له شه‌ڕی سارده‌وه بۆ شه‌ڕی تیرۆر
كاوه ئه‌مین
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م،كه به تێكشكانی نازیزمی هیتله‌ریی كۆتای هات،به تایبه‌تیش دوای مردنی ستالین (1953)،لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له دژایه‌تیكردن له نێوان هه‌ردوو زلهێزی دنیا،سۆڤیه‌تی جاران و ئه‌مریكا،كرایه‌وه،كه تا ده‌هات جیهانی به‌ره‌و نائارامی و بگره له ناوچوونیش ده‌برد.ئه‌م دژایه‌تیانه له ساڵی 1962 دا گه‌یشتنه لوتكه،دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت بڕیاری دا،ڕۆبۆتی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر خاكی كوبا دابه‌ستێت،كه به ئاسانی ئامانجه‌كانی خۆیان له نێو ئه‌مریكادا ده‌پێكا،چونكه كوبا ته‌نها 160 كیلۆمه‌تر له كهنهرهكانی فلۆریداوه دووره.ئه‌م كێشه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو ولآت، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كرد،پاشان به "كێشه‌ی كوبا" ناوی ده‌ركرد،سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و ولآتانه‌ی خستبووه ڕهوشێكهوه كه چیتر باس له مانگ و ڕۆژ نه‌بوو بۆ ده‌سپێكردن به شه‌ڕی ئه‌تۆمی به‌ڵكو باس له كاتژمێر و چركه ده‌كرا،ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا Keenedy و سه‌رۆكی سۆڤیه‌تی Chrusjtjov،ده‌ستیان به دوگمه‌ی چه‌كه كۆكوژیهكانیاندا بنایه،ئه‌وا نیوه‌ی دنیا كاول و وێران ده‌بوو. به‌لآم پێده‌چوو كه هه‌ردووك سه‌رۆك نه‌یانویستبێت دنیا ڕووبه‌ڕوی ڕۆژێكی وا بكه‌نه‌وه. كه‌نه‌دی ڕێگای ئابڵوقه‌دانی ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری كوبا و ڕێگاگرتن له كه‌شتییه سۆڤیهتیهكانی هه‌ڵبژراد له جیاتی هێرشكردنه سه‌ر كوبا و داگیركردنی كه له‌لایه‌ن ژه‌نراڵه‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێده‌كرا. ئه‌وه بوو سۆڤیه‌ت به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ڕۆبۆته‌كانی خۆی له توركیا بكشێنێته‌وه.چه‌كه‌كانی خۆی له كوبا كشانه‌وه،ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد به‌ڵكو له‌به‌رنامه‌یاندا بوو كه ئه‌و چه‌كه كۆنانه‌ی كه له توركیا هه‌یانبوو،نوێ بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی كوبا چاره‌سه‌رێكی نیوه‌ناچڵی بۆ كرا. سالآنی ههڤتاكان و هه‌شتاكان په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت گۆرانكاریان به‌سه‌ر دا هات و له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بوون،تا ده‌هات گرژیه‌كان ده‌ڕه‌وانه‌وه و "شه‌ڕی سارد" جێگای شه‌ڕه‌كانی تریان گرته‌وه. ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ڕۆناڵد ڕیگندا، به‌یداخی شه‌ڕی ئایدۆلۆژی به‌رزكردوه،ڕێگان سیسته‌می كۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی به "ئیمپری خراپه" ده‌شوبهاند. چونكه ڕۆناڵد ڕێگن پێی وابوو كه به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌مریكای دیموكرات و سۆڤیه‌تی كۆمۆنیستی واته به‌ربه‌ره‌كانێی چاكه و خراپه."شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" له سه‌رده‌می »ڕێگان«دا كه ئه‌مریكا وه‌كو قه‌ڵغانێك بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ڕۆبۆته‌كانی سۆڤیه‌ت له ئاسمانه‌وه،بڕیاری له‌سه‌ردا،به ملیردها دۆلاری بۆ ته‌رخان كرا،سۆڤیه‌تی خسته سه‌ر دووڕیانی مردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه،چونكه ئابووری سۆڤیه‌ت و باری ژیانی خه‌ڵك له‌و په‌ڕی خراپیدا بوو،بۆیه نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌مریكا بكه‌ن و كۆتای شه‌ڕی سارد كه به‌ڕوخانی دیواری به‌رلین وههڵوهشاوهی سۆڤیه‌ت كۆتایی هات،لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كرده‌وه به ڕووی مرۆڤایه‌تیدا،لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه ده‌رس له له هه‌ڵه‌كانی پێشوو وه‌رنه‌گیرا،به‌ڵكو مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر كرده‌وه كه ئێستا ناوی "شه‌ڕی تیرۆری" لێنراوه.