ده‌وڵه‌تی كوردی و بارودۆخی نیَوده‌وڵه‌تی
كاوه ئه‌مین
كیَشه‌ی كورد له‌سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئیَستا, به‌بی چاره‌سه‌ری كردن ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رییه لاوه‌كییانه‌ش كه له‌شیَوه‌ی داننان به زمانی كوردی و هه‌ندیَك لایه‌نی كولتووری كوردی كراون, نه‌یانتوانیوه كیَشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن. كیَشه‌ی كورد له‌خۆیدا تیَكه‌ڵ و گریَدراوی زۆر شه‌رِی ناوخۆیی و ناوچه‌ییه له هه‌ریَمی رۆژهه‌ڵاتی نیَوه‌رِاستدا. هه‌ڵگیرساندنی شۆرِشی ئه‌یلوول و شه‌رِی هه‌شت ساڵه‌ی ئیَران-عیراق و, پاشانیش شه‌رِی كه‌نداوو روخانی رژیَمی به‌عس له عیراق, هه‌مویان راسته‌وخۆ و نارِاسته‌وخۆ به‌كیَشه‌ی كوره‌ده‌وه گریَدراون, دیاره لیَره‌دا ناتوانین به‌وردی باسی هه‌موو فاكته‌رو ورده‌كارییه‌كان بكه‌ین.ده‌وڵه‌تی عیراق ناشه‌رعییه‌لیَره‌دا پیَویسته هه‌ندیَك لایه‌نی میَژووی كیَشه‌كه وه‌بیر بهیَنینه‌وه. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌بناغه‌وه, شتیَكی ناشه‌رعی و چاوچنۆكی كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی بوو. چونكه نه به‌ریتانییه‌كان و نه فه‌ره‌نسییه‌كان هیچ حسابیَكیان بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه نه‌كرد, گویَیان نه‌دا به باكگراوندی كولتووری , ئیَتنیكی و دینی دانیشتوان.دوای ئه‌وه‌ی كه‌كوردستان بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته كۆلۆنیالیزمه‌وه دابه‌شكرا, به‌تایبه‌تیش لكاندنی باشووری كوردستان كه هه‌موو ولایه‌تی موسڵی ده‌گرته‌وه, به‌عیراقه‌وه, بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی ته‌رازووی هیَزبوو له‌نیَوان شیعه‌و سوونی كه‌میَژوویه‌كی خویَناویان هه‌یه. چونكه له‌رِاستیدا نه‌كوردو نه‌شیعه‌ش زۆر شتی هاوبه‌ش كۆینه‌ده‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌وروبه‌ری كه ناوه‌ندی عه‌ره‌بی سونییه.فاكته‌ری میَژووی هه‌ن له‌وانه په‌یمانی سیڤه‌ر “10ئابی 1920” كه تیایدا مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تیَكی سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد ده‌ستنیشان كرد. واته كورد به‌پیَی پریَنسیپه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌وكاته مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه.هه‌لی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌دوای راپه‌رِینه‌وه “1991”, جاریَكی تر بۆ كورد هه‌ڵكه‌وته‌وه. به‌تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالیستی عیراق له‌سی پاریَزگای باشووری كوردستان و هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌موو كه‌موكورِیه‌كانیشیه‌وه, ده‌كرا بكریَته به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تیَكی كوردی , له‌و پارچه‌یه‌ی وڵاتی ئیَمه, به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو, پاشانیش شه‌رِی ناوخۆی سیاسه‌تی كوردیان قرِچۆك كرد‌و به‌ره‌و داوه‌شانیان برد. هه‌موو هیَزه كوردییه‌كان و رۆشنبیرانی كورد ده‌یان ساڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه "ماف" ده‌ستیَندری و نادری , كه هه‌رواشه ئیَمه چۆن ده‌توانین باسی