سوریا و وێنه‌ی ئه‌سه‌ده‌كان
…
كاوه ئه‌مین
حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی له سوریا كه ده‌سته‌خوشكی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقه،له ساڵی 1963 به‌دواوه حوكومڕانی سوریا ده‌كات. حافز ئه‌سه‌د له ساڵی 1971 وه تا كاتی مردنه‌كه‌ی، سه‌رۆكی پارت و ده‌وڵه‌ت و سوپای ئه‌و ولآته بوو، كورد وته‌نی هه‌مه كاره بوو. حافز ئه‌سه‌د كه خۆی وه‌ك پێشه‌نگی پان-عه‌ره‌بیزم ده‌زانی،سه‌ر به مه‌زهه‌بی كه‌مینه‌ی عه‌له‌وییه‌كانه له‌و ولآته‌دا، هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ددام حسێن سه‌ر به كه‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سونی عێراقه و 24 ساڵ به فه‌رمی سه‌رۆككۆماری عێراق بوو، تا به‌هاری 2003.له سوریا گه‌لێك جار هه‌وڵ بۆ كوده‌تایی سه‌ربازی دراوه و هه‌ندێك ڕاپه‌رینی گچكه‌ش به‌دژیی ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌كه‌ی په‌رپا بوون،گه‌وره‌ترینیان ڕاپه‌رینی ئیخوانه‌كان بوو كه به كۆكوژیی شاری حه‌ما له ساڵی 1982 و كۆتایی هات. ئه‌گه‌رچی سوریا هه‌میشه وه‌كو هاوپه‌یمانی بلۆكی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی جاران چاویی لێكراوه، به‌لآم هه‌مانكات ئه‌و ولآته توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیایی ڕۆژئاواش تاڕاده‌یه‌كی باش ڕابگرێ،هه‌روه‌ها سوریا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق – ئێران‌دا،پشتیوانی ئێرانی كرد.ئیسرایل سوریا وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیی له پێش خۆی ده‌بینێ،به‌رزاییه‌كانی جۆلانیش كه شوێنێكی ستراتیجی گرنگی هه‌یه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی ئیسرائیلیه‌كاندایه،هێنده‌ی تر ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ولآته‌ی قوڵتركردۆته‌وه.
به‌شێكی كوردستان له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی سوریاوه به زۆر به‌و ولآته‌وه گرێدراوه،گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا له‌هه‌موو مافه مرۆڤایه‌تیه‌كانیان بێبه‌شن،به‌تایبه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوولآتی كورد خاوه‌نی پێناسی هاوولآتێتی سوری نیین كه ژماره‌یان له دوو سه‌د هه‌زار كه‌س زیاتره،له‌ڕاستیدا ئه‌و كوردانه خاوه‌نی هیچ مافێك نین و به كوردستان و شاره‌كانی سوریادا به‌رش و بلآوبوونه‌ته‌وه و، ژیانێكی ڕه‌زاله‌تیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌ی سوریا،كورده‌كان ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزه،ئه‌گه‌رچی ده‌یان ساڵه له‌به‌رژوه‌ندی باكوور و باشووری كوردستان خه‌باتیان كردووه و به‌و ئاواته‌وه ژیاون كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌و پارچانه ڕزگاریان ببێت ئه‌وا ئه‌وانیش به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن،به‌لآم ده‌رنجامه‌كان وه‌كو ئه‌وه ده‌رنه‌چوون كه ئه‌وانیش و كوردی پارچه‌كانی تریش چاوه‌ڕوانی بوون. بۆیه ئێستا كوردی باشووری ڕۆژئاوا،به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی قامیشلۆ له پۆزیشۆنێكی تردان،پێده‌چێت هه‌ندێك مافی كولتووری و مافی هاوولآتێتی به‌ده‌ست بخه‌ن. هه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ریه‌نه‌ی كورده‌كان بوو كه وایان له به‌شار ئه‌سه‌د كرد كه له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا بڵێت:"كورده‌كان هاوولآتی بنگه‌هی ئه‌م ولآته‌ن و كێشه‌ی بێ ناسنامه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سوریا به پشتیوانی كردن له تیرۆریزم شان به‌شانی كۆریای باكوور و ئێران،ساڵ به ساڵ تاوانبار ده‌كرێت و ئێستا له ژێر فشارێكی توندی ئه‌مریكا دایه. كێشه‌ی كورد له سوریا ده‌كرێت وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌ك به دژیی ئه‌و ولآته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به كاربهێنرێت له كاتی پێویستدا،ده‌سه‌لآتدارنی سوریا زۆر باش له‌وه گه‌یشتوون،بۆیه ڕه‌نگه له داهاتوودا هه‌ندێك نه‌رمی به‌رانبه‌ر كورده‌كانی باشووری ڕۆژئاوا نیشان بدات. ئه‌مریكا گه‌لێك جار ئه‌وه‌ی به‌بیر سوریا هێناوه‌ته‌وه كه نابێت پشتیوانی تیرۆریزم بكات،هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌شیان له‌بیر نه‌چۆته‌وه كه
سوریا له سه‌ره‌تایی ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا،داڵده‌ی كۆنه به عسییه عێراقیه‌كانی داوه،ژماره‌یه‌كیش گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه تائێستا له‌و ولآته‌دا خۆیان حه‌شار دابێت.
جگه له‌مانه حوكومه‌تی سوریی،له ناو ده‌رونی خۆیدا له‌و په‌ری گه‌نده‌ڵیدایه،به‌رتیل خواردن و مشه‌خۆری به‌رپرسانی ئه‌و ولآته گه‌یشۆته ئاستێك كه شاردنه‌وه و پینه‌وپه‌ڕۆكردنی محاڵه و، به به‌رچاوی وێنه‌كانی ئه‌سه‌دی باوك كوڕوه ده‌كرێت،بۆیه پێناچێت ته‌مه‌نی حیزبی به‌عسی سوریش وه‌كو خۆیان نقولآنه‌یان بۆ لێداوه هێنده درێژبێته‌وه،چونكه نه سوریا له عێراق به‌هێزتره‌و نه ئه‌مریكاش چاوی گومانی له‌سه‌ر لاده‌بات.