تۆ بڵێی كورد ئه‌مجاره‌ش به هه‌موو شتێك بیژه‌نێت؟ ...
كاوه ئه‌مین
لابردنی سه‌ددام له‌سه‌ر ته‌خت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركاری عێراق،ساڵێك و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر،گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بوو بۆ گه‌لی كورد،هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ زیانی مادیی و گیانیان له سه‌رده‌می ئه‌و حوكمه‌ته و سه‌ددامدا پێگه‌یشتبوو. به‌لآم ئه‌وه‌ی جێگایی نه‌نگییه بۆ گه‌لێك كه هه‌شتا ساڵه هه‌موو مافه مرۆڤایه‌تییه‌كانی لێ زه‌وت كراوه،دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕوخاوه بوو له‌سه‌ر ئێسك و پلوسكی ڕۆڵه‌كانی،جا گرنگ نییه پارتی و یه‌كیه‌تی بن وه‌كو دوو ڕێكخراوی كوردی یان تاكی كورد بێت وه‌كو دوكتۆر مه‌حمود و هاورێكانی،یانیش سه‌رچۆپی گرتنی پیرێژنێك یان خوێدنكارێكی زانكۆ بێت كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوری كاتی عێراق،كه نه‌ك باشوور ته‌نانه‌ت پارچه‌كانی تری كوردستانیش، بۆیی كه‌وتنه هه‌له‌كه سه‌ما و سه‌دان كورد خۆیان بۆ خسته زیندانیشه‌وه، جا كه‌شكۆڵ وته‌نی له "ئۆخه‌ی هه‌ڵكێش و چه‌پڵه‌لێده‌ر" بگه‌ڕێ كه سه‌دان وتار و لاپه‌ره‌یان ڕه‌شكرده‌وه وكه‌وتنه پیا هه‌ڵگوتنی "عێراقی هیواو ئاشتی".
ئێستاش كه هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پارتی و یه‌كیه‌تی به خه‌ڵكیان دابوو و ته‌نانه‌ت له یاسای كاتی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا كه‌م یان زۆرێك ئێشاره‌یان پێكرا، به تایبه‌ت وشه‌ی فیدراڵی كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت،نه‌زانرا چ مۆدیلێكه،هه‌روه‌ها مافی ڤیتۆ بۆ سێ پارێزگا كه بتوانن بڕیارێك هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ئه‌گه‌ر بزانن له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نییه،له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی یه‌گرتووه‌ی جیهانه‌وه كه خۆیان به پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و دنیا ده‌زانن به نوكه قه‌ڵه‌مێك وه‌كو خانوچكه‌یه‌كی مندالآن خراپ كرا، جا كورد با بۆ خۆی هه‌ر نوكه نوك بكات، مه‌گه‌ر كاتێك كورد ئه‌نفال ده‌كرا،ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تی كۆمۆنیستی و ئه‌وروپا ڕاسته‌وخۆ هاوكاری سه‌دامیان نه‌ده‌كرد. ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌میشه پشتیوانی توركیا نه‌بوون كه تێیدا بیست ملیۆن مرۆڤی كورد مافی ئه‌وه‌یان نییه له ماڵی خۆشیاندا به زمانی كوردی بئاخڤن؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی وه‌كو ئۆجه‌لانیان به ده‌ستبه‌ستراوی ڕه‌وانه‌ی توركیا كرده‌وه؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانی ئه‌واندا خوێنیان حه‌لآڵ نه‌كرا؟ ئه‌ی كه‌واته هێلكه‌كانی كورد بۆ هه‌میشه ده‌بێت له سه‌به‌ته‌یه‌كدا دابنرێن، یانش پیس بن و یه‌كێكیان هه‌ڵنه‌یه‌ت؟
ئه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕاپرسی له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا چیان كرد، ئایا توانییان خه‌ڵكی كورد له كوردستان بێننه سه‌ر جاده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی داوای "ڕاپرسی" بۆ خۆیان و ولآته‌كه‌یان بكه‌ن،ئایا بۆ له مانگی شوباتدا،ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی ئاوه‌ره‌ی ئه‌وروپا به ده‌نگیانه‌وه هاتن و له زۆربه‌ی ولآته‌كان ڕێپێوان ساز كرا‌و،ئیمزا كۆكرایه‌وه،ئه‌ی له كوردستان بۆ ئه‌و كاره نه‌كرا؟ خۆ ڕیفراندۆم بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت،نه‌ك بۆ كورده ئاواره‌كانی ئه‌وروپا.
ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مه‌ڕ عێراق،ده‌كرێت وه‌كو چرایه‌كی سه‌وز وا بێت بۆ جارێكی ترقڕكردنی كورد و، وه‌كو هاوولآتی ده‌رجه دوو سه‌یركردنی،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وشیار زێباری كه خۆی كورده،به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووی خسته سه‌رشانی خۆی و مێژوو وه‌كو وه‌زیره كورده‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشووتری عێراق چاوی لێده‌كات،چونكه ئه‌و زۆر به شان و باڵی ئه‌و بڕیاره‌یدا هه‌ڵدا و بۆ جێبه‌جێكردنیشی درێخی نه‌كرد، ده‌نا، با به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه ده‌ستی له كار بكێشایه‌ته‌وه یان له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان له‌مه‌ڕ مافه‌كانی كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان قسه‌ی بكردایه و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی بكرادایه وه‌كو چۆن داوای چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌م په‌له قاژه‌یه‌ی كورد،ئه‌گه‌ر نه خرێته پراكتیكه‌وه، به تایبه‌تی وه‌كو میلله‌ت نه‌ك وه‌ك حیزب و ڕێكخرا،ده‌چێته پاڵ په‌له‌قاژه‌كانی دوو هه‌زار ساڵی ڕابردووی و سه‌رله‌نوێ له سفره‌وه ده‌ستپێكردنی.له پراكتیكردنیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه با هه‌رچی زووتره،هه‌موو خه‌ڵكی باشووری كوردستان كه ده‌كاته ویلایه‌تی موسڵی 1920،له‌یه‌ك كاتدا بێنه سه‌ر جاده‌كان و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به ئه‌مریكیه‌كانیش بڵێن كه كورد چیتر ناتوانێت،ژیانی سه‌ربازه‌كانی له كوردستاندا بپارێزێت. ئه‌مه‌ش به مانای شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نییه،به‌ڵكو داوایه‌كی سه‌رده‌میانه و شارستانیانه‌یه و دنیاش یان هه‌رهیچ نه‌بێت چاوی كامێركان خافڵگیر نابن لێی. ده‌نا كێشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێك له ده‌وڵه‌تی عێراق،ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌كو چۆن له كاتی سه‌رئێشه‌دا،ده‌رمانێكی هێوركه‌ره‌وه بخۆیت وایه،چونكه "عێراقی هیواو ئاشتی" به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی كورد تیا ده‌ستده‌كه‌وێت بكرێن به وه‌زیر و گزیر،مه‌گه‌ر سه‌ددام كه‌می هه‌بوو له‌و كه‌سانه.
ده‌نا گوناهه بۆ ئۆتۆنۆمی و ئه‌و دروشمانه‌ی كه په‌نجا ساڵه خوێنی بۆ ده‌ڕێژرێت،جارێكی تر نه‌ك خوێن به‌ڵكو ئاره‌قیشی بۆ بڕێژرێت!
یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ی كورد به هه‌موو شتێك ده‌یژه‌نین و به ختوكه‌دانێك ده‌كه‌وینه سێ پێی!