توركیا و سوریا به‌دژی ناسیۆنالیزمی كورد یه‌كده‌گرن
له ترسی پێشكه‌وتنه‌كانی كورد له عێراق،توركیا و سوریا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو،ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی یه‌كتره‌وه. كولتووری كوردی باسی لێوه ده‌كرێت،به‌لآم هه‌موو داخوازییه‌ك بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كوردان،ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
ئه‌مریكا پێش داگیركردنی عێراق،بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه عێراق ده‌بێته ناوه‌ندی بلآوكردنه‌وه‌ی دیموكراتی بۆ ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاست،به‌لآم ئیمڕۆ كه‌متر باسی دیموكراتی ده‌كرێت،به‌ڵكو زیاتر باس باسی ئارامیی و ئه‌منییه‌ته.
شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو دوای داگیركردنی عێراق ،له به‌رانه‌به‌ر ئیدیالیزمی دیموكراتی،نزیكبوونه‌وه و په‌یمانی هاوكاری نێوان سوریا و توركیایه،تا به‌و شێوه‌یه ڕوبه‌رڕوی ناسیۆنالیزمی كوردیی ببنه‌وه. ئه‌م ولآتانه كه له سالآنی هه‌شتاكاندا،ناكۆكیان له‌سه‌ر ئاو و خاك هه‌بوو و دژایه‌تی یه‌كتریان ده‌كرد،له‌م سالآنه‌ی دوایدا زیاتر له یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه. ئه‌وان ترسی ده‌وڵه‌تی كوردیان هه‌یه و هه‌رئه‌وه‌شه كه وایكردووه، ناكۆكییه‌كانیان بخه‌نه لاوه و له جیاتی ئه‌وه خه‌تێكی هاوبه‌شی سیاسی بگرنه به‌ر،هه‌م له ناو سنووره‌كانی خۆیان و هه‌میش له ده‌ره‌وه.
چاره‌نووسی ته‌نز ئامێز وای كردووه كه كێشه‌ی كورد ببێته خاڵی هاوبه‌ش بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ولآتانه له یه‌كتری. له ساڵی 1998 دا، كه‌مێكی مابوو هه‌ردوو ولآت بكه‌ونه شه‌ڕه‌وه،كاتێك توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی سوریای كرد،ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌كانیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانی جودا خواز نه‌وه‌ستێنن. ئێستاش هه‌ردوو ولآت هه‌ڕه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی ده‌كه‌ن له عێراق ئه‌گه‌ر ئێتنیك به بنه‌ما بگیرێت،ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه له كوردستانی عێراق كه ئه‌وه دوانزه ساڵه ده‌سه‌لآتێكی خۆ جێی هه‌یه.
هه‌ردوولا له سه‌رئه‌وه سوورن كه به هێز وه‌لآمی ناڕه‌زایه‌تی كورده‌كان بده‌نه‌وه و خه‌فه‌یان بكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌هێز ڕووبه‌ڕوی جوداخوازه‌كان ده‌بنه‌وه.
په‌ڕله‌مانی توركی بۆ ڕازیكردنی دڵی ئه‌وروپا،ده‌نگیان بۆ هه‌ندێك كاری ڕیفۆرم له‌و ولآته داوه كه پێگه‌ی دیموكراتی به‌هێز ده‌كات. پایه‌یی كه‌میه‌نكانی ئه‌و ولآته به‌ره‌وباشی چووه،هه‌رهیچ نه‌بێت له‌سه‌ر كاغه‌ز،ئیمڕۆ بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌ڵك ده‌توانن گوێ له به‌رنامه‌ی كوردی له ته‌له‌فیزونی توركییه‌وه بگرن. هه‌مانكات كۆنگره‌ی گه‌ل (پ.ك.ك.ی پێشوو)بڕیاریانداوه كۆتای به ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نی پێنج ساڵیان بهێنن،ئه‌وان بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستخستنی مافی چاره‌نووس به ڕێگایی ئاشتیانه به بنبه‌ست گه‌یشتوون.
ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكڤانی كورد تا ئێستاش له زیندانه‌كانی توركیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دادگای ئه‌وروپا كه ئه‌و زیندانییه دادگایه‌كی عادلانه‌یان نه‌كراوه. هه‌زاران كه‌س كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان ماڵوحاڵی خۆیان به جێهێشتووه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
له سوریاش كورده‌كان كه ژماره‌یان دوو ملیۆن ده‌بێت، گه‌لێك جار،به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و سیسته‌ماتیك دوچاری چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه بوونه‌ته‌وه. له مانگی مارسی ئه‌مساڵدا،له ناوچه كوردیه‌كان زیاتر له سی كه‌س به هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه كوژران. كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مڕۆڤ،باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تائێستاش سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی كه له‌شاره‌كانی قامیشلو و عه‌فرین و حه‌له‌ب گیرابوون،هێشتا له زینداندان و ڕۆژانه خه‌ڵكی تریش ده‌گیرێن، هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی كراوه‌كان به‌رده‌وامه.
له هه‌وڵێكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كورده‌كان،سوریا بڕیاری دا كه ناسنامه‌ی سوری بدات به بیست هه‌زار كوردی بێ ناسنامه،به‌لآم ئه‌مه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێنه‌كرا،ئاخر هێشتا دوو سه‌د هه‌زار كورد ناسنامه‌ی سوریان نییه.
نووسینی:ئۆرۆن ئۆدین وه‌رگێڕانی: كاوه ئه‌مین
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یۆتۆبۆری پۆستن (8/6/2004)