
له‌تبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کاوه ئه‌مین
ڕاستیه‌که‌ی، له دوای کۆنگره‌ی سیانزه‌ی حیزبی دیموکراته‌وه، لایه‌نه جیاوازه‌کانی نێو ئه‌و حیزبه رۆژ به ڕۆژ به ئاراسته‌ی پێجه‌وانه‌ی
یه‌کترییه‌وه ده‌یان ئاژوت و ئه‌گه‌ری دوو که‌رت بوون یان زیاتری ئه‌و پارته شتێکی چاوه‌ڕوان کراو بوو. هیچ شک و گومانێک له‌وه‌دا نییه که ده‌سته‌ڵات و پاوانخوازی خاڵی بنه‌ڕه‌تی لێکترازانی ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکرات و زۆرێک له‌و حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیانه‌ن که دووچاری له‌تکردن و جیابوونه‌وه هاتوون، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چه‌ند جارێک دووباره بووته‌وه له جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان و خه‌بات و حیزبی دیموکرات‌دا به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌و پارت و رێکخراوانه‌ی که جیاده‌بنه‌وه، هه‌مان ناو و کلێشه‌ی ڕێکخستن و ته‌نانه‌ت ناوی ئۆرگان و ده‌ستگای ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیان هه‌مان ناوه و ته‌نها شتێک که گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت لابردنی چه‌ند که‌سێک و هێنانی چه‌ند که‌سێکی تره و جێگا گۆڕکێیه، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌بێته هۆی گومان دروستکردن و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵکی کوردستان، ئاخر ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان نازانن کێ به هی خۆیان بزانن له کاتێکدا هه‌ر له‌تێک له‌و پارتانه ئیدعای ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و شه‌هیده هی ئه‌وانه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆ نمونه کۆمه‌ڵه به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه کاتێک یادی شه‌هید شوان و مسته‌فای سوڵتانی و شه‌هیده‌کانی تریان ده‌که‌نه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان به ئه‌ندامی خۆی ده‌زانێت و لایه‌که‌ی تر به گێره شێوێن ناو زه‌د ده‌کات. دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته کلاسیکییه جگه له لاوازکردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات هیچ خزمه‌تێک به نه‌ته‌وه‌ی کورد و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش ناکات که درێژه به "خه‌باتیان" ده‌ده‌ن، دیاره لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌مان ناو هه‌مان دواده‌ستگای حیزبییه.
حیزبی دیموکرات به‌م دوو له‌ت بوونه‌ی زیاتر ناچالاکتر (په‌سیڤ) ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن کۆمه‌له‌کان و خه‌باته‌کان تا دێت ته‌ریکتر ده‌بنه‌وه و ناتوانن له ئاست گۆڕنکارییه‌کانی ناوچه‌که‌و دنیادا بن، ته‌نانه‌ت چه‌ندین هه‌نگاو له‌دوای ئه‌و بزوتنه‌وه ڕۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا تا بێت گه‌شه ده‌که‌ن. ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که عێراقی تێکه‌وتووه تێکشکانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌دا که ئه‌مریکییه‌کان خۆشیان نایشارنه‌وه ئه‌و خه‌وه‌ی که هه‌ندێک پارتی کوردی و که‌سایه‌تی کورد گره‌ویان له‌سه‌ر ده‌کرد بۆ لێدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی له‌به‌ین نه‌چوو بێت ئه‌وا چه‌ندین ساڵی تر دوا ده‌خرێت، بۆیه ئه‌و پارتانه‌ی که له‌سه‌ر خه‌ڵکی خۆیان حساب ناکه‌ن و ته‌نها و ته‌نها چاویان له ده‌ره‌وه‌یه بۆ گۆڕانکاری له وڵاته‌کانیاندا هه‌میشه په‌روێزکراو ده‌بن ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌ی خۆشیانه‌وه.
ئێستاش ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه که حوکوومه‌تی باشووری کوردستان ڕێگا له به‌کارهێنانی توندوتیژی و به‌کارهێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراته‌وه بگرێت، چونکه کورد خاوه‌نی ئه‌زموونێکی خوێناوییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، به‌تایبه‌تی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا. دوو له‌ت بوونی حیزبی دیموکرات و هه‌ڵنه‌کردنی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی نێو ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ یه‌کتری وامان لێده‌کات که له‌وه بگه‌ین که ده‌سته‌واژه‌ی حیزبی تاقانه و پێشڕه که دیموکرات ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات، بووته به‌شێک له مێژوو و کاتی ئه‌وه هاتووه که حیزبه کوردییه‌کان ده‌ستبه‌رداری ببن و ناکۆکییه‌کان له ڕێگای دیالۆگ و مێزی گفتووگۆوه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ده‌نا بێ شک ده‌بێت له داهاتوودا وه‌ک هه‌موو جارێکی تریش که دووباره بووته‌وه، کاڵه‌ک به ئه‌ژنۆ بشکێنن.
هه‌موو ئه‌م ڕوداوه دووباره بوانه له کوردستان زه‌نگێکه بۆ ئه‌وه‌ی پارته کوردییه‌کان و لایه‌نه جیاوازه‌کان له ده‌وری ده‌ستگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد بخاته سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی حیزبی و تاکه که‌سییه‌وه، کۆببنه‌وه. ده‌نا، ده‌یان جاری تریش گوێبیستی ئه‌م قه‌وانه کۆنه ده‌بینه‌وه.