وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

02 september 2006


سه‌رهه‌ڵدانی به‌لوچستان
کاوه‌ ئه‌مین
چه‌ند ڕۆژێکه‌ خه‌ڵکی به‌لوچستانی پاکستان، ده‌ستیان به‌ سه‌رهه‌ڵدانێکی نه‌ته‌وه‌یی کردووه‌ و به‌ به‌رد و دار، ڕووبه‌ڕووی سوپای پاکستانی بونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی به‌لوچستان یه‌کمجاریان نییه‌ بۆ مافه‌ ڕه‌واکانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕن، به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌یان دوای کوشتنی سه‌رۆکی پێشمه‌رگه‌کانی به‌لوچستان، نه‌واب ئه‌کبه‌رخانی بوگتی ته‌مه‌ن حه‌ڤتاو نۆ ساڵه‌یه‌‌، که‌ ڕۆژی شه‌مه‌ ٢٩/٨/ ٢٠٠٦ له‌ هێرشێکی سوپای پاکستاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ جه‌نگاوه‌ره‌کانی گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌کبه‌رخانی بوگتی، که‌سێکی خوێنده‌وار و ده‌رچووی زانستگای ئۆکسفۆرد بوو له‌ به‌ریتانیا و له‌ په‌نجاکانه‌وه‌ وه‌کو چالاکڤانێکی سیاسی بۆ مافه‌کانای گه‌لی به‌لوچ تێکۆشاوه‌، ماوه‌یه‌ک وه‌زیر و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ش بووه‌، به‌ڵام له‌ کۆتایی ساڵی رابردووه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی به‌لوچی به‌ ناوی سوپای رزگاریخوازی به‌لوچ گرته‌ ده‌ست.
دیکتاتۆره‌کان و بزوتنه‌وه‌ ئازادیخوازه‌کان و نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌کان زۆرشتی ناوکۆییان هه‌یه‌ که‌ له‌یه‌کیان نزیک ده‌کاته‌وه‌. پاکستان و تورکیا که‌ هه‌ردووکیان هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان، زۆر جار دوا بریار له‌و وڵاتانه‌دا له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌رێت، هه‌ره‌وه‌ک چۆن هه‌ردوو گه‌لی کورد و به‌لوچ له‌ هه‌موو مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێبه‌شن و کوردستان و به‌لوچستان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌ سامانه‌ سروشتییه‌کان، به‌ڵام به‌ هه‌ژاری هێڵدراونه‌ته‌‌وه‌، ئاخر له‌ ٤٥% گازی سروشتی پاکستان له‌ به‌لوچستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت که‌ ساڵانه‌ ده‌کاته‌ یه‌ک ملیارد و نیو دۆلار، به‌ڵام ده‌رسه‌دێکی که‌می له‌ به‌لوچستان سه‌رفده‌کرێت. پاکستان، هیندستانی کۆنه‌ دوژمنی به‌ هاوکاری شۆرشگێرانی به‌لوچ تاوانبار ده‌کات، هه‌روه‌ک چۆن تورکیا، باشووری کوردستان و جاران ئێرانیشی به‌ پشتیوانی له‌ شۆڕشگێرانی (پ.ک.ک) تاوانبار ده‌کرد و ئێستا نیوه‌ی سوپاکه‌ی له‌ سه‌ر سنووری باکوور و باشووری کوردستان مۆڵداوه‌ به‌بیانووی لێدانی گریلاکانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و ئارامییه‌ی باشووری کوردستان بشڵه‌قێنێ.
پاکستان که‌ وڵاتێکی فره‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاینی جودایه‌، هه‌میشه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک بۆ وه‌رگتنی مافه‌کانی خۆیان ڕاپه‌ڕن هه‌ر بۆیه‌ سوپای پاکستان ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت شۆڕشگێرانی به‌لوچ سه‌رکوت بکات، گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ئه‌کبه‌رخانی بوکتی وه‌کو قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچستان ده‌چێته‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ له‌ نێو به‌لوچه‌ نیشتمانپه‌ره‌وه‌ره‌کاندا‌ وه‌کو شه‌هیدێک که‌ بۆ ڕزگاری ئه‌وان تێکۆشاوه‌، چاوی لێده‌کرێت و ده‌یان که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا، کوژارن و بریندار بوو.
دیکتاتۆره‌کان وا ده‌زانن به‌ کوشتن یانیش سه‌رکوتکردنی شۆرشێک کۆتایی به‌ کێشه‌کان ده‌هێنن، به‌لوچه‌کانی پاکستان له‌ ساڵی ١٩٧٣-١٩٧٧ شۆڕشێکیان به‌رپاکرد که‌ زیاتر له‌ نۆ هه‌زار که‌سی تێدا کوژرا، هه‌روه‌ک چۆن شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ باشوور شکستی هێنا، شۆڕشی به‌لوچه‌کانیش شکستی هێنا، به‌ڵام نه‌ کورد و نه‌ به‌لوچیش توانه‌وه‌ و نه‌ عێراق و پاکستانیش ئارامیان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌. دیاره‌ به‌ درێژایی مێژووش نه‌ بینراوه‌ که‌ سوپایه‌کی تۆکمه‌ و به‌ دیسپلین بتوانێت هێزێکی پارتیزان له‌ناو ببات، ئیسرایل به‌و هه‌موو هێزی ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی که‌ هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌رچی توانی لوبنان کاول و وێران بکات به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر چه‌کداره‌کانی حیزبوڵڵا دا سه‌ربکه‌وێت.
تا دێت گه‌لانی چه‌وساوه‌ به‌ شنه‌بای ئازادی و هۆشیاری بۆ مافی چاره‌یخۆنووسین، ئاشناتر ده‌بن، دیکتاتۆره‌کانیش هه‌ر‌چه‌ندێکی تریش زوڵم بکه‌ن و خۆیان ناشیرن بکه‌ن، یان ده‌بێت خۆیان بگۆڕن که‌ زۆر زه‌حمه‌ت بۆیان یان ده‌بێت به‌ده‌ردی سه‌ددام بچن.
هه‌ندێک له‌ چاودێرانی سیاسی له‌و بروایه‌دان که‌ کوشتنی ئه‌کبه‌رخانی بوگتی ببێته‌ هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان پاکستان و هیندستان که‌ هه‌ردووکیان خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمین، چوونکه‌ وه‌ک نووسه‌ری پاکستانی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید ده‌ڵێت ده‌کرێت سیاسه‌تی "چاوێک به‌ چاوێک" بێت، ئه‌گه‌ر هیندستان پشتیوانی له‌ سوپای ڕزگاریخوازی به‌لوچ بکات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی که ‌پاکستان پشتیوانی له‌ کاشمیرییه‌کان ده‌کات. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌ سیاسه‌تێکی ئاقڵانه‌ هه‌یه‌ که‌ تێیدا مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پارێزراو بێت، ئێستا ئه‌و ئه‌قڵه‌ میوانی هیچ کام له‌ سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که‌ نییه‌، ئه‌مریکاش به‌و سیاسه‌ته‌ ختووکه‌ی دێت، چوونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیان نه‌بێت دیموکراتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، ئه‌گه‌رچی وه‌ک که‌ڕه‌نا مێشکی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان پێ بردووه‌، ئاخر ئه‌وان ته‌نها جێگۆڕکێ به‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌که‌ن، چوونکه‌ ده‌یانه‌وێت شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وام بێت، کاتێک بیناوێت پیاوی چاک و کاتێکیش به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌خوازێت تیرۆریست کوڕی تیرۆریستن.




ä ä ä