یه‌كه‌م بڕیاری حوكومه‌تی عێراق به دژی كورد: "PKK تیرۆریسته"
كاوه ئه‌مين
پاش بگره‌و به‌رده‌یه‌كی زۆر،به‌تایبه‌تی فشاره ده‌ره‌كی و ناوخۆیه‌كانی عێراق له لایه‌ن تیرۆریسته عه‌ره‌به‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "سه‌روه‌رێتی" گێڕدرایه‌وه بۆ عێراق. له مه‌ڕاسمێكی گاڵته‌جاڕیانه‌دا، پۆل بریمه‌ر كه له‌هه‌ولێر پێی ده‌ڵێن "پیره مه‌ڕ"،مۆر‌و موشه‌ماكه‌ی،نایه ناو ده‌ستی عه‌لاوی و سه‌رۆككۆمار یاوه‌ر، كه زیاتر له سه‌رۆك عه‌شیره ده‌چێت تا سه‌رۆككۆماری ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ. ئه‌مریكا به حساب گۆڵی له تیرۆریستان كردووه كه دوو ڕۆژ زوو تر ده‌سه‌لآتی دایه‌وه به عێراقییه‌كان،به‌لآم زۆربه‌ی زۆری چاودێران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له ترسی تیرۆریستان و ئه‌و نائارامیه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر عێراقدا (مه‌به‌ستم باشووری كوردستان نییه،چونكه كوردستان و عێراق دوو شتی جیاوازن لای من)كێشاوه. ڕه‌نگه ئه‌و دوو ڕۆژپێشخسته وا له تیرۆریستان بكات كه زیاتر بڕوا به خۆیان په‌یدا بكه‌ن و بڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت نه‌مانهێشت له كاتی خۆی و به ئاشكرا مه‌راسیمه‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیخوریه جیهانیه‌كان به تایبه‌تی (CIA) هه‌بووه و هه‌یه و بۆخۆشی نكۆلی لێناكات و به‌ڵكو ده‌یكات به‌منه‌ت به‌سه‌ر عێراقیه‌كانه‌وه،گوایه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وان سیخوڕێتی كردووه. كه‌واته له پركتیكدا هه‌م ئه‌مریكا و هه‌میش به‌عس بردویانه‌ته‌وه له‌لایه‌ك عه‌لاوی وه‌كو مۆره‌یه‌كی ده‌ستی (CIA)ی وایه و له‌لایه‌كیش كۆنه به‌عسیه‌كی ده‌سه‌لآت خواز و عه‌ره‌بێكی قه‌ومییه،ئه‌وه‌تا تا ئێستاش ئه‌و ئالآیه‌ی كه وه‌ك ده‌ڵێن سه‌ددام حسێن به ده‌ستی خۆی (الله اكبر)ی،لێنووسیوه له هه‌موو مه‌راسیمه‌كاندا به تایبه‌تیش له مه‌راسمی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لآت له پشت سه‌ریانه‌وه بوو.
هه‌ر ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی عه‌لاوی به پله‌وپایه‌ی خۆی گه‌یشت،توندترینین گورزی "مه‌عنه‌ویان" به‌دژی گه‌لی كورد وه‌شاند،كاتێك (PKK)یان خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه،ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ دژی یه‌كیه‌تی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كورده له‌گه‌ڵ عێرقی داهاتوو،چونكه گه‌لی كورد له باشوور به‌شێكی دانه‌بڕاوی نه‌ته‌وه‌ی كورده له كوردستانی گه‌وره‌دا. ناوزه‌دكردنی (PKK) وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی واته دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له‌به‌ینی كورد ده‌گه‌یه‌نێت،به تایبه‌تیش كه جێگری سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كوردن،ئیتر ئه‌مه سوكایه‌تیه‌كی ئاشكرایه،ئه‌م سیاسه‌ته له ئێستاوه بۆنی لێدێت. من نازانم نوێنه‌رانی كورد له ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌ڵوێستان چی بووه یان ده‌بێت،یان ئایا هه‌ر پرسیان پێكراوه یان نا؟ ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه ئه‌و لاوه كه پارتی و یه‌كیه‌تی له‌گه‌ڵ (PKK) سالآنێكه كێشه‌یان هه‌بووه،لێره‌دا پرنسیپه ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان گرنگن و نابێت فه‌رامۆش بكرێن. (PKK) به هه‌موو كه‌م و كورتی و هه‌ڵه تاكتیكی و ستراتیجیه‌كانیشه‌وه،ڕێكخراوێكی شۆڕشگێری كوردستانییه و ملیۆنان لایه‌نگری هه‌یه، ئه‌وه‌تا كه‌سانی وه‌كو له‌یلا زان و خه‌تیب دیجله و هاوڕێكانیان و هه‌زارنی تریش به ئاشكرا پارێزگاری له هه‌بوونی (PKK) ده‌كه‌ن،تیرۆریست ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پارته، واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه لایه‌نگریان ده‌كه‌ن به له‌یلا زانا و ئه‌وانی تریشه‌وه تیرۆریستن.
قسه‌كه‌رێكی ده‌وڵه‌تی عێراق به ناوی هێرمیس ساده كه بۆ خۆی ئاسوورییه له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی میسۆپۆتامیا ده‌ڵێت: "ئێمه له سه‌ر داخوازی توركیا ئه‌و كاره‌مان كردووه و توركیا به‌و بڕیاره زۆر خۆشحاڵ بووه". ده‌وڵه‌تی عێراق كه ته‌پلی سه‌روه‌ری به‌ده‌ستخستنه‌وه لێده‌دا له كاتێكدا كه سه‌دان سه‌ربازی توركیا به شێوه‌یه‌كی نایاسای له عێراقی فیدراڵدان و ده‌ستیان له ئاژاوه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له كوردستاندا هه‌یه و توركیا به ئاشكرا دژی هه‌ر مافێكی گه‌لی كوردستانه له باشووری كوردستان كه عێراق به به‌شێكی خۆی ده‌زانێت،به‌لآم تا ئێستا هیچ لێپرسراوێكی عێراقی له عه‌لاویه‌وه بگره تا سه‌رۆككۆمار به وشیه‌ك دژی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا دژی كوردی باشوور نه‌هاتوونه‌ته جواب.
ناساندی ڕێكخراوێكی كوردی به تیرۆریست دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورده و نابێت بێ ده‌نگ بین لێی،نابێت ڕێگا بدرێت سیاسه‌تی "كوردی باش و خراپ" كه ئه‌مریكا سالآنێكه سه‌ركێشی ده‌كات ببێته فاكته‌رێك،چونكه گه‌لی كورد به‌هه‌موو چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی و مه‌زهه‌ب و ئاینه جوداو،بیروباوه‌ڕه‌كانییه‌وه، یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌ركێكی مێژووی و نه‌ته‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارنی باشووری كوردستان كه به‌دژی ئه‌م بڕیاره‌ی عێراقدا بچنه‌وه، ئێوه كه ده‌یان ساڵه به (په‌كه‌كه)شه‌وه گۆشتی یه‌كتر ده‌خۆن،مه‌یه‌ڵن ئێسقانه‌كانیش بشكێن و وردوخاش كرێن.
شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: سیاسه‌تمه‌داری كورد شه‌رمینترین سیاسین له‌م جیهانه پانوپۆڕه‌دا.
تۆ بڵێی ئه‌م شه‌رمنیه هه‌تا كه‌ی و، بۆ ڕێگا ده‌درێت درێژه بكێشێ؟
30/6/2004