یه‌زیدیه‌كان – كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ناسراو
نووسینی: ئینگمار كارلسۆن Ingmar Karlsson
وه‌رگێڕانی: كاوه ئه‌مین
پێده‌چێت یه‌زیدیه‌كان له هه‌موو كه‌مینه ئاینیه‌كانی ڕۆژهه‌لآت (Orient)، كه‌متر له دنیای ڕۆژئاوا ناسرابێتن. ئیمڕۆ ژماره‌ی یه‌زیدیه‌كان ده‌گاته 70-80 هه‌زار كه‌س.یه‌زیدیه‌كان به‌سه‌ر ڕوبه‌رێكی جوگرافیایی به‌رفراواندا دابه‌ش بوون، كه ده‌كه‌وێته باشووری كوردستان،باكووری كوردستان و باشووری ڕۆژئاوای كوردستان. گروپی بچكۆله‌ی تریش هه‌ن كه له ڕۆژهه‌لآتی كوردستان ده‌ژیین. هه‌روه‌ها له سۆڤیه‌تیش گروپی یه‌زیدی هه‌ن، له یه‌ریڤان له ئه‌رمه‌نستان و تیفلیسی جۆرجستان ده‌ژین.
گه‌وره‌ترین ژماره‌ی یه‌زیدیه‌كان له ڕووبهرێكدا كه پانییه‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر و درێژیهكهیشی 80 كیلۆمه‌تره، ده‌ژین، كه ده‌كه‌وێته ڕیزهشاخهكانی چیای شه‌نگار كه له 150 كیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای شاری موسڵ هه‌ڵكه‌وتووه. نیوه‌ی یه‌زیدیه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌ژیین. هه‌روه‌ها یه‌زیدیه‌كان له شێخانیش ده‌ژیین كه ده‌كه‌وێته 70 كیلۆمه‌تری باكووری شاری موسڵه‌وه،ههمناكات جێگای پیرۆزی یهزیدیهكانیشه. به‌شێكی تری یه‌زیدیه‌كان له ڕۆژئاوای شاری دیاربه‌كر (ئامه‌د) ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، كه مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌یان بگاته 2000 خێزان واته 10-15 هه‌زار كه‌س.
له چوار به‌ش به‌شێكی ئه‌م یه‌زیدیانه (مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی باكووری كوردستانه)،له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی ماردین – میدیات ده‌ژین،ده‌كرێت بڵێین ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئاسووریهكانی دانیشتووی سوێد كۆچیان لێوه كردووه.
له ده‌وروبه‌ری ماردین پێنج گوندی به‌ته‌واوی یه‌زیدی هه‌یه،هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌ری شاری سێرتیش یه‌زیدی هه‌ن، له 100 كیلۆمه‌تری شاری میدیات و له‌ده‌وربه‌ری ئورفاش كه له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌كاندا پێی ده‌وترا ئێدیسا (Edessa)، كه ده‌كه‌وێته 150 كیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای ماردین.
یه‌زیدیه‌كانی دانیشتووی سوریا،له دوو ناوچه‌ی دابڕاو له‌یه‌كتری ده‌ژین،به‌شێكیان له سنووره‌كانی توركیا و به‌شێكیشیان له ڕۆژئاوای باكووری سوریا واته ناوچه‌ی جزیره،گوندی یه‌زیدیه‌كان له نزیك حه‌سه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌وتوون، هه‌روه‌ها له كه‌ناری گۆلی چاتونیا له نزیك سنووری عێراق كه زۆر له شاخی شه‌نگاره‌وه دوور نییه.
بنه‌چه‌ی یه‌زیدییه‌كان
یه‌زیدیه‌كان وه‌كو گروپێكی ئێتنیكی كوردن و، به زاره‌وه جۆراوجۆره‌كانی كوردی ده‌ئاخڤن،هه‌روه‌ك كورده سونییهكان ئه‌وانیش له شێوه‌ی خێڵدا خۆیان ڕێكخستووه و میرێك یان ئاغایه‌ك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات. بنه‌چه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه به‌ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشكرا نییه. به گوێره‌ی ئاشناترین تیۆری كه بۆ یه‌كه‌مین جار ڕۆژههلآتناسی ئیتالی M.A. Guidi) )،باسی لێوه‌كردووه، ده‌بێت بنچه‌ی یه‌زیدیه‌كان بۆ ئه‌و كوردانه بگه‌ڕێته‌وه كه لایه‌نگری ئه‌مه‌ویه‌كان بوون، پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوای ڕوخانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش (Dynasty) له ساڵی (750 د.ز)دا، هێشتا هه‌ر وه‌فادر بوون. ئه‌م لایه‌نگرانه به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان مانه‌وه، هه‌ر له‌وێش بوو كه بنیاتنه‌ری ئه‌م گروپه، شێخ ئادی (Adi) له سه‌ده‌ی یانزه (1100)دا خۆی نیشان دا.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ڕیشه‌ی وشه‌ی یه‌زیده‌وه بێت،تیۆری جودا هه‌ن. به گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك،سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وشه‌ی فارسی (Ized)،فریشته،به گوێره‌ی گێرانه‌وه‌یه‌كی تر وشه‌كه مه‌به‌ستی له خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌ویه‌كان یه‌زیده (680-683). به‌لآم ئه‌وه ڕوون نییه كه ئاخۆ یه‌زید چ ده‌ورێكی هه‌بووبێت له بنیاتنانی یهزیدیزمدا. له نووسراوه‌كانی یهزیدیهكاندا ناوی یه‌زید ناهێنرێت.
