(ئه‌ی ڕه‌قیب)ه‌که‌ی دڵدار بردییه‌وه
کاوه ئه‌مین
زۆر په‌ندی پێشینانی کوردیی هه‌یه به جوانی مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی پێکاوه، وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن سه‌ری نایه‌شێت و پریاسکه‌ی تێده‌گرێت. ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا چه‌ند که‌سێکی مشه‌خۆر و مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز وته‌نی کوڕی ڕۆژ هه‌ستان به وروژاندنی بابه‌تێکی گه‌لێک حه‌ساس، ئه‌ویش گۆڕینی ئاڵا و سروودی نیشتیمانی کوردستان "ئه‌ی ڕه‌قیب"، به ئاشکراش که‌وتنه به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ناجه‌جێ وه‌کو ئه‌وه‌ی که سروودی نیشتیمانی کوردستان کۆن بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مدا ناگونجێت و زۆر به‌یت و بالۆره‌ی تری له‌و جۆره، دیاره ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌یانویست ناو ناوبانگی پێده‌ربکه‌ن هه‌مانکات ده‌یانویست له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند ده‌فته‌ره دۆلارێک بخه‌نه بان ئه‌و پارانه‌ی که به ئاشکرا له خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردیی ده‌به‌ن، هه‌روه‌ک چۆن که‌وتوونه‌ته به‌خشینه‌وه‌ی زه‌وی و زاری کوردستان به دۆنم، ئه‌مه له کاتێکدایه که شاره‌وانییه‌کانی کوردستان به شۆڤڵ به‌رده‌بنه گیانی ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ی که به ته‌نکه و پوش و په‌ڵاش و قوڕ و لیته کولانه‌یه‌کیان پێکه‌وه ناوه و ده‌سته‌ڵاتدارانیش به‌ناوی ئه‌وه‌ی که گوایه "ته‌جاوه‌زیان" کردووه بۆیان ده‌ڕووخێنن. چه‌ند ساڵیک پێش ئێستا شاعیری پرۆلیتاریایی کوردستان "ئه‌بوبه‌کر عه‌لی"، کاتێک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هه‌ژارنشین رێپێوانێکیان سازکرد به گولله‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان شه‌هید کرا ، ئه‌و کاته شاعیرێکی ئه‌وروپانشینی ئه‌وسا و هه‌ولێرنشینی ئێستا جوامێرانه دیفاعی له ئه‌بوبه‌کر عه‌لی کرد ئاخر ئه‌و کاته نانی به ده‌ستی میرانی کورد نه‌بوو و تا بینه‌قاقاش دژی به‌ره‌بابی "بابان" بوو، که‌چی له سه‌ر ڕێگای مه‌خموور کرێکارێکی کورد "فوئاد" له پاڵییه‌وه له لایه‌ن قاره‌مانه‌کانی زێره‌ڤانییه‌وه شه‌هید کرا مته‌قی لێوه ناهات، ده بیلا ئه‌مه‌یه بانێکه‌و دوو هه‌وا.
کاتێک سه‌رۆکی "هه‌رێمی" کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی به‌ڕاشکاوانه وتی: "که‌س بۆی نییه باسی گۆڕینی ئاڵا و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بکات"، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وایان ده‌زانی گۆڕینی ئه‌و دوو سیمبوڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کورد ده‌بێته خێر و به‌ره‌که‌ت بۆیان، چوونه‌وه قاپلوخه‌که‌ی خۆیان، بزانن، فزه‌یان لێوه د‌ێت، ئاخر ئه‌وان ده‌زانن ده‌بێت له کام لاوه بای بێت له‌وێوه شه‌ن بکه‌ن، ده‌ستخۆش کاک مه‌سعوود که ئه‌و مشکیله‌یه‌ت له کۆڵکردیینه‌وه.
براده‌رێک گێڕایه‌وه کاتێک سه‌ردانی وه‌زیرێکی کردبوو که‌مێک به توندی قسه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر کردبوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر کارێک که ده‌کرا باشتر بکرایه و ئه‌وانه‌ی که له چوارده‌وری وه‌زیره‌که‌ن لێی به‌رپرسیار بوون، یه‌کێک له کۆنه به‌عسییه‌کان که ئێستا ده‌سته‌ڕاستی ئه‌و وه‌زیره‌یه له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له لای جه‌نابی وه‌زیر به‌و براده‌ره‌ی وتبوو توخوا چۆن دڵت هات دڵی ئه‌و فریشته‌یه ئازار بده‌یت! من دڵنیام، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و وه‌زیره که پێشمه‌رگه‌ی دێرینه، کاکی ڕاوێژکار سه‌رده‌می به‌عس هه‌مان ماستاوی بۆ داوده‌ستگاکانی به‌عس کردووه، حه‌یف که ئه‌و "فریشته‌یه" که‌سێکی وا ماستاوچی ده‌کات به راوێژکاری خۆی.
کاک مه‌سعوود بارزانی، ئاڵا و سروودی نیشتیمانیمانی ڕزگار کرد، ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه که میلله‌تێک له گه‌نده‌ڵه‌کان ڕزگار بکات و پاروی ده‌می هه‌ژاران له ده‌ستی دزه‌کان بستێنێته‌وه، ده‌نا به‌داخه‌وه له ژێر ئه‌و ئاڵا و سرووده‌دا ڕۆژانه که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد ده‌شکێنرێت و برسی و چاوشۆڕ ده‌کرێت، بێموجامه‌له‌کردن و به‌بێ ئه‌وه‌ی بایی تورکێکی قوڕاوی مه‌سله‌حه‌تی شه‌خسی خۆمم بوێت ده‌ڵێم کوردی باشوور له‌م ڕۆژه‌دا پێویستی به مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو، که به خۆی و خه‌نجه‌ره‌که‌ی به‌ر پشتێنه‌که‌یه‌وه ببوو به سیمبوڵی له مارکسییه‌وه بگره تا ئیسلامی کورد، ناهه‌قی قبوڵ نه‌ده‌کرد، ئاخر کاک شێرکۆ بێکه‌س له خۆڕا به بارزانی نه‌وتووه: ده‌مانه‌وێی وه‌ک گولله بۆ چه‌که‌کانمان...
● ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (میدیای) ڕۆژی ١٣/٢/٢٠٠٧ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.