چه‌ند په‌یڤێك له یادی كوردستان نێت دا
كاوه ئه‌مین
یه‌كێك له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه گه‌لێك جار باسی لێوه ده‌كرێت "دنیا بووه‌ته گوندێكی بچكۆلانه"،به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك، ئینته‌رنێته. سانسۆر له زۆر ولآتی دنیادا تائێستاش وه‌كو چه‌كێك بۆ كۆنترۆڵكردنی بیروڕا جیاوازه‌كان و كپ كردنی ڕه‌خنه له ده‌سه‌لآت به‌كارده‌هێنرێت،به‌لآم ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش سنووره‌كانی سانسۆری ڕه‌ش نه‌كردبێته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌و داڕمانی بردووه. نه‌ته‌وه‌ی كورد كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه،له هه‌مووان زیاتر بیروڕاكانی سانسۆر كراوه و ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه،به‌لآم ئینته‌رنێت ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به‌جیهان به‌ده‌ست خستووه. ئیمڕۆ به‌ده‌یان و سه‌دان ماڵپه‌ری تاكه‌كسی و حیزبی و ڕێكخراوه كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت پارته قه‌ده‌غه‌كراوه كوردییه‌كان له‌و چوار ولآته‌ی كوردستانیان داگیركردووه،له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت ڕۆژانه له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زاركه‌سه‌وه چاویان لێده‌كرێت.كوردستان نێت یه‌كێكه له‌و ماڵپه‌ڕه چالاكانه‌ی كورد كه ماوه‌ی پێنج ساڵه بێ وچان ڕۆژانه نوێ ده‌كرێته‌وه و به‌هه‌زاران وتار و هه‌واڵ له شاشه‌ی كوردستان نێته‌وه سنووره‌كانیان به‌زاندووه،به‌تایبه‌تی له باشوور و ڕۆژهه‌لآتی كوردستان و ئه‌وروپاوه خه‌ڵكانێكی زۆر ڕۆژانه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌ن.خاڵێكی پۆزه‌تیڤ ئه‌وه‌یه كه كوردستان نێت ده‌رگای خۆی بۆ ڕه‌خنه له ده‌سه‌لآت و پارته كوردیه‌كانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئاوالآ كردووه. ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لآت و پارته كوردیه‌كان،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌و پێشنیار‌و نه‌سیحه‌ته‌ی كه‌ده‌یانكرێت،دیسانیش له‌ئاست به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد دا نه‌بن،ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌یدانیان بۆ ئاوالآ بێت ده‌بێت چی بكه‌ن. دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه ڕه‌خنه هه‌موو كات كاری خۆی كردبێت،به‌لآم خۆ هه‌رهیچ نه‌بێت له‌ئاست ئه‌و هه‌موو هه‌لآنه‌ی كراون،ویژدانیان به ئاگا هێنراوه‌ته‌وه.كوردستان نێت هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دروشمی "نێتی هه‌موانه‌ی" به‌رزكردۆته‌وه،به‌لآم ئایا ئه‌مه به‌مانای ئازادی ڕاده‌ربڕین دێت. گه‌لێك جار له كورستان نێته‌وه،شه‌ڕی نێوان نووسه‌ران له‌لایه‌ك و لایه‌نگرانی پارته سیاسییه جۆر به‌جۆره‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه،ده‌یان لاپه‌ڕه‌یان پێ ڕه‌شكراوه‌ته‌وه. ئازادی ڕاده‌ربڕین مانای سوكایه‌تی به تاكه كه‌س و گروپی دینی و ئێتنیكی نییه. بۆ نمونه یاسای چاپه‌مه‌نی ولآتێكی وه‌كو سوێد ڕێگا به برینداركردنی هه‌ستی تاكه كه‌س و گروپه جۆراوجۆره‌كان نادات. ئه‌گه‌ر شتێكی واش به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك جا له فۆرمی ئینته‌رنێت یان كاغه‌ز دا تێبپه‌رێت ئه‌وا خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌و گۆڤاره یان ڕۆژنامه‌یه به‌رپرسیار ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت ماڵپه‌ره كوردیه‌كانیش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وره‌پاوه وه‌شان ده‌كه‌ن ڕه‌چاوی یاسای چاپه‌مه‌نی ئه‌و ولآتانه بكه‌ن. هه‌مانكات هه‌ندێك ماڵپه‌ری كوردی وه‌كو ئه‌وه‌ی پێناسی نووسه‌رێتی و ولآتپه‌ره‌وه‌ری بده‌نه خه‌ڵكی،لاسای هه‌ندێك پارت و لایه‌نی كوردی و ڕۆژهه‌لآتی ده‌كه‌نه‌وه،له كاتێكدا ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ركی ئه‌وان نییه. لایه‌نێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه كه گرنگی به‌زمانی كوردی بدرێت و كه‌سێك هه‌بێت چاو به وتاره‌كاندا بخشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی پاكیان بكاته‌وه،به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه بشێوێندرێ. بڕاوا ناكه‌م هیچ ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی هه‌بێت كه‌سێكی زمانه‌وان هه‌ڵه‌كانیان بۆ ڕاستبكاته‌وه. ده‌ره‌نجامی ئه‌م پاشاگه‌ردانییه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا ده‌شكێته‌وه.كوردستان نێت له‌نێو ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا جێگای خۆی كردۆته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شی ماندوبوونێكی زۆر ده‌كێشێت كه جێگای پێزانینه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه له‌داهاتودا زیاتر ئه‌و ماندوبوونه بۆ كاری نه‌ته‌وه‌یی كه له‌هه‌موو شتێك زیاتر بۆ كورد پێویسته،بخرێته گه‌ڕ و خۆی له شه‌ڕه ده‌نوك به‌دوور بگرێت، شه‌رتیش نییه نێتی هه‌موان بێت، چونكه شتێكی وا كارێكی مه‌حاڵه.