وه‌رزش و ناسیۆنالیزم
كاوه ئه‌مین
یاریه‌كانی ئه‌مساڵی ئۆلمپیك كه له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه چوو،جارێكی تریش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ناسیۆنالیزم به شێوه‌یه‌كی به‌ربلآو،خۆی خزاندۆته نێو وه‌رزشه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه یاری ئۆلۆمپیك بووه‌ته بازارێكی گه‌وره‌ی ئابووری و پروپاگانده. وه‌ك ده‌زانرێت له گریكی كۆندا،به‌رپاكردنی ئاهه‌نگه وه‌رزشیه‌كان بۆ پیاهه‌ڵدان و ستایشكردنی خوداكان و كرده‌وه ئاینیه‌كان په‌رپا ده‌كرا. به‌لآم له دنیای مۆدێرنی ئیمڕۆدا كه مه‌سمێدیا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه " پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و بازرگانی جێگای پروپاگه‌نده‌ی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یان گرتۆته‌وه،به‌چاوخشان و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مه‌سمێدیا و به‌روپێشچونی كۆمۆنیكه‌یشین ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت". یاخود به سه‌یركردنی یاریه‌كان له ڕێگای تیڤی و ئینه‌ته‌رنێته‌وه كه ڕۆژانه له‌لایه‌ن نزیكه‌ی زیاتر له دوو ملیارد مرۆڤه‌وه چاویان لێده‌كرێت،بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ناسیۆنالیزم و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رگێكی سیاسیان پێداهڵكێشراوه چۆن له یاریه‌كاندا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. ئالآی ئه‌و ولآتانه‌ی كه به‌شداری له پێشبڕكێكاندا ده‌كه‌ن،نیشانه‌و ڕه‌مزێكی زه‌قی ناسیۆنالیستی به‌شداربوان و سه‌یركه‌رانی یاریه‌كانن. چونكه ئالآ به‌یه‌كێك له نیشانه گرنگه‌كانی ناسیۆنایزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌نرێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم كه له كاتی پێشبڕكێكاندا له زمانی زگماكیش گرنگی زیاتره. بۆ نمونه گه‌لێك جار یاریكه‌ری ولآتێك كه زۆرجاران خه‌ڵكی ولآتانی هه‌ژار نشینن،نوێنه‌رایه‌تی ولآتانی تر ده‌كه‌ن،كاتێك داوای په‌نابه‌رێتی له‌و ولآتانه ده‌كه‌ن و ناسنامه و هاوولآتێتی خۆیان ده‌گۆڕن، هه‌ڵبه‌ت زۆرجار هۆكاری ئابووری له پشت ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه‌ن،چونكه له ولآتانی پێشكه‌وتوو به تایبه‌تی ئه‌وروپا وه‌رزشوان به هۆی هونه‌ری یاریه‌كانیانه‌وه ده‌بنه سه‌رمایه‌داری گه‌وره،به‌لآم له ولآتانی پاشكه‌وتوو،وه‌رزش تا ئێستا نه‌بووته هۆكارێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.گه‌لێك جار ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناسنامه‌ی ولآتی خۆی ده‌گۆڕێت،فریای ئه‌وه ناكه‌وێت زمانی ئه‌و ولآته نوێیه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات فێر ببێت،به‌ڵكو ته‌نها به هه‌ڵگرتنی ئالآی ئه‌و ولآته نوێیه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌ستی ناسیۆنالیستی لایه‌نگران و بیه‌نه‌رانی یاریه‌كان ده‌وروژێنێت.وه‌ك ده‌بینین زۆربه‌ی وه‌رزشڤانه‌كان ڕه‌نگی جله‌كانی به‌ریان له ڕه‌نگی ئالآی ولآته‌كانیانه،ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار،ڕه‌نگی گۆره‌وی و ده‌رپێ كورته‌كانیشیان له‌هه‌مان ڕه‌نگه. لێره‌دا ڕه‌نگه‌كان وه‌كو سیبوڵێكی ناسیۆنالیستی ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌یه له ورژاندن و شانزیكردن به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری كه‌وناره‌ی ئه‌و میلله‌تانه،ئه‌گه‌رچی له‌ژێر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كیدا نین،واته مه‌ترسی له‌ناوچوون و توانه‌وه‌یان له‌سه‌ر نییه. ڕه‌نگه‌كان و ئالآ بۆ گه‌لانی بنده‌ستی وه‌كو