به گوێره‌ی گێرانه‌وه‌یه‌كی ته‌قلیدی ده‌ڤۆكی،كوڕی ئاده‌م شاهید، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م دینه‌یه. له‌دوایدا ئه‌میش یه‌كه‌مین جار وه‌كو یه‌زید، پاشانیش وه‌كو شێخ ئادی ده‌رده‌كه‌وێت. پاشان شاهید خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
له‌وانه‌یه‌و پێده‌چێت كه یه‌زیدیه‌كان له نه‌وه‌ی شێخ ئادی بن كه به‌هۆكاری نه‌زانراوه‌وه،له ئیسلام جیابووبێته‌وه،ڕه‌گه‌ز "توخم- ئێلهمێنت" ی كافری وه‌كو توخمی مه‌سیحی(نهیستۆرانیزم یان كنیسهی ئاسوریه‌كان)،زه‌رده‌شتی،مانیكیزم و یه‌هودی،سه‌ره‌نجام ئه‌و دینه تایبه‌تییه‌ی كه ئیمڕۆ بۆته دینی یه‌زیدیه‌كان له‌دایك بووه.
یه‌زیدیه‌كان خۆیان پێیان وایه كه ئه‌وان له نه‌وه‌ی شاهیدن(كوڕی ئاده‌م) كه له گۆزهیهكدا له دایك بووه،نۆمانگ به داخراوی هێڵراوه‌ته‌وه و تۆوی ئاده‌می تێدا هه‌ڵگیراوه. گۆزه‌یه‌كی تری له‌و چه‌شنه،هێلكه‌ی دایه حه‌وای تێدا هه‌ڵگیراوه كه ته‌نها ژه‌هری به‌به‌رهه‌م ده‌هێنا. ئه‌م باكگراونده وای كردووه كه یه‌زیدیه‌كان خۆیان پێ شتێكی ناوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوا بێت، خه‌ڵێك كه نابێت خۆیان تێكه‌لآوی باقی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن كه له نه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌وان. بۆیه خراپترین شتێك كه ڕووبه‌ڕوی یه‌زیدیه‌كان ببێهتهوه ئه‌وه‌یه كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ههلآوێردرێت،چونكه ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی مانای تێكشكانی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه‌یه.
یه‌زیدی وه‌كو دینێك
یه‌زیدیه‌كان بڕوایان به خوایه‌كی یه‌كتا هه‌یه كه جیهانی ئافراندووه،به‌لآم چیتر ئه‌و ئاره‌زووی بۆ كارووباره بێ ئههمیهتهكانی ئه‌و دنیایه نییه،به‌ڵكو ئه‌و به‌رپرسیارێتی زه‌وی سپاردووه به حه‌وت فریشته كه خۆیان له دروستكردنیدا به‌شدار بوون. یه‌كێك له‌و فریشتانه ناوی سوڵتان ئێزییه (Sultan Ezi)،كه پێده‌چێت مه‌به‌ست له خهلیهفه یه‌زید بێت. به‌توانترین فریشه له ناویاندا (مه‌لیك تاووس)ه، كه چالاكترین سیفه‌تی هه‌ڵبژارده‌و ئۆرگانی ناوازه‌یه و وه‌كو جێگری خوا خۆی نیشانده‌دات.مه‌لیك تاووس كه‌سێكه له‌گه‌ڵ خوا‌و په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌پچڕاوی هه‌یه. مه‌لیك تاووس به شه‌یتان (Satan)یش ناوزه‌د ده‌كرێت و، به بڕوای یه‌زیدیه‌كان ئه‌ویش فریشته‌یه‌ك بووه،كه جارێك به‌بێ هۆی پێویست له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كه‌وێته كێشه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار ساڵ له دۆزه‌خدا ده‌هێڵدرێته‌وه و به فرمێسكی په‌شیمانی حه‌وت گۆزه‌ی گه‌وره پڕدهكاتو ئاگری دۆزه‌خی پێدهكوژێنێتهوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مه‌لیك تاوس ده‌بێته‌وه جێگای بڕوا‌و جێنشینی خوا.
