هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و كورد
كاوه ئه‌مین
هاوولآتیانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له 25 ولآتدا،بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ناردنی نوێنه‌رانی ئه‌و ولآتانه بۆ برۆكسل،له هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ریدا به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به یه‌ك تاكه چاودێری ولآتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بكات،به‌ڕێوه چوو. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆنسه‌رڤاتیڤ و مه‌سیحییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا،سۆسیالدیموكراته‌كان پاشه‌كشی به‌رچاویان كرد،به تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا و سوێد و به‌ریتانیا. بۆ نمونه پارتی سۆسیالدیموكراتی سوێد كه بانگاشه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه لانی كه‌م ده‌بێت 35% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبخه‌ن،ته‌نها 24 % هێنایه‌وه.
به گشتی هاوولآتیانی ئه‌وروپا به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌یان نه‌كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره بۆ سیسته‌می دیموكراتی دێنێته پێش،چونكه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا دێد پارته سیاسیه‌كان له ولآتێكی وه‌كو سوێد،ڕێژه‌ی ئه‌ندامانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه و ئاره‌زووی گه‌نجان بۆ سیاسه‌ت له كه‌می ده‌دات. ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگداندا له ناو په‌ناهنده و كۆچكردوه‌كان زۆر زۆر كه‌متر تره له دانیشتوانی ولآتانی ئه‌وروپا. به‌شدارینه‌كردن و مه‌یل نه‌بوونی خه‌ڵك بۆ سیاسه‌ت وایكردووه كه زانكۆ و لێكۆڵه‌ره‌وه سوێدیه‌كان بایه‌خێكی زۆری پێده‌ده‌ن،دیاره ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه نییه، بۆیه لێی ده‌گه‌ڕێم.
ژماره‌ی كورد له ئه‌وروپا هه‌روه‌ك زۆربه‌ی شته‌كانی تری كورد به گۆتره و به مه‌زنده‌یه،بۆیه به »تیۆری« مه‌زنده،ژماره‌ی كورده‌كانی تاراوگه مه‌به‌ست ئه‌وروپایه،ملیۆنێك ده‌بن. ژماره‌یه‌ك له كورده‌كان ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت،له پارته سیاسیه‌كانی ئه‌و ولآتانه‌ی كه لێی ده‌ژین بوونه‌ته ئه‌ندام و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وه‌ش كه‌متر له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارتانه جێ ده‌گرن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا 7 كورد (له هه‌موو ئه‌ورپادا) له‌لایه‌ن پارته‌كانیانه‌وه كاندید كران،به‌لآم كورد وته‌نی »مانگاشه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره«،بۆیه ته‌نها مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه خاتوو فه‌له‌كناس ئوجا جارێكی تر بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێته‌وه و هه‌رواش ده‌رچوو.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت زۆر به‌كورتی باسی كاندیده كورده‌كانی ولآتی سوێد و ده‌وری كورده‌كان له هه‌ڵبژاردندا بكه‌م. جه‌بار ئه‌مین (كوردی باشوور) نوێنه‌ری پارتی ژینگه‌ی سوێد و ئاراس ناتالیا(كوردی باكوور) له پارتی سۆسیالدیموكراته‌كان وه‌كو كاندید دیاریكرابوون.
