راوچی جانه‌وه‌ر
حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س__ کانادا وا جاڵجاڵۆکه دڵی شهقیبرد
بۆ په‌پووله‌ی جوان
دنیای پشکنی
کون و قوژبنی چی که‌لاوه‌یه
داوی تیا ته‌نی
په‌ناو په‌سێوی کۆن و داڕووخاو
سووچ و لادیوار
درز وکهلهبهر
بنکه‌ند و ژێر به‌رد
شوێن نه‌ما تۆڕی تیا نه‌نێته‌وه
جێ نه‌ما که تیا نه‌خولێته‌وه
راوچی جانه‌وه‌ر
دڵی شهقیبرد
په‌پووله‌ی جوان هه‌ر رووی تێنه‌کرد
*************
_ جێگا نزرگه‌ی په‌پووله جیایه
جاڵجاڵۆکه‌ی شووم
که‌ینێ ئه‌و فێری پێچوپه‌نایه
**************
جاڵجاڵۆکه‌ی شووم
پاش ئه‌وه‌ی دنیای هه‌موو پشکنی
بیریکرده‌وه............
بیریکرده‌وه..............
ئینجا چوو ته‌ونی له‌سه‌ر گوڵ چنی
سلێمانی __ 1969