
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری له رِۆژی 21-8 بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانی عێراق، له رۆژی دادگایی‌کردنی سه‌دام حسێن له‌سه‌ر
دۆزی ئه‌نفال
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌ر وڵاتێک هه‌نپارت و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كانمرۆڤدۆستان ئازادیخوازان
بڕیار وایه رۆژی 21-8-2006 سه‌دام حسێن و هاوكارانی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال دادگایی بكرێن، هه‌ر وه‌ك ئاگادارن له دادگای شاری لاهای له پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانراتدا، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال وه‌ك تاوانی ژینۆساید به فه‌رمی ناسینراوه، بۆیه نابێت له دادگای به‌غدا، به ئه‌نجامی له‌وه كه‌متر رازی ببین .له ڕۆژی دادگایی‌کردنی "سه‌دام حسێن"دا، خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌کانیَعێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه رێک ده‌خه‌ین، پشتگیری له دادگاییكردنه‌كه ده‌رده‌بڕین و داواكارییه‌كانمان جارێكی دیكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه و گوڵی ره‌ش له‌به‌رده‌م ده‌رگای باڵیۆزخانه و قونسڵییه‌كان داده‌نێین، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكیش ده‌توانێت به‌شدار و هاوكار بێت له‌و كه‌مپینه سه‌رانسه‌رییه .داواكارییه‌كانمان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌دا خۆ ده‌بینێته‌وه :· ده‌وڵه‌تی عێراقی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریب ... وه‌ك تاوانی ژینۆساید به فه‌رمی بناسێت .· ده‌وڵه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات .· كاره‌ساتی كیمیابارنكردنی شاره‌كانی " سه‌رده‌شت، زه‌رده، شنۆ، ئاڵوه‌تان، ره‌شه هه‌رمی ...، هه‌روه‌ها بۆردومانی شاره‌كانی باينجان , بانه، خانه، مه‌ریوان، كرماشان ... له دادگای تاوانباران په‌روه‌نده‌ی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه، قوربانیانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه .· به‌شێك له دادگاییه‌كه بگوازرێته‌وه كوردستان ، به تایبه‌تی بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه .· ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی به دوای چاره‌نووسی ئه‌و زارۆك و ژنانه‌دا بچێت که فرۆشراون یان به‌خشراون به وڵاتانی عه‌ره‌بی .· هه‌موو تاوانبارانی ئه‌نفال به بێ جیاوازی دادگایی بكرێن، ده‌زگا حیزبی و ئیدارییه‌كانی كوردستان و عيراقيان لێ پاك بكرێته‌وه .· پێویسته شاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه و گونده‌کانی تری کوردستان که به هۆی ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و ئه‌نفالکردن و کیمیابارانه‌وه زیانیان لێ که‌وتووه ، له ژاری کیمیایی پاک بکرێنه‌وه و هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌کی پێشکه‌وتوو بۆ دانیشتووانیان دابین بکرێت.· هه‌موو قوربانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، حكوومه‌تی كوردستانیش به په‌له بڕیار بدات هه‌موو ئیمتیازاتی شه‌هیدانه‌یان بۆ دابین بكات .· تاكو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوربانیانه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و به ئازاری بریندارییه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌بێت به په‌له چاره‌سه‌ر بكرێن .له كۆتاییدا داخوازین له هه‌موو پارت و رێكخراو كه‌س و لایه‌نێكی دڵسۆز، به‌شداری له‌م كه‌مپینه سه‌رانسه‌رییه‌دا بكه‌ن، به‌شداریكردنتان له خۆپیشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌كانی رۆژی 21-8-2006، پشتگیری ئێوه له دادگاییكردنی تاوانباران سه‌روه‌رییه‌كی دیكه‌یه ده‌چێته سه‌ر مێژووی پڕ له تێكۆشان و قوربانیدانتان .
بۆ به‌شداریكردن له كه‌مپینه‌كه و په‌یوه‌ندیكردن به چاكه‌وه :
Chak_org@yahoo.comhttp://www.chak.info/ناوه‌ندی چاك 27-6-