هه‌ڵکه‌وت زاهیر، سه‌ما و قوونبادان و چه‌قه‌نه‌ی عه‌ره‌بی
کاوه ئه‌مین
پێم وانییه هیچ سه‌رۆک وه‌زیرێک هه‌بێت له دنیادا ڕاوێژکاری نه‌بێت، ئاخر سه‌رۆک وه‌زیر به ته‌نها ناتوانێت ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه ناوخۆیی و جیهانییه‌کان بێت، بۆیه سه‌رۆک وه‌زیرانی باشووری کوردستان کارێکی باشی کرد که له بواروه جۆراوجۆره‌کاندا ڕاوێژکاری بۆ خۆی داناوه، به‌ڵام ئاخۆ له هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بووه؟یه‌کێک له ڕاوێژکارانی کاک نێچیروان بارزانی بۆ کارووباری هونه‌ری ناوی هه‌ڵکه‌وت زاهیره، دیاره من نه له دوور و نه له نزیک هه‌ڵکه‌وت ناناسم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که جار به جارێک له‌گه‌ڵ کلیپه کوردییه‌کاندا ناوی ده‌بیستم، ئه‌وه‌ی تا ئێستا خوێندومه‌ته‌وه له‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌و ڕاوێژکاره و من لێی تێگه‌یشتووم ئه‌و ئاغایه زۆر به کو‌لتوور و موزیکی عه‌ره‌بی سه‌رسامه، هه‌ر له‌و پێناوه‌شه‌دا ده‌یان هه‌زار دۆلاری خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی کوردستانی کردووه به قورگی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب یانیش خه‌ڵکانی وه‌کو له‌یلای فه‌ریقی که تیجاره‌ت به موزیکی کوردییه‌وه ده‌که‌ن. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵکه‌وت زۆر به موسیکی میسری دڵی ده‌کرێته‌وه، ئه‌و میسره‌ی که ده‌یان کچ و ژنی ئه‌نفالکراوی کوردیان له ڕێژیمی عێراقی پێشوو کڕیوه‌و و کردوونیانه‌ته کۆیله‌ی خۆیان، به‌ڵام هه‌ڵکه‌وت زاهیر وه‌کو ئه‌وه‌ی کورد هیچ هونه‌رێکی نه‌بێت ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ له‌یلای فه‌ریقی و گۆرانیبێژێکی میسری به ناوی (عه‌لی) خه‌ریکی ده‌رکردنی فیلمێکن (کلیپێک) که هه‌ڵکه‌وت زاهیر تێکسته کوردییه‌که‌ی نووسیوه و له ئه‌لحان و ئاوازی خۆشیه‌تی و به پاره‌ی حوکوومه‌تی کوردستانیش ده‌یکات، وه‌کو ئه‌وه‌ی به ئاره‌قی ناوچاوان و کرێکاری له ئه‌هرامه‌کانی میسر په‌یدای کردبێت. به ڕاستی سه‌یره تۆ بڵێی کاک نێچیروان به‌م کابرایه نه‌ڵێت تۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هونه‌ری کوردیی بکه‌یت بۆ خووت داوه‌ته ئه‌م ده‌گه‌و ره‌قسه عه‌ره‌بیانه؟ سه‌یره، هه‌ڵکه‌وت به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت خۆی له سروودی نیشتیمانی "ئه‌ی ڕه‌قیب" گیف کردۆته‌وه و ئیلان و بیلان ده‌ڵێت ده‌بێت بگۆڕدرێت و چونکه باوی ئه‌و سروده نه‌ماوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت. په‌کو له‌م هونه‌رپه‌روه‌ره. دیاره شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌سره‌دا ناگونجێت بۆیه هه‌ندێک گۆرانی کوردی که هه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌پشتیانه‌وه‌یه زیاتر بۆ قوونبادان و دانسی ورگی عه‌ره‌بی ده‌گونجێن تا هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی. هاکا هه‌ڵکه‌وت زاهیر فه‌رمانی گۆڕینی چاخانه کوردییه‌کانی ده‌رکرد تا بیانکه‌ن به مه‌لهای میسری، ئیتر به‌و شێوه‌یه کاک هه‌ڵکه‌وت ناوی ده‌چێته مێژووه‌وه، کاره‌کانیش ناو ده‌نێنن "پۆستکوردیزم" وه‌کو "پۆستمۆدێرنیزم". مامۆستا گۆرانی نه‌مر قه‌بر هه‌ڵته‌کێنێ، ئێستا نه‌ک ته‌نها میزاجی کورده‌واری به‌ڵکو له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵکانی خۆبه‌که‌مزان هه‌موو شتێکی کوردیی به ئاڵا‌و سروود و نه‌ته‌وه‌بوونیه‌وه خه‌ریکه شیرازه‌ی ده‌پچڕێت و ده‌کرێنه قوربانی شه‌وانی مه‌لهاکانی میسر، حوکوومه‌تی کوردیش مێش میوانی نییه. ده‌زانم هه‌ڵکه‌وت زاهیر شانسی هه‌یه به‌م جۆره ڕه‌خنانه نه‌ک ده‌رناکرێت به‌ڵکو معاشه‌کانی زیاد ده‌کات، مه‌گه‌ر کاتێک ڕه‌خنه‌مان له شێرزاد عه‌بدولره‌حمانی کۆنه به‌عسی گرت، معاشه‌کانی زیادی نه‌کرد، به‌ڵام چی ده‌بێت باببێت ئێمه هه‌ر هیچ نه‌بێت ویژدانی خۆمان ئاسووده ده‌که‌ین، با خه‌ڵکیش هه‌ر قوون بادات و گۆرانی میسری و تورکی و فارسی بڵێنه‌وه و ئێمه‌ش گوێ له حه‌سه‌ن زیره‌ک و عه‌لی مه‌ردان و عه‌دنان که‌ریم ده‌گرین، جا ئێوه هه‌ر بڵێن باویان نه‌ماوه.