كه‌ركووك و ته‌پڵی ته‌بایی...
كاوه ئه‌مین
كه‌ركووك بووه‌ته گوریس كێشه‌كێی نێوان لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌لآتدار له عێراق و باشووری كوردستان، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ر كه سیاسییه كورده‌كان پێیان ده‌ڵێن دراوسێ، له‌هه‌موانیش زیاتر توركیا خۆی كردۆته خاوه‌نی مه‌سه‌له‌كه و به ئاشكرا ده‌ست له كاروباری كه‌ركووك وه‌رده‌دات،ئه‌ویش زیاتر له ڕێگای به‌ره‌ی توركومانی كه زیاتر له 10 ساڵه به ئاشكرا سیخوڕیی بۆ ئه‌و ولآته ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركومانی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركووك ده‌ستیانكرد به مانگرتن له به‌شداری كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره،به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و دوو گروپه ئێتنیكییه‌ی شار له چاو ژماره‌ی دانیشتونای توركومان و عه‌ره‌ب كه‌متره. ئه‌مه وای كرد كه ئه‌مریكا بێننه سه‌ر چۆكان و لایه‌نی كوردیش نه‌یانتوانی ڕێگا له داخوازییه‌كانی ئه‌وان بگرن،بۆیه له ئه‌نجامدا توانیان دوو عه‌ره‌بی شیعه و دوو توركومان و كوردێك بۆ ئه‌نجومه‌نی شار زیاد بكه‌ن. دیاره پێده‌چێت گروپی كوردی نه‌توانن وه‌كو پێویست پێ له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان دابگرن،ئه‌وه‌تا ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی گروپی كوردی و نوێنه‌ری یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ ده‌ڵێت:"چه‌ند جارێك به (CPA)مان وتووه كه ئه‌مه پێشنیارێكی نابه‌جێیه،به‌لآم له‌به‌ر باری ئاسایش و برایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان په‌سندمان كردووه".1 به‌م قسه‌ییه‌ی ئه‌م كاكه‌یه بێت له‌به‌ر خاتری ته‌بایی و برایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان له كه‌ركووك ده‌بێت كورد هه‌موو شتێك په‌سند بكات،باشه بۆ ده‌بێت كوردستانیی بوون و كوردبوونی كه‌ركووك ئارامی و پشێویی بشێوێنێ،باشه بۆ توركومان و عه‌ره‌به‌كان كه سوكایه‌تی دنیا به ئه‌مریكایه‌كان ده‌كه‌ن بتوانن داخوازییه‌كانی خۆیان بسه‌پێێن به‌سه‌ریاندا،به‌لآم كورد كه ده‌رگایی ماڵی خۆی بۆ ئه‌مریكیه‌كان ئاوالآ كردووه ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت؟ به‌ڕاست ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج ئه‌ندامه تازه‌ییه‌ی ئه‌نجومه‌ن هه‌موویان كورد بوونایه به‌لآم سه‌ر به پارتێكی كوردی تر له غه‌یری یه‌كێتی بونایه،تۆ بڵێی كاك ڕزگار له‌به‌ر خاتری ته‌بایی كورد و كورد،ئاوا به ئاسانی په‌سندی بكردایه؟
2
دیسان له‌مه‌ڕ ته‌بایی شاری كه‌ركووك كه بووته بنێشته خۆشه‌ی ده‌می كورد له هه‌موو لایه‌كه‌وه،له گفتوگۆیه‌كی "خۆمانه‌دا" له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ" گۆرانیبێژیی كورد ناسری ڕه‌زازی له وه‌لآمی پرسیارێكدا كه هیچ په‌یوه‌ندی به پرسیاره‌كه‌وه نییه ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر بۆم بلوێ ده‌مه‌وێ له كه‌ركوك كۆنسێرتێك بكه‌م،چونكه له شاره‌كانی تر ته‌نها كورد ده‌ژیین،به‌لآم كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خاكی كوردستانه توركمان و ئاشوری تێدایه و ئه‌گه‌ر بتوانم ڕه‌نگه به توركمانیش چه‌ند گۆرانییه‌ك بڵێم،چونكه كورد و توركمان و ئاشوری به خاوه‌نی ڕاسته‌قیه‌نه‌ی ئه‌م شاره ده‌زانم".2 گومان له‌وه‌دا نییه كه برایه‌تی و لێكتێگه‌یشتن له‌نێو گروپه ئێتنیكیه‌كانی ولآتێكدا به‌ردی بناغه‌ی ئاسایشی ئه‌و ولآته‌یه،به‌لآم ئه‌مه نابێت له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێك بۆ لایه‌نێكی تر بێت.