بارودۆخیَك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین, كه له‌و كوردستانه پان و به‌رینه‌دا “مه‌به‌ست كوردستانی گه‌وره‌یه”, پارتیَكی به‌هیَزی كوردی نییه كه داوای ده‌وڵه‌تی كوردی بكات. ده‌نا باشترین بارودۆخ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ره‌تای روخانی ده‌وڵه‌تی عیراقدا هاته ئاراوه. ده‌وڵه‌تیَكی به‌هیَزی وه‌ك عیراق له‌ماوه‌ی مانگیَكدا له‌گریَژنه‌برددراو داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ما. بۆجاری یه‌كه‌م له‌میَژوودا كه‌ركووك كه كاكڵی چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌ی كورده له‌هه‌موو كوردستاندا, ته‌نانه‌ت موسڵیش كه ئیَستا كورد له‌بیرخۆی بردۆته‌وه, كه‌وته ده‌ست كورد خۆیه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه كورد خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار هیَزی سه‌ربازی ئابووره‌یه‌كی تارِاده‌یه‌ك باش و خه‌ڵكیَكی فیداكار كه ده‌كرا بكرانایه دیواریَكی به‌هیَز بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیَكی كوردی . په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌رچی هیچ شه‌رعیه‌تیَكی نه‌ماوه چونكه دوانزه ساڵه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه له كوردستان, ئه‌گه‌ر له خه‌و راببوایه‌و, برِیاریَكیان به‌زۆربه‌ی ده‌نگ بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیَكی كوردی بدایه. ئه‌وا چۆن "هه‌ریَمی ئاسایش" بووه ئه‌مری واقیع ئاواش ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بووه ئه‌مری واقیع. كورد ئه‌گه‌ر خۆی داوای ده‌وڵه‌ت نه‌كات, ئیتر بارودۆخی نیَوده‌وڵه‌تی چۆن ده‌بیَت بابیَت, كاریگه‌رییه‌كی پاسیڤی ده‌بیَت. باشترین به‌ڵگه‌ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌به‌رِیَز جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ده‌می دانیاڵ میته‌رانه‌وه له‌م رۆژانه‌ی پیَشوودا دركانی , باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه دنیا‌و وڵاتانی به‌هیَز به‌تایبه‌تی چۆن له كیَشه‌ی كورد ده‌رِوانن, مام جه‌لال ده‌گیَرِیَته‌وه:"جاریَكیان مادام دانیاڵ میته‌ران به بیل كلینتۆنی سه‌رۆكی پیَشووی ئه‌مریكا ده‌ڵیَت: كورد میلله‌تیَكی غه‌درلیَكراوه, یه‌كیَكه له قوربانیه‌كانی میَژوو, هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بیَت. كلینتۆنیش ده‌ڵیَت, هه‌قم هه‌یه له‌سه‌ر كورد, بیریَكی لیَده‌كه‌مه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ڵامی دانیاڵ میَته‌ران ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵیَت وه‌ڵا راست ده‌كه‌یت كورد میلله‌تیَكی وایه‌و غه‌درلیَكراوه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن “دیاره مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ته”, به‌ڵام ئایا ده‌توانن وڵاتی خۆیان ئیداره بكه‌ن, ئه‌وه شتیَكیان هه‌یه‌و تیَكبه‌ربوونه‌و دوو حزب شه‌رِی یه‌كتر ده‌كه‌ن, جا ئه‌گه‌ر ئازادی ته‌واویان بده‌ینی چی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن؟