په‌رستنی مه‌لیك تاووس یانیش شه‌یتان له لایه‌ن یهزیدیهكانهوه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌ڵه وه‌كو شه‌یتان په‌رست (Djävulsdyrkare)چاویان لێبكرێت. هه‌ر بۆیه‌شه ناوهێنانی شه‌یتان به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه. بهوشێوهیهله پاداشتی ئه‌وه‌ی كه شه‌یتان ئاگری دۆزه‌خی كوژانده‌وه،له گوناهه‌كانی خۆش بوون،یه‌كێك له دۆگمه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یه‌زیدیه‌كان ئه‌وه‌یه كه بڕوایان به بوونی دۆزه‌خ نییه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕویان به دۆزه‌خ نییه، یه‌زیدیه‌كان بڕویان وایه كه ڕۆح جێگاگۆركێ ده‌كات،چاكه‌كان له مرۆڤدا له‌دایك ده‌بنه‌وه و خراپه‌كانیش ده‌چنه ناو لاشه‌ی ئاژه‌ڵه جۆراوجۆره‌كان و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌مێننه‌وه تیایاندا.
ته‌عبیری كۆنكرێت له په‌رستنی مه‌لیك تاووس و باقی فریشته‌كانی تر له‌لایه‌ن یهزیدیهكانهوه،په‌یكه‌ری ئه‌و تاووسانهن كه له ئاسن و بڕۆنس دروستكراون ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت: (Sandjaks). ژماره‌ی فریشته‌كانیش حه‌وت دانه‌ن. له هه‌مووشیان گه‌وره‌تر –" Sandjakernas kalif خه‌لیفه‌ی ساندیاكهكان "- كه قورسایه‌كی 300 كیلۆیه و ههمیهشه له‌لای گۆڕی شێخ ئادی هه‌ڵگیراوه،له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی تریان ساڵی جارێك،هه‌موویان پێكه‌وه، هه‌ڵده‌گیرێن و به ده‌وری جێگای نیشته‌جێبوونی یهزیدیهكاندا ده‌یانگێڕن.
یه‌زیدیه‌كان زمانی كوردی به‌كارده‌هێنن له ئاهه‌نگه دینیهكانیاندا،كه‌چی دوو كتێبه‌كه‌یان كه لای ئه‌وان كتێبی پیرۆزن به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون. ئه‌م كتێبانه‌ش كتێبی al-djilwa (كتێبی وه‌حی) و مه‌سحه‌فی ڕه‌شن، وه‌كو تر كتێبێكی شیعری دینیان هه‌یه كه له هه‌شتا مه‌قته‌ع پێكهاتووه و به عه‌ره‌بی بۆ ستایشكردنی شێخ ئادی نوسراوه، ئه‌ویش وه‌كو كتێبی پیرۆز چاوی لێده‌كرێت.
یه‌زیدیه‌كان ته‌نها چه‌ند فه‌رمانێكی سنوورداریان هه‌یه بۆ لایه‌نگره‌كانیان. ته‌نها چه‌ند ده‌رگایه‌كی كراوه هه‌ن به ڕوی نهێنیه‌كانی ئه‌م ئاینه‌دا. ئه‌م شتانه‌ش له كتێبه پیرۆزه‌كاندا نادۆزرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به عه‌ره‌بی نووسراون له ناو كۆمه‌ڵگادا زۆر وه‌كو كه‌لامی خوا نانسرێن. له جیاتی ئه‌وه ترادیشونه ئاینیه‌كان ده‌ما و ده‌م ده‌گێڕدرێنه‌وه. وه‌كو ترادیشون ته‌نها خێزانی شێخه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه خۆیان فێری نووسین و خوێدنه‌وه بكه‌ن. هه‌ربۆیه ئاهه‌نگه ئاینی و نووسراوه‌كان وه‌كو تاپۆیان لێهاتووه،ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌زیدیه‌كان، زانیاری زۆریان له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان نییه، یارمه‌تیده‌رێك بووه بۆ ئه‌و سڕه‌ی كه هه‌میشه وه‌كو شورایه‌ك چوارده‌وریان گرتووه.
ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌م دینه‌دا ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن زۆر كه‌من. هه‌ركه‌س بۆ خۆی نوێژی خۆی ده‌كات له‌و كاته‌ی ڕۆژههلآدێ و ئاوا ده‌بێت،هه‌روه‌ها كاتێك مانگ هه‌ڵدێت و ئاوا ده‌بێت. له كاتی نوێژ كردن‌دا ده‌بێت ڕوو به‌ره‌و خۆر یان مانگ وه‌ربگێردرێت،له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه‌دا ده‌بێت به ده‌وری به‌ردێكدا بخولێیته‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌قاندووه. نوێژی سه‌ره‌كی ئاراسته‌ی (حه‌واڵه‌ی) مه‌لیك تاووس ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌به‌ر باقی فریشته‌كانی تریشدا ده‌پارێنه‌وه،به‌لآم له خوا خۆی نا. به گوێره‌ی كتێبی پیرۆزی یه‌زیدیه‌كان، ڕۆژی شه‌مه ڕۆژی پشوودان و چوارشه‌مه‌ش ڕۆژێكی پیرۆزه. گرنگترین چه‌ژنی یه‌زیدیه‌كان ڕۆژی سه‌ری ساڵه كه ده‌كه‌وێته یه‌كه‌مین چوارشه‌مه‌ی مانگی ئا‌پریل. یه‌زیدیه‌كان ساڵژمێرێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، كه به‌هۆی نه‌زانراوه‌وه له ساڵی 292 ی (د.ز) وه ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌ركێكی تری ئاینی یه‌زیدیه‌كان،حه‌جكردنه،واته زیاره‌تكردنی گۆری شێخ ئادی له مانگی سێپتێمبه‌ردا.