دیارده‌یه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی "موجهاهیدینی ئیسلامی" و "جیهاد" له دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ت و شه‌ڕی عێراق-ئێران و كێشه‌ی لوبنان و فه‌لستینه‌وه،بووه دیارده‌یه‌كی جیهانی،به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی بنلادن و گروپكهی ئه‌لقه‌یده،گۆڕه‌پانی شه‌ره‌كه‌یان له ئاسیا و ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاسته‌وه گواسته‌وه بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا. دیاره ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه هه‌موو ئه‌و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی كران،به كوردیه‌كه‌ی دابه‌سته‌ی ده‌ستی ئه‌وان بوون. به‌لآم به كۆتای هاتنی شه‌ڕی سارد و یهكلایهنهكردنهوهی ده‌سه‌لآت به قازانجی ئه‌مریكا،ئیتر مه‌ترسی كۆمۆنیستی له گۆڕ نران. دژایه‌تی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو ئه‌لقاعیده و بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانستان،ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ڕۆژئاو و زۆربه‌ی زۆری ڕژێمه‌كانی دنیاوه به‌ناوی "شه‌ڕی تیرۆر"ناسراوه،له دوای 11 سێبتێمبهرهوه،گوێی دنیای پێئاخنرا.گه‌رده‌لوولی تیرۆر به تیرۆری ده‌وڵه‌تیشه‌وه،ئه‌گه‌رچی ناكرێت له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئه‌تۆمدا به‌راوردی بكه‌ین،به‌لآم به‌شێوه‌یه‌كی تر دنیای خستۆته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه و،وه‌كو جنكۆكهیهكی لێهاتووه،له‌هه‌ركات و ساتێك‌دا ده‌توانێت ئاماده بێت.له ساڵی 1992 دا،له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له 70 شه‌ڕ له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی جیهاندا،له‌گه‌رمه‌ی خۆیاندا بوون،ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،له گه‌لێك ناوچه شه‌ڕی ناوخۆیی و ئێتنیكی و دینی به‌رده‌وامن،ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆریان لهبیرچونهتهوه و به‌وپه‌ڕی بێ ڕه‌حمییه‌وه ڕۆژانه دروێنه‌ی ژیانی سه‌دان مرۆڤ ده‌كه‌ن،به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوی به‌ناو ئاشتیپارێز و مافی مرۆڤپارێز،برۆكانیشیان ههڵدهكێنن. كه‌وته ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه به كۆتای هاتنی "شه‌ڕی سارد" دنیا له جاران ئارامتر نه‌بووه‌ته‌وه،به‌ڵكو ڕوبه‌روی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه.بۆ یه‌كه‌مین جار،ئه‌مریكا له لوبنان له ساڵی 1983 دا،گورزێكی به‌هێزی به ده‌ستی ئیسلامیه‌كان خوارد،ئه‌ویش ئه‌وه بوو له كردارێكی خۆكوژیدا،239 سه‌ربازی ئه‌مریكایی كوژران،سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، ڕێگان،هیچ ڕێگایه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا نه‌ما،جگه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ولآته. ئه‌م ته‌وژمی تیرۆره كه به ناوی ئیسلامه‌تییه‌وه ڕۆژانه لهگهڵێك شوێنی دنیادا،ده‌یبینین،شتێك نییه هه‌ر له خۆیه‌وه وه‌كو قارچك هه‌ڵتۆقیبێ،به‌ڵكو زۆر هۆكاری داگیركاری و دڕنده‌یی ولآتانی سه‌رده‌ست،پاڵیان ناوه به‌و خه‌ڵكانه‌وه كه خۆیان ده‌كوژن و خه‌ڵكانێكی زۆرتی تریش كه گه‌لێك جار خه‌ڵكانی سڤیلن به خۆیانه‌وه ده‌كوژن. كێشه‌ی فه‌له‌ستین،چیچان،كوردستان،كاشمیر،سریلانكا و زۆر شوێنی تریش كراونه‌ته قوربانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و چاوچنۆكی ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیدار. گروپه تیرۆریسته‌كان كه ناتوانن به‌ربه‌ره‌كانێی زلهێهزهكان له پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا،بكه‌ن،په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ڕفاندن و گرتنی بارمته،ده‌به‌ن. ته‌قاندنه‌وه و كوشتنی زیاتر له 300 كه‌س،له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ڕووسیا،ئه‌نجامیان دا،گه‌یشته دنیای هه‌ژاند. تریۆریستان ده‌یانه‌وێت به‌و كرده‌وه دڕندانیه،وه‌لآمی تیرۆری ده‌وڵه‌تی ڕووسیا بده‌نه‌وه كه چه‌ندین ساڵه له چیچانستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هه‌ندێك چاودێری سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌رده‌وامی كێشه‌كان و چاڕهسهرنهكردنیان،ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی بۆ نمونه سوپای ڕووسی و هه‌ندێك له‌و گروپانه‌یه كه گوایه بۆ ئازادكردنی چیچان خه‌بات ده‌كه‌ن. بازرگانی چه‌ك و ناركۆتیكا،له قه‌فقاسیا و ناوچه‌كانی بالكان بۆ هه‌ندێك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت وگروپه مفیاكان وك‌و چاڵه خه‌زنه‌یه‌كی لێهاتووه،هه‌تا نائارامیش له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت،ئه‌وان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن،جا گرنگ نیه ڕۆژانه چه‌ند كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و بازاڕه گلآوه.