له‌به‌رئه‌وه گومانم هه‌یه ئه‌و میلله‌ته بتوانی ئیداره‌ی وڵاتی خۆی بكات". “كوردستانی نوی 24/8/2004” باشه به‌م حاڵه‌وه چاوه‌رِوانی چی له بارودۆخی نیَونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین. له‌هه‌مووشی خراپتر, ئه‌و بیره عیراقچیَتییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی رۆژانه له‌میَشك و بیروهۆشی كورد دا, ده‌یچیَنن. كورد عیراقی له‌بیرچووبووه, ئه‌وان به‌بیریان هیَنایه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه ئیمرِۆ ئه‌و سی پاریَزگایه‌ی كوردستانیش كراوه‌ته دوو له‌ته‌وه, ده‌كریَت بڵیَم دوو سیسته‌می جوداش حوكومرِانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات. ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانیَت سی پاریَزگا بكات به‌یه‌ك و به‌یه‌ك ده‌نگی هه‌رهیچ نه‌بیَت داوای فیدرالی بكات, چۆن ده‌كریَت زه‌مینه‌ی ده‌وڵه‌تیَكی كوردی خۆشبكریَت.ده‌بی كورد خۆی هه‌بیَتئه‌وه خه‌باتی گشتگیرانه‌ی خه‌ڵكی باشووری ئه‌فریقاو سه‌رۆك ماندیَلا بوو كه سیسته‌می ئه‌پارتایتیان له باشووری ئه‌فریقا هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌ك دڵنه‌رمی و دیموكراتی سپیی پیَسته‌كان, دوو سی ده‌یه‌یه رۆژانه ره‌شپیَسته‌كان, ده‌رِژانه ناو شه‌قامه‌كانه‌وه تا وایان له دنیا كرد چاوو گویَی خۆی بكاته‌وه. به‌ڵام كوا كه‌ی و له‌كوی كورد به ملیۆن هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان, كه هیچ پیَویستی به‌شه‌رِ كردنیش ناویَت, ته‌نها ئیراده‌و خواست نه‌بیَت, هیچ هیَزیَكیش نییه له دنیادا بڵیَت بۆ كورد ریَپیَوانی ملیۆنی ئاشتیانه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات. ئه‌وه‌تا له ئه‌مریكا له‌كاتی كۆنگره‌ی پارتی كۆماری جورج ده‌بلیو بوش, چاره‌كه ملیۆنیَك مرۆڤ ریَپیَوانیان كرد‌و ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی "بوش" به‌رِوخانی عیراقیشه‌وه گرت, كابه‌ش كه‌چ نه‌بوو. ده‌ڵیَن له شاری ئیسته‌مبوڵ, سی تا چوار ملیۆن كورد ده‌ژی , باشه ئه‌گه‌ر هه‌ر كوردیَك رۆژانه كه‌ڤریَك “به‌ردیَك” بخاته سه‌رجاده‌كانی ئه‌و شاره, ده‌بیَت قیامه‌ت رانه‌بیَت؟ كه رۆژانه هه‌زاران گه‌شتوگوزاركه‌ری بیانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن؟ئه‌گه‌ر كورد خۆی هه‌بیَت و داوای ده‌وڵه‌ت بكات, ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه, دنیا ناتوانیَت پیَش له‌كورد بگریَت, كه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر بانگه‌شه‌ی دیموكراتی ده‌كات, مه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ناچیَته خانه‌ی پره‌نسیپی دیموكراتییه‌وه. ئه‌ی مه‌گه‌ر ریَكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان, دان نانیَت به‌مافی چاره‌یخۆنووسین بۆ هه‌موو گه‌لیَك. ده‌كرا ریفراندۆم وه‌كو یه‌كیَك له پره‌نسیپه هه‌ره‌جوانه‌كانی دیموكراتی , بكرایه‌ته داخوازییه‌ك و هه‌موو كوردی باشوور به‌یه‌ك ده‌نگ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ندان ملیۆنیدا ئه‌و داوایه‌یان به‌رزبكردایه‌ته‌وه, ئه‌گه‌رنا ئه‌و "عیراقی هیواو ئاشتییه‌ی " كه ده‌هۆڵی بۆ لیَده‌دریَت چ مانایه‌كی هه‌یه. كه‌واته كورت و كرمانجی , كاتیَك كورد خۆی داوای ده‌وڵه‌ت نه‌كات, خه‌ڵكانی تر بڵیَن چی !له
ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ" ژماره24 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه