سه‌رهه‌ڵدان هه‌موو كوردستانی گرتۆته‌وه ... كاوه ئه‌مین
چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رهه‌ڵدانێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو شاره‌كانی باشووری ڕۆژئاوای كوردستانی گرتۆته‌وه. قامیشلۆ كه له لكاندنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان به ده‌وڵه‌تی سوریا‌و،هه‌تا ئێستا، هه‌میشه ناوه‌ندی سیاسی و كولتووری كوردانی ئه‌و پارچه‌یه و جێگای داڵده‌دانی خه‌باتكارانی پارچه‌كانی باشوور و باكووریش بووه. هه‌ربۆیه شتێكی ڕێكه‌وت نییه كه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م به‌هاری ئازادیه‌ش له قامیشلووه‌وه ده‌ستی پێكرد. ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت كه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان، ده‌یان ساڵه، كراوه‌ته قوربانی سیاسه‌تی په‌یوه‌ندی پارته‌كانی كوردی له باكوور و باشوور له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشیستی به‌عسی سوریا.
ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق، ده‌رگای بۆ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كردۆته‌وه، كه پێ ده‌چێت ڕژێمی به‌عسی سوریی كه له‌گه‌نده‌ڵیدا ئه‌گه‌ر له ڕژێمه‌كه‌ی پێشووی به‌غدا زیاتر نه‌بێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كه‌متر نییه، به‌رگه‌ی بوركانه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و ولآته كه ده‌یان ساڵه په‌نگی خواردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له پاڵه‌په‌ستۆكانی ده‌ره‌وه،بگرێت. پێ ده‌چێت،ڕوخانی بته گه‌وره‌كی ڕۆژهه‌لآتی ناه‌ڕاست كه ناوه‌نده‌كه‌ی به‌غدا بوو، ڕێگا بۆ ڕوخانی بته گچكه‌كانی تر بكاته‌وه. ئه‌وه‌تا له لوبنان بۆ یه‌كه‌مین جار خوێندكارانی زانستگایه‌ك له مه‌شێكدا داوای كشانه‌وه‌ی سوپای سوریا ده‌كه‌ن له‌و ولآته‌دا. گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستد له هه‌موان زیاتر به پریشكی سیاسه‌تی دیكتاتۆریه ئیدیولۆگی و تیۆكراتییه‌كان سوتێنراوه،هه‌ربۆیه شتێكی سه‌یر و ڕێكه‌وتیش نییه كه كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان،كه ده‌رگا بۆ سیسته‌می دیموكراتی ده‌كاته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م به‌هاره، به به‌هاری سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كورد و كوردستان له مێژوودا تۆمار ده‌كرێت،ڕاپه‌رینه‌كانی ڕۆژهه‌لآتی كوردستان كه مۆركرنی یاسای كاتی عێراق كرایه به‌هانه‌یه‌ك بۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ئێستای باشووری ڕۆژئاوا و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی دیاربه‌كر كه پێ ده‌چێت، بێ وێنه بێت، گرێدراوی یه‌كترن و، ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی به یه‌كیانه‌وه گرێ ده‌دات. ئه‌گه‌رچی، جێگای، سه‌ركردایه‌تیه‌كی سیاسی،كه بتوانێت ئه‌م ڕاپه‌رینانه ڕابه‌ری بكات خاڵییه،به‌لآم گه‌لێك بتوانێت به‌رانبه‌ر تانك و تۆپ بووه‌ستێته‌وه ده‌شتوانێت سه‌ركردایه‌تیه‌كی مۆدێرن كه ڕێگا له‌به‌رده‌م دانانی بتی خۆماڵیدا بگرێت، له‌ناو گه‌ل خۆیه‌وه بئافرێنێ. خۆپیشاندانی ڕۆژهه‌لآت به‌دیاری خست كه پارته‌كانی په‌راوێزكراوی ئه‌و پارچه‌یه نه‌ك هه‌ر ناتوانن ڕابه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن،به‌ڵكو زۆر له دوای خه‌ڵكه‌وه‌ن و شه‌كه‌تن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه نه‌ته‌وه‌ییه بێ وێنه‌یه‌ی كورد، كه شتێكی نوێیه له مێژووی مۆدێرنی كورد دا،كه له‌یه‌ك كاتدا به به‌رد و دار ڕوبه‌رویی فاشیسته‌كان بنه‌وه، به‌رده‌وام بێت به‌و شێوانه‌ی ئه‌مڕۆیان ده‌توانێت ئه‌گه‌ر به‌یه‌كجاریش كورد نه‌گه‌یه‌نێته مه‌نزڵگه‌ی ئازادی،ئه‌وا به دڵنییاوه زۆر نزیكی ده‌كاته‌وه.
پیرۆز بێت ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه و دیسان دیسان سه‌رهه‌ڵدان.