یه‌کگرتوو ته‌سلیم بوو یان
کاوه ئه‌مین
ناونیشانی ئه‌م وتاره، مانشێتی لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی "هه‌ولێر پۆست"ی ژماره(٤٤)ه. باسکردن له سه‌ر ئیسلام و ئیسلامی
سیاسی به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک گرووپی فونده‌مه‌نتالیستی تووندڕه‌و بانگی جیهادیان داوه، بووه‌ته ئامرازێک بۆ خۆنزیککردنه‌وه له ڕۆژئاوا‌و و هه‌ندێک جاریش سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی پاره په‌یداکردن و ناوده‌رکردنه، ئه‌مه‌ش زیاتر له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی بیانیی و هه‌ندێک موسڵمان خۆیانه‌وه، هه‌ندێک نووسه‌ری کوردیش پاروی چه‌وری دژه‌ئیسلامیان گلاند و ده‌گڵێنن.
دیاره مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه که له‌سه‌ر ئیسلام بکه‌مه‌وه، یانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خه‌نه شیاوانه‌دا نه‌بم که له هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ندێک لایه‌نی ئیسلامی و ئه‌وانه‌ی که خۆیان به خه‌لیفه و نوێنه‌ری "خوا" ده‌زانن، به‌ڵکو هه‌ندێک ڕاستی هه‌ن ده‌بێت نه‌کرێنه قوربانی شتی شه‌خسی و ئامرازێک بۆ شاباش وه‌رگرتن. نه‌ته‌وه‌ی کورد به خۆشی بووبێت یان به ناخۆشی زۆرینه‌ی بووته موسڵمان، ئه‌مڕۆ ئاینی ئیسلام گه‌وره‌ترین ئاینه له نێو کوردا، ئه‌وه خه‌تای ئیسلام نییه که کورد نه‌یتوانیوه وه‌کو تورک و عه‌ره‌ب و فارس که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، با نه‌ڵێین بۆ به‌رفراونکردنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی، به‌ڵکو بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌ی خۆی، هه‌روه‌ک چۆن ده‌بینین عه‌ره‌ب له ڕێگای ئیسلامه‌وه هه‌موو باکووری ئه‌فریقا و زۆر شوێنی تریشیان کرده عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بیان کرده زمانی ڕه‌سمی ده‌یان وڵات و ئێستا زمانی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له زمانه گه‌وه‌رکانی جیهان. تورک و فارسیش به‌هه‌مان شێوه، نه‌ک هه‌ر خۆیان به ئیسلام پاراست به‌ڵکو ئیمپراتۆریای زه‌به‌لاحیان به ناوی ئیسلامه‌وه بنیات نا.
گه‌وره‌ترین شت که کورد له ئیسلام ئیستیفاده‌ی کردبێت، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته کلاسیکییه کوردییه‌یه که له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لاکانی کوردستان یانیش ئه‌وانه‌ی که له مزگه‌وته‌کانه‌وه فێری خوێندن و نووسین بوون، ئافرێنراوه. ئاخر کورد ئه‌گه‌ر مه‌لای جزیری و ئه‌حمه‌دی خانی و نالی و سالم و حاجی قادری کۆیی و ده‌یان مه‌لای تری نه‌بوایه، که گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیان بۆ به‌جێهێشتووین، ئه‌دی چیمان بکردایه!
دژایه‌تی ئیسلام له کۆمه‌لگایه‌کی وه‌کو کوردستاندا، ئه‌ویش چ دژایه‌تییه‌ک، که ته‌نها جنێودان و سووکایه‌تییه، نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندا نییه به‌ڵکو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه. له ئه‌وروپا ده‌یان پارتی مه‌سیحی هه‌ن که به ملیۆنان ئه‌ندام و لایه‌نگریان هه‌یه، تا ئێستا هیچ لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌ک بێڕێزی پێنه‌کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌رنامه و کاروکرده‌وه‌یان له ئاینی مه‌سیحییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پارتانه له‌گه‌ڵ جیاکرده‌نه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌تدان، به‌ڵام هه‌میشه به ئاشکرا، پارێزگاری له ئاینی خۆیان ده‌که‌ن و ساڵانه به ملیۆنان دۆلار سه‌رف ده‌که‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌یان له سه‌رتاسه‌ری دونیادا، به تایبه‌تی له نێو وڵاتان و گه‌لانی هه‌ژار و بنده‌ستدا، زۆربه‌شی به‌ناوی پاراستنی مافی مرۆڤ و هاوکاری بێده‌ره‌تانانه‌وه، ده‌کرێت.
