له ڕاستی دوورناکه‌وینه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به یه‌کێک له گیانداره بێوه‌فا و سپڵه‌کان بشوبهێنینین. ئاخر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سپڵه‌یه‌تییه‌یه که ده‌یان په‌ندی پێشینیان هه‌ڵبه‌ستراون، له خۆڕا نه‌یانووتووه "کانییه‌ک ئه‌گه‌ر ئاوت لێ خوارده‌وه، به‌ردی تێفڕێ مه‌ده". له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا ناسیاوێکم به‌سه‌ردان له سوێده‌وه گه‌ڕابووه‌وه بۆ باشووری کوردستان و به ڕێکه‌وت چاوی به کۆنه ناسیاوێکی خۆی که‌و‌تبوو که پێشتر له سوێد ده‌ژیاو و پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ی له باخه‌ڵدایه و چه‌ندین ساڵ سوێد به‌خێوی کردووه، به‌ڵام به قودره‌تی قادر‌و دوای ئه‌وه‌ی یه‌ک دوو وتاری به‌سه‌رو سمێڵی به‌رپرسێکدا هه‌ڵدا و که‌وته زه‌مکردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی که به‌رپرسه‌که چاره‌ی نه‌ده‌ویستن، نانی که‌وته نێو رۆن "دۆلار"ه‌وه و به‌ئه‌زبه‌نی ئه‌زبه‌نی بردیانه‌وه و ئێستا هایلایڤ ده‌ژی. ناسیاوه‌که‌م وتی کاتێک لێم پرسیوه کاروبارت چۆن ده‌ڕاوت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت"خودێ ئێره جێگای مرۆڤانه"!. واته کوردستان جێگای مرۆڤانه و سوێدیش به‌و حسابه بێت جێگای ئاژه‌ڵانه. به‌ڵێ، ئه‌وه قسه‌ی که‌سێکه که وه‌ختێک لێی قه‌ومابوو و که‌س نه‌بوو ئاورێکی خێری لێبداته‌وه، سوێد وه‌کو لانه‌که‌یه‌کی شارستانی که مافی مرۆڤ تێیدا به یاسا پارێزراوه، هه‌زارانی وه‌کو ئه‌و کاکه‌یه و منیشی داڵده داوه و ده‌دات، ئه‌و ڕاپرسیانه‌ی که ده‌کرێن له کوردستان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئیمکانیه‌تیان هه‌بێت له سه‌دا هه‌شتای گه‌نجانی کورد کوردستان به‌جێده‌هێلن و ڕوو له جێگای "ئاژه‌ڵان" ده‌که‌ن. ئیتر ئه‌گه‌ر که‌سێک به دۆلاری سه‌وز وه‌کو چۆن به‌رخێک به گیای سه‌وز په‌لک‌ێش ده‌که‌یت بۆ لای خۆت، له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارنه‌وه بکڕدرێت، قه‌تره به ده‌ریایه. دیاره ئه‌مه به‌و مانایه نییه که من کوردستانم خۆشنه‌وێت، به پێجه‌وانه‌وه من کوردستان و شاره‌که‌م سلێمانیم هێنده خۆش ده‌وێت حه‌ز ده‌که‌م رۆژێک دابێت که به هه‌زاران خه‌ڵکی برسی و هه‌ژاری وڵاتان ڕووی تێبکه‌ن و داڵده‌ی ئه‌وانه‌ی که ناتوانن به ئازادی بیربکه‌نه‌وه و دوو قسان بکه‌ن، بده‌ن، که ده‌شڵێم سلێمانی مه‌به‌ستم شارچێتی نییه، ئاخر هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌کی لاوێتم له چپه چپی بن دیوارانه‌وه بگره هه‌تا سه‌رشکاندن و خۆشی و ناخۆشییه‌کانی ژیانم له‌و شاره به‌سه‌ر بردووه. کورد په‌ندێکی هه‌یه ده‌ڵێت "شام شه‌کر لێ وڵات شیرینتره"، سوێدییه‌کانیش ده‌ڵێن "ئه‌وێ باشه به‌ڵام ماڵه‌وه باشترینه".
به‌ڵام ئایا راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که کوردستان له سوێد خۆشتره؟ لێره‌دا، مه‌به‌ست له خۆشتر ئه‌وه نییه که هه‌موو هه‌ینییه‌ک خۆمان بپێچینه‌وه و بچین بۆ ئه‌حماوا و بێخاڵ که ئاوده‌ستێکیان تێدا دروستنه‌کراوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ لێی قه‌وما، رووی تێبکات، به‌ڵکو له فرێدانی قنچکه جگه‌ره‌یه‌که‌وه تا ده‌گاته سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا سوێد به‌هشته و کوردستانیش بێخاوه‌نترین وڵاتی جیهانه و بگره کاول و وێرانه‌یه، با هه‌قمان به ریکلامکردن بۆ شاری خه‌ونه‌کان و ستی پارک و نازانم کوێ و کوێوه نه‌بێت که مه‌گه‌ر ئه‌و کاکه‌یه که حیزب وه‌کو به‌ران دایبه‌ستووه، بتوانێت و ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌و شوێنانه‌دا شوقه‌یه‌ک بکرێت، ده‌نا بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌توانن به‌لایشیاندا ره‌ت ببن؟ پرسیارێکی ئاسان و وه‌ڵامێکی ئاسان، نه‌خێر.
