توركیا له نێوان ڕیفۆرم و پاشه‌كشه بۆ دواوه ...
كاوه ئه‌مین
پانزده‌ی گولآنی ،2004 بۆ یه‌كه‌مین جار،پێشبڕكێی گۆرانی ئه‌وروپا له ئیسته‌نبوڵ ناوه‌ندی سیاسی و كولتووری ئێستا و ڕۆژانی سه‌رده‌می عوسمانی به‌ڕێوه چوو. بیست و چوار ولآت به‌شداری پێشبڕكێیه‌كه‌یان كرد،كه له كۆتایدا كچه گۆرانی بێژیی ئوكرانی،ڕوسلانا،به گۆرانی (Wild dances)،خه‌لآتی ئه‌مساڵی برده‌وه. پێشبڕكێكه بووه ڕیكلامێكی باش بۆ توركیا به‌تایبه‌تی له بواری تۆریزمدا چونكه ناو به‌ناو شوێنه جوانه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ و كه‌ناری ده‌ریاكانی ئه‌و ولآته‌ی پیشان ده‌دا، ئه‌مه جگه له "شیش كه‌باب" كه زۆربه‌ی ئه‌وروپییه‌كان پێی ئاشنانن.
له ڕۆژنامه‌كانی سوێد دا،كۆمه‌ڵێك وتار و گفتووگۆ و ڕێپۆرتاژیی جۆراوجۆر بلآوكرانه‌وه،كه له گه‌لێكیاندا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی توركیا به تایبه‌تی له بواری مافی مرۆڤ و كێشه‌ی كورد،هه‌ڵماڵدرا. یه‌كێك له‌و نووسینانه له ڕۆژنامه‌ی خوێنداكاری "ئێرگۆ"ی ڕۆژیی 7 گولآندا بلآوكرایه‌وه،كه باسی گه‌شتی كۆمه‌ڵێك خوێنداكاری زانكۆیی ئۆپسالا ده‌كات بۆ توركیا و باكووری كوردستان،له‌ژێر ناوی "ڕێگایه‌كی دوور له نێوان ئه‌سه‌نبوڵ و دیاربه‌كردا".
له نووسینه‌كه‌دا به درێژیی باسی چوونه ناو زانكۆكانی توركیا ده‌كرێت و دیدی چه‌ند خوێندكارێكی كورد و تورك بلآوكراوه‌ته‌وه،به تایبه‌تی باسی ناوچه كوردییه‌كان كه به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن،ئه‌وه‌ش وایكردووه كه خوێندكارانی كورد نه‌توانن به ئاسانی له زانكۆكاندا بخوێنن.
خوێندكاره سوێدییه‌كان،سه‌ردانی زانكۆی دیجله له دیاربه‌كر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خوێندكاره كورده‌كاندا كه زۆرینه‌ی خوێندكارانی دیجله پێك ده‌هێنن،ده‌كه‌ونه ده‌مه‌ته‌قێ.هه‌ر به گه‌یشتنی گرووپه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی سڤیله‌وه ده‌كه‌ونه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه‌و زۆربه‌ی دانیشتنه‌كانییان به كامێرای ڤیدیۆ وێنه ده‌كێشرێت. ئه‌و ڕۆژه‌ی خوێندكاره سوێدییه‌كان ده‌گه‌نه زانكۆی دیجله،ڕێكه‌وت ده‌بێت له‌گه‌ڵ مانیفیستاسیۆنێكی خوێندكارانی كورد و تورك،بۆ "برایه‌تی" تورك و كورد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌وه‌د خوێندكاری زانكۆی ئه‌نكارا،سه‌ردانی زانكۆی دیجله ده‌كه‌ن.