ئه‌م چه‌ژنه یاد ده‌كرێته‌وه به‌وه‌ی كه خۆیان ته‌ڕ ده‌كه‌ن،له‌و كاته‌ی كه ساندیاكهكانیان ده‌شۆن و ناویان ده‌نێن. ئاهه‌نگه‌كه‌یان به شمشاڵ،ته‌پڵ و ته‌مبوور لێدان ده‌ستپێده‌كه‌ن، سرودی دینی ده‌ڵێن، پیاوه ئاینیه‌كانیان سه‌ما ده‌كه‌ن. سه‌دها گڵۆپی جۆراوجۆر داده‌گیرسێنن و،خواردنی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت، گایهكیش له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاینی سه‌رده‌بڕدرێت.
هه‌روه‌ها یادكردنه‌وه‌ی ئاینیی تریش هه‌ن كه كه‌سی بێگانه بۆی نییه به‌شداری تێدا بكات،ئه‌مه‌ش له‌ناو گۆڕێكدایه. له ده‌رگای چونه ژووره‌وه‌وه، دیورهكانی به ڕیزهبهردێك پڕكراونه‌ته‌وه كه شێوه‌ی جۆراوجۆریان پێكهێناوه. گه‌وره‌ترینیان مارێكی ڕه‌شه به قه‌د بالآی پیاوێك. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌زانراوه گه‌لێك شتی تر وێنه كێشراون وه‌كو ئه‌ڵقه،خه‌نجه‌ر،عه‌سای سامناكی پیاوه ئاینیه‌كان،جێگامۆمی حه‌وت سه‌ره، ده‌ست، كه‌وچك و شانه.
هه‌روه‌ها فریشته ئێزی ( Ezi )له سه‌ره‌تای دیسێمبه‌ردا یادێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێته‌وه، كه سێ ڕۆژی درێژ، ڕۆژوگرتنی به‌دوادا دێت كه پاشان به شه‌راب ده‌یشكێنن.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به زهواجهوهیه، یه‌زیدیه‌كان یه‌ك ژنه‌یان په‌سند كردووه. ئه‌گه‌رچی چه‌ند ژنه‌ش ڕێگای پێدراوه،به‌لآم زۆر به‌كه‌می شتی وا ڕووده‌دات.دوای ئه‌وه‌ی بووك ده‌كڕدرێت،ده‌گوێزرێته‌وه.
ئاهه‌نگی ماره‌كردن شتێكی ساده‌یه،شێخێك نانێك ده‌كات به‌دوو له‌ته‌وه، هه‌ر پارچه‌یه‌كی ده‌داته زاوا و بووك. بووك جلی سوور له‌به‌رده‌كات، ده‌بێت له كاتی چونه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵی خۆیانه‌وه بۆ جێگای ئاهه‌نگه‌كه،هه‌موو ئه‌و جێگا پیرۆزانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگاكه‌ی، به شوێنی مهسیحیهكانیشهوه، زیاره‌ت بكات.
كاتێك بووك و زاوا له ههیوانهكهیانهوه ده‌چنه ژووره‌وه، زاوا به‌ردێك ده‌كێشێ به بووك دا وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ ته‌سلیم بوونی بووك. به‌شێوه‌یه‌كی ترادیشونی،خیانه‌تی ژن و مێردایه‌تی،جهزاكهی كوشتنه. وه‌كو تر له یاساكانی ژن و مێردایه‌تی ئه‌م دینه ده‌كرێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ین كه پێوهژنێك بۆی هه‌یه شه‌ش جار شووبكاتهوه، یهزیدیهكیش كه ساڵێك زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ولآت بمێنێته‌وه،بۆی نییه جارێكی ترله‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بژی،هه‌روه‌ها بۆیشی نییه ژنێكی تری یه‌زیدی بهێنێت.
هه‌روه‌ها مه‌راسمی شاردنه‌وه‌ی مردووه‌كانیان جودایه. لاشه‌ی مردووه‌كه هه‌ردوای مردنه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نێژرێت،ده‌ستی مردووه‌كه ده‌خرێنه سه‌ریه‌ك و ده‌موچاوی مردووه‌كه ڕووه‌و ڕۆژهه‌لآت وهردهچهرخێندرێت.ئه‌گه‌ر مردووه‌كه خاوه‌ن پایه‌یه‌كی كۆمهلآیتی به‌رز بێت، ئه‌وا جله‌كانی به دارێكه‌وه ده‌كرێت و سێ ڕۆژ ده‌یگێرن و موسیقاش لێده‌ده‌رێت. سێ ڕۆژانه، حه‌وت ڕۆژانه و چوارده ڕۆژانه بۆ مردووه كه ده‌گیرێت، هه‌روه‌ها یادی یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر مردنه‌كه‌دا ده‌كرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش قه‌شه‌یه‌كی یه‌زیدیه‌كان له ڕێگای خهونامهوه،له سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆحی مردووه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه.
