به سه‌رهاتی سیخوڕێكی كورد (تاوانباركردنی PKKبه كوشتنی ئۆلف ێالَمه)
وه‌رگێڕانی: كاوه ئه‌مین
پێشه‌كیه‌كی كورت
ئه‌م به‌سه‌ر هاته، گێڕانه‌وه‌ی كوردێكی سیخوڕه كه ده‌كه‌وێته تۆڕی جاسوسی (ده‌ستگای پاراستنی سوێده) وه. كاتێك ئۆلف پاڵمه كوژرا له ساڵی 1986 دا، سه‌رۆكی پۆلیسی ئه‌و كاته‌ی سوێد، پارتی كرێكارانی كوردستانی به كوشتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی سوێد ئۆلف پاڵمه، تاوانبار كرد. به‌و شێوه‌یه به هاوكاری میتی توركی بۆ ناوزڕاندنی كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی، له هاوكارییه‌كی به‌رده‌وامدا بوون. جێگای سه‌رنجه كه هه‌ندێك كورد بۆ به ده‌ستخستی ئیقامه و چاوچنۆكی شه‌خسی، جاسوسیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كورده‌كانی باكووره‌وه كرد، كه لایه‌نگری پ. ك. ك بوون. هانس هۆڵمه‌ر له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا، باسی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ندین كورد هاوكاریان كردوون، به‌لآم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌منیه‌تی ئه‌وانه، نایه‌وێت ناوه‌كانیان ئاشكرا بكات.
هه‌ڵبه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕین له باشووری كوردستان، ژماره‌یه‌كی نادیار په‌ناهنده‌ی كورد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرن، خۆیان كردووه به به‌عسی و وتویانه كه له ترسی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵهاتوون، بۆیه ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌ستگا ئیستخباراتیه‌كانی ولآتانی ئه‌وروپاوه، ژماره‌یه‌ك كورد كرابن به سیخوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه. من گومانم نییه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك، پۆلیسی نهێنی سوێد ئه‌رشیفه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، ده‌یان كورد كه ڕه‌نگه ئێستا به فه‌خره‌وه باسی كوردایه‌تی بكه‌ن و پێناسی كوردایه‌تی دابه‌ش ده‌كه‌ن، جاسوس ده‌ربچن. به هه‌رحاڵ با بازنین یه‌كێك له‌و سیخوڕانه چۆن باسی به‌سه‌رهاتی خۆی و پۆلیس سوێدی ده‌كات. ئه‌و سیخوڕه‌ی كه ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژی و په‌شێمانه له‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌قی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردوویه‌تی.
ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتی ئه‌و كابرایه‌یه، كه ناوی خۆی نابات، بۆیه ته‌نها ڕاناوی ئه‌و له گێڕانه‌وه‌كه‌دا هاتووه.
له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا، ئه‌و كه‌سێك بوو كه زانیاری له‌سه‌ر كورده‌كان به پۆلیسی نهێنی Säpå (ده‌ستگای سیخوڕی) سوێد ده‌دا و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه زۆری لێده‌كرا كه هاونیشتیمانیه‌كانی خۆی تاوانبار بكات به كوشتنی ئۆلف پاڵمه، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و پیاوه‌یه كه له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادوێی سوێد له به‌رنامه‌ی (دوای كاتژمێر سێ) كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵیان كرد.
- پێم وتن ئه‌ڕێ ئێوه ئاقڵ نیین؟ به‌لآم ئه‌وان وازیان نه‌هێنا و درێژه‌یان به قسه‌كانیان دا: به‌ڵێ، ئه‌مه ده‌كرێت به‌مانای كوشتنێكی گه‌وره بێت، كوشتنی كه‌سێكی گرنگ، ئه‌و پیاوه ئه‌م قسانه‌ی كرد كه گوێیان له قسه‌كانی ئه‌وان گرتبوو "گفتوگۆ له‌سه‌ر زه‌ماوه‌ند" (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه لایه‌نگرانی پ. ك. ك باسی زه‌ماوه‌ندیان كردووه له و كاته‌ی كه پاڵمه كوژراوه) .
پیاوه‌كه یه‌كێك بوو له‌و په‌ناهندانه‌ی كه پێشتر زانیاریان به پۆلسی نهێنی سوێد ده‌دا، به‌لآم وازی له‌كاره‌كه‌ی هێنا. له ڕۆژی پێنج شه‌مه هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌شداری له پرۆگرامی دوای كاتژمێر سێی ڕادوێی سوێد دا كرد، ئه‌و ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژی و تا ئێستاش له پۆلیسی نهێنی سوێد ده‌ترسێت.
له پڕۆگرامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن پۆلیسی سوێد، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه به ده‌وری نیشانه‌ی (جێگا پێی) پ. ك. ك (ئه‌وانه‌ی پێیان وا بوو كه پ. ك. ك ئه‌وكاره‌ی كردووه) دا ده‌خولانه‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه به دزییه‌وه تۆماریانكردبوون و كردبویانه بناغه‌یه‌ك بۆ تاوانباركردنی پ. ك. ك له‌وه‌ی كه ده‌ستیان له كوشتنی ئۆلف پاڵمه‌دا هه‌بوو بێت.
ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه خۆی یه‌كێك بووه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی پۆلیسی سوێدی له‌وه‌ی كه پێیان ده‌وت نیشانه‌ی پ. ك. ك (گومانكردن له پ. ك. ك) ، ئه‌و كاته هانس هۆڵمه‌ر (سه‌رۆكی پۆلسی ئه‌وكاته‌ی سوێد) ، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت كه ئه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌یه كه ڕێكخراوی تاڕاده‌یه‌ك نه ناسراوی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه (مه‌به‌ست له پ. ك. ك یه) له پشت كوشتنه‌كه‌ی پالمه‌وه‌ن.
ئه‌و (كابرای سیخوڕ) ساڵی 1979 به پاسپۆرتێكی ته‌زویری ئه‌ڵمانی خۆی ده‌گه‌ینێته سوێد. وه‌كو په‌ناهنده‌یه‌كی سیاسی خۆی به پۆلیسی گومرگ ده‌ناسێنێ و داوا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی نهێنی قسان بكات.
موباله‌غه‌م كرد ده‌رباره‌ی به‌رپرسایه‌تیم له‌نێو پ. ك. ك دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئیقامه وه‌ربگرم. ئه‌و شته‌ی كه ئیمڕۆ زۆر لێی په‌شێمانم، چونكه ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه سوێد ڕامبكێشێته نێو ده‌ستگای جاسوسی خۆیانه‌وه، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و كابرایه‌یه كه به‌شداری پرۆگرامه‌كه بوو.
له توركیا له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای هه‌فتاكاند، خوێندكار ده‌بێت له زانكۆی ئیسته‌نبوڵ، ئه‌و لایه‌نگری خوێدنكاره چه‌په‌كان ده‌بێت و به‌شداری له ڕاپه‌رینه‌كاندا ده‌كات به‌دژی ڕژێم. له یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كاندا له ناوه‌ندی ئیسته‌نبوڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێت. له ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌زۆری زۆرداری داوای لێده‌كه‌ن كه هه‌چی ده‌زانێت له‌مه‌ڕ خه‌باتگێڕانی ئازادیخوازی كورد، پێیان بڵێت، كه له چاوی توركه‌كانه‌وه به جوداخواز ده‌ناسران. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كات ئه‌وا، به‌ڵگه‌ی ته‌زویری بۆ دروستده‌كه‌ن و حوكمی ده‌ده‌ن به زیندان كه ماوه‌یه‌كی دووروو درێژ ده‌بێت تیایدا بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به تاوانی خیانه‌ت كردن له دایكی نیشتیمان. ده‌وری ئه‌م كابرایه له نێو پ. ك. ك دا له‌وه زیاتر نه‌بوو كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كرد و لایه‌نگری كێشه‌كه‌ی ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌م شته به‌وه ده‌ستی پێكرد كه پۆلیسی نهێنی سوێد وه‌كو جاره‌كانی پێشووتر، بانگی ده‌كه‌ن بۆ چاوپێكه‌وتنێك، ئه‌ویش پێی وا ده‌بێت كه هه‌روه‌ك جارانی پێشووتر كه چاوی به‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و و سێپۆ بوو، به خێرای كۆتای دێت:
- ئه‌وان ده‌رباره‌ی هه‌ندێك وشه زانیاریان له‌من ده‌خواست. بۆنمونه ئه‌وان ده‌یانویست بزانن كه ئایا (زه‌ماوه‌ند) چ مانایه‌ك ده‌گه‌ینێت به توركی و كوردی؟ منیش وه‌لآمم دانه‌وه كه به هه‌موو زمانه‌كان له ڕۆژهه‌لآتی توركیا، مانای زه‌ماوه‌ندی ڕاسته‌قیه‌نه یانیش جه‌ژنێك، بۆ كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارانه، ئه‌وه قسه‌ی كابرایه بۆ ڕادوێكه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه‌كانی پۆلیسی نهێنی، به وه‌لآمه‌كه‌ی من دڵیان ئاوی نه‌خوارده‌وه، لێپرسینه‌وه‌كه درێژه‌ی كێشا:
- له پڕێكدا یه‌كێك له پۆلیسه‌كان قیژاندی به‌سه‌رمدا: ڕاستیه‌كه‌ی بڵێ، كه ده‌كرێت مه‌به‌ست له كوشن بێت! له سه‌ره‌تادا له مه‌به‌سته‌كه‌یان تێنه‌گه‌شتم بۆیه وتم به‌ڵێ ده‌كرێت به‌مانای كوشتن بێت. دوای ئه‌وه پۆلیسه‌كه به‌رده‌وام بوو وتی: ئه‌گه‌ر زه‌ماوه‌نده‌كه گه‌وره بێت و به‌شیرینیه‌وه و میوانێكی زۆر داوه‌تكرابن، به‌مانای كوشتنی كه‌سێكی به‌ناوبانگ، سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك؟
دوای ئه‌وه كابرا تێده‌گات كه پۆلیس پێیان وایه كه ئه‌و ڕێكخراوه‌ی كه ئه‌و سیخوڕی به‌سه‌روه كردوون، ئۆلف پاڵمه‌یان كوشتبێ:
- منیش پێم وتن، ئه‌رێ ئێوه ئاقڵتان نییه، به‌لآم ئه‌وان وازیان نه‌هێنا و به‌رده‌وام بوون له چه‌له‌حانێكه‌یان: به‌ڵێ، ده‌بێت به‌مانی كوشتنێكی گه‌وره بێت، كه‌سێكی گرنگ.
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و كوبوونه‌وه‌یه. كابرا بڕیار ده‌دات كه واز له كاره‌كه‌ی بهێنێ و، سوێد به‌جێبێڵێ، ده‌ستبه‌رداری هاوكاریه‌كانی بێت له‌گه‌ڵ پۆلیس نهێنی سوێد.
كابرا ده‌ڵێت كه به خێرای ئیقامه‌یان بۆ دابین كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك پاداشتێك له‌لایه‌ن (سێپۆ) وه. ئه‌و ده‌بێته یه‌كێك له‌وانه‌ی كه زانیاریان ده‌دا به پۆلیس، له له نێو كورده‌كاندا پێیده‌ڵێن "خیانه‌ت".
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه كاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی نهێنی كردبوو، هه‌ندێك له خزمه نزیكه‌كانی له نێویاندا برایه‌كی كه له توركیا به تاوانی تیرۆریستی به دوایدا ده‌گه‌ڕان، ئیقامه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت له سوێد. ئه‌و ده‌ڵێ كه له قسه‌كانی له‌گه‌ڵ پۆلیسی نهێنیدا، زۆر به ئاشكرای ئه‌وه‌ی ده‌بین كه پۆلیس جاسوسی تریشی هه‌بوو له نێو كورده‌كاندا.
ئه‌و ده‌ڵێت كه پۆلیسی سوێد هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كرد كه به‌زاناییه‌وه ئه‌وه له‌نێو كورده‌كاندا بلآوبكه‌نه‌وه كه ئه‌و جاسوسه، ئه‌گه ئه‌و به‌رده‌وام نه‌بێت له دانی زانیاری به پۆلس، یانیش ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی باسی ئه‌و هاوكاریانه بكات له‌ی خه‌ڵك كه له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هه‌یبووه. ئه‌و شه‌رمه‌ی كه ده‌بووه په‌ڵه‌یه‌ك به نێوچاوانی خزمه‌كانییه‌وه، په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌و بڕیار ده‌دات كه سوێد به‌جێ بهێڵێت.
له دادگای بڵندی سوێد دا له ساڵی 1992، ئه‌وانه‌ی كه به كاری لێكۆڵیه‌نه‌وه و به‌رپرسیارانی پۆلیسی نهێنی، حكوم دران به تاوانی ئه‌وه‌ی كه به غه‌یره قانونی ئاختفنی ئه‌وه‌ی كه ناویان نا "ئاخافتنی زه‌ماوه‌ند"، تۆماركردووه. له دوای كوشتنه‌كه‌ی ئۆلف پاڵمه، سه‌رۆكی پۆلیسی نهێنی ئێستای سوێد كلاس بێریستراند، نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت بوو له‌و كۆمیته‌یه‌ی كه ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌یان خرابووه ئه‌ستۆ، به‌گوێره‌ی هه‌مان سزایی ساڵی 1992، ئه‌و (واته سه‌رۆكی سێپۆی ئێستا) ئاگاداری ئه‌و گوێگرتنه نایاساییانه بووه.
سه‌رچاوه: Världen idag (www. varldenidag. se) ڕۆژی چاپكردن 7/10/2004