ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریست یان منداڵێكی تیرۆریست
كاوه ئه‌مین
ڕه‌نگه به چه‌ند ساڵێكیش،هێنده‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی دوایی،ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تورك و توركیایان نه‌نووسیبێت. ئه‌وه‌ش له په‌یووه‌ندی له‌گه‌ڵ دیاری كردنی كاتی دانوساندی ئه‌و ولآته بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه ئه‌وه چل ساڵه به‌ئاواتییه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ی كه له‌و وتار و ئامارانه‌ی كه ڕۆژنامه‌كان بلآویده‌كه‌نه‌وه،خویا ده‌كات،زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئه‌وروپا دژی بوونه ئه‌ندامی توركیان له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا،هه‌ندێك ولآتی وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا،خوازیاری ئه‌وه‌ن كه به ڕاپرسییه‌ك له‌و ولآتانه‌دا،چاره‌نووسی ئه‌ندام بوون یان نه‌بوونی توركیا،دیاری بكرێت. ئه‌گه‌ر شتێكی وا بكرێت ئه‌وا باری توركیا زۆر قورس تر ده‌بێت،چونكه به دڵنیاییه‌وه،زۆره‌به‌ی دنیشتوانی ئه‌و ولآتانه نایانه‌وێت،توركیایه‌كی برسی و خاوه‌ن 70 ملیۆن دانیشتوانی موسڵمان (به كوردی باكووریشه‌وه) ببنه برابه‌شی شارستانیه‌تیه‌ك كه بنیاتیان ناوه و دووره له ئه‌قڵی توركییه‌وه.
خاڵێكی گرنگ كه ئه‌وروپا وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ توركیا دایان ناوه،ڕێزگرتن له مافی مرۆڤه له‌و ولآته‌دا كه به‌به‌رده‌وامی بن پئ ده‌كرێت،به تایبه‌تی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه تا ئێستاش له هیچ یاسایه‌كی توركیدا دانی پێدا نه‌نراوه.
له ڕاستیدا توركیا ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریسته،كه تیرۆری ده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له‌و ولآته‌دا به‌ڕێوه ده‌بردرێت. كاولكردنی گونده‌كانی كوردستان،ته‌جاوه‌زكردن به ژنان،كوشتنی و سه‌رنگومكردنی خه‌ڵك كه بكوژه‌كانیان نادیارن،له هه‌مووشیان گه‌مار تر،قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی ئاخافتن و نووسینیی گه‌لێكی بیست ملیۆنی كورده.
ڕۆژی 21/11،هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌ی ماردین قۆسه‌رێ (Mêrdîn Qoserê) ،هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ولآتپارێزێكی كورد و منداڵكێكی دوانزه ساڵی به ناوی (ئوگور كایماز) له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی (ئه‌حمه‌د كایماز) ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌یان،شه‌هید كرد. ڕاگه‌یاندنی تورك و به‌رپرسیارانی تورك، له‌سه‌ره‌تادا ویستیان ئه‌و تاوانه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه دوو گریلایان شه‌هید كردووه،دیزه به‌ده‌رخۆنه بكه‌ن،چونكه لای ده‌وڵه‌تی تورك،گرنگ ئه‌وه‌یه كورد بێت و پاكتاوبكرێت،ئیتر گرنگ نییه منداڵه یاخود پیره،گریلایه یانیش مامۆستایه،ته‌نانه‌ت ئه‌وان ڕه‌حه‌م به دارستان و ئاژه‌ڵه‌كانی كوردستانیش ناكه‌ن. به‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی تورك به‌و حاڵه‌وه بانگاشه‌ی ئه‌وروپایی بوون و شارستانیه‌تی ده‌كات و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ده‌میان بووه به ته‌ڵه‌ی ته‌قیوه‌وه و له ئاست ئه‌م تاوانه‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه. ڕاگه‌یاندی كوردیش به تایبه‌تی له باشوور، ده‌ستیان به كلآوه‌كه‌ی خۆیانه‌وه گرتووه نه‌كا (با) بیبا!
توركیا وه‌كو ولآتێكی داگیركه‌ر،كه هه‌شتا ساڵه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیایی كه‌مالیزم به‌ڕێوه ده‌چێت،ناتوانێت تا سه‌ر نكۆڵی له مافه‌كانی كورد بكات،ئیمڕۆ یان سبه‌ی،كه‌مالیزمیش وه‌كو ناسیزیم،ده‌خرێته زبڵدانی مێژووه‌وه. كورد له باكوور ئه‌و كورده‌ی 50 ساڵ پێش ئێستا نییه،ئه‌وه‌تا به هه‌زاران خه‌ڵك له ماردین داوای دادگایی و ئاشكراكردنی بكوژانی ئه‌و دوو شه‌هیده كورده ده‌كه‌ن. كێشه‌ی كورد هه‌روه‌ك،ڕۆژنامه نووسێكی ئێرانی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی ڕابردوودا،به‌و فیله‌ی چواندبوو كه حه‌فتا ساڵ بوو خرابووه سندوقێكه‌وه،پ. ك. ك،ئه‌و سندوقه‌ی شكاند،بۆیه محاڵه جارێكی تر بتواندرێت فیله‌كه بخرێته‌وه ناو سندوقه‌كه‌وه. ڕاپه‌رینی خه‌ڵك و خۆبه‌خاوه‌نزانینی ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه شه‌هید ده‌كرێن،جا گریلا بن یان سڤیل،زیاتر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ،كێشه‌ی كورد ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت،چونكه محاڵه كورد جارێكی تر له‌هیچ شوێنێك قبوڵ بكه‌ن،ببنه هاوولآتی پله دوو،جا كورد وته‌نی تورك با هه‌ر له‌قه له ورگی خۆیان بده‌ن.