مرۆڤ كوژ یان شه‌هید ؟
ئاماده‌كردنی: Joanna Chen
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
سه‌هوره هاموور، ژنێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی فه‌له‌ستینیه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوایه. له‌لایه‌ن شاخه‌ی سه‌ربازی ڕێكخراوی فه‌تحه‌وه ڕاده‌كێشرێته ناو ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌وه و دنه ده‌درێت بۆ كارێكی خۆكوژی، له ناوه‌ڕاستی شاری ئورشه‌لیم. كه‌مێك پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات له مانگی مای 2002دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لآدارنی ئیسرایلیه‌وه ده‌گیرێت. هه‌رچۆنێك له به‌رنامه‌ی ئه‌و ژنه بڕوانرێت، گرنگه كه له‌و هۆیه تێبگه‌ین كه پاڵ به سه‌هوره و ئه‌وانی تره‌وه ده‌نێت كه خۆیان بته‌قێننه‌وه تا به‌و شێوه‌یه بزانین ئه‌و بازنه‌ی ڕق و تۆڵه‌یه كه ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه چییه.ئه‌م گفتوگۆیه له زیندانی Neve Tirzah له ئیسرایل له‌گه‌ڵ سه‌هوره دا كراوه كه به شه‌ش ساڵ زیندانی حوكم دراوه.
پرسیار: بیرت دێت چ كاتێك دوا بڕیارت دا و، زانیت كه ئاماده‌یت خۆت بته‌قێنیته‌وه؟
وه‌لآم: ئه‌توانم چه‌ند نمونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمه‌وه: كوشتنی مندالآنی فه‌له‌ستینی به‌بێ جیاوازی. ئامۆزاكه‌ی خۆم له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری جه‌نین له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسریلیه‌وه كوژرا. ئیسرایلیه‌كان ولآ‌ته‌كه‌یان داگیر كردووین،بێ ڕه‌حمانه كۆمه‌ڵكوژیان له گه‌له‌كه‌مان كردووه. بۆیه منیش بڕیارم دا كه هیچ به‌زه‌یی و لێبوردووییه‌ك به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ئه‌وان نیشان نه‌ده‌م.
پ: پیاوان سۆزی ئه‌وه‌یان پێ دراوه كه وه‌ك شه‌هید ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ی ژنان چ به‌ڵێنێكیان پێ داروه؟
و: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له قورعاندا هاتووه، شه‌هیده‌كان به هه‌فتا حۆری پاداشتیان ده‌درێته‌وه له به‌هه‌شتدا، ئه‌وانه‌ی كه شه‌هید ده‌بن له‌لایه‌ن خوا خۆیه‌وه پارێزگاریان لێ ده‌كرێت. ژنانیش كه شه‌هید ده‌بن، ده‌بن به پاكترین و جوانترین په‌ری ئاسمانی له به‌رزترین پله‌دا.
پ: ئایا بڕیاردان بۆ كارێكی وا شێوه‌یه‌كه بۆ ڕێزلێنان له خێزانه‌كه‌ت؟
و: ئه‌وه ته‌نها ڕێز و شه‌ره‌ف نییه بۆ خێزانه‌كه‌م،به‌ڵكو بۆ هه‌موانه. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا من له زیندان‌دام شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ خێزانه‌كه‌م.
پ: چ جۆره مه‌شقكێكیان پێ كردیت؟
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌بێت ته‌نها پشتێنێك بوو كه ماده‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی لێ به‌سترابوو، ئه‌و كاره‌ش له خانووه‌یه‌ك له شاری نابلوس كرا. ئه‌وان پیشانیان دام كه چۆن پشتێنه‌كه له خۆم ببه‌ستم،به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گه‌ره‌بوو بۆم، خستیانه كۆڵه‌پشتێكه‌وه تا به‌و شێوه‌یه هه‌ڵی بگرم. دوگمه‌یه‌كیان به ڕانمه‌وه به‌سته‌وه تا له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ده‌ستی پێدا بنێم،كاتێك خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بین ئه‌گه‌ر بتوانم لێیان نزیك ببمه‌وه. شتێكی سه‌خت نه‌بوو هه‌موو نیو سه‌عاتی خایاند.