كورد،گرنگی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه بۆ خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركه‌ران كه تا ئێستاش نایه‌نه‌وێت كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو كه له‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی دیاری كرا‌و كه كوردستانه ده‌ژی،بناسن. بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی توركی له هه‌موان زیاتر دژایه‌تی ڕه‌نگه كوردییه‌كان ده‌كات كه ئالآی كوردستانیان پێكهێناوه،دوا كرده‌وه‌ی تور‌كان كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی فێربوونی زمانی كوردی له شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر)بوو،چونكه تابلۆكانی سه‌ر ئه‌و خانووه‌ی كه جێگای خوێندنی زمانی كوردییه به ڕه‌نگی (كه‌سك و سوور و زه‌رد) نووسرابوو. واته هه‌م زمانی كوردی و هه‌میش ڕه‌نگه كوردییه‌كان له‌یه‌ككاتدا كه پایه‌یه‌كی گرنگی ناسیۆنالیزمی كوردین ئاوێزانی یه‌ككراون،بۆیه توركه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكه‌دا كۆسپیان خسته به‌رده‌می مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و بنكه‌یه. داگرتنی ئالآی كوردستان له كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی توركومانییه‌وه به چه‌پڵه پێشووازی لێكرا،هه‌مان عه‌قڵییه‌تی توركه كه‌مالیسته‌كانی توركیایه.ئیمڕۆ ئالآی كوردستان یانش ڕه‌نگه‌كانی ئالآی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستان و تاراوگه هه‌ستێكی هاوچاره‌نووسانه و هه‌رچی زیاتر له‌یه‌كنزنزیكبوونه‌وه‌ی كوردی ڕه‌خساندووه،چه‌ندین هه‌نگاو پێش زمانی كوردیی كه‌وتۆته‌وه كه بڕبڕه‌ی پشتی ناسیۆنالیزمی كورد و مانه‌وه‌ی كورده وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك. تا ئێستاش ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌یی كوردیش داده‌نێن،زمانی كوردی (مه‌به‌ست زاراوه جۆراوجۆره‌كانی كوردییه) نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌وره گرنگه‌ی خۆی له یه‌كخستنی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ببینێت. ئه‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی كه بتوانن به‌شێویه‌كی شیاو به هه‌موو زاراوه‌كانی كوردی بنووسن و بخوێننه‌وه،به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.به‌لآم ئیمڕۆ ئالآی كوردستان و ڕه‌نگه‌كانی ئالآی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی كوردستان ئاشنانن. كه‌واته ئالآ سیمبوڵێكی (Symbol) گرنگی ناسیۆنالیزمه له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و بێ ده‌وڵه‌تیشدا.ئه‌گه‌ر ئالآی نه‌ته‌وه‌یی بۆ زلهێزێكی وه‌كو ئه‌مریكا نیاشنه‌ی نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ری بێت و سه‌رۆككۆماره‌كانی ئه‌و ولآته به‌شانازییه‌وه له یه‌خه‌ی خۆیانی ده‌ده‌ن،بۆ گه‌لێكی بنده‌ستی وه‌كو كورد كه سه‌دان ساڵه كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ناسیۆنالیزمی سه‌رده‌ست زۆر گرنگتره،ئیتر ناماقوڵیه‌كی گه‌وره‌یه كه خه‌ڵكانێك به‌ناوی پێشكه‌وتنخوازی و بالۆره‌ی تره‌وه،ته‌نها وه‌ك په‌ڕۆیه‌ك چاوی لێبكه‌ن،به‌ڕاست كام سه‌رۆكی كورد تا ئێستا ئالآی كوردستانی له‌سه‌ر سنگی خۆی داوه و شانازی پێوه بكات؟ به‌و هیوایه‌ی له پێشبڕكێكانی داهاتووی ئۆڵۆمپیكدا،وه‌رزشوانی كورد به‌شانازییه‌وه وه‌كو هه‌موو وه‌رزشوانانی دنیا،ئالآی كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه و به ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و ئالآیه جله‌كانی به‌ریان بخه‌مڵێنن. من چی له (هاورێ)یه‌ك بكه‌م كه له ژێر ئالآی به‌عس (عێراق)دا تۆپێن بكات،با به‌كوردیش بئاخڤێت.