ئه‌ردۆغان و كوردستانی نوێ
كاوه ئه‌مین
دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان،بڕیاری(1546)یان ئه‌رێنی كرد،كه به وشیه‌كیش چییه ناوی كوردی تێدا نه‌هاتووه،چاوه‌شه‌كانی حیزب (ڕۆشنبیرانی حیزب) كه‌وتنه پیاهه‌ڵدانی ئه‌و بڕیاره،به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیش دابمه‌زرایه هه‌رگیز وا له‌كه‌ڕه‌نای خۆشیان نه‌ده‌دا،چونكه ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ئه‌وان خه‌ونه، پێشتریش كه كۆمۆنیست و ئیسلامیست و نازانم چی-نیستیش بووببن هه‌ر خه‌ون بووه و هه‌ر خه‌ون ده‌بێت. باله‌وهه‌ی گه‌ڕێم و بێمه سه‌ر مه‌به‌ستی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه.
ڕۆژی 20/6،هه‌واڵه‌كان بلآویان كرده‌وه كه سه‌رۆككوه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا فه‌رموویه‌تی: " كه ولآته‌كه‌ی دژی به خشینی ئۆتۆنۆمییه بۆ كورده‌كان له (باكووری عێراق) و پاشان له‌سه‌ر فه‌رمایشته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: سیاسه‌تی ئه‌وان له‌مه‌ڕ عێراق هه‌مان سیاسه‌تی سالآنی ڕابردوو ده‌بێت".1 دیاره مه‌به‌ست له سیاسه‌تی ڕابردوو،بلآوكردنه‌وه‌ی ترس و ده‌ست خستنه‌ناو كاری ناوخۆیی باشووری كوردستان و كردنی به‌ره‌ی توركومانی به كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر كورده‌وه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان كورد و كورده،چونكه ئه‌وه‌ی كه بیستومانه و بینیومانه هه‌ر ئه‌و شتانه بوون،نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌م هه‌ڕه‌ش و بێڕێزیانه‌ی ئه‌ردۆغان به كورد له كاتێكدایه كه به‌ڕێزان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی به‌ڕه‌سمی بانگهێشتنی توركیا كراون و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو پارته‌ش زۆریان به‌شان و باڵدا هه‌ڵدا و وه‌كو هه‌ڵوێستێكی ئیجابی نرخاندیان بۆ "لێكتێگه‌یشتنی" تور‌كان له كورد و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركی،چونكه وه‌فته‌كه‌ی توركیا كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی باشووریان كردبوو، وتبوویان كه توركیا دژی فیدڕالی نییه،به‌لآم ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵڵه گول به دوو وشه خه‌تێكی تۆخیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵپلآوییه‌ی كوردا هێنا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه به‌دژیی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان، مام جه‌لال سه‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و تا توركیا داوی لێبووردن له كورد نه‌كات سه‌ردانی ئه‌و ولآته نه‌كات،چونكه ئه‌مه له‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌مدا سوكایه‌تییه به خودی تاڵه‌بانی و، وشیاركردنه‌وه‌یه‌تی كه نه‌خه‌ڵه‌تابێ باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی و شتی وا بكات كه هات بۆ توركیا. به‌لآم له‌جیاتی ناڕه‌زایه‌تی كوردستانی نوێ له سه‌روتاری ئیمڕۆیدا (21/6)،كه‌وتۆته پیاهه‌ڵدانی توركیا و نرخ و به‌هاكانی له دنیادا،پێم وابێت سه‌رنووسه‌ری هیچ ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی جورئه‌ت نه‌كه‌ن وا به‌شان و باڵی توركیادا هه‌ڵبده‌ن كه كوردستانی نوێ كردویه‌تی. كاكی سه‌رنووسه‌ر به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه باسی بیست ملیۆن كورد به وشیه‌كیش بكات له باكووری كوردستان كه لای ئه‌وان به‌شێكی حه‌لآڵ و زه‌لآڵی توركانه،ئاخر زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی دنیا كه باسی توركیا بكه‌ن حه‌تمه‌ن ده‌بێت باسی كوردیش بكه‌ن له‌و ولآته‌دا،چونكه كێشه‌ی كورده كه بووه‌ته دیوارێك له به‌رده‌م قبوڵنه‌كردنی توركیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا،جا ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كار بهێنرێت یان نا،مه‌سه‌له‌یه‌كی تره،گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن. پاشان خۆ ئه‌گه‌ر كوردستانی نوێ باسی كورد بكه‌ن له باكووری كوردستان و توركیا،توركیا هێرش ناكاته سه‌ر سلێمانی و دوكان،ئه‌وه نییه ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دان وتار له ڕۆژنامه‌كانی توركایدا له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد بلآوده‌كرێنه‌وه،كورد ئه‌و كوله‌كه‌یه‌ی شكاندووه كه به‌دزی باسی كوردبوونی تێدا ده‌كرا،له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ پێشوازی له له‌یلا زانا و هاوڕێكانی،به سه‌دان هه‌زار كورد ئالآی سێ ڕه‌نگی كوردستانیان به‌رزكرده‌وه و ته‌نها ئالآیه‌كی توركیا نه‌ده‌بینرا،كاكه ئه‌و زه‌مانه‌یه گوزه‌شت، خۆ شوكور لۆ خوایی ته‌باییه له كوردستان و پێویستی به ناوبوژیوانی تورك نه‌ماوه.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه بێت،قسه‌كه‌رێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دژیی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان وه‌جواب هاتن و نه‌یانهێشت دره‌نگ بكه‌وێت (سایتی په‌یامنێر 21/6)،به‌لآم گرنگ ئه‌وه‌یه كه كاك مه‌سعود بارزانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ توركیا دوابخات تا تورك داوای لێبووردن له كورد ده‌كه‌ن،ده‌نا ئه‌و قسانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بێ كاریگه‌ر ده‌بن.
1. سایتی په‌یامنێر 20/6 www.peyamner.com