فاتمه خوێدنكارێكی زانكۆی دیجله‌یه و یه‌كێكه له‌و چوار خوێنداكاره كورده‌ی كه پێشوازی گرووپه سوێدییه‌كه ده‌كات، له گفتوگۆیه‌كی كورتدا ده‌ڵێت: كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به دوكتۆر،به‌لآم ئێستا به ناچاری بۆ سسته‌ری ده‌خوێنێ،ئه‌و ده‌یه‌وێت ساڵی داهاتوو جارێكی تر ئیمتیحان بدات تا له كولیه‌یی پزیشكی وه‌ربگیرێت،به‌لآم خێزانه‌كه‌ی دژی ئه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووتره خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات،چونكه باری ئابورییان زۆر باش نییه. فاتمه ده‌ڵێت: پۆلیسه‌كان له زانكۆ كۆنتڕۆلی خوێندكاران ده‌كه‌ن تا له پۆله‌كاندا به زمانی كوردی نه‌ئاخڤن.ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كه‌یه‌تی ئه‌وروپادا،ڕه‌وشی كوردانیش ده‌گۆڕێت و توركیا ناتوانێت وه‌كو جاران كورده‌كان بچه‌وسێنێته‌وه. سێ ڕۆژ دوای گه‌رانه‌وه‌ی سوێدییه‌كان،ئه‌و چوار خوێندكاره كورده‌ی كه ڕێگانیشانده‌ریان بوون له زانكۆی دیجله، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه ده‌گیرێن و چه‌ند ڕۆژێك لێپرسیینه‌وه و سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن.
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بۆ ئه‌ندامبوون یان نه‌بوونی توركیا،جێبه‌جێ كردنی پیڤانه‌كانی كۆپنگهاگنه،كه رێزلێنان له ماڤه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان، ئازادی ڕاده‌ربڕین و یه‌كسانی ژن و پیا و گه‌لێك شتی تر له‌خۆ ده‌گرێت. به چاولێكردن له ڕه‌وشی كورد له توركیا و باكووری كوردستان،به چاكی ده‌رده‌كه‌وێت كه توركیا جارێ زۆریی ماوه بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كیه‌تی ئه‌ورپادا. ئه‌گه‌ر چی عه‌بدولله گول له‌م ڕۆژانه‌دا وتی:"ئێمه هه‌موو خاڵه‌كانی بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپامان جێبه‌جێ كردووه".گول له كاتێكدا ئه‌م شه‌كرانه ده‌شكێنێت كه زمانی كوردی تا ئێستا له زانكۆ و خوێندنگاكاندا بڤه‌یه.
خه‌وی توركه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له كلوبی ئه‌وروپادا كه هێلمت كۆل جارێكیان به "كلوبی مه‌سیحیه‌كان"ناوزه‌دی كرد،جێگا بگرن،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌تاتورك كه له شه‌و و ڕۆژێكدا،ئه‌لفه‌بێتی توركی له عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕیی بۆ لاتینی،كاسكێت جێگای ته‌ربوشی گرته‌وه،دیسكۆ جێگای به دانسی سۆفیستی له‌قكرد،نه‌ته‌وه‌ی "توركی چالشكان" كرا به تیمساحێك تا به‌ڵكو بتوانێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌ڵلوشێ. به‌لآم خه‌وه‌كه‌ی ئه‌تاتورك، نه‌هاته دیی،به‌ڵكو ئه‌گه‌ر توركانی ئه‌مڕۆ فریایی خۆیان نه‌كه‌ون،له كورده‌كه‌ی هه‌ردوو چه‌ژنه ده‌بن. توركیا ناتوانێت به گۆڕینی هه‌ندێك یاسا ئه‌ویش ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ره‌قه،چاوبه‌ستی له ئه‌وروپا بكات. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت توركه‌كان خۆشیان پێیان وایه،كلیلی هاتنه ژووره‌وه‌ی توركیا بۆ ئه‌وروپا له ئامه‌د (دیاربه‌كر)ه.ده‌نا نیشاندانی ژنی نیوه ڕووتی توركی له تێڤێكان و چه‌ڕه‌دووكه‌ڵی شیش كه‌باب دادی توركیا نادات،ده‌بێت له سفره ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.،هه‌روه‌ها ئازادكردنی گۆرانی "لێ لێ خه‌پشێی"كوردیش دای كوردان نادات،ده‌بێت مافه سیاسی و كولتووریه‌كانی كوردی به ڕه‌سمی بناسرێن،پاشان كورد داوا بكه‌ن ئه‌وروپا توركیا قبوڵبكات له كلوبه‌كه‌ی خۆیدا.