ئه‌مریكاش له‌لایه خۆیه‌وه،پێی وابوو كه ڕوداوی 11 سێبتامبر،هه‌لێكی باشه بۆ جێپێ قایمكردنی خۆیان به تایبه‌تی له ڕۆژهههلآی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو،كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دابین كردنی سوته‌مه‌نیه بۆ ڕۆژئاوا.به‌لآم پێده‌چێت ئه‌مجاره،حساباته‌كانیان لنگاوقوچ ده‌ربچێت. ڕه‌نگه باشترین به‌رهه‌م، له دوای 11 سێبتامبرهوه،ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام بێت،هه‌ر هیچ نه‌بێت له چاوی ئێمه‌ی كورده‌وه،ئه‌گه‌ر چی كورد وه‌كو پێویست نه‌یتوانی یانیش نه‌یانهێشت كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت،به تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه. ڕه‌نگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی كورد زه‌بری به ده‌ستی تیرۆری ده‌وڵه‌تییه‌وه نه خواردبێت،ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌دان هه‌زار كوردی بێ سه‌روشوێن كرد،توركیا به به‌رچاوی ئهمریكاو ولآتانی تره‌وه،هه‌شتا ساڵه،به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك تیرۆری ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كورد تاقیده‌كاته‌وه،سوریا و ئێرانیش به هه‌مان شێوه. كورد له سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردیشدا،یه‌كێك بوو له قوربانییه‌كانی كێشهمكێشی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا،كه هه‌ر یه‌كه‌یان هاوكاری یه‌كێك له‌و ولآتانه‌ی كه كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه،ده‌كرد و ده‌كه‌ن. ئێستاش كه عێراق بووه‌ته ناوه‌ندی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی،ته‌نها به‌سیاسه‌تی "په‌رتكه و زاڵبه" كه میتۆدێكی كۆڵۆنیاستی به‌ریتانی بوو له سه‌ره‌تای سه‌ده‌یی ڕابردوودا، به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان به‌كار ده‌برا،ده‌كرێت عێراق ئارام بكرێته‌وه. ئه‌ویش به دابه‌شكردنی عێراق به سه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی جیاوزدا كه ڕێگا بدرێت خه‌ڵكی ئه‌و سێ ده‌وڵته واته كوردستان و عێراقی شیعه و عێراقی سوونی،بۆ خۆیان سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن. ده‌نا به دیموكراتكردنی عێراق كه شتێكی خه‌یاڵییه،ناتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. چونكه ههرهوهكو ئه‌دۆنیس ده‌ڵێت "عێراق سه‌ددامی دروستكرد نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه"، ئاماده‌گی هه‌یه ده‌یان سه‌ددامی تر به‌رهه‌م بهێنێ و مێژوو ده‌یان جاری تریش دووباتبێتهوه،ئه‌مه‌ش دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورده.ده‌وڵه‌تانی به‌هێز ده‌توانن به ناوی قه‌لاچۆكردنی تیرۆره‌وه و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان،ده‌یان دیكتاتۆری تر بئافرێنن،ده‌یان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ركوت بكه‌ن. هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا كه ده‌ڵێت ئه‌وان ئاماده‌ن له ههركوێهكی دنیا بێت با بێت،هێرش بكه‌نه سه‌ر تیرۆریستان،ئه‌مه‌ش لاسایكردنه‌وه‌یه‌كی كاڵفامانه‌ی ئه‌مریكایه له دوای 11 سێبتامبرهوه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه جارێكی تر،خوێن بكرێته‌وه به لاشه‌ی سارده‌وه‌بووی "شه‌ڕی سارد"دا. تیرۆر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كاتێك بنه‌بڕ ده‌كرێت،كه سه‌روه‌ری بدرێته‌وه به نه‌ته‌وه‌كان. ده‌نا دنیا ڕه‌نگه ئه‌مجاره نه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو "شه‌ڕی سارد و گه‌رم و تیرۆره"بگرێت،ئه‌مجاره هه‌ر نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ناسوتێنێت،به‌ڵكو زلهزهكانیشی پێوه ده‌سوتێت،مه‌گه‌ر 11 سێبتامر له ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی كه ئیمڕۆ له ڕووسیا ده‌قه‌ومێت،كه كه‌س له خۆی دڵنیا نییه،ئه‌و مانگاشهوه نییه كه سه‌ر له ئێواره دیاره؟