غازی یاوه‌ر و عه‌بدولكه‌ریم قاسم دوو ڕوی یه‌ك دراون
كاوه ئه‌مین
به كوده‌تاكه‌ی قاسم له ساڵی 1958 دا،عێراق له ولآتێكی مه‌لیكییه‌وه گۆڕدرا بۆ كۆماری. به‌لآم ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌ردی كوردی تیمار نه‌كرد،كه كێشیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیایی له‌گه‌ڵ ولآتی كۆلۆنیالی عێراقدا هه‌یه. عێراق له سه‌ر مێزی كۆلۆنیالیستی به‌ریتانیایدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشرا، كرایه دومه‌ڵێك له ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵتۆقێنرا. باشترین شتێك كه ڕژێمی قاسم كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا كردی،ئه‌وه بوو كه ڕێگایان دا،سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و هاوڕێكانی له سۆڤیه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و پاشانیش له‌به‌ر نائه‌منی و نییه‌ت خراپی ڕژێم،بارزانی هه‌رزوو عێراقی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه باشووری كوردستان. وه‌كو مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی) باسی ده‌كات، داموده‌ستگاكانی ڕژێم له چه‌ند ڕۆژی سه‌ره‌تای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی قاسمدا،ده‌سه‌لآتیان له باشووری كوردستاندا ئیفلیج بوو،به‌لآم به هۆی سه‌رگه‌رمی و شایولۆغانی پارتی و شیوعیه‌كان كه گوایه ئه‌م "شۆڕشه" ڕمێكه و دراوه له دڵی ئیمپریالیزم،نه‌یانتوانی كه‌ڵك له‌و هه‌له وه‌ربگرن له كاتێكدا قاسم به پشتیوانی كۆمۆنیست و كورده‌وه توانی جێگاپێی خۆی قایم بكات،هه‌ر ئه‌وانیش بوون كه هاوكاری قاسمیان كرد بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخی بوونه‌كه‌ی جه‌نراڵ شواف له ساڵی 1959 له موسڵ.دوای ئه‌وه‌ی كه قاسم جێپێی خۆی قایم كرد،به بیانوی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌وه‌ری عێراق ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه،داخوازیه‌كانی مسته‌فا بارزانی ڕه‌تكرده‌وه كه له چه‌ند خاڵێكدا پێشكه‌شی قاسمیان كرد به له‌به‌رچاو گرتنی به‌ره‌گرافی سێ له یاسای كاتی عێراق،ئه‌و داخوازیانه‌ش چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی-كولتووری و ئابووریان بۆ كوردستان له خۆ گرتبوو،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له یاسای ئه‌ساسی كاتی عێراقدا (1958)دا،دان نراوه به‌وه‌ی كه عێراق له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب پێكدێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت به خێرای ڕوداوه‌كان وه‌كو فیلمێك به‌رمه پێشه‌وه،بۆ ئه‌م سه‌رده‌می ئێستا كه غازی یاوه‌ر سه‌رۆككۆماری عێراقه،لای هه‌موان ئاشكرایه كه له ساڵی 1961 تا ساڵی 1991،كۆماری عێراق چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد كردووه و به‌چ ده‌ردێكی بردووه.ڕوداوه‌كانی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس،له هه‌ندێك ڕووه‌وه له ساڵی 1958 ده‌چن،به تایبه‌تی له بیركردنه‌وه و تێڕاوانی عه‌ره‌ب بۆ كێشه‌ی كورد و دابه‌ش بوونی خه‌تی سیاسی كورد و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی كه‌ركووك كه ئێستا له گه‌لێك لاوه چاوی ته‌ماحیان له‌سه‌ریه‌تی. ئه‌مریكیه‌كان هه‌ر له سه‌رتاوه و پێش هێرشكردنه سه‌ر عێراقیش نیازی ئه‌وه‌یان نه‌بووه و نییه كه كه‌ركووك بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بیده‌نه‌وه ده‌ست خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه كورده. ( له وتارێكدا كه له ژماره‌ی 137 مێدیا دا بلآوكراوه‌ته‌وه،سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی سوێد كارل بیلت،زۆر به چاكی پێشبینی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای كه‌ركووكی كردووه.ئه‌و وتاره له 30/11/2002 دا بلآوكراوه‌ته‌وه). هه‌ڕه‌شه‌كانی غازی یاوه‌ر كه له كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه ئاراسته‌ی كوردی كرد كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری بیری جوداخوازی ده‌بنه‌وه له باشووری كوردستاندا،هه‌مان ئه‌و گیایه‌بوو كه سه‌رۆكه عێراقیه‌كانی پێش خۆی ده‌یان جار كاوێژیان كردبووه‌وه. به‌ڵێ،ئه‌و عێراقی هیواو ئاشتییه‌ی كه ساڵێكه ده‌هۆڵی بۆ لێده‌درێت و ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه كوردیه‌كانی بۆ كرایه ڕیكلام، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكه‌یه‌كان نه‌بن،گروپه توندڕه و تیرۆریستیه‌كانی عه‌ره‌بی له شه‌و ڕۆژێكدا وه‌ك مریشكی ئاوه‌ڕوتكراویی لێده‌كه‌ن و له ڕاستیدا كردوشیانه،ئاوا وه‌لآمی داخوازی مافێكی ڕه‌وای كورد ده‌ده‌نه‌وه،كه یه‌كێكه له پرسنسیپه‌كانی دیموكراتی. ئاخر مه‌گه‌ر،ڕێپێوانی ئاشتیانه و ڕیفراندوم یه‌كێك نیین له مافه‌كانی هاوولآتیانی هه‌ر ولآتێك. زۆربه‌ی ولآتانی ئه‌وروپا،له ڕاپرسیدا بڕیاریاندا پاره‌كانیان بكه‌ن به‌یه‌ك یا نا.غازی یاوه‌رێك كه وه‌ك عبدولكه‌ریم قاسم به پشتیوانی كورد بووه‌ته سه‌رۆككۆماری عێراق،ئێستا كه ناتوانێت پاسی خۆی بكات ئه‌و شه‌كرانه ده‌شكێنێت،ئه‌ی ئه‌گه‌ر سوپایه‌كی به‌عس ئاسای بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌لآتییه‌وه ده‌بێت چی بكات؟ ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت،شۆڤینیستێكی وه‌كو پارێزگاری دیاله له‌خۆیه‌وه و به‌بێ پرسی یاوه‌ر و عه‌لاوی كۆنه به‌عسی،ئاوا ڕودارانه داوای به‌رده‌وامی به‌عه‌ره‌بكردنی خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر ناكات.مێژووی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان،مێژوویه‌كه تیژی له كوده‌تای سه‌ربازی و چه‌وساندنه‌وه و باربارییه،هیچ دوور نییه جارێكی تریش ئه‌گه‌ر له عێراق هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نا،دیسان سیسته‌مێكی سه‌ددامی بێته‌وه سه‌ر حكوم،ئه‌مریكاش تا ئێستا هیچ شتێكی وای نه‌كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بێت،ئه‌وه‌یشی كه كراوه به هه‌وڵ تێكۆشانی كورد خۆی بووه،نه‌ك پیاوچاكی ئه‌مریكا. كورد و عه‌ره‌ب ده‌كرێت وه‌كو دوو هاوسێی باش،كه حه‌مرین دیواری حه‌وشه‌كه‌یان بێت،بژین،به‌لآم وه‌كو دوو برا ژیان بردنه‌سه‌ر،جگه له خه‌یاڵ پلآوی و كات به‌فیرۆدان،هیچی لێ سه‌وز نابێت.نه‌وه‌د ساڵ ته‌جروبه‌یه‌كی كه‌م نییه.سه‌یره تا ئێستا هیچ ده‌سه‌لآتداركی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی كه یاوه‌ر به كوردی كرد،نه‌هاتۆته وه‌لآم،ئه‌ی غیره‌ت...
تێبینی: ئه‌م نووسینه له 7/10/2004 دا نووسراوه بۆ ڕۆژنامه‌ی میدیا له هه‌ولێر كه له 16/10/2004 دا بلآوكراوه‌ته‌وه.