وه‌كی تر له‌لای یه‌زیدیه‌كان خواردنی گۆشتی به‌راز و زه‌لآته قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روه‌ها جلی شین له‌به‌ركردن قه‌ده‌غه‌یه. ده‌ڵێن ڕه‌نگی شین ڕه‌نگێكی شومه. پیاوه‌كان كراسی قه‌دیمی (ترادیشونی) له‌به‌رده‌كه‌ن،كه له پشته‌وه قۆپچكهنانی داده‌خرێت و لای سه‌روی سنگیان به‌ده‌ره‌وه‌یه.
چوارچێوه‌ی كۆمه‌لآیه‌تی
كلێشه‌ی كۆمه‌لآیه‌تی یه‌زیدیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تایبه‌تییه و سیسیهتمێكی چینی ئاینیانه‌ی له‌خۆگرتووه، كه تێیدا هه‌موو تاكێك (Individual) ،له‌دایك ده‌بێت و گه‌وره ده‌بێت،هاوسه‌ر په‌یدا ده‌كات و هه‌ر له‌و چینه‌شدا ده‌مرێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی یهیزیدی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جڤاكه بزهوجێ،ئه‌وا گه‌وره‌ترین گوناهی كردووه و جهزاكهشی مردنه.
گه‌وره‌ترین چین (ته‌به‌قه) له‌لایه‌ن موریدهوه داده‌ڕێژرێت. ئه‌مه‌ش هه‌م چینی بالآ و هه‌م چینی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه. چینی سه‌ره‌كیش له‌لایه‌ن روحانهكانهوه دیاری ده‌كرێت كه ئه‌وانیش دابه‌شكراون به‌سه‌ر شه‌ش ته‌به‌قه‌ی خوارتردا. گرنگترینیان شێخه‌كانن كه له حه‌وت خێزان پێكدێن، كه ده‌ڵێن ئه‌مانه له‌نه‌وه‌ی فریشته‌كانن و شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه تا مرۆڤه‌كان بخه‌نه سه‌ر ڕێگای ڕاست. ده‌بێت هه‌ر موریدێك كه سه‌ر بهشێخێكن ڕۆژانه ده‌ستی شێخ ماچ بكه‌ن،هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وان فه‌رمانه دینیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و، به‌یه‌كه‌وه ڕۆژوه‌كانیان بشكێنن،به خواردنه‌وه‌ی شه‌راب.
نزیكترین كه‌س له دوای شێخه‌كان،پیره‌كانن،كه كاری سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه كه له جیاتی شێخ كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن یانیش هاوكاریان بكه‌ن له كاتی ئاهه‌نگه دینیه‌كاندا. ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ش هه‌ر وه‌ك هی شێخه‌كان،به میرات بۆیان به‌جێ ده‌مێنێت.
له سیسته‌می ڕۆحانی یهزیدیهكاندا،فهقیرهكانیش هه‌ن یانیش قهرهباشهكان یان سه‌رڕه‌شه‌كان، بۆیه وایان پێده‌ڵێن چونكه كلآوی ڕه‌شیان له‌سه‌ردایه. ئه‌م چینه‌ش وه‌كو جۆره ده‌سته‌یه‌كی مه‌زهه‌بی دڵخوازن كه له‌ناو خێزان و خێڵهكانهوه دێن.ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی دینیان نییه،به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن یهزیدیهكانهوه ڕێزێكی زۆریان لێده‌گیرێت،به تایبه‌تی شێوه‌ی جل له‌به‌ركردنیان،كه ده‌وترێت وهلآمێكه بۆ هاوكاریه‌كانی شێخ ئادی.
ده‌نگبێژه‌كان (Kawal)،ده‌ستیه‌كی ڕۆحانیین به‌لآم له پله‌یه‌كی خوارتردا كه لهسهرمۆنییه ئاینییه‌كاندا گۆرانی ده‌ڵێن یانیش شمشاڵ و ته‌پڵ و ته‌مبوور لێده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان چاودێری په‌یكه‌ری تاووس و ساندیهكهكان ده‌كه‌ن و به‌رپرسیاری گواستنه‌وه‌یانن له‌و ناوچانه‌ی كه یه‌زیدیه‌كانی لێ نیشته‌جێن. هه‌روه‌ها به‌شێكی كه‌م له‌و یارمه‌تیانه‌ی كه كۆی ده‌كه‌نه‌وه بۆ خه‌رجی خۆیان هه‌ڵده‌گرن. له دوای ده‌نگبێژه‌كان،سه‌ماكه‌ره‌كان دێن،كه چاودێری گۆڕی شێخ ئادی ده‌كه‌ن و هاوكاری ده‌نگبێژه‌كان ده‌كه‌ن له كاتی گواسته‌نه‌وه و گێڕانی ساندیهكهكاندا،هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگه‌كاندا، به خۆیان و قژه درێژهكانیانهوه سه‌مای دینی ده‌كه‌ن.