له‌م رۆژانه‌ی پێشودا، مارکوس، منداڵیکی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵه‌ی سوێدی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ند کاتژمێرێک دره‌نگتر دوکتۆر به‌فریای که‌وت، گیانی له ده‌ستدا، ئیتر له‌و ڕۆژه نه‌ک ته‌نها ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ڵکو سیسته‌می چاره‌سه‌ری له سوێد که‌وتۆته به‌ر لێشاوی ڕه‌خنه‌ی راگه‌یاندن، ره‌نگه سه‌تان وتار له‌سه‌ر ئه‌و کۆرپه‌یه نووسرابن، به‌ڵام له وڵاتی مرۆڤان، چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌و شوێنه‌ی که ئه‌و کابرایه‌ی له سوێد گه‌ڕاوه‌ته‌وه و لێی ده‌ژی، کچه کوردی ئێزیدی (دوعا) به به‌رچاوی پۆلیس و چه‌کداره‌کانه‌وه که گوایه ئاسایشی وڵات ده‌پارێزن، به‌ردباران و بلۆکباران کرا، ده‌سته‌ڵاتدارنیش خۆیان کڕ کردووه، مه‌گه‌ر له ترسی ئه‌و که‌مپینانه‌ی که ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستانی جیهان و ڕێکخراوه مرۆڤایه‌تییه‌کانی کوردستاندا، خستویانه‌ته گه‌ر، هه‌وڵی گرتنی تاوانباران بده‌ن، ده‌نا که‌س به دوعای ئه‌و هه‌زاران(دوعا)یانه‌ی که به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه ده‌کوژرێن، ناڵێت، ئامین.
له سوێد پارتی چه‌پی سوێدیی و پارتی ژینگه وه‌کو حیزب و زیاتر له چل په‌رله‌منتاری سوێدی، تاوانی ئه‌نفالیان وه‌کو جینۆساید به‌ره‌سمی ددان پێداناوه، به‌ڵام من نه‌مبیستووه له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا، پارتێکی سیاسی له پرۆگرام و په‌یره‌وی خۆیدا، ئه‌نفالی وه‌کو جینۆساید تۆمارکردبێت!.
ئاخر که ده‌ڵێم مرۆڤ گیانله‌به‌رێکی سپڵه‌یه له تێروانینم له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و پیاوه و خه‌ڵکانی سپڵه‌ی له‌و جۆره‌وه‌یه، وا ده‌ڵێم. موسڵمانی سه‌له‌فی هه‌یه له‌م سوێده، پانتۆڵه‌که‌ی له ئه‌ژنۆیایه‌تی ده‌ڵێت نه‌وه‌ک زه‌وی کافران گڵاوم بکات، به‌ڵام هه‌ر به پاره‌ی ئه‌م کافرانه ده‌چێت بۆ حه‌ج و وه‌کو گه‌زۆ و مازوو حه‌ڵاڵه بۆی. کۆمۆنیستی کورد هه‌ن له‌م سوێده، تا به‌یانی کاری ڕه‌ش ده‌که‌ن به تاکسی، به‌ڵام له‌سه‌ر ته‌له‌فزیونی کوردیش باسی مافی کرێکاران ده‌که‌ن. ناسیۆنالیستی کورد هه‌یه ئه‌ندامی پارتێکی کۆمۆنیستی ئه‌وروپییه، که‌چی به‌ده‌ستی بێت هه‌رکه‌س دوو نوێژ بکات یانیش وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی له ڕسته‌یکدا به‌کاربهێنێت، له داری ده‌دات. له سوێد به‌مانه ده‌ڵێن دووبڵ مۆراڵ واته(که‌سێک که دوو ڕه‌فتاری پێچه‌وانه‌ی دژبه‌یه‌ک بکات).
ئه‌وانه‌ی ته‌نها بۆ پاره و دۆلار کارده‌که‌ن و هیچ به‌رهه‌مێکیشیان نییه نه‌ک ناتوانن خزمه‌ت به کوردستان بکه‌ن به‌ڵکو کێ پاره‌یه‌کی زیاتریان بداتێ ئاماده‌ن پێیدا هه‌ڵبده‌ن. جۆن که‌نده‌ی قسه‌یه‌کی مه‌شهووری هه‌یه ده‌ڵێت:" مه‌پرسه وڵاته‌که‌ت چیت بۆ بکات، له‌خۆت بپرسه تۆ بۆ وڵاته‌که‌ت چی ده‌که‌یت".
که‌واته با ئێمه‌ش له ده‌سته‌ڵاتی کوردی بپرسین: بیرمه‌که‌نه‌وه چیتان بۆ ماستاوچییه‌کان کردووه و ده‌که‌ت، بیربکه‌نه‌وه چیتان بۆ که‌سووکاری ئه‌نفالکراوه‌کان کردووه و ده‌که‌ن، سه‌رژمێری ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان بکه‌ن، نه‌ک سه‌رژمێری ئه‌وانه‌ی به درۆ و بۆ پاره به‌شان وباڵتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن، شاری خه‌ونه‌کان به پیرێژنێک که چوار کوڕی ئه‌نفال کراوه چی، که بۆ خۆی له ژێر حه‌سیردا بێت؟
ئه‌زبه‌نی سپڵه، هه‌م کورستان و هه‌میش سوێد جێگای مرۆڤانن، ئه‌وه تۆی که ته‌نها کێ پاره‌ی زیاتر بداتێ به مرۆڤی ده‌زانیت.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) ی ٣/٥ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.asoxandan.com/ASO/Aso42213.pdf