تاراوگه ڕێگا له ئافراندن ناگرێت ...
وه‌رگێرانی: كاوه ئه‌مین
له كتێبه‌كانی (سه‌لیم به‌ره‌كات)دا،باڵنده‌كان هه‌میشه له فڕیندان،به‌لآم ئه‌و بۆخۆی به‌بێ باڵ ملی ئاواره‌یی گرتووه. له سوریاوه بۆ لوبنان، له لوبنانه‌وه بۆ قوبرس و له وێشه‌وه بۆ سوێد. ئه‌م پایزه یه‌كه‌مین دیوانی شیعری سه‌لیم به‌ره‌كات به زمانی سوێدی بلآوده‌كرێته‌وه.
نووسینی:ئان دالین
له شارێكی ته‌پوتۆزاوی باكووری سوریا(مه‌به‌ست باشووری ڕۆژئاوای كوردستان)ه،كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا (باكووری كوردستان)،كورێك گه‌وه‌ره ده‌بێت. ئه‌و دڵ پڕله‌قینه له خوێندنگا، كۆمه‌ڵگا،خێزان و جاده قوڕینه‌كان،له هه‌موو شتێك. به‌لآم له به‌رده‌م گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌تدا،بێ ده‌سه‌لآته. بۆیه داخی دڵی خۆی به ئازاردانی گیانله‌به‌ران و سه‌ربزێوی مندالآنه ده‌رده‌بڕێت. به‌نزین ده‌كات به پشیله‌یه‌كدا و له كلكیه‌وه ئاگری تێبه‌رده‌دا.
له ڕۆمانی "كولله‌ی" سه‌لیم به‌ره‌كاتی كورد دا كه بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه،به به‌شێك له ژیانی ئه‌و كوڕه ئاشنا ده‌بین.
سه‌لیم به‌ره‌كات ده‌ڵێت: ئێمه وه‌كو خانه‌واده‌یه‌كی كورد،سوكایه‌تی و بێڕێزیمان پێده‌كرا،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی برینداركردنی ناخی كه‌سێك. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئامرازێك بۆ گه‌وره بوونی ڕق و كینه،ڕه‌شوه‌یه‌ك له ناخدا. من ده‌مویست ڕاستییه‌كان نیشان بده‌م،نه‌ك منداڵییه‌كی گولآوی كه بوونی نییه.
هه‌روه‌ها له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی سوری- كوردانه‌ی سه‌لیم به‌ره‌كاتدا، دوو برا هه‌بوون،ڕۆژێكیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕاپێچ ده‌كرێن،ئیتر له‌و كاته‌وه هیچ كه‌سێك سۆراخی نه‌كردوون. باقی خێزانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی ژیانیان له تاراوگه،له ولآتانی وه‌كو میسر،لوبنان، ئه‌ڵمانیا و سوێد،به‌سه‌ر بردووه.
جۆرێكی تری چه‌وساندنه‌وه كه ڕووبه‌ڕوی كورده‌كان بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكی وه‌كو سه‌لیم به‌ره‌كات، كه یه‌كێكه له ناودارترین نووسه‌ره‌كانیان،ناتوانێت به زمانی خۆی (كوردی) بنووسێت یان بخوێنێته‌وه. هه‌موو كتێبه‌كانی سه‌لیم به‌ره‌كات كه له 23 كتێب پێكدێن،ڕومان و شیعر و كتێبی مندالآن له خۆ ده‌گرن،به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون. كتێبێكی تری سه‌لیم كه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی سوێدی،ڕۆمانی "په‌ڕه"،كه ئه‌ویش باس له‌هه‌مان ئه‌و سروشته‌ی ڕۆمانی "كولله" ده‌كات،ده‌كرێت ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یكان به‌رده‌وامیه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت.