له كۆتایدا و له خواری خواروه Awanekan دێن كه له‌سه‌ر مه‌رقه‌دی شێخ ئادی كارده‌كه‌ن،هه‌روه‌ها مجهورهكان. هه‌موو گوندێكی یه‌زیدی مجهورێكی هه‌یه كه چاودێری و پارێزگاری شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كات.
له لوتكه‌ی ئه‌م سیسته‌مه دینیه‌دا،سه‌رۆكێكی دینی و یه‌كێكی دنیای هه‌یه. میرزا به‌گ یانیش (شای شاهان)،كاری ڕۆژانه (دنیایی) و سیاسییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌م كه‌سه‌ش له به‌دره له باكووری موسڵ نیشته‌جێیه‌و،ته‌نها كه‌سێكه كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نوێنه‌رایه‌تی یه‌زیدیه‌كان بكات و په‌یوه‌ندی جیهانییه‌كان گرێبدات.
سه‌رۆكی دینیش كه گه‌وره‌ترین شێخی یهزیدیهكانه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه شرۆڤه‌ی دینی و نووسراوه پیرۆزه‌كان ده‌كات و وه‌كو كه‌سێكی بێ هه‌ڵه چاوی لێده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌توانێت فتوای گه‌وره‌ترین سزا بدات كه ده‌ركردنی كه‌سێكه له ناو جڤاكی یه‌زیدیه‌كان.
مێژووی یهزیدیهكانله دوای كۆچی شێخ ئادی له ساڵی 1160،ئاینی یه‌زیدی به‌خێرای كه‌وته گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه. دانیشتوانی چیاكانی هه‌كاری كه ده‌كه‌وێته باكووری كوردستانی ئێستاوه كه جارێك له جارن ناوه‌ندی كلێسای نهستۆریهكان بووه،بڕیاریاندا بچنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی شێخ ئادی،پاشان له سالآنی 1200 دا دانیشتوانی چیایی شه‌نگار هاتنه سه‌ر هه‌مان ڕێچكه،كه ئێستا ناوه‌ندی یهزیدیهكانه،هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری دانیشتووانی باشووری كوردستان چونه سه‌ر ئه‌م دینه،له ناویاندا ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی. له سالآنی 1200 دا ئه‌م دینه په‌لی كێشا هه‌تا باكووری ڕۆژئاوای سوریا. له سه‌ده‌كانی دواییدا دینی یه‌زیدی ناوچه‌كانی گۆلی وانیشی گرته‌وه.
بلآوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دینه نوێیه به‌و خێراییه، وای كرد كه میره‌كانی هه‌رێمه‌كان وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سهردهسهلآتی خۆیان چاوی لێبكه‌ن،هه‌ربۆیه ده‌ستیانكرد به هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر یه‌زیدیه‌كان،كه له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه وه‌كو كافر حسابیان بۆ ده‌كرا،نه‌ك وه‌ك مه‌سیح و جوله‌كه‌كان چونكه وه‌كو ئه‌هلی كتێب ده‌ژمێردران ده‌پارێزران.
له ساڵی 1414 شه‌ری جیهاد (شه‌ڕی پیرۆز) به دژی یه‌زیدیه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا. گۆری شێخ ئادیان هڵدایهوه و وێرانیان كرد‌و، ئێسقانهكانیشیان سوتاند.ئه‌م هێرشه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له گه‌شه‌سه‌ندنی ئاینی یه‌زیدیه‌كان و ڕێگای له په‌ل هاویشتنیان گرت و، كه‌وتنه پاشه‌كشه و به‌رگری له‌خۆكردن.
له‌دوای ئه‌وه ده‌سه‌لآتداره عوسمانیه‌كان یه‌كیان گرت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م كافرانه،ژماره‌یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر یه‌زیدیه‌كان،به‌تایبه‌تی ئه‌وان چاویان له ناوه‌ندی یه‌زیدیه‌كان له شه‌نگار و شوێنه پیرۆزه‌كانی شێخان بڕیبوو. له ساڵی 1647 دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شێخان و میری یه‌زیدیه‌كانیان ده‌ستگیركرد و بردیان له وان كوشتیان. نیو سه‌ده دوای ئه‌وه‌ش شه‌نگاریان به‌ته‌واوه‌تی تالآن و وێران كرد. له ساڵی 1792 هه‌مان ناوچه له‌لایه‌ن والی موسڵه‌وه داگیركرا،دوای دوو ساڵ والی به‌غداش ده‌ستی به هێرش كرد. ساڵی 1799 دیسان نۆره‌ی شێخان هاته‌وه بۆ تالآنكردن.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می 1800 دا،هێرش و ڕاوانانی یه‌زیدیه‌كان زیاتر به‌رفراونتر كرا.
