ڕێگایه‌كی دوورودرێژ بۆ گه‌یشتن به عه‌داله‌ت
نووسینی: Ulf B Andessonوه‌رگێڕانی: كاوه ئه‌مین
ڕۆژی هه‌ینی (31/8/2004)،دیكتاتۆری پێشووی چیلی،ئاوگۆستۆ پینۆچێت،ده‌ستی كرد به هێرشێكی دژبه‌ر. پارێزه‌ره‌كه‌ی پینۆچێت، Pablo Rodriguez ،زۆر به توندی به دژی دادوه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه Juan Guzman،وه‌ستایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له ڕێگای یاساییه‌وه له‌سه‌ر كار لای ده‌بات.11 سێبتامبر،بۆ زۆرێك له خه‌ڵكی شیلی،ڕۆژێكی به ئێشه. ئه‌و ڕۆژه‌یه كه له‌ساڵی 1973،پینۆچێت ده‌ستی كرد به تێكشكانی دیموكراتی له شیلی. سلڤادۆر ئالیندا،كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرداربوو،خه‌ڵكانی سۆسیالیست و كۆمۆنیست و سۆسیالدیموكرات و مه‌سیحیه چه‌په‌كانی له ده‌وری Unidad Popular،كۆكردبووه‌وه،ده‌بوو له ڕۆژی 11 سێبتامبر دا،بكوژرایه. له كاتێكدا فرۆكه جه‌نگیه‌كان سه‌رقاڵی بوردومانكردنی كۆشكی كۆماری بوون،سه‌ربازانی پینۆچێت له سه‌رتاسه‌ری شیلیدا كه‌وتبوونه ڕاوه‌دونانی خه‌ڵك،له ڕۆژانی دواتردا،سه‌دان كه‌سیان كوشت و هه‌زارنیشیان خسته زیندانه‌كانه‌وه. وێنه‌ی زیندانییه‌كان له ئیستادیۆمی (گۆڕه‌پان) نه‌ته‌وه‌یی و وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵی جه‌نراڵه‌كان له‌گه‌ڵ پێنۆچێت به خۆی چاویلكه ڕه‌شه‌كه‌یه‌وه،بوونه سیمبوڵێك بۆ سه‌رده‌مێكی تاریك له قاره‌ی ئه‌مریكای لاتین. دوای 17 ساڵ حوكمڕانی،پینۆچێت به خۆشی خۆی وازی له ده‌سه‌لآت هێنا. شیلی بووه تاقیگای بیری لیبڕالی نوێ و، ژیانی ڕێكخراوه‌یی له گرێژنه بردرا. ده‌یان هه‌زار مڕۆڤ ڕووبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه كرانه‌وه، كاتێك له لایه‌ن سه‌ربازان و پۆلیس سه‌ر به پینۆچێت،په‌سترانه زیندانه‌كانه‌وه.كۆمیته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه،له ساڵی 1991 دا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه نزیكه‌ی (3200) كه‌س كوژراون یانیش "بێ سه‌روشێن" كاراون. پێنوچێت توانی پێناسی دیبلۆماسی (په‌رله‌مانی) خۆی بپارێزێت و ئازادانه بژی،تا ساڵی 1998 كه سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد، تا له‌گه‌ڵ هاورێی دێرینی خۆی مارگه‌رێت تارچه‌ر، پیاڵه‌یه‌ك چا بخۆنه‌وه. له‌سه‌ر داخوازی دادوه‌ری ئیسپانیایی،Baltasar Garzon، پینۆچێت له به‌ریتانیا هێڵدرایه‌وه،له چاوه‌ڕوانی بڕیاری ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی به ئیسپانیا و دادگایی كردنی به تاوانی كوشتنی هاوولآتیانی ئیسپانیایی. دوای گێرمه‌و كێشه‌یه‌كی زۆر،پینۆچێت ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چیلی پێدرا، له وێش به بیانوی ئه‌وه‌ی كه له حاڵی فیزیكی و ده‌رونی خراپدایه، نه‌درایه دادگا. به‌لآم دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار،پینۆچێت گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیونی له مه‌یامی، فلۆریدا،كرد، جارێكی تر داخوازی دادگایی كردنی پینۆچێت به‌رزكرایه‌وه،ئێستا ئیتر له‌وه ده‌چێت كه كۆتایی به پینۆچێت بهێنرێت.