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
شیعه‌كان نایه‌نه‌وێت كورد مافی ڤێتۆی هه‌بێت به دژی یاسایه‌ك كه سبه‌ینێ له ڕوانگه‌ی فاشیزمی عه‌ره‌ب و توندڕه‌وانی مه‌زهه‌بییه‌وه داده‌ڕێژرێت، بۆیه ده‌ڵێن نابێت ئه‌و خاڵه له ده‌ستوری كاتی دا بهێڵرێته‌وه كه ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك له به‌غدا ده‌رچوو و زۆرینه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، پێی ناڕازایبوون، نابێت له‌و ناوچانه‌دا كه به هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان ناسراوه پیاده بكرێت". ئه‌مه‌ش مانای دووباره كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانی پێشووی عێراق به سه‌ددامیشه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت،به‌ڵكو جبه‌ی دیموكراتی به‌به‌ردا ده‌دورێت. چونكه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی "عێراق" ده‌نگیان دا بۆ هێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو داموده‌ستگا كوردیه‌كان كه هه‌ر واش ده‌بێت، كورد ده‌بێت مل كه‌چ و برا بچوكێكی گوێ ڕایه‌ڵ بێت. ئاخر ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌و په‌ڕی لاوازیدان دان نه‌نێن به مافه‌كانی كورد دا، چۆن سبه‌ی ڕۆژێ كه بونه‌وه خاوه‌ن سوپا و پۆلیسی داپڵۆسێنه‌ر مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی كورد بكه‌ین كه به چ هه‌قێك ڕازی بوون چاره‌نووسی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستان كه تا پێش 19/3 له ژێر ده‌ستی عێراقدا بوون به هه‌ڵواسراوی بمێننه‌وه و بدرێنه ده‌ست حكومه‌تی داهاتووی عێراق كه شیعه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات. ده‌بوو ئه‌وان سووربونایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بوونایه چاره‌نووسی خاكی داگیركروای كوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی ئاوه‌راكان دوا بخرێت و ده‌رسیان له فه‌له‌ستینیه‌كان وه‌رگرتایه كه ئه‌وه په‌نجا ساڵه چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن و هه‌موو دنیا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه له پشتیانه، به‌لآم خه‌ریكه كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه ده‌بێت به لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوو.
ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگه شیعه‌كان له ژێر فشاری ئه‌مریكادا ڕێكه‌وتننامه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئیمزا بكه‌ن به‌لآم ئه‌مجاره كورده‌كان ده‌بێت ئیمزای نه‌كه‌ن و داوای گۆرانكاری زیاتری به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه بكه‌ن به قازانجی گه‌لی كورد، ده‌نا دیموكراسی داهاتووی عێراق كه مێزه‌ره‌كه‌ی سیستانی ده‌بێت به ئالآی، ڕه‌نگه شتێكی وای له كیمیاویه‌كی سه‌ددام كه‌متر نه‌بێت،ئه‌مجاره‌یان به لۆكه‌ی دیموكراتی سه‌رمان ببڕن.