باشه خۆ كه‌ركووك یه‌كه‌م شاری دنیا نییه كه فره كولتووری و فره نه‌ته‌وه بێت،ئه‌وه‌تا شارێكی وه‌كو ئیسته‌نبوڵ زیاتر له سێ ملیۆن كوردی لێ ده‌ژی،له شارێكی وه‌كو پاریس سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌ب ده‌ژین،له‌نده‌ن كه ناوه‌ندی فره كولتوورییه له جیهان،سه‌دان هه‌زار هیندی و پاكستانی له‌و شاره ده‌ژیی،به‌لآم ڕۆژێك له ڕۆژان له‌به‌ر خاتری ته‌بایی و ئاسایشی ئه‌و ولآته به‌ریتانییه‌كان نه‌هاتوون بڵێن ئه‌م شاره شاری ته‌باییه‌و،گۆرانیبێژه ئینگلیزه‌كان نه‌هاتوون دانسی هیندی بكه‌ن و مێزه‌ری پاكستانی ببه‌ستن و كابه‌ش كه‌چ نه‌بووه. تۆ بڵێی ناسری ڕه‌زازی ئه‌گه‌ر له به‌لجیكا نه‌ك له زڕگوێزه‌ڵه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكردرایه هه‌مان وه‌لآمی بدایه‌ته‌وه؟
3
له دیدارێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی میدیا،مێژوونووس كه‌مال مه‌زهه‌ر،دوای ئه‌وه‌ی به‌شان و باڵی ئازایه‌تی سه‌ددام دا هه‌ڵده‌دا،به‌مه‌زه‌نده‌ی من ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن مێژوونووس و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی ده‌بێت ئۆبجه‌كتیڤ یانیش بێلایه‌نانه دادوه‌ری بكه‌ن، مامۆستا ئه‌م قسانه ده‌كات. پاشان له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌ڵێت: "كه‌ركووك شارێكی كوردییه،به‌لآم له‌پێناو سیاسه‌تدا ده‌بێت بڵێین شارێكی كوردستانییه".3 باشه سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه كه كورد ده‌بێت له‌هه‌موو شوێنێك خۆی به‌كه‌م بزانێت،كاتێك مێژوونوسێك به ئاشكرا وابڵێت گوایه ده‌بێت سیاسه‌ت بكه‌ین، باشه لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌قن یان ده‌مانه‌وێت خۆمان و خه‌ڵكیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنین.مامۆستا كه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ئۆبجه‌كتیڤانه مێژوو بنووسێته‌وه،ئیتر بۆ ده‌بێت شه‌رم له‌م و له‌و بكرێت،ئایا به خنكاندنی گالیلۆ زه‌وی له خڕی خۆی كه‌وت. یاخود ناوزه‌د كردنی شێخ مه‌حمودی نه‌مر به به‌ته‌ڵی عێراقی له لایه‌ن مامۆستا كه‌مال مه‌زهه‌ره‌وه،هیچ بایه‌خێكی مێژووی هه‌یه؟ له ولآتێكی وه‌كو هیندیستان ده‌یان مێژوو نووس ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئاریایی و هه‌موو شارستانییه‌تیه‌كانی جیهان ده‌گێرنه‌وه بۆ هیندستان و ڕازیی نابن ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان به ئه‌وروپاییه‌كانه‌وه ببه‌ستنه‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێن ئه‌وه هیندیه‌كان بوون كه ئه‌ورپایان دۆزییه‌وه، بۆیه زۆر به‌توندی دژیی كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیی وه‌ستانه‌وه و هیندستان به‌ده‌ریشیان كردن چونكه ئه‌وان باش له‌وه گه‌یشتوون "هه‌روه‌ك كۆلۆنیالیسته به‌ریتانیه‌كانش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لآتی به‌سه‌ر مێژوودا بشكێت، ئاسانتر ده‌توانرێت، ده‌ست به‌سه‌ر ولآتێك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا بگرێت. شتێكی ئاسییه كه هیندیه‌كان له‌وه قه‌ڵسن كه ڕابردویان له‌لایه‌ن كۆلۆنیالستێكی كۆنه‌وه،نه‌خشه‌كێشراوه".4
باشه ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك ئاوا مامه‌ڵه بكرێت،كه‌واته ده‌مێكه له‌لایه‌ن مێژوو نوسان و هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تبازانی كورده‌وه "فاتیحا"بۆ شاری موسڵ خوێندراوه و نه‌ك باسی ئه‌وه ناكرێت كه كوردستانه،به‌ڵكو ئه‌مریكاییه "هاوپه‌یمانه‌كانی" كورد،هه‌ر له‌به‌ر خاتری هیچنا به‌ڵكو ته‌بایی،نایه‌ڵن نه‌ك ئالآی كوردستان به‌ڵكو ڕه‌نگی كه‌سك و سوور و زه‌رد به‌یه‌كه‌وه ببینرێن. كه‌ركووك نه‌وه‌ڵه هه‌موو كوردستان ده‌ڤه‌ری ته‌باییه،ده‌ی كه‌وایه ده لێده‌ن له ته‌پڵی ته‌باییییییی.
1. كوردستانی نوێ سێ شه‌مه 11/5/2004
2. ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ 26/4/2004
3. ڕۆژنامه‌ی میدیا 0/0/2004
4.داگینزنیهێته‌ر، 4 سێبتێمبه‌ر 2003