چه‌پڵه‌یه‌ک بۆ بارزانی و خۆشه‌ویستی بۆ گریلاکان
کاوه ئه‌مین
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتووێژه‌که‌ی سه‌رۆکی "هه‌رێمی" کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، له که‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعه‌ره‌بیه"وه، فاشیزمی تورکی جارێی تر که‌وتنه‌وه خۆیان، به سیاسی و سه‌ربازی و راگه‌یاندنیانه‌وه ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا هات وتیان و هیچ سنوورێکی ئه‌خلاقیان بۆ ئاخافتن و هه‌ڕه‌شه‌کانیان دانه‌نا ته‌نانه‌ت فاشتێکی تورک که سه‌رۆکی پارتێکی نه‌ژادپه‌رسته هێنده

پێی له‌به‌ڕه‌که‌ی خۆی ڕاکێشاوه ده‌ڵێت:" ده‌بێت بارزانی له دیاربه‌کر دادگایی بکرێت و له خاپووریش بیکه‌ن به‌داردا". تورک به هه‌موو چین و توێژه‌کانینانه‌وه دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌تیش وه‌کو مه‌کینه‌یه‌ک به به‌رده‌وامی فاشیزمی تورکی شه‌حن ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕوانیننه ئه‌وه‌یه که هه‌ندیک له نووسه‌ران و "ڕووناکبیرانی" کورد که خۆیان به ڕخنه‌گری سه‌رسه‌ختی ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌زانن له‌سه‌ر ڕێچکه‌یه‌ک ده‌ڕۆن که به موو لێی لا ناده‌ن، ده‌سته‌ڵاتی کوردی خراپه بکات یانیش باشه هه‌ر به ڕوویدا هه‌ڵده‌شاخێن، زۆرێک له‌وانه له شه‌ڕه‌کانی ١٩٩٢ و پاشانیش له ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی و تورکیا له لایه‌ک و پارتی کرێکاران له لایه‌ک پشتیوانی‌یان له سێکوچکه‌کی پارتی، تورکیا و یه‌کیه‌تی ده‌کرد و ته‌نانه‌ت پارتی کرێکارانیان کردبووه دێوێک هێنده پروپاگه‌نده‌ی ناشیریان بۆ کردبوو کاتێک له باشوور باسی (پ.ک.ک) بکردایه وه‌کو به‌عسی و تابووری پێنجه‌م حسابیان بۆ ده‌کردیت، ئیستاش که ئاشتییه‌ک هه‌یه له نێو ئه‌و پارتانه‌دا و پارتی هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕیوه له‌به‌رانه‌به‌ر تورکیا، دیسان هه‌زار و یه‌ک شێر و ڕێوی ده‌هێننه‌وه و قسه‌کانی بارزانی به فرت و فێڵ وه‌سف ده‌که‌ن. پێده‌چێت تورکیا له هه‌موان زیاتر که‌ڵک له قسه‌کانی بارزانی وه‌ربگرێت، ئاخر ئه‌وه‌تا خه‌ریکه که‌لێنێک له نێوان پارتی و یه‌کیه‌تیدا دروست ده‌بێت، ته‌نانه‌ت یه‌کیه‌تی له که‌رکووکیش نایه‌وێت به‌شداری له خۆپیشاندانێکدا بکات که بڕیار بوو بۆ پشتیوانی له قسه‌کانی بارزانی بکرێت و خۆپیشاندانه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه.(سایتی کوردستان نیوز ١٣/٤/٢٠٠٧). ئه‌مه سه‌ره‌ڕای لێدوانه پێچه‌وانه‌کانی تاڵه‌بانی به دژی قسه‌کانی بارزانی. قسه‌کانی بارزانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی تورکیا له‌مه‌ڕ که‌رکووک و باشوور و (پ.ک.ک)، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بکرێت (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پروپاگه‌نده‌ش بن) شایه‌نی ئه‌وه‌یه پشتیوانی لێبکرێت، تورک یه‌ک لێکدانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌و قسانه و به دژی خۆیانی ده‌زانن. کێشه‌ی که‌رکووک و دیاربه‌کریش یه‌که‌مجار له لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی لقی ئامه‌ده‌وه کاتێک وتی "هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر که‌رکووک وه‌کو هێرش بۆ سه‌ر ئاماده چاو لێده‌که‌ین" هاته ڕۆژه‌ڤه‌وه نه‌ک له لایه‌ن بارزانییه‌وه، هه‌موو که‌سێکیش ده‌زانێت که پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی به‌شێکی سیاسی و لێگالی(پ.ک.ک)یه، له ڕاستیشدا سیاسته‌ێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردیی هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی وا دابڕێژرێت، که‌واته ناکرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ڕه‌خنه‌گرین دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ بکه‌ین! ده‌نا من له هه‌موان زیاتر دژی گه‌نده‌ڵبوونی ده‌سته‌ڵاتی کوردیم و ده‌بم، ئه‌وه‌ش وه‌کو پاساویک ناهێنمه‌وه به‌ڵکو من له ١٩٩٢ وه له‌سه‌ر هه‌ر خراپه‌کارییه‌ک له کوردستاندا کرابێت، نووسیومه. کاتی ئه‌وه هاتووه به باش بڵێین باش و به خراپیش بڵێین خراپ، ده‌نا وه‌ک هاوڕێیه‌ک جارێک نووسیبووی" نووسه‌رێک هه‌بوو که خۆی زۆر به دژی ده‌سته‌ڵات ده‌زانی به‌ڵام ئێستا له کۆشی ده‌سته‌ڵاداراندایه، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قسه‌کانی راسته و بڵێت نه‌م وت ئه‌مانه خائین و گه‌نده‌ڵ... هتدن، له دڵه‌وه له خوای ده‌ویست کوردستان هه‌ر کاول و وێران بێت و شه‌ڕکه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆش بۆ ساتێک ده‌ست له‌سه‌ر به‌له‌پیته‌که‌ی تفه‌نگه‌کانیان هه‌ڵنه‌گرن". بیرکردنه‌وه‌ی له‌و جۆره خۆکوژییه، بۆیه به‌و هیوایه‌ی که کورد یه‌ک ده‌نگ ڕووبه‌رووی تورکیا ببنه‌وه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، با چه‌پڵه‌یه‌ک بۆ قسه‌کانی بارزانی لێبده‌ین و خۆشه‌ویستیشمان بۆ گریلاکان نیشان بده‌ین.