بانگه‌وازی ڕێکخراوی چاک و کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیری کورد
ڕاپۆرتی بێکه‌ر_ هامیلتۆن: هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ چاره‌نووسی باشووری کوردستان!
له سه‌روبه‌ندی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسدا و سێ ساڵ پاشتریش، ئه‌وه سیاسه‌تی کورتبینانه و ناڕیالیستانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد بوو له مـه‌ڕ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه چاه‌نووسساز و گرنگه‌دا که له ئێراقدا هاته گۆڕێ و ئێستاش ده‌رئه ن‌جامی نه‌خوازراوی لێ ده‌که‌وێته‌وه و دوور نییه کورد له پرۆسه‌ی "ئازادی"ی ئێراق و ئێراقی "ئاشتی و هیوا"دا، ده‌ستبه‌تاڵ لێی بێته ده‌ره‌وه!. ئه‌وه سه‌رکرداێتیی کورد بوو که به‌بێ هیچ ده‌کۆمێنتێک هه‌موو سه‌نگی سیاسیی خۆی خسته به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو هیواکانی میلله‌تی کوردی خسته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌کانی سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌و زلهێزه له نێوچه‌که‌دا و بێ هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی نیوده‌وڵه‌تی چاره‌نووسی کوردی له نادیار و گێژاودا دانا. ئه‌وه سه‌رکرداێتیی کورد بوو که رۆڵێکی گرنگی له بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراقی داڕوخاودا بینی و بوویه فاکته‌رێکی بزێو بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی ئێراق که رۆشن نه‌بوو چاره‌نوسی کورد له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به کوێ ده‌گات. ئه‌وه سه‌رکرداێتی کورد بوو که زۆرینه‌ی کوردی خسته نێو پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ده‌ستوورێک که کێشه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه‌کانی کوردی یه‌کلا نه‌کردۆ‌ته‌وه. ئه‌مانه‌ش ئه‌و هۆکارانه‌ن که خودی ئه‌مه‌ریکا له 4ساڵی رابردودا سه‌یری کێشه‌ی کوردی وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی له عێراقدا بکات و هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ئاشکرای بۆ نه‌بێت.
راپۆرتی بیکه‌ر هاملتۆن که‌له‌رۆژی 6 /12 /2006 ده‌رچوو. ئه‌م ڕاپۆرته سه‌رله‌نوێ ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا له ئێراقدا داده‌ڕێژێته‌وه و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنیدا، زه‌ره‌مه‌ندی پله یه‌ک له ناوچه‌که‌دا خه‌لکی کوردستان ده‌بێت، له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا ئه‌وه نیشان ده‌دات که‌ئه‌مه‌ریکا کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ته‌نیا سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌کانی خۆی ده‌کات .
راپۆرتی بێکه‌ر/هامیلتۆن ده‌ستکاریی ده‌ستووری ئێراق ده‌کات، ده‌ستوورێک که سه‌رکرداێتی کورد خه‌مسساردانه و هه‌مانکاتیش به حه‌ماسه‌تێکی بێوێنه‌وه به‌شداریی له نووسینه‌وه و په‌سه‌ندکردنیدا کردووه... به‌پێ ی ئه‌م ڕاپۆرته له ده‌ستووردا:
+ سامانی ئێراق دژ به‌خواستی کورد دابه‌ش ده‌کرێته‌وه.
+ مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به‌که‌رکووک که خۆی له بنچینه‌دا، مادده‌یه‌کی هیچ و قابیلی جێبه‌جێکردن نییه، بۆ ماوه‌یه‌کی نه‌زانراو دوا ده‌خرێت.
+ به‌عسییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێوچه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئێراقی و زۆ شتی دیکه‌ش که ئه‌فسانه و خه‌یاڵی "ئێراقی فیدراڵ"ێک که ته‌نیا کورد گۆرانی به باڵایدا هه‌ڵده‌ڵێت، رۆشنتر ده‌کاته‌وه.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
ئیمڕۆ ئێمه‌ی کورد ژماره‌یه‌کی گرنگ و به‌سه‌نگین له ناوچه‌که‌دا و کۆمه‌ڵێک کارتی گرنگیشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین که ئه‌و به‌ندانه‌ی له راپۆرته‌که‌دا هاتووه و تایبه‌تن به کوردستان و کێشه‌که‌ی ئالوگۆڕیان پێ بکرێن و به‌جۆررێک داڕێژرێنه‌وه که له‌خزمه‌ت کێشه‌ی ره‌وای کورددا بن.
. .
بۆیه لێره‌دا داواده‌که‌ین:
1/ ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا راپۆرتی بیکه‌ر هاملتۆن نه‌خاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، چوونکه به پراکتیزه‌کردنی نێوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕاپۆرته، گه‌وره‌ترین دۆستی راسته‌قینه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌کێشه‌یه‌کی نوێ له‌ناوچه‌که‌دا بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن .
2/سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی، ده‌بێت بۆ بریاره چاره‌نوسسازه‌کان بگه‌رێنه‌وه بۆلای گه‌ل و به‌شه‌فافیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ل بکه‌ن و چیتر چاره‌نوسی سیاسیمان له سه‌ری ڕه‌ش و قه‌لاچۆلاندا، له‌پشت ده‌رگا کڵۆمداوه‌کانه‌وه، یه‌کلانه‌کرێته‌وه .
3/ پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و په‌یامه به ئه‌مه‌ریکیه‌کان رابگه‌یه‌نین که به نه‌بوونی سیاسه‌تێکی راشکاوانه یان به‌رامبه‌ر به‌داخوازیه‌کانی کورد، میکانیزمی مامه‌ڵه‌کردنمان له گه‌ڵیاندا ده‌گۆرین.
4/ کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه، رۆشنبیران و که‌سایه‌تیه نیشتمانیه‌کانی کورد، هه‌ست به‌ترسناکی ئه‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ن و بێنه مه‌یدان، په‌یڤ و نووسین و ره‌خنه‌کانیان بخه‌نه بواری کاری مه‌یدانییه‌وه. نابێت چیتر قه‌ده‌ری گه‌لێکی ئه‌نفالکراوی کیمیابارانکراو بخه‌ینه به‌ر ڕه‌حمه‌تی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رکردایه‌تی پارتی ویه‌کێتی. پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو کوردیش، ده‌بێت له‌م راپۆرته‌وه هه‌ست به‌وه بکه‌ین که له بێده‌نگیی ئێمه‌دا هیچ ڕێزێک له خواستی گه‌له‌که‌مان نه‌گیراوه و بۆ ئایینده‌ش به‌رده‌وامیی ئه‌م سیاسه‌ته کارپێکراوه‌ی ئێستا، به هه‌وارێکی دڵخوازمان ناگه‌یه‌نێت.
ناوه‌ندی چاک /سوید
کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر له‌سوید
20061212