ده ساڵ كوردایه‌تی (Özgur Politika) به توركی
كاوه ئه‌مین
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی (ئۆزگور پۆلیتیكا –پۆلیتیكای ئازاد) كه له ئه‌ڵمانیا به زمانی توركی ده‌رده‌چێت،یادی ده ساڵه‌ی وه‌شانی خۆی كرده‌وه. پۆلیتیكای ئازاد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی (پ.ك.ك-پێشوو) دامه‌زرا و ئێستاش له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی (كۆنگره‌ی-گه‌ل)وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و درێژه به كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی ده‌دات. ئه‌گه‌رچی من زمانی توركی نازنم،به‌لآم دڵنیام له‌وه‌ی كه له‌م ده ساڵه‌دا خزمه‌تێكی زۆریان به كورد كردووه،به تایبه‌تی له ناساندنی كولتووری كورد به تورك زمانه‌كان،به تایبه‌تیش ئه‌و كوردانه‌ی كه زیاتر به زمانی توركی ده‌خوێننه‌وه.به‌لآم چه‌ندین شه‌قاو، كوردیان له زمانی كوردی دوور خستۆته‌وه. ئه‌وه‌ی كه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م بۆچی هێنده‌ی گرنگی به زمانی توركی ده‌درێت بۆ هێنده گرنگی به‌زمانی كوردی نادرێت.یه‌كێك له‌و به‌هانانه‌ی كه كورده‌كانی باكوور ده‌یهێننه‌وه و ده‌یانه‌وێت خۆیان له ڕه‌خنه‌ی كه بۆ به‌زمانی كوردی نائاخڤن و نانووسن بدزنه‌وه،ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی تورك زیاتر له هه‌شتا ساڵه زمانی كوردی قه‌ده‌غه كردووه،ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردی ئه‌و پارچه‌یه ناتوانن به كوردی بنووسن و بخوێننه‌وه،بۆیه به‌ناچاری بۆ بلآوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی و تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت ده‌بێت په‌نا بۆ زمانی توركی ببردرێت. جارانیش كه ستراتیجی (پ.ك.ك) دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بوو،هه‌موو شتێكیان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه ده‌به‌سته‌وه واته ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی داببمه‌زرێت ئه‌وا كێشه‌ی زمان و كولتوور و هه‌موو كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێن(دیاره ئه‌مه زۆر ڕاسته و هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردیش ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو ده‌رده كورده چاره‌سه‌ر بكات). وه‌ك ده‌زانین ئێستا ستراتیجی ئه‌و پارته گوڕدراوه،مافی هاوولآتێتی ئازاد و دیموكراتی و برایه‌تی و داننان به كولتووری كوردی و زمانی كوردی جێگای ده‌وڵه‌تی كوردیان گرتۆته‌وه،به‌لآم تا ئێستاش زمانی توركی زمانی زاڵی كورده‌كانی باكوور و داموده‌زگانیانه. چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و وه‌رزی و بگره سالآنه‌ش هه‌ر به‌زمانی توركی ده‌رده‌كرێن،واته له‌لایه‌ك داوای ئازادكردنی زمانی كوردی له ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێت به‌لآم به خۆیان زمانی توركی به‌كارده‌هێنن. دیاره ده‌یان نمونه‌ی به‌رچاو هه‌ن،به ده‌یان نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد به زمانی توركی نوسیویانه‌و ده‌نووسن و له كرداردا خزمه‌تی زمانی توركی و كولتووری توركی ده‌كه‌ن و ئافراندنه‌كانیان ناچنه خانه‌ی داهێنانی كوردییه‌وه. نووسه‌رانی وه‌كو یه‌شار كه‌مال و ئه‌حه‌مه‌د عارف و سۆزان سامانجی و ده‌یانی تر چه‌ندین شاكاری جیهانیان به زمانی توركی پێشكه‌ش به ئه‌ده‌بیاتی توركی كردووه. دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه دژایه‌تی زمانی (توركی و فارسی و عه‌ره‌بی) بكه‌ین،به‌لآم زمان ناسنامه‌یه‌كی گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به تایبه‌تیش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد كه هه‌میشه ڕوبه‌روی توانه‌وه بووه‌ته‌وه.