هه‌ر سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" مابوو پێی ...
كاوه ئه‌مین
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سایتی كوردستان پۆست‌دا،كه‌سێك كه دیاره چه‌رمی ڕووی زۆر قایمه، به ناوی دڵزاره‌وه له‌سه‌ر هاوتای هۆزانڤانی نه‌ته‌وه‌یی (دڵدار)،ئامبازی سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" بووه. به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوایه كاك كه‌مال كه خاوه‌نی سایته‌كه‌یه،ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی بلآوبكردایه‌ته‌وه،له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خۆی وته‌نی چه‌ند ساڵێك كاژیك بووه. ئه‌و كاته كه ده‌كاته سالآنی شه‌سته‌كان،به گوێره‌ی هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژانه‌یان به چاوی خۆیان دیووه‌و،كاژیك بوون، كاژیك وه‌ك دڕكێك وابووه له چاوی ناحه‌زان و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كوردا دا،به تایبه‌تی چه‌په قولابییه خۆ به‌كه‌مزانه‌كانی كورد له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه داگیركه‌كه‌ره‌كانی كوردستاندا.سه‌یره،ئێستا پاش ئه‌وه‌نده ساڵه كه‌سێك دێت سووكایه‌تی به سروودی نه‌ته‌وایه‌تینامه‌وه ده‌كات و كه‌سانێكیش دێن له‌نێو ئه‌و قوڕو چڵپاوه‌دا فه‌رته‌ڕناش ده‌كه‌ن و پاشان ده‌كه‌ونه ته‌قه له سروودی نه‌ته‌وایه‌تیمان و ئه‌وانه‌ی كه پارێزگاریی لێده‌كه‌ن. له هه‌مووشی سه‌یرتر هه‌ندێك له‌وانه دیسان سه‌ر به چه‌پی قولابی كوردن و له كوره‌خانه‌كانی تووده و شیوعی و كۆمۆنیزمی كارگه‌رییه‌وه به سه‌قه‌تی له قاڵب دراون،ده‌ڵێی ئه‌مانه بابه‌و باب پێیان وتراوه بۆ پێشه‌وه بڕۆن و نه‌خه‌ڵه‌تابن به‌ملاو به‌ولادا بڕوانن،هه‌رچی كوردی و كوردوستانییه له‌و كاروانه‌تاندا پێی بووه‌ڕن.باشه سووكایه‌تی كردن به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب"،چ په‌یووه‌ندیه‌كی به ڕه‌خنه گرتن له پارتی و یه‌كیه‌تی هه‌یه. ئیمڕۆ "ئه‌ی ڕه‌قیب" له‌لایه‌ن هه‌موو كورده‌وه وه‌كو سروودێكی نه‌ته‌وایه‌تی دانی پیانراوه،خۆ سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" هه‌ری هی پارتی و یه‌كیه‌تی نییه،ته‌نها شتێك كه دابه‌شنه‌كرابێت ئه‌و سرووده‌یه. سایتێك هاتووه بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی سووكایه‌تییه‌كه كه گوایه *چه‌پی سه‌ربه‌خۆن"،باس له قودسیه‌ت و ناقودسییه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه كابه كه‌چ نابێت ڕه‌خنه له‌و سرووده بگیرێت،به‌لآم توو ویژدانتان،ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه یان سووكایه‌تی؟ به‌ڵێ ده‌كرێت،ئالآ و سروودی نه‌ته‌وه‌یی ولآتێك بگۆڕدرێت،به‌لآم ئه‌وه كاری تاكه كه‌س نییه،به‌ڵكو په‌ڕله‌مان و ده‌وڵه‌ت بڕیاری شتێكی وا حه‌ساس ده‌دات، نه‌ك كه‌سێك بێت بۆ هه‌ڵڕشتنی داخی ناوسكی خۆی سووكایه‌تی بكات به میلله‌ته‌كه‌ی خۆی.خه‌ڵكانێك كه تا دوێنێ به ناوی چه‌پگه‌رایی و ئینته‌رناسیۆنالیزمێكی درۆزنانه‌وه،هه‌چیه‌كیان له‌ده‌ست هات كردیان به‌دژی كورد و بیری نه‌ته‌وه‌یی،ئێستاش خۆیانیان لێ بووه‌ته پارێزه‌ری گوایه كوردایه‌تی،ئه‌مه‌یه ده‌ڵێت: تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت.ئه‌وانه‌ی كه تائێستا به دژی ئه‌و ناماقوڵییه‌ی كه به "سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب"كراوه به جواب هاتوون،خه‌ڵكانێكی ولآتپارێزن،نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه،به فه‌رمانی ده‌سه‌لآتدارنی كوردستان ده‌ئاژوون و بۆ پاره و پوڵی هه‌ڵڕژێردراوی ده‌سه‌لآتدارنی كوردستان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن،نمونه‌شیان كاك هاوڕێ باخه‌وانه،كه كه‌سێكی مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رێكی كورده.ئه‌وانه‌ی كه بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت به سروودی نیشتمانیشه‌وه،با یه‌ك نمونه بهێننه‌وه كه كام تاكی میلله‌تێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه سووكایه‌تی به ئالآ و سروودی نیشتیمانیه‌كه‌ی بكات و شار به‌ده‌ر نه‌كرابێت؟سروودی نیشتیمانی "ئه‌ی ڕه‌قیب" ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیشی هه‌بێت،ئێستا بووه‌ته هی هه‌موو كورد به وانه‌شه‌وه كه چاویان پێی هه‌ڵنایه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كورد بووه‌وه خاوه‌نی ماڵی خۆی،ئه‌و كاته ده‌توانرێت و ده‌كرێت،په‌نجه‌روه و ده‌رگاكانی ئه‌و ماڵه،چۆن خۆی بییه‌وێت ڕه‌نگ بكات.