ئایا مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه له عێراق؟
نووسینی: Ingmar karlsson
وه‌رگێڕانی: كاوه ئه‌مین
كاتێك ناپلیۆن له ساڵی 1798 دا،ولآتی میسری داگیر كرد،گوایه به‌قسه‌ی خۆیان هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی میسر له ده‌سه‌لآتی چه‌وسێنه‌ر و بێگانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی،هاتوون. له‌و بلآوكراوه‌یه‌ی كه له شه‌قامه‌كانی قاهیره و ئه‌لكسه‌نده‌رییه بلآوكرایه‌وه،خه‌ڵك شتێكیان ده‌خوێنده‌وه كه تا ئه‌و كاته گوێبیستی نه‌بووبوون،ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی ئومه‌ی میسری بوو.
بۆ میسریه‌كان،مه‌ملوك و عوسمانییه‌كان هێنده‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان نامۆ و بێگانه نه‌بوون. پایه‌یی ناسنامه‌ی ئه‌وان (میسرییه‌كان) له‌سه‌ر ئاین دارێژرابوو،نه‌ك ناسیۆنالیزمی میسری،ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه خه‌ڵك خۆیان به به‌شێك له ئومه‌ی ئیسلامی بزانن،به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌كانی ئه‌وروپادا.
هه‌ر زوو،ناپلیۆن له‌وه گه‌یشت كه ده‌بێت تاكتیكه‌كانی بگۆڕێت،نه‌وه‌ك وه‌ك خاچ هه‌ڵگرێك چاوی لێبكه‌ێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،میسریه‌كانی له‌وه دڵنیاكرد،كه ئه‌و بۆ خۆی مه‌سیحی نییه و،به‌ڵگه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێرشی كردۆته سه‌ر پاپا له ڕۆما. هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شێخه‌كانی جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر و نوێنه‌ری خێزانه به ده‌سه‌لآته‌كاندا،بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و موسڵمانه. فه‌رمانی به ئه‌فسه‌ره‌كانی دا كه نابێت چاو له ژنان بكه‌ن و شه‌راب نه‌خۆنه‌وه و پێیان نه‌خه‌نه ناو مزگه‌وته‌كانه‌وه.
ناپلیۆن له شێوه‌ی فۆرمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،چوارده شێخی وه‌كو ڕاوێژكار ده‌ستنیشان كرد،پاشان فتوایه‌كیان ده‌ركرد كه ناپلیۆن (مه‌هدیی)ه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه خواپه‌رستی پاك و بێگه‌رد بگه‌رێنێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگا. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه پێیان داده‌گرت كه سوره‌تی 20 له قورعاندا ڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستی له ناپلیۆنه.
زۆری نه‌برد میسریه‌كان به‌ئاگا هاتنه‌وه،شه‌قامه‌كانی قاهیره خرۆشان. شێخه گه‌نجه‌كانی ئه‌زهه‌ر فتوای جیهادیان ده‌ركرد و،بڕیاریان دا هه‌ركه‌سێك هاوكاری فه‌ره‌نسییه‌كان بكات وه‌كو كافر چاوی لێبكرێت،ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕاوێژكاره‌كان په‌یوه‌ندی به ڕاپه‌رینه‌كه‌وه بكه‌ن. هاتنی ناپلیۆن وه‌كو هاتنی خاچ هه‌ڵگرێكی نوێ وایه،بۆیه ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی نییه كه به‌سه‌ر موسڵماناندا حوكومڕانی بكات. ڕوداوی میسر،بووه هۆی شكستێكی سه‌ربازی و سیاسی، كه‌چی ناپلیۆن ده‌رسی لێ وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پێی وابوو كه ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وه ڕۆشنگه‌ری و بیره‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا بلآوبكاته‌وه،چونكه ئه‌م دیاردانه بۆ به‌ره‌وپێشخستنی سیاسه‌ت و شارستانییه‌ت هه‌نگاوگه‌لێكن و ده‌بێت خه‌ڵكانی تریش كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن.
دوای ئه‌وه ناپلیۆن له ساڵی 1808 دا،ئیسپانیای داگیر كرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه سیسته‌مێكی كۆمه‌لآیه‌تی نوێ بنیات بنێت. وه‌كو شۆڕشگێرێك و كوڕی ڕۆشنگه‌ری،هه‌موو مافێكی له فیوداڵه‌كان سه‌نده‌وه،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كرده سه‌ر ئه‌ندامانی سیسته‌می دادوه‌ری. له سێ به‌ش به‌شێكی كنیسه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی فرۆشتن. ئه‌م كرده‌وانه به‌رهه‌مێكی پێچه‌وانه‌یان به‌بارهێنا.
له جیاتی ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدانێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ری هه‌ڵدا، جوتیاره‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی قه‌شه‌كان،شه‌ڕێكی پارتیزانی بێ ئامانیان به‌رپا كرد. له 20 یونی1809 دا،چوار له‌شكری فه‌ره‌نسی كه وه‌ك سوپایه‌ك كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا محاڵ بێت حسابیان بۆ ده‌كرا،خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی پارتیزانه‌كان كرد،كه له مێژوودا به كاره‌ساتی Bailén ناسراوه. په‌رچه‌كرداری ناپلیۆن ئه‌وه بوو كه هه‌موو به‌رپرسیارانی خسته به‌رده‌م دادگای شه‌ڕ و،ئیعتیمادی خۆی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هاوسه‌نگی له نێوان سه‌ركوتكردن و یاسایه‌كی پێشكه‌وتنخوازدا،ده‌كرێت به‌رهه‌ڵستكاران پاشه‌كشه پێ بكرێت. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له دیسامبری 1809 دا بلآویكرده‌وه،به‌ڵێنی دا كه ئه‌م كارانه و ئه‌و یاسایه‌ی كه داڕێژراوه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئیسپانیادایه و ده‌یانخاته سه‌ر ڕێگایه‌كی نوێ و ڕۆشن. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئیسپانیا كه‌ڵك له فاكته‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تاكڕه‌ویانه‌ی مه‌لیكی وه‌ربگرن و یاسیایه‌كی ئازادیخوازانه پیاده بكرێت.
هه‌روه‌ك له میسر بینرا كه چۆن یاسای ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگا پیاده‌كرا،ئیسپانیه‌كانیش یه‌كیانگرت به‌رانبه‌ر دوژمنی دیاریكراویان. به‌رهه‌ڵستی تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و هه‌موو كۆمه‌لآنی خه‌ڵكی له خۆ ده‌گرت،ئیتر ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كۆتای هێنانی ده‌سه‌لآتی ناپلیۆن به‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپادا.
هێڵه ته‌ریبه‌كانی بوش له‌مه‌ڕ هه‌وڵدانه‌كانی بۆ ڕزگاركردنی عێراق،ڕۆشن ده‌بنه‌وه. ئه‌وساو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، میراته مێژووییه‌كان،باش یان خراپ هێنده به‌هێزن، ڕیشه كولتووریه به‌رگرییه‌كان وا ڕۆچوونه‌ته خواره‌وه به‌دژی گۆرانكارییه گه‌وره‌كان،كه ته‌نانه‌ت ناتوانرێت بیر له‌وه بكرێه‌ته‌وه كه خۆشحاڵییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی دیكتاتۆرێك،بووه‌ستێنێت، یان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌درێن بۆ ژیانێك له ناو سیسته‌مێكی كۆمه‌لآیه‌تی نوێ‌دا،ئه‌گه‌رچی ده‌وترێت ئه‌مه هه‌تا ئێستا كامڵترینیانه،به‌ڵێ ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی مانای كۆتایی مێژووه.
ئایا عێراق،ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستكاری له‌دژی هه‌وڵه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ دانانی ڕژێمێكی دیموكراتی،كۆتاییان پێ نه‌یه‌ت،هه‌مان چاره‌نووسی ئیسپانیا له‌دوای داگیركاری فه‌ره‌نسا، 150 ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیی و دیكتاتۆری،جێ گۆرگێ ناكه‌ن؟
سه‌رچاوه:3-4-2003 Minaret, årsgång 3,nummer