له ساڵی 1832 دا، دیسان شێخان داگیركرایه‌وه و میری یه‌زیدیه‌كان به‌دیل گیراو له‌سێداره درا. هه‌موو ناوچه‌كه تالآنكراو ڕه‌حم به هیچ یه‌زیدیه‌ك نه‌كرا. ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌زیدیه‌كان كۆڕه‌ویان به‌ره‌و شه‌نگار كرد،به‌لآم لافاوی ئاوی دیجله له‌نزیك موسڵ ڕێگای پێ‌گرتن. ژماره‌یه‌كی كه‌م توانیان به مه‌له بپه‌ڕنه‌وه به‌لآم ئه‌وه‌كانی تر هه‌موویان بهتهوهاوهتی له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه قهلآچۆكران.
ته‌نانه‌ت شه‌نگاریش ڕزگاری نه‌بوو.
له ساڵی 1838،ئه‌و شاخه‌ش له‌لایه‌ن والی دیاربه‌كره‌وه داگیركرا و ساڵی 1846 له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كه‌ی له موسڵ.
له‌و كاتهندا سه‌رنجی ئه‌وروپیه‌كان بۆ سه‌ر هه‌بوونی یهیزیدیهكان و ئه‌و ڕه‌وشه سیاسییه‌ی كه تێیكهوتبوون،ڕاكێشرا،سه‌فیری به‌ریتانی چه‌ندین جار له ناوه‌نده بڵنده‌كان به قازانجی ئه‌وان قسه‌ی كرد.
جه‌نراڵی عوسمانی Vebhni پاشا كه ڕه‌وانه‌ی میسۆپۆتامیا كرابوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات،ئولتیماتوم (كاتێكی دیاری كرد) بۆ یه‌زیدیه‌كان. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌كردن كه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌برداری دینه‌كه‌یان نه‌بن و نه‌یه‌نه سه‌ر دینی ئیسلام،ئه‌وا له ڕه‌گوڕیشه‌وه ههڵیاندهكهنێ.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌زیدیه‌كان ئه‌و فه‌رمانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه،هێرش كرایه سه‌ر شه‌نگار و شێخان و تالآنكران. گۆری شێخ ئادیان وێران كرد‌و،له جیاتی ئه‌وه خوێندنگایه‌كی ئیسلامیان دانا كه تا چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م ڕوداوانه بوونه هۆی ناڕهزایهتیهكی تووند نه‌ك هه‌ر ته‌نها له ئه‌وروپا به‌ڵكو له ڕۆژههلآتیش،ئه‌وه‌بوو Vebhni پاشایان گێڕایه‌وه و له جیاتی ئه‌و پارێزگارێكی ئارامتریان دانا، كه تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی به‌رانبه‌ر یه‌زیدیه‌كان نواند، به‌و شێوه‌یه تا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، ئاشتی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشا.
هه‌ر كه شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكرد،یه‌زیدیه‌كان هه‌وڵیاندا كه‌ڵك له‌و شه‌ڕه وه‌ربگرن و خۆیان له ژێرد ده‌سه‌لآتی توركه‌كان ڕزگاربكه‌ن. له كاتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحیه‌كاندا له توركیا،خه‌ڵكی شه‌نگار هاوكاری و جێگایان بۆ ئاواره‌كان دابینكردن و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان ڕازای نه‌بوون ئه‌و په‌نابه‌رانه بگێڕنه‌وه. كاتێكیش ده‌نگۆی هاتنی ئینگلیزه‌كان بلآوبووهوه،یه‌كێك له كوڕه‌كانی میری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌زیدیه‌كان خۆی گه‌یانده به‌غداو،هاوكاری خۆیانی بۆ ئینگلیزه‌كان ڕاگه‌یاند.
دوای په‌یمانی ئاشتی یه‌زیدیه‌كانی عێراق و سوریا ڕه‌وشی خۆیان بۆ ئینگلیزه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كان ڕوونكرده‌وه و،به چاوپۆشی له ڕاپه‌رینی ناوه‌ڕاستی سالآنی سییه‌كان به دژی ڕژێمی عێراق كه تێكشكێنرا،له دوای ئه‌وه‌وه یه‌زیدیه‌كان توانیویانه به شێوه‌یه‌كی ئازاد خواپه‌رستی خۆیان بكه‌ن. به‌لآم ڕه‌وشی یه‌زیدیه‌كان له توركیا به‌ره‌وباشی نه‌چوو. ژماره‌یه‌كی زۆر یه‌زیدی كوژران له ڕاپه‌رینه‌كانی نێوان هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانیدا كاتێك ئه‌وانیش شانه‌بشانی كورده‌كانی تر ده‌جه‌نگان. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی كه له شه‌ڕ ڕزگاریان بوو، به‌ره‌و عێراق و سوریا كۆچیان كرد، هه‌ندێكیش ڕویان له سۆڤیه‌ت كرد.