له 26/8/2004،دادگای بڵندی شیلی به ده‌نگه‌كانی 9 به 8،بڕیاری دادگای كردنی پینۆچێتی ئه‌رێ كرد. خوان گوزمان،به ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی مرۆڤ،پینۆچێت تاوانبار ده‌كات،له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "گه‌رده‌لوولی كۆندۆر" (Kondor Operation).كۆندۆر ئۆپره‌یشین ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نهێنیه بوو،كه جه‌نراڵه دیكتاۆره‌كانی،ئه‌رجه‌نتین،شیلی،بۆلیڤیا،به‌رازیل،پاراگوای و ئوروگوای له سالآنی هه‌ڤتاكاندا به‌یه‌كه‌وه له دژی به‌رهه‌ڵستكارانیان،پێی هه‌ستان.ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو كه لایه‌نگرانی چه‌په‌كان نه‌توانن له هیچ شوێنك ئۆقره بگرن و، له‌و ناواچانه‌دا له ناو ببرێنن. ئه‌مریكا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا،ده‌ورێكی چالاكی له پشتیوانی كردنی جه‌نراڵه‌كاندا،بینی. ژماره‌یه‌كی زۆر له میلیتاریسته‌كانی ئه‌مریكای لاتین،له لایه‌ن ئه‌مریكاوه مه‌شقیان پێده‌كرا.،به چاوی هاوپه‌یمانه‌وه له جه‌نراڵه دیكتاتۆره‌كان ده‌ڕوانرا،له دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كۆمۆنیزمدا. ئۆپریشه‌ین كۆندۆر له لایه‌ن جێبه‌جێكه‌رانیه‌وه به ده‌نگێكی به‌رز باسی لێوه‌نه‌ده‌كرا،به‌لآم بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه له نێو ده‌بران،شتێكی نهێنی نه‌بوو.ڕۆژی هه‌ینی،به هۆی په‌رده لادان له‌سه‌ر دیكۆمێنته نهێنیه‌كانی ئه‌مریكا،جارێكی تر تیشك خرایه سه‌ر ده‌وری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا،هێنری كه‌یسنجه‌ر، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نراڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین، كه له‌نێوان (ده تا سی هه‌زار) كه‌سیان كوشتووه یانیش "بێ سه‌روشوێن"كردووه،له ماوه‌ی حه‌وت ساڵ حوكومڕانیان،كه ولآته‌كه‌یان دوچاری "شه‌ڕێكی كلآو" كرده‌وه.له ڕۆژی 10/6/1976،كه هێشتا سێ مانگ به‌سه‌ر ڕوخانی ڕژێمی Isabel Perons دا،تێپه‌ڕ نه‌بووبوو،كه‌یسنجه‌ر چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جۆنتای شیلی Ceser Augosto Guzzetti كه‌وت،كه له سه‌ر ئۆپریشین كۆندۆر زانیاری به كه‌یسنجه‌ر دا. هه‌ڤته‌یه‌ك پێش ئه‌وه ته‌رمی سه‌رۆككۆماری چه‌پ، Juan Forres، له ئه‌رجه‌نتین دۆزرایه‌وه،كه یه‌كێك بوو له قوربانیه‌كانی گه‌رده‌لوولی كۆندۆر. "Guzzetti"به كه‌یسنجه‌ر وتبوو كه گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌رجه‌نتین "تیرۆریزمه". له وه‌لآمدا كه‌یسنجه‌ر ده‌ڵێت: " ئێمه زۆر به وردی چاودێری ڕووداوه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ین. هیوادرین كه ڕژێمی تازه ،كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه بچێت و ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی ئێمه بێت بۆ به‌ره‌و پێشچونی ئێوه،درێغی ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر شتێك پێویست بێت بكرێت،ده‌بێت ده‌ستوبردی لێبكه‌ن،پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی سروشتی. ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه به‌رێزبن". زه‌حمه‌ت نییه،له‌وه تێبگه‌ین كه Guzzetti ئه‌و قسانه‌ی كیسنجه‌ری وه‌كو هه‌ڵكردنی چرای سه‌وز به دژی تیرۆر لێكدابێته‌وه. خه‌ڵكانی تر له داموده‌ستگاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر تیرۆر نیشاندا.