ڕاگه‌یاندنی كوردی گرنگیه‌كی زۆریان به كاندیداته‌كان دا،ده‌یان گفتووگۆی ته‌لفزیۆنی و ڕادوێی و ڕۆژنامه‌یی و كۆڕ‌و سیمیناریان بۆ سازكرا،دیاره هه‌ریه‌كه‌و به مه‌به‌ستێك بۆ ئامانجێكی سیاسی حیزبایه‌تی و پاشانیش "كوردایه‌تی". له سوێد زۆربه‌ی كورده‌كان »جه‌بار ئه‌مین«یان وه‌كو یه‌كیه‌تی ده‌ناسی و »ناتلیاش« وه‌كو لایه‌نگری پارتی،هه‌ر بۆیه پێده‌چێت زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی كه ده‌نگیان داوه و سه‌ر به‌و پارتانه‌بوون،به گوێره‌ی دڵی پارته‌كه‌یان ده‌نگیان داوه،هه‌رچه‌نده شتێكی ڕه‌سمی و به‌ڵكه‌یه‌ك نییه كه ئه‌و دوو كه‌سه وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌و دوو پارته له‌قه‌ڵه‌م بدات و خۆشیان هیچ شتێكی وایان نه‌دركاندووه. له هه‌مووی خراپتر كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به كۆنگره‌ی گه‌ل (پ‌ك‌ك پێشوو)،داوایان له لایه‌نگرانی خۆیان كردبوو كه ده‌نگ بده‌ن به پیاوێكی ئاسووریی به‌ناوی »ئیلن دیپاسۆ« له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموكارته‌كان.
دیاره ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه نه »جه‌بار ئه‌مین« و نه »ئاراس ناتالیا« هیچ به‌رنامه یان پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ كێشه‌ی كورد به‌گشتی و كێشه‌ی په‌نابه‌ران پێ نه‌بوو،بۆیه پێده‌چێت كه ته‌نها كوردبوونی ئه‌و دوو كه‌سه به‌س نه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له كورده‌كان ده‌نگیان پێبده‌ن.
په‌رش و بلآوی كورده‌كان و نه‌بوونی ڕێكخراوێكی نه‌ته‌وه‌یی كه بتوانێت كورد بوون به پێوه‌ر بگرێت بۆ كاروچالاكیه‌كان، نه‌ك پارتایه‌تی، وای كردووه كه كورده‌كان نه‌توانن وه‌كو پێویست بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له ئه‌وروپا وه‌كو په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تی و پشتیوانی كێشه‌ی كورد له ناوخۆیی كوردستان به گشتی خزمه‌ت بكه‌ن. كێشه‌ی كورده په‌نابه‌ره‌كان هه‌مان كێشه‌ی سیاسی ناو كوردستانه،كه گه‌لێك جار،ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوایی لێده‌رچێت،واتای دژایه‌تی و ململانێی چه‌كداری ده‌گه‌یاند. به وته‌یه‌كی تر ئێمه‌ی كوردی په‌نابه‌ریش چونكه له هه‌مان كۆمه‌ڵگا و هه‌مان مه‌نتالیته‌ی سیاسی له كوردستاندا په‌روه‌رده‌بووین،بۆیه گه‌لێك جار تاراوگه‌ش ده‌بووه گۆره‌پانێكی تری به‌ربه‌ره‌كانی،ئه‌گه‌رچی لێره مه‌جالی ته‌قه‌و توق نییه،بۆیه ڕێگای جۆراوجۆری تر ده‌گرێته به‌ر.
بۆ نمونه هه‌وڵدانی پارته سیاسیه‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كۆمه‌ڵه كولتووریه‌كان،زۆربه‌ی جاریش ئه‌وانه‌ی كه له‌كوردستان فه‌شه‌لی سیاسیان هێناوه یانیش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك كۆمۆنیست بوون،هه‌یانه له‌ناو سوپای ئێران‌دا كاری كردووه،هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكانی كوردستانیش به‌شداریان كردووه،به‌لآم به‌هۆی پیلانی پێشتر دارێژراو،پارته‌كان ده‌یانتوانی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كاندا. به هۆیه‌وه لایه‌نگری پارته‌كانی تر هه‌ڵده‌ستان به دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌ی تر كه سه‌ر به پارته‌كه‌ی خۆیان بێت. بۆ نمونه له شارێكی وه‌كو ئۆپسالا،پێنج كۆمه‌ڵی كوردی لێیه كه هه‌ریكه و سه‌ربه پارتێكی كوردییه. فیدراسیۆن ئه‌گه‌رچی خۆی وه‌ك چه‌ترێك بۆ كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان داده‌نێت و خۆی به نوێنه‌ری كورده‌كان ده‌زانێت،به‌لآم كاری گه‌نده‌ڵی و فیساكۆی سیاسی وای كردووه كه زۆربه‌ی زۆری كورده‌كان لێی ته‌كانه‌ته‌وه. بۆ نمونه سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان »كه‌یا ئیزول« كه ئێستاش له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دایه، ساڵی 1994 له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری چه‌كداریدا،ده‌چێته‌وه بۆ توركیا و سه‌ربازی ده‌كات (به‌ربانگ ژماره 124 ته‌باخ 2002،گفتووگۆ له‌گه‌ڵ كه‌یا ئیزول).
ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی بازرگانی كردنی هه‌ندێك كۆمه‌ڵه‌ی كوردی به كولتووری كوردییه‌وه بۆ گیرفان پڕكردنی خۆیان. دیاریترینیشیان ئێستا كه له‌لایه‌ن مێدیاكانی سوێد و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه كه‌وتبێته به‌ر ڕه‌خنه‌ی توند،فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كانی سوێده،كه زیاتر سیفه‌تی پارته كۆمنیستیه‌كانی سه‌ر به سۆڤێتی جارانی هه‌یه،چه‌ندین ساڵه ده‌یان كه‌س له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا جێگا ده‌گرن،هه‌ندێكیان به خۆیان و خاوخێزانیانه‌وه وه‌كو كارمه‌ند له‌و ڕێكخراوه‌یه كارده‌كه‌ن،پاره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست ده‌خه‌ن له‌سه‌ر حسابی كورد و كولتووری كوردی.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی باكوور كه بۆ به‌ده‌ستخستنی پاره،له‌هیچ شتێك ناپرنگنه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌كانی سوێد (ئێكسپرێسێن) به مانشێتی گه‌وره هه‌واڵی لووشدانی دوو ملیۆن كڕۆنی سوێدی (280 هه‌زار دۆلار)ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كتێبخانه‌ی كوردیی نه‌دیم داگدریڤان بلآوكردوه،به تاوانی ده‌ستپیسی و به فیرۆدانی پاره‌ی باجده‌رانی سوێدی،ڕێكخراوی »سیدا« شكاتیان له نه‌دیم كردووه و ئێستا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات. دیاره خه‌ڵكانی تریش به‌هه‌مان كار هه‌ستاون.
كاتێك ئه‌مه ڕه‌وشی كه‌سایه‌تیه كولتووریه كورده‌كان بێت،ناكرێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكرێت كه كورد نه‌ك ئه‌مساڵ به‌ڵكو چه‌ندین ساڵی تریش بتوانێت ژماره‌یه‌ك كورد ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكات،مه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه وا خه‌ریكه ده‌چنه ناو گۆمه‌ڵگای ئه‌م ولآتانه‌وه و خۆیان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سیاسی و كولتووری ئێره و هه‌مانكات به‌شێكی زۆریان خۆیان به كوردستانی ده‌زانن،ئه‌ویش نه‌ك له ژێر كاریگه‌ری باوكانیانه‌وه كه به‌شێكی به‌رچاویان،توده‌یی و ئه‌كسه‌رێتی و شیوعی و نازانم چی و چی بوون و فڕیان به كوردایه‌تییه‌وه نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی ئێستا خۆیان له كاژێك به كورد تر ده‌زانن،وه‌كو چۆن ئه‌و هه‌موو جاش و سیخوڕانه‌ی ئێستا هه‌موو خۆیان به ته‌نزیم و پێشمه‌رگه‌ی ناوشار ناو زه‌دده‌كه‌ن.
تا پێنج ساڵی تر،فه‌له‌كناس ئوجا،وه‌كو تاكه كورد و ژنێكی كورد،نوێنه‌رایه‌تی كوردان ده‌كات،ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه فه‌له‌كناس له‌ئه‌ڵمانیا گه‌وره بووه،له‌و نه‌وه كوردستانییه‌یه كه باسم كرد،به‌و هیوایه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا،فه‌له‌كناس ته‌نها كورد نه‌بێت له‌و په‌رله‌مانه‌دا و ده‌یان لاوی كوردستانی جێگا بگرن.