قاره‌مانه‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه،مه‌م و دینۆ كه به سكێك له‌دایكبوون،دایك و باوكیان و شه‌ش خوشك و برا،پێك دێن. كاتێك مه‌م گه‌وره ده‌بێت،باوكی ڕه‌وانه‌ی قوبرسی ده‌كات. له‌وێ ده‌بوو له‌لایه‌ن پیاوێكی به شه‌خسییه‌تی نادیاره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرایه. مرۆڤ له ڕۆمانه‌كدا وا تێده‌گات،كاتێكیش كه وه‌ختی خۆی هات،ئه‌و كوڕه ئه‌ركێكی پێده‌سپێردرێت كه بۆ گه‌لی كوردی بكات.
به‌لآم كابرا به‌هیچ جۆرێك په‌یدا نابێت،كه له سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌دا به مه‌م ده‌گه‌ین،پاش شه‌ش ساڵ چاوه‌ڕوانی بێ مانا،ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت. به‌لآم به هۆی ڕووداوی جۆراوجۆره‌وه،به‌رنامه‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه: په‌ڕێك له ناو جانتایه‌كدا،ده‌یباته‌وه دنیایی خه‌یاڵ،دوو باڵنده له حه‌وشه‌ی باخچه‌كه‌دا،هه‌واری لێده‌خه‌ن، جوتێكی سه‌یر ده‌بنه هاوسێی. گێرانه‌وه‌كه له یه‌ك جێگادا وه‌قره ناگرێت،جار به جارێك پچڕپچر ده‌بێت، به‌هۆی په‌شۆكان و گفتوگۆ خه‌ماوییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان،ئاژه‌ڵه‌كان یانیش گژوگیایی ناو باخچه‌كه. كاتێكیش له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌م هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا له شاره‌كه‌ی خۆی خنكاوه،به‌ڵكو ئه‌وه (دینۆ)یه له جیاتی مه‌م ده‌نێردرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كه، ئیتر به جارێك ژێر پێی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته له‌رزه. ئایا ئه‌مه هه‌مووی خه‌وێكه؟
سه‌لیم به‌ره‌كات ده‌ڵێت: شته بێ واتاكان "absurd"، ده‌لاله‌ت له نائارامی پاشه‌ڕۆژیی كورد ده‌كه‌ن.ئه‌مه ئه‌و دیالۆگه‌یه كه مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا بڕوات. ده‌رد و خه‌مه‌كان، وان له هه‌ناوی مندا،من ئا به‌وشێوه‌یه دنیا ده‌بینم.
له‌وماوه‌یه‌ی كه ئه‌و به‌نووسینه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌وه خه‌ریك بووه،لێی ڕوون نه‌بوو كه ئاخۆ گۆڕانكارییه‌كان به چ ئاقارێكدا ده‌ڕۆن،له ڕه‌وشێكی وادا هه‌موو كتێبه‌كانی نووسراون.
- من دایمه تووشی هه‌مان سه‌رسوڕمان ده‌بم،چونكه نه‌م ده‌زانی كه ئه‌و ڕووداو و مرۆڤانه‌م له ناخمدا هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ئه‌و وه‌كو مرۆڤێك سنوورێكی نییه. ئه‌م بێ سنووریه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئیحساسه به‌هێزه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ ئاژه‌ڵه‌كان،به‌تایبه‌تی بۆ باڵنده. ئه‌و ده‌ڵێت: ئاژه‌ڵه‌كان به‌شێكن له ڕۆحی مرۆڤ.
- په‌یوه‌ندی نێوان خۆ و ئاژه‌ڵ،په‌یوه‌ندی نێوان من و خۆمه. هه‌ر جارێك تۆ بیر له باڵنده‌كان بكه‌یته‌وه،شێوه‌یه‌كی نوێ له‌خۆی ده‌گرێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌ردوون بكه‌یت- به‌لآم هه‌میشه له ناخی خۆتدا.
سه‌لیم به‌ره‌كات له ڕۆمانه تازه‌كه‌یدا كه له‌م هه‌ڤتانه‌ی پێشوودا به زمانی عه‌ره‌بی بلآوكرایه‌وه،به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌رداری قه‌فه‌زه‌كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی و، دنیا كه وه‌ك ئێمه ده‌یبینین،بووه.
