وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

14 november 2004

كورد و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بوشی گچكه

كاوه‌ ئه‌مین

ڕۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا،به‌ڕێكه‌وت براده‌رێكم بینی ده‌موچاوی یه‌كپارچه‌ بزه‌ و خۆشحاڵی لێ ده‌باری. وتم ها ئه‌وه‌ خێره‌ وا گه‌شكه‌ گرتوویتی؟ له‌ وه‌لآمدا وتی ئه‌مه‌ خۆشترین ڕۆژی ژیانمه‌، ئه‌وه‌ چییه‌ ئه‌ڵێی نه‌تزانیووه‌ سه‌رۆك بوش هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌. وتم جا به‌ تۆ چی؟ ئیتر كه‌وته‌ پیاهه‌ڵدانی كاك بوش ده‌تگوت باسی باوكی ده‌كات،له‌گه‌ڵ ناوهێنای بوشدا،كورد وتنه‌ی هه‌زار بوشی له‌ زار ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌. وتم برام ئێمه‌ی كورد وه‌كو حوشتره‌كه‌ی كه‌ هه‌واڵیان پێدا حوشتر كوڕت بووه‌،ئه‌ویش وتی جا به‌من چی،من باری خۆم هه‌ر به‌ كۆڵی خۆمه‌وه‌یه‌،ئێمه‌ش بوش بێت یان كیری (مرۆڤ بزه‌ی دێتێ كه‌ ناوه‌كانیان به‌ كوردی ده‌نوسێت)،خۆ كه‌ركووك و موسڵمان له‌ده‌ست تیرۆریستان بۆ ڕزگار ناكه‌ن و بگره‌ هه‌ندێك جاریش لایه‌نگری ئه‌وان ده‌كه‌ن. براده‌ره‌كه‌م وتی چییه‌ مه‌گه‌ر ئه‌ی بوش نه‌بوو كه‌ سه‌ددامی لابرد،وتم كاكه‌ پێش لابردنی سه‌ددامیش ئه‌وه‌ 12 ساڵ بوو،ئه‌و سێ پارێزگا كوردییه‌ به‌ هه‌ردوو حوكومه‌ته‌كانیشه‌وه‌،له‌ ژێر ده‌سه‌لآتی كورد خۆیدا بوون،ڕاسته‌ لابردنی سه‌ددام گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بوو بۆ گه‌لی كورد،به‌لآم كه‌ركووك و موسڵ دیسان هه‌ر له‌ قوڕگی دوژمندا ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مریكاش پشتیوانیان لێده‌كات،ئاخر تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك و موسڵ كه‌ ئه‌مه‌ی دواییان هه‌ر باسیش ناكرێت،نه‌كه‌ونه‌وه‌ ژێر ڕكێفی ده‌سه‌لآتی حوكومه‌تی كورد خۆیه‌وه‌،هه‌ر به‌ داگیركراوی ده‌مێننه‌وه‌،جا سه‌ددام له‌سه‌ر حوكوم بێت یان ئامۆزا عه‌گال به‌سه‌ره‌كانی.
به‌هه‌ر حاڵ،براده‌ره‌كه‌م ڕۆیشت،پێده‌چوو ئه‌گه‌ر له‌به‌ر لۆمه‌ی عاله‌مێ نه‌بوایه‌،تێر جنێویشی بكردمایه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ بوش،ئاخر چه‌ند مانگێك له‌مه‌و به‌ر،كابرایه‌كی كورد له‌ دوكانێكی به‌قاڵی،كابرایه‌كی عه‌ره‌بی دابووه‌ به‌ر ته‌ماته‌،چونكه‌ كابرای عه‌ره‌ب وتبووی: موقته‌دا له‌ بوش باشتره‌،ئه‌گه‌ر كابرای خاوه‌ن دوكان فریا نه‌كه‌وتایه‌،ڕه‌نگ بوو هه‌ر بیكردایه‌ته‌ دۆشاوی ته‌ماته‌.
ده‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو جورج بوش له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوودا،له‌سه‌ر كوردی كرده‌وه‌ یان هه‌ر ته‌نها جارێك ناوی كوردستانی به‌ده‌مدا هات،شه‌رته‌ منیش بڵێم خوا ده‌ستبه‌باڵییه‌وه‌ بگرێت،هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و هه‌موو جارێك ده‌ڵێت "خوا پشتوپه‌نای ئه‌مریكیه‌كان بێت" وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مریكی به‌شه‌ر بن.



ä ä ä