وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

14 april 2006

ئه‌م ملهوڕییه‌ تا که‌ی؟
کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی چوار ڕۆژی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بۆ ئه‌و که‌موکوڕیی و گه‌نده‌ڵی و ناهه‌قیی و پێشێلکردنی مافی تاک له‌ کوردستاندا، ته‌رخان بکه‌یت، هێشتا، پێڕانه‌گیت.
ئه‌گه‌ر سێ رۆژه‌که‌ی تریشی بۆ باسی باخوباخات و سه‌یاره‌ و کۆشکوته‌لاری به‌رپرسه‌کان و ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه‌ی ناو بازاڕی شاره‌کان که‌ ڕۆژانه‌ بۆیان حه‌واڵه‌ ده‌که‌ن، ته‌رخان بکه‌یت، ئه‌ویش کورمانجی وته‌نی تێری ناکات.
له‌ کاتێکدا خه‌ڵک یادی کاره‌ساته‌کانی که‌ به‌عس به‌سه‌ر کوردیدا هێناوه‌، ده‌کاته‌وه‌، ده‌سته‌ڵاتدان چه‌کداره‌کانیان هان ده‌ده‌ن که‌ که‌له‌په‌چه‌ بکه‌نه‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌ی له‌ گوڵ کاڵتر به‌ به‌رپرسه‌کان و حکوومه‌ته‌ ساواکه‌یان ده‌ڵێن‌، یان ده‌ستی خه‌ڵک ده‌شکێنن ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگی به‌رز بڵین به‌سه‌ چیتر بازرگانی به‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ مه‌که‌ن، به‌سه‌ هێنده‌ خۆتان سووک مه‌که‌ن له‌به‌ر ده‌می عه‌ره‌ب جا سوونه‌بن یانیش شیعه‌!
له‌ یادی ئه‌نفالدا، حکوومه‌ته‌که‌ی کاک عومه‌ر فه‌تاح(له‌ ڕێگای یه‌کیه‌تی خویندکارانی ینک وه‌)، داوا له‌ هه‌موو خوێندکارانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌که‌ن که‌ بچن بۆ سه‌یران له‌سه‌ر حسابی حکوومه‌ت، ئاخر حکوومه‌تێک له‌ خزمه‌تی خه‌ڵکدا نه‌بێت که‌ی حکوومه‌ته‌، ئه‌وان هێنده‌ به‌خه‌م ئه‌نفاله‌وه‌ن که‌ له‌ ده‌ستیان دێت، هه‌موومان له‌و ڕۆژه‌دا، به‌شه‌ق به‌رن بۆ سه‌یران، تا که‌مێک له‌و خه‌مه‌مان له‌سه‌ر لابه‌رن، به‌س نییه‌ له‌و ڕۆژه‌دا حه‌بی خه‌ویان نه‌کردۆته‌ ناو ئاوی سه‌ده‌که‌ی دوکان و هه‌موو کانی و کانیاوه‌کانی کوردستانه‌ له‌ زاخۆه‌وه‌ تا خانه‌قین، تا له‌ ١٤/٤ دا هه‌موو کوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ بخه‌ون و که‌س باسی که‌موکورتی نه‌کات، ئه‌وه‌نییه‌ له‌ ئۆردوگای شۆڕش که‌ به‌عس ناوی نابوو سمود، په‌یکه‌رێکمان به‌ فه‌ره‌نجییه‌وه‌ بۆ داناون، ده‌ی که‌وایه‌ بۆ ناخه‌ون و خۆپیشاندانی چی و مافی چی؟ ئێستا تابووری پێنجه‌مه‌کان به‌ یادی ئه‌نفالیشه‌وه‌ لێناگه‌ڕێن ده‌یانه‌وێت به‌دژی چه‌کی کیمیاوی تورکیاش خۆپیشاندان بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئێوه‌ گه‌لحۆن! ئه‌ی نازانن که‌ هه‌موو که‌وادێری ڕاگه‌یاندی ئێمه‌ له‌و وڵاته‌ دیموکراتییه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن، ئه‌وان چوارده‌ گریلایان به‌چه‌کی کیمیاوی کوشتووه‌ به‌ڵام شه‌ست و حه‌وت ئه‌ندامی ئێمه‌ دروست له‌و کاته‌دا به‌سه‌رکه‌وتوویی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه‌ به‌ڵگه‌ی دیبلۆمیان وه‌رگرت.