ڕواێژكاری كاروباری ئه‌مریكای لایتین له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا Harry Shlaudermann، له ڕۆژی 9/7/1976 دا،ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌رجه‌نتین ڕووده‌دات ئاگادرای دا به كه‌یسنجه‌ر" تیۆری جونتا ئه‌وه‌یه كه هه‌مان میتۆدی كه چیلیه‌كان به كاریان هێنا،به‌كاربهێن،ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌وان به‌رهه‌ڵستكاران ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت قه‌شه و ڕاهیب و خه‌ڵكانی تریش ده‌كوژن".سه‌فیری ئه‌مریكی له ئه‌رجه‌نتین Robert Hill، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه باسیان له پێشێلكردنی یاسا ده‌كرت،هه‌ڵوێستی وه‌رگرت،به‌لآم كاتێك نیگه‌رانی خۆی به Guzzetti ڕاگه‌یاند له وه‌لآمدا وتی" به‌رپرسه‌كه‌ت كه‌یسنجه‌ر،ئاگاداره چی ده‌كه‌ین،بۆیه ئه‌و شتانه پشتگوێ بخه".له ئۆكتۆبه‌ری 1976 دا،بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا بوو كه چۆن له ئه‌رجه‌نتینی تیرۆردا،خه‌ڵك ده‌كوژرێن و "بێ سه‌روشوێن" ده‌كرێن. له 7 ئۆكتۆبه‌ردا،كه‌یسنجه‌ر بۆ جاری دووه‌م چاوی به Guzzetti كه‌وت،ئه‌مجاره‌یان له Waldorf Astoria له نیۆرك.كه‌یسنجه‌ر پێی ده‌ڵێت: من تێگه‌یشتنكێ قه‌دیمانه‌م هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هاوڕێیان پشتیوانیان لێ بكرێت. ئێمه ده‌رباره‌ی گرفتی مافی مرۆڤ ده‌خوێنیینه‌وه،به‌لآم ئێمه تێكه‌ڵی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ناكه‌ین. هه‌تا خێراتر سه‌ربكه‌ون،چاكتره.جه‌نراڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین له مه‌به‌ستی كه‌یسنجه‌ر گه‌یشتن.كاتێك له ڕۆژی هه‌ینی دا دیكۆمێنته‌كان ئاشكراكران،كه‌یسنجه‌ر ئاماده نه‌بوو وه‌لآمی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه ئاخۆ ئه‌و چی به جه‌نراڵه‌كان وتووه له ساڵی 1976 دا. شه‌ریكه‌ی لۆبی كه‌یسنجه‌ر ( Kissinger Association )، ده‌ست و پێ سپیانه،هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه به‌درۆ بخه‌نه‌وه. به‌لآم هه‌تا دیكۆمێنتی زیاتر ئاشكرا بكرێن،ڕۆڵی ئه‌مریكا باشتر ئاشكرا ده‌بێت له پشتیوانی ئه‌وان بۆ تیرۆری جه‌نراڵه‌كانی ئه‌مریكا لاتین.سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌و ڕۆژه تاریكانه،هه‌تا ئێستاش وا به ئاسمانی ئه‌و ولآتانه‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردوو،دادگای بڵندی ئه‌رجه‌نتین بڕیاری دا كه نابێت هیچ سنوورێك بۆ دادگای كردنی تاوان بارانی دژی مافی مرۆڤ هه‌بێت. سه‌رۆككۆماری ئه‌رجه‌نتین ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیتر كاتی خۆدزینه‌وه له دادگا به‌سه‌ر چووه.به‌و شێوه‌یه به‌رپرسیارانی سه‌ربازی ئه‌رجه‌نتین هه‌مان چاره‌نووسی پینۆچێت،چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌مانای دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكیان كوشتووه و سه‌رنگوم كردووه.به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا كه ڕووبه‌روی ئه‌وانه‌ی كه پێشتر تاوانیان ئه‌نجام داوه كراوه‌ته‌وه، ده‌بوو هه‌روه‌ها كه‌یسنجه‌ریش په‌لكێش بكرێت بۆ به‌رده‌می مێزیی دادگا.
سه‌رچاوه: 36/2004 3-9 september :Arbetaren nr