ده ساڵ ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یه‌ك به زمانی توركی له ولآتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیادا،ته‌مه‌نێكه بۆ خۆی. ئۆزگور پۆلیتیكا ده‌بوو ئه‌گه‌ر له یادی ده ساڵه‌ی خۆیدا هه‌مووشی نه‌بوایه به كوردی،ده‌بوو نیوه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی به زمانی كوردی بنووسرایه،نه‌ك به توركی ساڵ دوای ساڵ یادی بۆ بكرێت. تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری ئۆزگورپۆلیتیكا ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ڕۆژنامه‌یه‌كه كه له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌رده‌كرێت و ڕۆژانه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕۆژنامه‌ی لێده‌فرۆشرێت به تایبه‌تی له فرۆكه‌خانه‌و وێستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ركان ده‌فرۆشرێت. ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌كه به كوردی بوایه زۆربه‌ی كورده‌كان ده‌یانتوانی بیكڕن و كه‌ڵكی لێوه‌رگرن،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گرنگی به هه‌واڵی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بدایه،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی كه ناتوانن به پیتی لاتینی بنووسن و بخوێننه‌وه ده‌یانتوانی ئه‌و زاراوه‌یه فێرببن،به‌مه‌ش گاڤێكی گرنگ به‌ره‌و ستانداركردنی زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی ده‌هاوێژرا. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئۆزگورپۆلیتیكا،پاشكۆیه‌كی هه‌فتانه‌ی به زمانی كوردی به‌ناوی (هیوا)وه هه‌یه (12-16 له‌په‌ڕه‌ی A3)،به‌لآم له‌مه‌شیاندا غه‌در له زمانی كوردی ده‌كه‌ن،چونكه ئه‌و پاشكۆیه له‌گه‌ڵ توركییه‌كه‌دا ناخرێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه.وه‌ك ده‌زانرێت یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان) له تاراوگه زیاتر له سه‌د ساڵ پێش ئێستا به زمانی كوردی ده‌رچوو،ده‌بوو ئێستا ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی كوردی درێژه‌ی به كاره‌كانی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان" كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی نیشتیمان په‌ره‌وه‌ری به‌درخانییه‌كانه‌وه ده‌ركرا،بدایه،نه‌ك یادی ڕۆژنامه‌یه‌ك كه ده ساڵه به توركی وه‌شان ده‌كات بكردرایه‌ته‌وه.براده‌رێك گێڕایه‌وه كه به‌هه‌شتی كاك ئازاد مسته‌فای سكرتێری پاسۆك وتبووی: كاشكی له توركیا چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به زمانی كوردی ده‌ربچونایه،قه‌ینا با هه‌ر به شان و باڵی توركیشیاندا هه‌ڵبدایه،خۆ خزمه‌تیان به زمانی كوردی (وه‌ك زمان) ده‌كرد.منیش ده‌ڵێم كاشكی ئۆزگور پۆلیتیكا به كوردی كوردایه‌تی بكردایه،چش با تورك له هه‌ڵوێستی ئاشتیانه و برایانه‌ی كورد نه گه‌یشتنایه،خۆ مامۆستا ئیسماعیل بێشكچی كوردیش نازانێت،به‌لآم ده‌مێكه له‌سه‌ر كورد ده‌كاته‌وه و ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نیشی بۆ كورد له زینداندا به‌سه‌ر بردووه.به ڕاست ده‌بێت كورده‌كانی باكوور هه‌تا كه‌ی به زمانی توركی كوردایه‌تی بكه‌ن؟ یان ئایا كوردایه‌تی به توركی ده‌كرێت؟ پرسیارێكه هیواردام به كوردی وه‌لآمی بدرێته،نه‌ك به توركی.