فایه‌ق گوڵپی کێیه‌ که‌ ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌ و خۆپیشاندان ساز بکات، ئه‌و مه‌گه‌ر باوکی به‌ خه‌نجه‌رێکه‌وه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یللولدا هه‌ڵی نه‌کوتایه‌ سه‌ر ده‌بابه‌کانی دوژمن و خۆی به‌ کوشتدا، چییه‌ ده‌ڵی "ئاژه‌وه‌ گێڕییان" به‌ تایه‌فه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه، ئێمه‌ چۆن ده‌هێڵین به ‌دژی حکوومه‌تێک خۆپیشاندان بکه‌ن که‌‌‌ سه‌رۆککۆماری عێراق که‌ ئێوه‌ی نا عێراقی و گوایه‌ کوردستانی چاوتان پێی هه‌ڵنایه‌ ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر شیعه‌ ئێرانیان هه‌بێت و سوننه‌ وڵاتانی سوونه‌ نشینی عه‌ره‌بیان هه‌بێت، ئێمه‌ش تورکیامان له‌ پشته‌، چییه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌رچاو ته‌نگن، با له‌ جیاتی نه‌ورۆز بڵێن نه‌ڤرۆز خۆ دونیا خراپ نابێت.
غاندی مه‌زن ده‌ڵێت: هه‌موو گه‌ڵێکی چه‌وساوه‌ خراپترین حکوومه‌تی خۆماڵی پێ باشتره‌ له‌ باشترین حکوومه‌تی داگیرکه‌ر، ئه‌ی ئه‌گه‌ر حکوومه‌ته‌ خۆماڵییه‌که‌ هاوپه‌یمانی داگیرکه‌ره‌که‌ بوو، هاوار بۆ کێ به‌رین، غاندی مه‌زن.
تورک ده‌مێکه‌ وتوویانه‌: باشترین کورد ئه‌و کوردانه‌ن که‌وان له‌ نێو گۆڕدا، جا با یه‌کێتی چاوێک به‌ هاوپه‌یمانێتی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا بخشێنێته‌وه‌ و چیتر سووکایه‌تی به‌ خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌که‌ن، لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو پڕن له‌ ملهوڕ و دیکتاتۆر که‌ به‌ر نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان و خه‌ڵکانی تریش که‌وتوون، خه‌ڵکانی وه‌ک ماندێلا و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی باشووری ئه‌فریقا و غاندییش تا دونیا ماوه‌ مێژوو شانازیان پێوه‌ ده‌کات، ده‌رگای زیندانه‌کانی باشووری کوردستان بکه‌نه‌وه‌ مه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ شاشه‌ی تێڤێکانتانه‌وه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که‌ ئه‌م رۆژه‌یان خوڵقاند(خۆتان وته‌نی) به‌ خه‌ڵک ناناسێنن، ئه‌ی که‌واته‌ زیندانی سیاسی بۆ ده‌بێت له‌ کوردستاندا هه‌بێت، یان بانێکه‌ و دوو هه‌وا؟
تێبێنی: بۆ ئه‌وه‌ی که‌س وا نه‌زانیت له‌ خۆمه‌وه‌ شتم هۆنیوه‌ته‌وه‌ تکایه‌ سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوه‌نه‌ بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ (لاپه‌ڕه‌ ٦) ژماره‌ (٣٩٣٤) دووشه‌مه‌ ٣/٤/٢٠٠٦
سایتی هه‌ولێر پۆست [15:58 , 13 Apr 2006]
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ژماره‌ (١٤) ڕۆژی ١٣/٤/٢٠٠٦



ä ä ä