پێنی كورد PENa Kurd و دیموكراسی تورك ... كاوه ئه‌مین
پێنی نێونه‌ته‌وه‌یInternational PEN ، له ساڵی 1921 وه‌كو ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ هاوكاری كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری ئه‌ده‌بیات و ئازادی ڕامان دامه‌زرا. حه‌رفه‌كانی پێن نیشانه‌ن بۆ نمونه،P بۆ قه‌ڵه‌م، Playwrights درامانووس، Poetsشاعیر، Publishers چاپ و په‌خش كردن،هه‌روه‌هاE بۆ Essayists ڕه‌خنه‌گر، Editors سه‌رنووسه‌ر،N یش بۆ Novelists ڕۆمان نووس.
زۆربه‌ی ولآتان خاوه‌نی كلوبی پێنی خۆیانن و به هه‌موویان پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییان دروستكردووه. گه‌لی كوردیش له ساڵی 1990 دا بووه خاوه‌نی پێن كلوبی خۆی كه له‌لایه‌ن (حسێن ئه‌رده‌م) وه دامه‌زرا و ئێستا ئه‌ندامی پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییه و له كۆنگره‌ی شه‌ست و نۆهه‌مدا كه له مه‌كسك به‌سترا، نوێنه‌رانی پێنی كورد چالاكانه به‌شداریان كرد و توانیان چه‌ندین پێشنیار به‌رنه ناو كۆنگره‌كه‌وه و هه‌ندێكیان كران به بڕیار.
یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی پێنی كورد كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیایه، دامه‌زرندنی لقی ئامه‌د (دیاربه‌كر)ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بوو له 7 شوباتی ئه‌مساڵ 2004 دا. به‌لآم به به‌هانه‌ی هه‌بوونی وشه‌ی كورد،كاربه‌ده‌ستانی تورك له شاری ئامه‌د داوای نووسه‌رانی كوردیان ڕه‌تكرده‌وه و ئیجازه‌ی كاركردنیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێ نه‌دان.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی تور‌كان له ئامه‌د به پشتیوانی له یاسای ده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراندی كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كان له‌و ولآته‌دا داخوازیه‌كانی پێنی كوردیان نه‌په‌ژراند و ده‌ڵێن: " به‌پێی بڕیاری پێنج و به‌ندی 2908 بۆ دامه‌زراندنی كومه‌ڵه‌كان هاتووه كه كه‌س بۆی نییه له سه‌ر بنه‌مای جوداێتی ئێتنیكی،ناوچه‌ی و ئاینی و مه‌زهه‌بی كۆمه‌ڵه دامه‌زرێنێت. هه‌ر بۆیه هه‌بوونی په‌یڤی كورد له ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێوه‌دا به ئاشكرا دژبه‌ری ئه‌و خاڵه‌ی ناو ده‌ستوره‌كه‌یه و ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئه‌و كۆمه‌لآنه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ن. بۆیه ئیمكان نییه ڕێگا به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێوه بدرێت و ئیجازه‌ی فه‌رمیتان پێ نادرێت".
ئه‌م بڕیاره‌ی تور‌كان به توندی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاخه‌ی ئامه‌ده‌ی پێنی كورده‌وه شه‌رمه‌زار كرا و ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی تورك پێش ئه‌وه‌ی یاساكانی بگۆرێت ده‌بێت بیرۆكراسی ئه‌م ولآته بگۆرێت،كردنه‌وه‌ی پێنی كورد دژی یاسا نییه، چونكه بۆ دامه‌زراندی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ته‌نها ئاگادركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌وێت و پێویستی به مۆڵه‌تی یاسایی نییه، بۆیه ئێمه هه‌موو ڕێگایاكه‌ی یاسایی ده‌گرینه به‌ر و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین ئه‌م كێشه‌یه بگه‌یه‌نینه دادگای ئه‌وروپا".
ئه‌م بڕیاره‌ی توركیا له كاتێكدایه كه ئه‌و ولآته ڕووبه‌ڕوی گه‌لێك ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و ئابووری بۆته‌وه و به هه‌ردوو ده‌ست بۆ هاتنه ناو یه‌كیه‌تی ئه‌ورپا له ده‌رگای ئه‌و ولآتانه ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره دروست له كاتێكدایه كه هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زمانی كوردی به ڕه‌سمی له‌لایه‌ن توركانه‌وه قه‌ده‌غه‌كرا. ولآتێك كه چاوی به دامه‌زراندی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆشنبیری هه‌ڵنه‌یه‌ت نه‌ك یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌ڵكو ده‌بێت له‌هیچ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی جێگای نه‌بێته‌وه.
كاروانی ئازادی و سه‌رفرازی كورد كه‌وتۆته ڕێگا و محاڵه بتوانرێت ڕێگای پێ بگیرێت، كورد ده‌ڵێت "كاروان ده‌ڕوات و سه‌گ با هه‌ر بوه‌ڕێت".
سه‌رچاوه:
www.ne.se
www.azadiyawelat.com
www.pen-kurd.org
www.amude.de