ڕه‌وشی ناله‌باری ئه‌وان وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك له ناو كه‌مینه‌كانی تردا له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ڕاده‌یه‌كی ته‌وا له په‌روه‌رده و په‌یوه‌ندیه‌كانیان به جیهانه‌وه و شانبه‌شانی قه‌ده‌غه‌كردنی فێربوونی نووسین و خوێندنه‌وه، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی یه‌زیدیه‌كان له توركیا به‌ره‌و كه‌می بچێت. فشاری موسڵمانه‌كانی ده‌وروبه‌ریان،نه‌بوونی هۆشیاری له‌مه‌ڕ دینهكی خۆیان و دووری نێوان ئه‌وان و ناوه‌نده‌كه‌یان له باشووری كوردستان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان بچنه سه‌ر دینی ئیسلام،له ده‌یه‌كانی دوایدا.
ئه‌و گونده یهزیدیانهی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دژایه‌تی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان ده‌كرد، له ڕێگای هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ ئاغا به ده‌سه‌لآته‌كان،مه‌سیحی یان مسوڵمانه‌كان، له ناوچه عهشیرهیهكاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان خۆیان بپارێزن.
هه‌مان فاكته‌ر له سوریا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی یه‌زیدیه‌كان له‌وێش كه‌مببێته‌وه، به تایبه‌تی له سنووره‌كانی توركیا له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌لیپۆ (حه‌له‌ب). له‌م ناوچانه‌دا كه له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا زۆربه‌یان یه‌زیدی بوون،ته‌نها چه‌ند گوندێك به ته‌واوه‌تی وه‌كو یه‌زیدی ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند شارێكی بچكۆله،باقی یه‌زیدیه‌كانی تر چوونه‌ته سه‌ر دینی ئیسلام. ئاساییه له حه‌له‌ب و ناوچه سنووریه‌كان، خه‌ڵكانێك ببینیت كه ده‌زانن و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باب و باپیرانیان یه‌زیدی بوون. ڕه‌نگه له ناو یه‌ك نه‌وه‌دا،مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی بكرێت كه هیچ لایه‌نگرێك بۆ ئه‌م دینه كۆنه800 ساڵیی و ههلآوێڵدراوه له سوریا و توركیا مابێت.
له گفتووگۆكانی سوێددا گه‌لێك جار بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت وه‌كو به‌هانه‌یه‌ك بۆ كه‌م تا زۆرێك ئازادی كۆچكردن بۆ سووریانهكان له باكووری كوردستان و باكووری ڕۆژئاوای سوریاوه،چونكه پێیان وایه كلیسا مه‌سیحیه‌كان له‌و شوێنانه هیچ دواڕۆژێكیان نییه، بۆیه پێویسته ڕێگایان بدرێت له سوێد یان شوێنێكی تر نیشته‌جێ ببن.
ئه‌گه‌ر هیمه‌تی ئێمه بۆ سیاسه‌تی په‌نابه‌ری و كۆچكردن ئه‌وه بێت كه له‌ڕێگای گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ یارمه‌تی ئه‌و كه‌مینانه بده‌ین كه دوچاری چه‌وساندنه‌وه هاتوون،ئه‌و ده‌بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا له پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه یارمه‌تیه مرۆڤیهكانمان بۆ یه‌زیدیه‌كان ته‌رخان بكرادیه. ڕه‌وشی ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن شاره‌زایانی سوێدیه‌وه سه‌رنجی بۆ ڕانه‌كێشراوه، كاتێك وه‌كو شاره‌زا له مه‌ڕ كه‌مینه‌كانی توركیا و سوریا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
به‌لآم له عێراق پێده‌چێت یه‌زیدیه‌كان ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ درێژه به‌ژیانی خۆیان بده‌ن به تایبه‌تی له شه‌نگار كه تا ئێستاش زۆرینه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می سیاسی سیكۆلار (دنیایی) له عێراق ملكه‌چی فوندهمهنتالیزمی ئیسلامی نه‌بن تا ڕه‌وشی یه‌زیدیه‌كان وه‌كو ڕه‌وشی به‌هایه‌كانی كه ئێستا له ئێران ده‌ژین،لێبێت.
تێبینی وه‌ڕگێڕ: مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی ئه‌م بابه‌ته بلآوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریه له‌سه‌ر یه‌زیدیه‌كان كه تا ئێستا وه‌كو پێویست ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وانی كورده‌وه،به تایبه‌تی به زاروهی كورمانجی خوارو. من ته‌نها له هه‌ندێك شوێندا "باكووری عێراق و ڕۆژهه‌لآتی توركیام" كۆڕیوه بۆ باكوور و باشووری كوردستان.
سه‌رچاوه
Ingmar Karlsson, Gud med oss.
Religion och politik I Mellanöstern, S.117-125. Arlöv 1984.