- له‌و ڕۆمانه‌دا،مرۆڤێك یانیش جێگایه‌ك نییه كه پێشتر بینیبێتم. باسی (Centaurer)ه،ئه‌و ئاژه‌لآنه‌ی كه نیوه‌یان مرۆڤ و نیوه‌كه‌ی تریشیان ئه‌سپه. من له‌م گیانله‌به‌رانه كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌م بنیاتناوه. ئه‌م كتێبه تا بڵێی به زه‌وقه،ئه‌وه قسه‌ی سه‌لیم به‌ركات خۆیه‌تی.
به‌لآم ئه‌و له‌وه دڵنیا نییه كه ئه‌م كتێبه‌ی وه‌ربگێڕدرێت. زمانی كتێبه‌كانی به تێپه‌ربوونی كات زیاتر جێگیربوون،بۆیه وه‌رگێرانیشیان زه‌حمه‌تتره.ئه‌و پێیوایه كه چاپخانه‌كان ئه‌و پاره‌یه ناده‌ن بۆ ئه‌و كاته‌ی كه بۆ وه‌رگێرانه‌كه پێویسته.
به‌لآم به‌هه‌رحاڵ له پایزی ئه‌مساڵدا،دیوانه شیعرێكی سه‌لیم به‌ره‌كات به زمانی سوێدی بلآوده‌كرێته‌وه.ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره كه ناوه‌كه‌ی به ئینگلیزی "The recklessness of rubies" "یاقوتی بێ په‌روا"،خه‌ریكه له‌لایه‌ن چاپخانه بچكۆلانه‌كه‌ی (Tranan) وه ده‌كرێت به سوێدی.
پێده‌چێت ژیانی تاراوگه‌ی له‌م لا بۆ ئه‌و لا،نه‌یتوانیبێت هێزی ئافراندنی سه‌لیم به‌ره‌كات دادۆشێ. ئه‌و بۆ خۆی ده‌ڵێت: ئه‌وه نووسینه كه توانیویه‌تی هاوسه‌نگی هه‌بوونی ئه‌و نائارامییه ڕابگرێت.
ئێستا ئیتر ئه‌و هێنده نادڵنیا نییه،چونكه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی (ئیقامه)ی وه‌رگرتووه له سوێد.ئه‌و له‌گه‌ڵ منداڵه سێ سالآنه‌و هاوسه‌ره‌كه‌یدا،به ئیسراحه‌ت له سكوگۆس كه ده‌كه‌وێته خواروی ستۆكهۆڵمه‌وه،پاڵیان لێداوه‌ته‌وه. له حه‌وشه‌كه‌یاندا،خانوچكه‌یه‌كی دروسرتكردووه و ژنه‌كه‌شی په‌نجه‌ره‌كه‌ی به ڕه‌نگی ئالآوالآی ڕۆژهه‌لآتیانه ڕازاندۆته‌وه.
به‌لآم هه‌ندێك جار بیری باخچه‌كه‌یان له نیكۆسیای قوبرس ده‌كات،كه شانزه ساڵ تێیدا ژیاوه.
- 225 دارم ڕواندبوو،یه‌كه‌به‌یه‌كیانم ده‌ناسی. وه‌كو جێگایه‌كی حه‌سانه‌وه وابوو له بیابانێكدا.
- له نیوه شه‌ودا،له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستام و ئاوم ده‌دان،چونكه هه‌فته‌ی دوو جار ئاومان هه‌بوو. له سروشتێكی وادا،ناچاریت كاتێكی زیاتر بۆ نه‌مامه‌كانت دابنێی،مرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی زیاتری هه‌یه له‌گه‌ڵیان،لێره ئه‌گه‌رخۆشت نه‌بیت ئه‌وان ده‌توانن بژیین.
سه‌رچاوه: www.stpress.se/zino