پ: هه‌موو مه‌شقپێكردنه‌كه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه نیو سه‌عاتی خایاند؟
و:شته كردارییه‌كه ئاسانه. ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت خواست و ئاره‌زووه. من پێش ئه‌وه‌ی كه پشتێنه‌كه‌م بده‌نێ و به‌كاری بهێنم ئاماده بووم. هه‌ڵبه‌ت پێویستم به‌وه بوو كه شوێنه‌كه بزانم، هه‌ره‌وه‌ها پێویستیم به هاوكاری بوو تا بگه‌مه ئه‌و شوێنه،چونكه من ژنم و نه‌مده‌توانی به ته‌نها خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌و شوێنه.
پ: بۆ كوێ ڕه‌وانه‌یان كردیت؟
و: ئه‌وی ڕاستی بێت من خۆم شوێنه‌كه‌م هه‌ڵبژارد كه ده‌كه‌وته خواروی ئورشه‌لیمه‌وه. شوێنكه ڕه‌ستورانتێكی پیتزه‌رییه وو، ناوه‌كه‌یم له بیر نه‌ماوه. بڕیاری ئه‌وه‌م دابوو كه سه‌ر له ئێواره كاتێك خه‌ڵك له‌سه‌ر كار ده‌گه‌رێنه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه، ئه‌و كاته‌ی زۆرترین خه‌ڵكی لێیه.
پ: له به‌رچاوی منداڵ و خێزانه‌كاندا؟
و: من به تایبه‌تی منداڵ وژن ناكه‌مه نیشانه و گروپێكی تایبه‌تیش هه‌ڵنابژێرم.به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌ست بكه‌وێت. ئیسرایلیه‌كانیش ژن و منداڵ ده‌كوژن.
پ: ده‌بێت ئیحساسێكی ناخۆش بێت كاتێك پشتێنه‌كه ده‌به‌ستیت؟
و: نه‌ختێ سه‌یره،به‌لآم من خۆشحاڵ بووم كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ڕه‌خسا. به شه‌وقه‌وه ئه‌و كاته‌م ده‌هاته پێش چاو كه ده‌گه‌یشتمه ئامانجه‌كه‌م ونێچیری خۆمم ڕاو ده‌كرد. وه‌كو فه‌له‌ستینیه‌ك ده‌مزانی كه ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت دڵنه‌وایی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی كه ئازاریان چه‌شتووه، ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ترسیش بوو نه‌م بوو.
پ: پێش ئه‌وه به كه‌ست وتبوو كه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستیت؟
و: نه‌خێر، هه‌رگیز. نه‌مده‌ویست به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نهێنییه بدركێنم، چونكه ده‌بووه هۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كه. خێزانه‌كه‌م نه‌یان ده‌هێشت له چاویان ون بم.
پ: ئایا ئێستا دره‌نگه بۆت كه ڕێگایه‌كی تر هه‌ڵبژێریت؟
و: دواڕۆژی من كۆتایی نه‌هاتووه. بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه داهاتوویه‌كی نوێ بنیات بنێم.
پ: ئایا ئێستاش ئه‌گه‌ر هه‌لی ئه‌وه‌ت بۆ بڕه‌خسێت كه خۆت بگه‌یه‌نیته ناو ئه‌و خه‌ڵكه،پشتێنه‌كه ده‌ته‌قێنییته‌وه؟
و: ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه جوله‌كه‌كان هیچ به‌زه‌ییه‌كیان به گه‌له‌كه‌ی مندا نه‌هاتۆته‌وه. ئه‌وه‌ن پێش ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان بكوژن مندالآن ده‌كوژن. تفه‌نگه‌كانیان ده‌تقێنن پاشان بیر ده‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وان كه‌سه‌كه نا پشكنن بزان چه‌كی پێیه یان نا، ئخر خۆ منداڵ چه‌ك هه‌ڵناگرێت. من هیچ شتێكم له‌گه‌ڵ مندالآنی ئیسرایلیدا نییه، به‌لآم ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و مندالآنه گه‌وره ده‌بن و منداڵی من و هاوسێكانم ده‌كوژن. بۆیه پێم وایه كه مندالآنی ئیسرایلی ده‌بێت بكوژرێن.
سه‌رچاوه: 2004 Tempus/ Newsweek