یه‌کگرتووی ئیسلامی، وه‌کو هه‌ر پارتێکی کوردستانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری بکات له هه‌ڵبژاردن و به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا، چونکه خۆ ئه‌وان له وڵاتێکی تره‌وه نه‌هاتوون و داگیرکه‌ر نین تا به‌و شێوه‌یه دژایه‌تیان بکرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وان خاوه‌نی هیچ هێزێکی سه‌ربازیی نین، لای هه‌موشمان ئاشکرایه ئه‌گه‌ر خراپییه‌کیشیان هه‌بووبێت له لایه‌نه‌کانی تری کوردی خراپتر نه‌بوون، له هه‌ڵبژاردنیشدا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان پێداون، کاتێکیش له‌هه‌ندێک مافی خۆیان خۆشبووبن وه‌کو ئه‌وه‌ی که به دوو وه‌زیر رازیبوون، مانای ئه‌وه نییه که ته‌سلیم بوون، ئه‌ی بۆ نه‌خرێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه، مه‌گه‌ر هه‌ر‌چییه‌ک ده‌کرێت له کوردستان، به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه ناکرێت؟
هه‌موو له بیرمانه، ساڵانێک، به ده‌یان که‌س له پێناوی پارێزگاری کردن له مسته‌فا بارزانی، خۆیان کرده قوربانی، خه‌ڵک هه‌بوو که گرتویانه، پێیان وتووه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی ناشیرین به مه‌لا مسته‌فا بلێت ئازادت ده‌که‌ین، به‌ڵام مردنی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، دڵنیام ئێستا منداڵ و وه‌چه‌ی ئه‌وانه به‌قه‌د یه‌ک ده‌رسه‌دی ئه‌و ماستاوچییه درۆزننانه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گؤڕه‌که‌ی ده‌کروزێنه‌وه، ڕێزیان لێناگیرێت، ئاخر زۆرێک له‌وانه‌ی که ئێستا، نانی مه‌لا مسته‌فا ده‌خۆن(لێره‌دا من مه‌به‌ستم که‌سایه‌تی و شه‌خسی مه‌لا مسته‌فا خۆیه‌تی نه‌ک پارتی وه‌کو حیزبێک، چونکه گوناحه بارزانی بچوکبکرێته‌وه بۆ سه‌رۆکی حیزبێک که تیژییه له‌و که‌سه ماستاوچی و ساخته‌چیانه)، دوژمنایه‌تیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چونکه نانه‌که له پیاهه‌ڵدانیایه‌تی، سه‌دوهه‌شتا ده‌رجه بایانداوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت من پێم وایه چ ئه‌وساو چ ئیستاش، مسته‌فا بارزانی، هه‌ر شایه‌نی ئه‌و ڕێزه بووه، خۆ له خۆڕا مام هه‌ژار له شیعرێکیدا نه‌یوتووه:" جاشه کورده ڕووڕه‌شه‌که‌ش ، له به‌ر ئه‌و بوونه خاوه‌ن به‌ش"، بۆیه هیچ دوور نییه ئه‌وانه‌ی که وا ناشییانه دژایه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، ڕۆژێک بێت بکه‌ونه پیاهه‌ڵدانی!
زۆرن ئه‌وانه‌ی که به کۆمۆنستی سۆڤیه‌تیدا هه‌ڵیان دا، به‌ڵام که سۆڤیه‌ت ڕوخا، هه‌موو که‌وتنه ڕه‌خنه‌گرتن، ته‌نانه‌ت ئێستا بونه‌ته ناسیۆنالیستێک که ئه‌گه‌ر جار جارێک به‌بیریان نه‌هێنیته‌وه، ڕه‌نگه، خاوه‌ن ماڵ بگرن، وه‌ک دزه‌که.
هه‌ڵبه‌ت که من ئه‌وه ده‌ڵێم، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ڕێگا به فونده‌مه‌نتالیزمی ئیسلامی بدرێت کۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ قه‌ڕنه‌کانی جاهیلی، به‌ڵکو، مه‌به‌ست له یه‌کترقبوڵکردنه، به بڕوادار و ئه‌وانه‌شی که هیچ ناپه‌رستن، زۆر جار له کورده‌واریدا ده‌ڵێن: عیسا به دینی خۆی‌و موساش به دینی خۆی.
ئاخر، ئه‌وه مه‌ردایه‌تیی نییه، بگه‌رێیت کام که‌س لاوازه بکه‌ویته لێدانی و به به‌ژنوباڵای چه‌وسێنه‌ر‌و کوته‌ک به‌ده‌سته‌کانیشدا هه‌ڵبڵێیت، چه‌پڵه بۆ گورگ لێبده‌یت و مه‌ڕیی له‌گه‌ڵدا که‌وڵ بکه‌یت، به خۆشت بڵێی بوێر و ڕه‌خنه‌گر.